"دهردی دووری"
تۆ چوویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ
دوور کەوتی لە من تاکوو نەبیسم خەبەری تۆ
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم! بە سەری تۆ
ڕۆحم وەکو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ
ئەو حاڵەت و هۆش و هونەرەی ئەودەمە من بووم
ئێستێ نییە تاقی، هەموو قوربانی سەری تۆ
دڵ هەر وەکوو عەوداڵە لە دووت، تاڵە ژیانی
چاوم وەکوو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ
ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕئاوە
نەتزانی لەدڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟
ئەی من بە فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم!
چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ؟
هەستە، وەرەوە گیانە، وەباڵت بە ملی من
وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر وشەڕی تۆ!
مامۆستا "ئاوات"
🆔 @karvanisheer1

"ئامێزی ژن"
جاران پەناگای شەوانم
ئامێزی ئاوەڵای ژن بوو
گەرمی و نەرمی ئەو ئامێزە
مایەی حەسانەوەی من بوو
دەردی ژیان، ڕەنجی خەبات
ماندووبوونی ڕۆژی ناخۆش
بەشەو لە ئامێزی ئەودا
هەمووم دەکردن فەرامۆش
نیگای چاوی، بزەی لێوی
برینی دەکردم ساڕێژ
برینی ئەو دڵەی دوژمن
بەتیر دەیکرد دابێژ دابێژ
نازی، تۆرانی، زیزبوونی
لاواندنەوەی، ئاشت بوونەوەی
هەموو لە جێی خۆی شیرین بوون
زۆر سەختە لە بیرچوونەوەی
بەڵێ سەختە، یەکجار سەختە
دووری لە ژن، نامرادی
بەڵام لە ژن خۆشەویستتر
لە لای من ئەتۆی ئازادی...
مامۆستا "هێمن"
🆔 @karvanisheer1
جاران پەناگای شەوانم
ئامێزی ئاوەڵای ژن بوو
گەرمی و نەرمی ئەو ئامێزە
مایەی حەسانەوەی من بوو
دەردی ژیان، ڕەنجی خەبات
ماندووبوونی ڕۆژی ناخۆش
بەشەو لە ئامێزی ئەودا
هەمووم دەکردن فەرامۆش
نیگای چاوی، بزەی لێوی
برینی دەکردم ساڕێژ
برینی ئەو دڵەی دوژمن
بەتیر دەیکرد دابێژ دابێژ
نازی، تۆرانی، زیزبوونی
لاواندنەوەی، ئاشت بوونەوەی
هەموو لە جێی خۆی شیرین بوون
زۆر سەختە لە بیرچوونەوەی
بەڵێ سەختە، یەکجار سەختە
دووری لە ژن، نامرادی
بەڵام لە ژن خۆشەویستتر
لە لای من ئەتۆی ئازادی...
مامۆستا "هێمن"
🆔 @karvanisheer1
چۆن دڵت دێنێ بهڵێنیم دهیهی
بهڵام له سهد جار جارێکی نهیهی؟
پێم سهیره کیژێک چۆن دڵی دێنێ
دڵی ناسکی شاعیر بشکێنێ؟
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
بهڵام له سهد جار جارێکی نهیهی؟
پێم سهیره کیژێک چۆن دڵی دێنێ
دڵی ناسکی شاعیر بشکێنێ؟
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
"فریو"
دڵ پەرێشان و به تاسەی تۆوه بیرم ماندووە
من به گۆشەی چاوی تۆ زۆر جار فریوم خواردووه
هەر له ڕێی تۆدایه هەست و گەر نەبووبێ قاسیدیش
من به سروەی بای بەیانیدا پەیامم ناردووه
وەختی هاتوە کەس ئیتر لەو عیشقه سەرکۆنەم نەکا
تازه کاری من له ڕیسوایی و مەلامەت دەرچووه
یەک دەڵێ خاڵه لە ڕوویدا، یەک دەڵێ پیرۆزەیه
گەنجی وی بازاڕی گەرمه ماڵی من وێران بووه
چاوی سەرچاوەی بەڵایه، فیتنەیه، ئاژاوەیه
بۆ خەیاڵ شێواندن و دێوانه کردن جادووه
چەند خەیاڵی من لە دەوری بەژنی وی دێت و دەچێ
ڕازەکەی ناردوومه پێیدا، هێشته نەیدرکاندووه
یار بەڵێنی داوه پێم و دووره لێم جێژوانی کۆن
چۆن لەوێ زۆر جار پەریی شێعرم له ئامێز گرتووه
قەت له چاکەی من نەجاتی نابێ 'هێدی' چونکه من
بوومه کۆیلەی ئەو کەسەی ئەو هێنده خۆشی ویستووە
مامۆستا "هێدی"

" ترس "
دەترسم ڕۆژگارێک دابێ
پەشیمان بم
لەو شێعرانە
بۆ تۆم کردن بە گەردانە!
بۆ تۆم کردن بە پاوانە!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
دەترسم ڕۆژگارێک دابێ
پەشیمان بم
لەو شێعرانە
بۆ تۆم کردن بە گەردانە!
بۆ تۆم کردن بە پاوانە!
مامۆستا "ک.د.ئازاد"
🆔 @karvanisheer1
"لێره ههڵدێم"
هەر لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای کەر لێرە هەڵدێم
نەک بە ڕەسمی ئێرەیی تا کاتی مەحشەر لێرە هەڵدیم
تۆپ و تانەی هاووڵاتی وای بە سەرهێنام هەتاکوو
شاری نامۆی بێ قەلەمندارە یەکسەر لێرە هەڵدێم
کردیە پاییز بەهاریشم حەسوودی بێ هونەر، زوو...
وەک گەڵای دەم گێژەڵووکەی بای خەزەڵوەر لێرە هەلدێم
گەرچی ئێرە وەک بەهەشتە بۆ منێکی ئێرەیی کورد
گەر بەهەشتیشم دەنێ هێشتا ئەمن هەر لێرە هەڵدێم
لێ بڕابووم زۆر بەخێر بم بۆ وڵاتم، نەمدەزانی...
دەمکەنە یەک تاقەداری وشک و بێ بەر، لێرە هەلدێم..
"محهممهد سهدیق مهحموودی"

"یار تۆراوه"
من و یارەکەم یەک دڵ وگیانین
لە خۆشی وخەمی یەکتر ئەزانین
لە گەڵ ئەوەشا ماندووی زۆرانین
خەریکی شەڕ و بۆڵە و تۆرانین
لە پێش ئەوەدا کە ئاشت بینەوە
بۆ شەڕێکی تر کۆ ئەبینەوە
بەینی من و ئەو ئەوەندە تێکچوو
ناوبژیکەریش پەست و ماندوو بوو
بەڵێ ئەو عەشقەی کە تامی تیا بێ
لای من بێ گومان ھەر ئەبێ وابێ
دڵداری گەرم و بەتین ئاوایە
لەمە بەولاوە پیشەی ساوایە
پلەی ئەندازەی دڵداری خەمە
چەند خەفەت بخۆی ھێشتا ھەر کەمە
مامۆستا "مهدهۆش"
🆔 @karvanisheer1
من و یارەکەم یەک دڵ وگیانین
لە خۆشی وخەمی یەکتر ئەزانین
لە گەڵ ئەوەشا ماندووی زۆرانین
خەریکی شەڕ و بۆڵە و تۆرانین
لە پێش ئەوەدا کە ئاشت بینەوە
بۆ شەڕێکی تر کۆ ئەبینەوە
بەینی من و ئەو ئەوەندە تێکچوو
ناوبژیکەریش پەست و ماندوو بوو
بەڵێ ئەو عەشقەی کە تامی تیا بێ
لای من بێ گومان ھەر ئەبێ وابێ
دڵداری گەرم و بەتین ئاوایە
لەمە بەولاوە پیشەی ساوایە
پلەی ئەندازەی دڵداری خەمە
چەند خەفەت بخۆی ھێشتا ھەر کەمە
مامۆستا "مهدهۆش"
🆔 @karvanisheer1
کاتێ که پێم نا سهر ئهم دنیایه
له پێش ههمووشت فێربووم مهم مژین
بۆیه پێم خۆش نیه قهت دهس ههڵگرم
لهو کاره خۆشه تا مابم له ژین!!!!
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
له پێش ههمووشت فێربووم مهم مژین
بۆیه پێم خۆش نیه قهت دهس ههڵگرم
لهو کاره خۆشه تا مابم له ژین!!!!
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
قهزات له گیانم دایکی شیرینم
مایهی دڵخۆشی دڵهی خهمینم
پێم خۆشه کوێربم بمرم نهمێنم
بهڵام مهرگی تۆ به چاو نهبینم
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
مایهی دڵخۆشی دڵهی خهمینم
پێم خۆشه کوێربم بمرم نهمێنم
بهڵام مهرگی تۆ به چاو نهبینم
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
جێژنی پیرۆزی قوربان له ههموو موسڵمانانی دنیا به گشتی و گهلی کوردی خۆشهویست به تایبهتی پیرۆز بێ...
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1
"مهزههر"
🆔 @karvanisheer1