Telegram Web Link
گۆڤاری ژماره ۲۰‌ی "له داوێنی ئاربه‌باوه"

@karvanisheer1
خۆزگه ده‌متوانی ڕۆژێ بڵێم پێت
ئاره‌زووم وایه ببم به هاوڕێت....

"مه‌زهه‌ر"


@karvanisheer1
دەزانم کاتێ بمرم قوڕ دەپێوی
دەبێتە هاودەمت ناڵە و پەشێوی

بە تانجی گوڵ دەڕازێنییەوە خاکم
لە کاتێکا نەماوم کاکی کاکم!

بە چاوانێک کە خوێنیان تێ چزاوە
لە ماڵێکا کە نامۆی تێ خزاوە

دەبارێنی لەسەر خاکم لە چاوان
هەتا وەی بێی کە تۆش بمری لە تاوان

کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان
دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان

لە منڕا ڕووی نەداوە سووچ و تاوان
هەتا زیندووم وەرە، مـــــــردم لە تاوان

تەنینی دەنگی تۆ ئاهەنگی ژینە
کە مردم نامەوێ ئەو گەرمەشینە

وەرە وەبزانە مردووم و نەماوم
لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم

هەتا زیندووم گوڵێک بێنە بە دیاری
گوڵم ناوێ لە مڵکی نادیاری...

مامۆستا ڕەسوڵ ڕەش ئەحمەدی

@karvanisheer1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعر و ده‌نگ: مامۆستای هه‌میشه زیندوو ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی ناسراو به "هه‌ڵوه‌دا"

@karvanisheer1
سبه‌ینێ من و تافی دارێک
ئه‌تۆ و باوه‌شی سه‌رمایه‌دارێک
ڕێگه‌م پێ بده با که‌مێ خۆشی
له گه‌ڵ خۆم به‌رم وه‌ک یادگارێک

"مه‌زهه‌ر"
@karvanisheer1
۲‌ی ڕه‌شه‌مه ڕۆژی زمانی دایکی و یادی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر پیرۆز بێ...

@karvanisheer1
نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ
بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ

پێیەتی مزگێنی سەرھەڵدانەوە
پشت لە مردن کردن و بووژانەوە

دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە
دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە

دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین
چاو لە باڵای بووکی ئازادی بکەین

مامۆستا "ئەمین گەردیگلانی"
@karvanisheer1
گۆڤاری ژماره ۲۳‌ی "له داوێنی ئاربه‌باوه"

@karvanisheer1
بە دڵێکی پڕ لە پەژارەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو مامۆستا ئازیزە و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی هەموو لایەک دەزانم.

"مه‌زهه‌ر"
@karvanisheer1
گۆڤاری ژمارە ۲٥:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە

پووشپەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی

"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"

سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
@karvanisheer1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌رمه‌ند "کۆمار کوردستانی"

شاعیر: "مه‌زهه‌ر"
گۆرانیبێژ: "کۆمار کوردستانی"

@karvanisheer1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌رمه‌ند "کۆمار کوردستانی"

شاعیر: "مه‌زهه‌ر"
گۆرانیبێژ: "کۆمار کوردستانی"

@karvanisheer1
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە۳۲.pdf
3.4 MB
گۆڤاری ژمارە ۳۲:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە

🌷 ڕێبەندانی ۲۷۲۲
(۱٤۰۱ی هەتاوی)

سەرنووسەر:
#ک_د_ئازاد
گۆڤاری ژماره ۳۲ی "له داوێنی ئاربه‌باوه"

@karvanisheer1
2025/10/19 15:37:32
Back to Top
HTML Embed Code: