Telegram Web Link
بۆ ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!؟
یەکەم /بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری
هێناوە!

دووەم/لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!

سێیەم /ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بە کە ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا!

چوارەم / داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!

پێنجەم / ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە " فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی!
شەشەم /ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا دەزانن هەمووان
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ڕوونی دەکەمەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە
ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!

بۆکان جاف
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
چەند ئامۆژگارییەک بۆ پاراستنی تەندروستی دەم و ددان
بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و دڵنیابوون لە تەندروستی گشتی پێویستە گرنگی بە پاراستنی تەندروستی دەم و ددان بدەین، لێرەدا چەند خوویەک باسدەکەین بۆ بەهێزکردن و پاراستنی تەندروستی ددان

1. ڕۆژانە دووجار ددانەکانت بشۆ:
شتنی ددانەکان رۆژانە دووجار یارمەتی لابردنی بەکتریا و گەردیلەکانی خۆراک دەدات کە دەبنە هۆی خراپبوونی ددان و نەخۆشی پووک.
2. بەکارهێنانی ددان پاکەرەوە
بەکارهێنانی ددان پاکەرەوە گرنگە چونکە فڵچەی ددان ڕەنگە نەتوانێت هەندێک گەردیلەی خۆراک لە نێوان ددانەکان لاببات بۆیە گرنگە لەگەڵ شتنی ددانەکان ددان پاکەرەوەش بەکاربێت.
3. بەکارهێنانی دەم شۆر
دەم شۆر فلۆراید لەخۆدەگرێت کە یارمەتی بەهێزکردنی مینای دەم و کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی بۆشایی دەدات، دوای شتنی ددان بە فلچە پێویستە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە غەرغەرە بە ماددەی پاکەرەوەی تایبەت بە دەم و ددان بکەیت.
4. پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ
دووربکەوەرەوە لەو خۆراکانەی زیانیان بۆ ددان هەیە، میوە و سەوزە و پرۆتینی بێ چەوری و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بخۆ، چونکە کالسیۆمیان زۆرە و یارمەتی بەهێزکردنی ددانەکان دەدەن و لە خراپبوون دەیانپارێزن.
5. زۆر خواردنەوەی ئاو

ئاو پێویستە بۆ تەندروستی گشتی، لەوانەش تەندروستی دەم و ددان. خواردنەوەی ئاو یارمەتی دەرهێنانی گەردیلەکانی خۆراک و بەکتریا و ترشەڵۆکەکانی ناو دەم دەدات، ئەمەش ئەگەری خراپبوونی ددان و نەخۆشی پووک کەمدەکاتەوە.
6. پشکنینی بەردەوامی ددان
بەردەوام سەردانی پزیشکی ددان بکە و ساڵانە ٢ جار پشکنین و پاککردنەوەی ددان ئەنجامبدە.
7. وازهێنان لە جگەرەکێشان:
جگەرەکێشان نەک تەنها ددانەکانت زەرد دەکات و دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم، بەڵکو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پووک و لەدەستدانی ددان و شێرپەنجەی دەم زیاد دەکات. ئەگەر جگەرە دەکێشیت، بیر لە وازهێنان بکەرەوە بۆ باشترکردنی تەندروستی دەم و ددانت.
خانمی یەکەمی عێراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی

لەسۆنگەی خەمخۆری و بەمەبەستی هاوکاریکردن و کارئاسانی بۆ بەجێگەیاندنی کاروبارەکانیان و باشتر خزمەتکردنی بەساڵاچوان و منداڵان، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق چوار ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتری بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵان سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.

دوای ئەوەی ئێوارەی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤، بەربانگی لەگەڵ بەساڵاچوان کردەوە و گوێی لەکەم و کورتی و داخوازییەکانی خانەکان گرت لەزاری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یەوە، ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق دوو ئۆتۆمبیلی لەجۆری (تۆیۆتا راڤ) ی بەخشییە خانەکانی منداڵان و دوو (مینی باس)یشی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان بۆ ئاسانکردنی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی نۆژەن بکاتەوە.
‎لەوبارەیەوە و لەرێورەسمی وەرگرتنی ئۆتۆمبیلەکاندا، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراقی کرد بۆ خەمخۆریی و بەزوویی بەدەنگەوەهاتنیان و بردنەسەری بەڵێنەکەی بۆ هاوکاری و پشتیوانیکردنیان.
سوودە تەندروستیەکانی خواردنی هەنجیری وشککراو
زۆر کەس لەبەر تامە خۆشەکەی هەنجیری وشککراو ئەخۆن، هەنجیری وشککراو کۆمەڵە سوودێکی تەندروستی هەیە کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ماددە خۆراکیەکان کە ڕەنگە ڕوودانی هەندێک نەخۆشی کەمبکاتەوە.
ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندنەوەی بابەتەکەن دەتوانن بچنە کۆمێنت...
سوودەکانی خواردنی هەنجیری وشککراو:
1.ڕێگری لە قەبزی
هەنجیر برێکی زۆر ریشاڵی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری و ئاوسانی سک بۆیە دەتوانیت کاتێک تووشی قەبزی دەبیت سوود لە خواردنی هەنجیری وشكکراو وەربگریت.
2.رێگری لە چرچبوونی پێست 
هەنجیری وشککراوە بڕێکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە، وەک ڤیتامین C و ڤیتامین E و کالیسیۆم کە وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکەن و یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە ڕادیکاڵە ئازادەکان و ڕێگری لە چرچبوون و فشاری ئۆکسجین دەکەن و پێست شێدار دەکەن.
3.پاراستنی چڕی ئێسک
ئەم میوە وشکە بڕێکی زۆر لە کانزاکانی تێدایە کە چڕی ئێسکەکان دەپارێزن بەتایبەت لەگەڵ پیربوونمان، هەروەها ڕێگری لە ناسکی جومگەکان و پووکانەوەی ئێسکەکان دەکات.
4.پاراستنی ئاستی پەستانی خوێن
بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە دەتوانێت تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بپارێزێت و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمبکاتەوە. 
5.بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە
ڤیتامین سی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە لەڕێگەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و ڕێگریکردن لە هەوکردن، هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکانی ناوی یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی کارایی سیستەمی بەرگری لەش.
6.چارەسەرکردنی ئەو هەوکردنانەی کە لە ئەنجامی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دروست دەبن
هەنجیری وشککراوەش دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی دەدات و ڕێگری لە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم دەکات.
7.ڕێکخستنی دەردانی گلوکۆز
ڕیشاڵەکەی یارمەتی ڕێکخستنی دەردانی گلوکۆز و ئەنسۆلین دەدات، بەمەش دەبێتە خۆراکێکی گونجاو بۆ تووشبووانی شەکرە.
8.ڕزگاربوون لە کۆلیسترۆڵی زیادە
9.باشترکردنی تەندروستی زاوزێ
10.ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
11.باشترکردنی توانای مێشک و بەرزکردنەوەی تەرکیز
ئەمشەو ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەی (هاوڕێیانە)بن
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
نەورەس و ڕۆژە و ڕۆزیتا و بابان پێشوازی لە( د.ڕەوا جەمال) دەکەن و گفتوگۆدەکەن دەربارەی ئەو تەوەرەی کە (مەرجە هونەرمەندان تاکە پیشەیان هونەر بێت؟).
بەرنامەی ئەمشەویش (6) خەڵاتی ناوازە لە خۆی دەگرێت لەڕێگەی سپۆنسەرەکانمانەوە.
هاوڕێیانە ڕاستەوخۆ لە پەیجی خاك تیڤی - سەعات (12:00)
٨ سوودی زێڕینی خواردنی خورما لە مانگی ڕەمەزاندا
هەموومان ڕاهاتووین لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان پەنا بۆ زۆر خواردنی خورما دەبەین، خورما زۆر بەسوودە بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا چونکە ماددە خۆراکییە بە سوودەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ جەستە وەک ڤیتامین C وD

سوودەکانی خورما
1- دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان
خورما پڕە لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ، لەوانە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 و ئاسن.
2- زیادکردنی وزە
لەبەر ئەوەی شەکری سروشتییان تێدایە، خورما وزەیەکی خێرا دەدات، ئەمەش وایکردووە ببنە بژاردەیەکی نایاب بۆ کەسانی چالاک.
3- تەندروستی کۆئەندامی هەرس
ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵی ناو خورما پاڵپشتی تەندروستی هەرس دەکات بە یارمەتیدانی جوڵەی ڕێکوپێکی ڕیخۆڵە.
خورما دەتوانرێت وەک شیرینکەرەوەیەکی سروشتی لە ڕێچکەکاندا بەکاربهێنرێت.
4- تەندروستی دڵ
خورما یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەهۆی ڕێژەی پۆتاسیۆم تیایدا کە پاڵپشتی کارکردنی دڵ دەکات.
5- تەندروستی ئێسک
خورما سەرچاوەیەکی باشی کانزاکانی وەک کالیسیۆم و فسفۆڕ و مەگنیسیۆمە، کە بۆ پاراستنی ئێسکەکان پێویستن.
6- تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە
خورما دژە ئۆکسێنەرە جۆراوجۆرەکانی تێدایە، وەکو فلاڤۆنۆید و کارۆتینۆید و ترشی فینۆلیک، کە یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدەن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان.
7- باشترکردنی کارەکانی مێشک
هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دژە ئۆکسێنەرەکان لە خورمادا دەتوانن کاریگەری پاراستنی دەماریان هەبێت، ئەمەش ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان کەم بکاتەوە.
8- بەدیلێکی شیرینکەرەوەی سروشتی
ئەمشەو ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەی (هاوڕێیانە)بن
نەورەس و ڕۆژە و ڕۆزیتا و بابان پێشوازی لە هونەرمەند (ڕێباز سادق) دەکەن و گفتوگۆدەکەن دەربارەی تەوەرەی (لایڤ موزیک).
بەرنامەی ئەمشەویش (6) خەڵاتی ناوازە لە خۆی دەگرێت لەڕێگەی سپۆنسەرەکانمانەوە.
هاوڕێیانە ڕاستەوخۆ لە پەیجی خاك تیڤی - سەعات (12:00)
چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەڕێوەبردنی برینی قۆڵۆن


هەوکردنی برینی قۆڵۆن (UC) حاڵەتێکی درێژخایەنە کە کۆئەندامی هەرس دەگرێتەوە. زۆرجار دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک: (سکچوونی بەردەوام و بەپەلە، پیسایی خوێناوی، ئازاری سک و گرژبوون، ئازاری کۆم، بەدخۆراکی، کێش دابەزاندن و شەکەتی)، هەندێک گیراوەی سروشتی و خۆراک یارمەتی کەمکردنەوە و ڕێکخستنی هەوکردنی برینی قۆڵۆن دەدەن، لەوانە:

لە بڵاوکراوەیەکی وێبسایتی هێڵس ڵاینی تەندروستییدا باس لەو خۆراکانە کراوە کە بۆ برینی قۆڵۆن بەسوودن:
- پرۆبایۆتیکەکان: بەکتریا تەندروستەکانی ڕیخۆڵە دەناسێنن بۆ گەڕاندنەوە و پاراستنی فلۆرایەکی میکرۆبی سروشتی لە ڕیخۆڵەدا، ئەمەش ڕەنگە وەڵامە زیانبەخشەکانی هەوکردن کەم بکاتەوە.
- برۆمێلین: برۆمیلین، ئەنزیمێکە کە لە ئەنەناسدا هەیە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی UC و کەمکردنەوەی تووشبوون بە برینی قۆڵۆن.
- زەردەچەوە: ڕەنگە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە تووشی UC بوون، بە تایبەتی ئەو کورکومینەی لە زەردەچەوە هەیە دژە ئۆکسانە و پێدەچێت هەوکردن کەم بکاتەوە لە هەمان کاتدا کاریگەری چارەسەری پزیشکی باشتر دەکات.
- ئەو خواردنانەی ڕیشاڵییان زۆرە یاریدەدەرێکی باشن بۆ ڕێکخستنی هەوکردنی برینی قۆڵۆن.
- ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین Cیان تێدا هەیە، وەک (بیبەر، پرتەقاڵ، سپیناخ و کەرەوز)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێلانەکەیان تێکدا… بینەری جوڵەی باڵندەکەبن لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا…!
ئەمشەو ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەی (هاوڕێیانە)بن
نەورەس و ڕۆژە و ڕۆزیتا و بابان پێشوازی لە مامۆستای زانکۆ و میدیاکار (شەهێن سابیر) دەکەن و گفتوگۆدەکەن دەربارەی تەوەرەی (بارودۆخی میدیا و سۆشیال میدیا و کاریگەرییەکانی).
بەرنامەی ئەمشەویش (6) خەڵاتی ناوازە لە خۆی دەگرێت لەڕێگەی سپۆنسەرەکانمانەوە.
هاوڕێیانە ڕاستەوخۆ لە پەیجی خاك تیڤی - سەعات (12:00)
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم ئیبراهیم ئەحمەد
2024/05/17 20:59:53
Back to Top
HTML Embed Code: