Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
" جودایی "
تەنیا هەر هەڵەی من نەبوو
کە ڕۆیشتم...
تۆش لە جەنگ بووی،
هەڵەی تۆش بوو
کە بێدنگ بووی!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
تەنیا هەر هەڵەی من نەبوو
کە ڕۆیشتم...
تۆش لە جەنگ بووی،
هەڵەی تۆش بوو
کە بێدنگ بووی!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
ڕووحت شاد و یادت بهرز و پیرۆز مامۆستای عهشق و ئهوین و خۆشهویستی...
🆔 @karvanisheer1
🆔 @karvanisheer1
Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
من ماڵەڪەت،
پڕ دەڪەم له شێعر
ڪراسەڪەت،
پڕ دەڪەم له گۆرانی
بەس تۆش جارێڪ
دڵـت پڕڪه
له من!
"نەبەز گۆران"
🆔 @karvanisheer1
پڕ دەڪەم له شێعر
ڪراسەڪەت،
پڕ دەڪەم له گۆرانی
بەس تۆش جارێڪ
دڵـت پڕڪه
له من!
"نەبەز گۆران"
🆔 @karvanisheer1
Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
" تۆمەت "
تاوانی من سیاسییە!
چون وتوومە لێرە و لەوێ:
ئەم ئێرانەم
تەنیا و تەنیا
لەبەر چاوی تۆ خۆشدەوێ!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
تاوانی من سیاسییە!
چون وتوومە لێرە و لەوێ:
ئەم ئێرانەم
تەنیا و تەنیا
لەبەر چاوی تۆ خۆشدەوێ!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
دڵم تامهزرۆی جووته سێوێکه
ههڵوهدای ماچی دهم و لێوێکه
بهڵام نازانم چۆنی پێبگهم؟
که مهودای دڵمان به قهد کێوێکه
.
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
ههڵوهدای ماچی دهم و لێوێکه
بهڵام نازانم چۆنی پێبگهم؟
که مهودای دڵمان به قهد کێوێکه
.
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
"بووکی لادێ"
چاوی، کاڵیان، ئەڕشت بە کل
بۆیان پێچا، سەرپێچی زل
ملوانکەی دەنک گەورەی زەرد
نیشتە سەر، سنگێکی بێگەرد
کراسیان پۆشی، شین، تەنک
خەنە، نەخشی، پەنجەی ناسک
پانی بەرزەکەی ڕەنگاوڕەنگ
هەیاسە، بۆ کەمەری تەنگ
بووک، ڕازایەوە، ڕەنگ سەد جۆر
وەک باخی بەهاری بەر خۆر
کەوای سورمەی خواستەمەنی
پۆشی ئەندامی بەدەنی
دەسماڵی، پووڵەکەچن، ئاڵ
ئاڵا، لە درزی سینەی کاڵ
سوخمەی، گووروونی گوڵ ڕەش
سنگی کفی گرتە باوەش!
ڕەشبەڵەکیان، ڕێکخست، گەرم
هەڵپەڕکێ چەپی بوو... نەرم
پەنجەی نەرم و شل و نازدار
ئاڵا لە دەست و پەنجەی یار
تک تک ئارەقی ڕووی وەک گوڵ
ئەیگرت بۆنی مێخەک، سمڵ
زاواش، کەڵەگەت، شۆخ و شەنگ
ناوشانی پان، سەرنجی مەنگ
سەریان قۆچکەتاش کرد... جوان جوان
دایدابۆوە فەقیانهی پان
سمێڵی قیت... قەترانی ڕەش
ڕوومەتی پان و چاوی گەش
بووک، خرایە، ڕێ، بۆ جووتیار
لەم زنجەوە، بۆ ئەو دەوار
ئاغاش، بە فیز، دێت و دەچێ
ورد، ورد نەرم هەنگاو ئەنێ
هەروا دوای دوو سێ مانگی تر
بەربوو لە گیانی بەگ ئاگر
پیلان، تاڵ تاڵ چنییان بۆی
زۆر ڕێگە و شوێنی دانا خۆی
ناردی بە شوێن زاوای شەنگا
لە تاریکی شەوەزەنگا
ناردی، بۆ فرمانێک، بێدەنگ
ناردیشیە، سەر ڕێگای.. تفەنگ
لە نیوەشەودا، کوتوپڕ
دەستڕێژێکیان لێ کرد لەپڕ
کوشتیان... ئاغاش فرمێسکی ڕشت!!
بمزانیایە کێ بوو... ئەمکوشت!!
کێ بوو کوشتی جووتیاری من
وا دیارە وێڵە بۆ مردن!!
دوای فرمێسکی درۆ، ڕشتن
بەڵێنی «تاوانبار» کوشتن
ژنی جووتیاری مارە کرد
خونچەی «تازە پشکوتوی» برد!
مامۆستا "کهمهران موکری"
🆔 @karvanisheer1
چاوی، کاڵیان، ئەڕشت بە کل
بۆیان پێچا، سەرپێچی زل
ملوانکەی دەنک گەورەی زەرد
نیشتە سەر، سنگێکی بێگەرد
کراسیان پۆشی، شین، تەنک
خەنە، نەخشی، پەنجەی ناسک
پانی بەرزەکەی ڕەنگاوڕەنگ
هەیاسە، بۆ کەمەری تەنگ
بووک، ڕازایەوە، ڕەنگ سەد جۆر
وەک باخی بەهاری بەر خۆر
کەوای سورمەی خواستەمەنی
پۆشی ئەندامی بەدەنی
دەسماڵی، پووڵەکەچن، ئاڵ
ئاڵا، لە درزی سینەی کاڵ
سوخمەی، گووروونی گوڵ ڕەش
سنگی کفی گرتە باوەش!
ڕەشبەڵەکیان، ڕێکخست، گەرم
هەڵپەڕکێ چەپی بوو... نەرم
پەنجەی نەرم و شل و نازدار
ئاڵا لە دەست و پەنجەی یار
تک تک ئارەقی ڕووی وەک گوڵ
ئەیگرت بۆنی مێخەک، سمڵ
زاواش، کەڵەگەت، شۆخ و شەنگ
ناوشانی پان، سەرنجی مەنگ
سەریان قۆچکەتاش کرد... جوان جوان
دایدابۆوە فەقیانهی پان
سمێڵی قیت... قەترانی ڕەش
ڕوومەتی پان و چاوی گەش
بووک، خرایە، ڕێ، بۆ جووتیار
لەم زنجەوە، بۆ ئەو دەوار
ئاغاش، بە فیز، دێت و دەچێ
ورد، ورد نەرم هەنگاو ئەنێ
هەروا دوای دوو سێ مانگی تر
بەربوو لە گیانی بەگ ئاگر
پیلان، تاڵ تاڵ چنییان بۆی
زۆر ڕێگە و شوێنی دانا خۆی
ناردی بە شوێن زاوای شەنگا
لە تاریکی شەوەزەنگا
ناردی، بۆ فرمانێک، بێدەنگ
ناردیشیە، سەر ڕێگای.. تفەنگ
لە نیوەشەودا، کوتوپڕ
دەستڕێژێکیان لێ کرد لەپڕ
کوشتیان... ئاغاش فرمێسکی ڕشت!!
بمزانیایە کێ بوو... ئەمکوشت!!
کێ بوو کوشتی جووتیاری من
وا دیارە وێڵە بۆ مردن!!
دوای فرمێسکی درۆ، ڕشتن
بەڵێنی «تاوانبار» کوشتن
ژنی جووتیاری مارە کرد
خونچەی «تازە پشکوتوی» برد!
مامۆستا "کهمهران موکری"
🆔 @karvanisheer1
"قسهی خهڵکی"
باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر
بیلامانێ بە سواری کەر
پیادە و سواریان بە نۆبە بوو
هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو
لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا
تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا
لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟
باوکت دەڕوا بە پێخاوسی
کوڕ دابەزی بابی سوار بوو
بە یەکی دیکە دووچار بوو
پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە
بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟
دووپشتەکی سواربوون ئەوجار
تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار
کوتی: چا ئەو بەستەزمانە
پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە
ئەوجار هەر دووکیان دابەزین
یەکی دی لێوی لێ گەزین
کوتی: تەماشای چەن هینن!
کەرێکیان پێیە و نایبینن
مامۆستا "حهقیقی"
🆔 @karvanisheer1
باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر
بیلامانێ بە سواری کەر
پیادە و سواریان بە نۆبە بوو
هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو
لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا
تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا
لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟
باوکت دەڕوا بە پێخاوسی
کوڕ دابەزی بابی سوار بوو
بە یەکی دیکە دووچار بوو
پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە
بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟
دووپشتەکی سواربوون ئەوجار
تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار
کوتی: چا ئەو بەستەزمانە
پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە
ئەوجار هەر دووکیان دابەزین
یەکی دی لێوی لێ گەزین
کوتی: تەماشای چەن هینن!
کەرێکیان پێیە و نایبینن
مامۆستا "حهقیقی"
🆔 @karvanisheer1
مەرهەم و دەرمانی دەردی ئێمە تەنها مەکتەبە
فرسەتە هەستن لە خەو ئیتر چ وەختی نووستنە
با چرای «زانستی» هەڵکەین و لە زوڵمەت دەربچین
زۆر بەجێ ماوین لە خەڵکی عەیبە، عارە، مردنە
مامۆستا "فایق بێکهس"
🆔 @karvanisheer1
فرسەتە هەستن لە خەو ئیتر چ وەختی نووستنە
با چرای «زانستی» هەڵکەین و لە زوڵمەت دەربچین
زۆر بەجێ ماوین لە خەڵکی عەیبە، عارە، مردنە
مامۆستا "فایق بێکهس"
🆔 @karvanisheer1
Forwarded from کاروانی شێعر (مهزههر)
"کهر بۆ سهر زهماوهند"
کەریان بانگ دەکرد بێتە سەر شایی
کەر هاواری کرد: ماڵی وێرانم
وا هەڵناپەڕم سەرچۆپیم دەنێ
گۆرانی خۆشیش کەمتر دەزانم
بە خوا دەترسم بمکەن بە ئاوکێش
یان باراشی باش بێتە سەرشانم
مامۆستا "ههژار"
🆔 @karvanisheer1
کەریان بانگ دەکرد بێتە سەر شایی
کەر هاواری کرد: ماڵی وێرانم
وا هەڵناپەڕم سەرچۆپیم دەنێ
گۆرانی خۆشیش کەمتر دەزانم
بە خوا دەترسم بمکەن بە ئاوکێش
یان باراشی باش بێتە سەرشانم
مامۆستا "ههژار"
🆔 @karvanisheer1
"ناو"
شاعیرێک نیم
کە حەز بکەم
بە دەمی گشت کچێکەوە
بە گۆی هەموو مەمکێکەوە
جێ پەنجە و جێ لێوم هەبێ
ئەو شاعیرەم
کە حەز دەکەم
لە ڕەگی هەر بەڕوویەکدا
بۆنی خوێن و
لە دەمی گشت مناڵێکدا
نێوم هەبێ..!
مامۆستا "لهتیف ههڵمهت"
🆔 @karvanisheer1
شاعیرێک نیم
کە حەز بکەم
بە دەمی گشت کچێکەوە
بە گۆی هەموو مەمکێکەوە
جێ پەنجە و جێ لێوم هەبێ
ئەو شاعیرەم
کە حەز دەکەم
لە ڕەگی هەر بەڕوویەکدا
بۆنی خوێن و
لە دەمی گشت مناڵێکدا
نێوم هەبێ..!
مامۆستا "لهتیف ههڵمهت"
🆔 @karvanisheer1
"بێ تۆ"
وەک چۆن ئاسمان بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ!
بێ چاوی تۆش چاوی شیعرم کوێرە و ڕێ نەبین
بێ لێوی تۆ ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ.. چین؟!.
مامۆستا شێرکۆ بێکهس"
🆔 @karvanisheer1
وەک چۆن ئاسمان بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ!
بێ چاوی تۆش چاوی شیعرم کوێرە و ڕێ نەبین
بێ لێوی تۆ ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ.. چین؟!.
مامۆستا شێرکۆ بێکهس"
🆔 @karvanisheer1
💢 كتێبی "حەسەن زیرەك.. چریكەیەك بۆ شادی" له چاپ درا
🔹ئهم کتێبه که لە 1080 لاپەڕە پێک هاتووه، له باشووری کوردستان چاپ بووه و بڕیارە لە یادی حەسەن زیرەكدا لە شاری سلێمانی بڵاوبكرێتەوە.
🔹كتێبی (حەسەن زیرەك.. چریكەیەك بۆ شادی) لەئامادەكردن و سەرپەرشتیكردنی مەریوان مەسعود، ماوەی ساڵێكە كاری تێدا دەكرێت و سود لە حەوت كتێبی دیكە وەرگیراوە كە لەساڵانی 1960 تاكو ئێستا لەبارەی حەسەن زیرەكەوە نووسراون.
🆔 @karvanisheer1
🔹ئهم کتێبه که لە 1080 لاپەڕە پێک هاتووه، له باشووری کوردستان چاپ بووه و بڕیارە لە یادی حەسەن زیرەكدا لە شاری سلێمانی بڵاوبكرێتەوە.
🔹كتێبی (حەسەن زیرەك.. چریكەیەك بۆ شادی) لەئامادەكردن و سەرپەرشتیكردنی مەریوان مەسعود، ماوەی ساڵێكە كاری تێدا دەكرێت و سود لە حەوت كتێبی دیكە وەرگیراوە كە لەساڵانی 1960 تاكو ئێستا لەبارەی حەسەن زیرەكەوە نووسراون.
🆔 @karvanisheer1
