Telegram Web Link
ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوە دەبات:

وبیناری:
هاوپێوەندیی نێوان زمان و کۆمەڵگا

د. سادق موحەمەدی
دوکتۆرای زمانناسیی گشتی

کات:
ڕۆژی دووشەمە بەرانبەر بە 17ی جۆزەردانی 1400

کاتژمێر:
11:00 بە کاتی سنە

بەستەری هاتنە ژوورەوە:
https://meet.uok.ac.ir/ch/kurd.asso


لاپەڕەی ئینستاگرامی و تێلگرامیی ئەنجومەن:
Telegram: @kllss_uok_ac_ir
Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
💫چاپکراوی نوێ

📘یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی «ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد» بڵاو کرایەوە

▫️یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی خوێندکاریی ئاوزین-سەر بە ئەنجوومەنی زانستیی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاوکرایەوە. ئەم تایبەتنامەیە، وەک یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، لە ١٠٢ لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی ئەو بوارە ئاراستە کراوە.

🔻بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بریتین لە چەندین باس و تەوەری تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان کە سەر دێڕەکانی لە خوارەوەدا دەبینرێت:

۱- #ئارش_مێهرەبان سەرنووسەری گۆڤار لە سەروتاری گۆڤارەکەدا لە ژێر ناوی " لە گڕووگاڵەوە بۆ هەستانەوە" ئاماژەیەکی کورتی داوەتە ڕەوتی نووسینی گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و دەسپێکی ئەم ڕەوتە لە گۆڤاری گڕووگاڵی منداڵی کوردەوە تا بە ئێستا.

۲- دوکتۆر #یەعقووب_خزری دکتۆرای دەروونناسی لە بابەتێکیدا لە ژێر ناوی " ئەوپەڕ چیرۆک، بیرڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ" کاریگەرییەکانی بیری ڕەخنەکارانەی بە سەرنج‌دان بە پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ تاوتوێ کردووە.

۳- #جەبار_شافێعی‌زادە، نووسەر و توێژەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە وتووێژێکی بڵاونەکراوەی لەگەڵ خاتوو #سورەیا_قزل_ئەیاغ نووسەر و توێژەری دیاری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان و بەرپرسی شۆرای کتیبی منداڵان کە بۆ یەکەم جار لەم گۆڤارەدا بڵاو دەبێتەوە، لە ژێر ناوی " بازنەی چوارسووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا" کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە کایەگەلی کوردیی منداڵانیان هێناوەتە بەر باس و چوارچێوەی وتووێژەکەیانەوە کە #سەعیدە_دەیهیم ماستەری زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان هێناویەتییەوە سەر زمانی کوردی.

۴- بابەتی چوارەمی گۆڤاریش وتووێژی #جەبار_شافێعی‌زادە لەگەڵ خوالێخۆشبوو #سورەیا_قزەل_ئەیاغە کە بە زمانی سەرەکی (فارسی) دانراوەتەوە.

۵- #ئەحمەد_شەبانی، مامۆستای قوتابخانە و پسپۆڕی بواری فەلسەفەی پەروەردە، وتارێکی لە فلیپ ج. سمیت لە ژێر ناوی "فەلسەفەی پەروەردە" وەرگێڕاوە کە چێیەتییەکانی فەلسەفەی پەروەردە و هەندێ باسی پەیوەندیدار بەو بوارەی باس کردووە.

۶- #ڕۆستەم_خامۆش لە یادداشتێکیدا بە نێوی " گرینگیی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا" ڕەهەندەکانی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی باس کردووە.

۷- "چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟"یادداشتێکی دیکە لە نووسەر و شاعیری بواری منداڵان و مێرمنداڵان #ئەمین_محەمەدە کە ڕێوشوێنی تایبەت بە نووسین و ئاخافتن بە زمانی منداڵانی تاوتوێ کردووە.

۸-- #ئیدریس_ناری‌زادە، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی بواری فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵان، لە وتارەکەی لە ژێر ناوی "بنەماکانی فەرهەنگنووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا" باس و بابەتی پەیوەندیداری بە فەرهەنگنووسیی تایبەت بە منداڵانی باس و لێکداوەتەوە.

۹- "فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد" بابەتێکی دیکەی ئەم گۆڤارەیە کە #زیاد_ڕەشاد_قادر، باسی لەسەر کردووە و هێناویەتە ئاراوە.

۱۰- "#عەلی_حەمە_ڕەشید_بەرزنجی"بە یادداشتێک لە ژێر ناوی " لە پێناو بەرەو پێشچوونی ئەدەبی منداڵان" گرینگایەتیی ئەدەبی منداڵان و ڕۆڵی نووسەر و شاعیری ئەو بوارەی هەڵسەنگاندووە.

۱۱- #زانا_قەزوینە، نووسەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان، چیرۆکێکی فۆلکلۆری کوردی بە زاراوەی کەلهوڕی هێناوە و بە نێوی" نگاهی بە داستان فولکلور "مەلووچک زەردە" با توجە بە فرم و محتوای آن" لایەنەکانی ئەم چیرۆکەی لە ڕوانگەی فۆرم و ناوەڕۆکییەوە باس کردووە.

۱۲- "گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ"بابەتێکی دیکەیە کە #سۆزی_موفاق_غەفوور بە مەبەستی گرینگیدانی زیاتری نووسین بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بە شێوازی بڕێڵ ئاراستە کردووە.

۱۳- #کامیل_کیانپوور و #فاتێح_سلێمانی لە بابەتێکی هاوبەشیاندا چیرۆکێکی فارسییان بە نێوی "پەیمانی جنۆکەیی" بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و لایەنی فەلسەفەی ئەخلاقی و ڕەهەندەکانی ئەم چیرۆکەیان باس کردووە.

۱۴- دوایین بابەتی ئەم گۆڤارە #ئوسامە_بووتیمار نووسیویەتی کە لە ژێر ناوی "لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا، بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان" جەختی خستوەتە سەر ڕەنگدانەوەی ئەم چیرۆکە لە نێو ئەو گێڕاوەنەوە کوردییانەی کە تایبەتن بە منداڵانەوە.


🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-590/

📎 داگرتنی PDFی تەواوی گۆڤارەکە

📎 دانلود نسخه PDF

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی


■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
ژمارەی یەکەمی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤــە بەم زووانە دێتە چاپ و بڵاو کردنەوە.

http://www.tg-me.com/Rave_uok_ac_ir
ئەنجومەنی زمان و وێژەی کوردی و گۆڤاری ئاوزین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا:

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
کەیومەرس مورادی لەدایک‌بووی ۱۳۵۱ لە پارێزگای ئیلام لە شاری دیهلوڕان کە لە تایفەی "دەشتی" بووە بە دوو زمانی فارسی و کوردی لە بوارگەلی کۆمەڵایەتی و ئەویندارانەوە خاوەن بەرهەمگەلێکی ناوازە و بەرچاو بووە و لە بواری وێژەی شێعریی ئەم شار و پارێزگایە ، هەموو کات چالاک بووە.
کۆمەڵە شیعری "از دفتر آسمان" تاکە بەرهەمە شیعری ئەم شاعیرە بووە کە لە ساڵی 1390 بە یارمەتی و هەوڵی بنکەی هونەری پارێزگای ئیلام ، بڵاو کراوەتەوە . ئەو شاعیرە گەورەناوە لە ئاکامدا لە ڕۆژی 24ـی گەلاوێژی ساڵی 1402 بە کۆچی دواییەکەی ماڵاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا کەیومەرس مورادی کاردانەوەیەکی بەرچاوی لەسەر شیعری کوردیی خواروو و چەشنەی کوردەلی لە پارێزگای ئیلام و باشووری ئەم پارێزگایەدا داناوە.

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

————————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Forwarded from اتچ بات
لە دوای دەستپێکی کار و چالاکیی وەرزی نوێی لێژنەی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردی و بە دیاری کردنی ئەندامانی نوێیەوە، ئەم لێژنەیە بڕیارە بۆ پەرەپێدان بە ئاستی خوێندنەوە، لێکۆڵینەوە و چالاکیی خوێندکاران و تەنانەت کەسانی خوازیاری تریش، لە چەند کومیتەی زانستیدا دەست بە چالاکی بکات.
بڕیارە لێژنەکە ژماری هەوت کومیتەی زانستی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندامانییەوە پێک‌بهێنێت. بەم هۆیەوە ئەندامانی لێژنەی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردی داواکارن لە هەموو کەسانی خوازیار و بەتایبەت خوێندکارگەلێک کە بە تەمای لێکۆڵینەوە و کار و چالاکین لە بەشی کوردی‌دا لەم کومیتەگەلەدا بەشداری بکەن و بە هاوکاریی ئەندامانی لێژنەکەوە، کار و چالاکییەکانیان بە زووترین کات دەست‌پێبکەن. کومیتەگەلێکی جۆربەجۆر بۆ خوازیاران دابین کراوە کە دەتوانن لە هەر کومیتەیەکدا کە پێیان‌خۆشە و لەو بوارەدا شارەزاییان هەیە، بە ڕاگەیاندنی ناوی خۆیان بە بەرپرسی هەر کومیتەیەک، لەو کومیتەدا بەشدار بن.

پێڕستی کومیتەگەلی زانستیی لێژنەی بەشی کوردی:

1- کومیتەی ئەدەبی منداڵان:
عیرفان کەرەمی @Karami_erfan

2- کومیتەی وەرگێڕان:
مەهیار ئەحمەدی @Mehyar_ehmedi

3- کومیتەی شێعر:
سەنا چراغی @Sanoleh_2001

4- کومیتەی زمانەوانی:
سومەیە حەسەن‌پوور @somi_hsp

5- کومیتەی ڕۆمان و چیرۆک:
سروە موحەممەدیان @Seriii76

6- کومیتەی هونەر و مۆسیقا:
مەرزییە موحەممەدی @Kijikurd78

7- کومیتەی کۆمەڵناسی و فەلسەفە:
عیرفان کەرەمی @Karami_erfan
زیلان رحمانی @Zilan_r

—————————-

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Forwarded from اتچ بات
بعد از شروع فعالیت فصل تازهٔ هیئت علمی_دانشجویی زبان و ادبیات کردی و مشخص شدن اعضای تازهٔ آن ، این هیئت تصمیم دارد برای ارتقاء و گسترش سطح خواندن ، پژوهش و فعالیت دانشجویان و حتی کسانی کە علاقەمندند ، در چند کمیتهٔ علمی ، شروع بە فعالیت کند.
بنا بر تصمیم هیئت ، تعداد هفت کمیتهٔ علمی با مدیریت اعضای آن ایجاد شود. بە همین دلیل اعضای هیئت علمی_دانشجویی زبان و ادبیات کردی ، از همهٔ کسانی کە علاقەمندند، خصوصاً دانشجویانی کە می‌خواهند پژوهش و فعالیت خود را در حوزهٔ زبان و ادبیات کردی انجام دهند ، دعوت می‌کنند که در این کمیتەها شرکت کنند و با همکاری اعضای هیئت ، کار و فعالیتهایشان را زودتر شروع کنند. کمیتەهای گوناگونی برای علاقەمندان در نظر گرفتە شدە است کە می‌توانند در هر کمیتەای کە بە آن علاقە و سررشتە دارند ، با فرستادن نام و نام خانوادگی خود بە مدیر آن کمیتە ، شرکت خود را بە عمل آورند.

فهرست کمیتەهای علمی هیئت زبان و ادبیات کردی :

1_ کمیتهٔ ادبیات کودک:
عرفان کرمی @Karami_Erfan

2_کمیتهٔ ترجمه:
مهیار احمدی @Mehyar_ehmedi

3_کمیتهٔ شعر:
سنا چراغی @sanoleh_2001

4_کمیتهٔ زبانشناسی:
سمیە حسن پور @somi_hsp

5_ کمیتهٔ رمان و داستان:
سروە محمدیان @seriii76

6_کمیتهٔ هنر و موسیقی:
مرضیە محمدی @kijikurd78

7_ کمیتهٔ جامعەشناسی و فلسفە:
عرفان کرمی @Karami_Erfan
زیلان رحمانی @Zilan_r

———————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
ناساندنی بەرەی نوێی ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان.

———————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Forwarded from اتچ بات
شوکر محەمەد قادر ناسراو بە (شوکر خەیات) لە ساڵی 1940 لە گوندی قەڵغانلوو-ی سەربە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە دەرکەوتووە کە دەنگێکی تایبەتیی هەبووە، کاتێک منداڵ بووە، کە ئەوکات گۆرانی (گیان ئەزیزەکەم) دەرچووبوو ئەو گۆرانییەی چڕیووە، عەلی مەردان-یش گوێی لێ دەبێت و لەبارەی دەنگیەوە گوتبووی: “ئەم منداڵە دەنگی زۆر خۆش دەردەچێت.” ئیتر لەوکاتە بەدواوە خولیای وتنی مەقامی دەبێت. هاوڕێیەتیی لەگەڵ عەلی مەردان‌دا هەبووە و لە لەمەقاماتدا هاوکاری بووە. لە ساڵی 1953 چووەتە دونیای هونەری کوردییەوە و دەستی بە وتنی بەستە و مەقامات کردووە. شوکر خەیات لەپاڵ هونەرەکەیدا لە ساڵی 1957وە کاری خەیاتی دەکات، چونکە نەیتوانیوە بە کاری هونەری بژێوی ژیانی دابین بکات. چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان گەڕاوە و چەند ساڵێکیش لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر بردووە.
دوای مانەوەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 18-08-2023 کۆچی دوایی کرد.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئارشیڤێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی شوکر خەیات لەلایەن کۆمیتەی هونەر و مۆسیقا بڵاو دەبێت.

ئەنجومەنی زانستی- خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان - کۆمیتەی هونەر و مۆسیقا

———————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
#ئاگاداری

کۆمیتەی "ڕەخنەی ئەدەبی" وەکوو هەشتەمین کۆمیتە، زیاد کرا بە کۆمیتەگەلی ئەنجومەنی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان. ئەم کۆمیتەیە بەدەستی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هەر کەسێک خوازیاری بەشداری لە ئەم کۆمیتەیە پەیوەندی بە ئەندامانەوە بگرێت.

—————————

Telegram: @kllss_uok_ac_ir

Instagram: http://instagram.com/kllss_uok.ac.ir

Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Forwarded from اتچ بات
بانگەوازی بۆ ناردنی وتار

ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی- خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی بە ئاگای نووسەران و خوێنەران و لێکۆڵەران و خوێندکارانی ئازیز دەگەیەنێت ؛ ئەنجومەنی زمان و وێژەی کوردی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی ژمارەی دەهەمی گۆڤاری ئاوزین لە بوارگەلی شیعر ، چیرۆک ، زمانناسی ، وەرگێڕان ، ئەدەبی منداڵان ، ڕەخنەی ئەدەبی ، فەلسەفە و کۆمەڵناسی و هونەر و مۆسیقا بە شێوازی ڕەخنەگرانە و زانستی بە زمانگەلی کوردی ، فارسی ، ئینگلیزی بە پێی مەرجەکانی ژێرەوە بابەت وەردەگرێت:
_ بابەتەکان دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی خودی نووسەر بێت
_ بابەتەکان لە چوارچێوەی زانستی و ئاکادمیایی‌دا بێت
_ بابەتەکان بە فۆرمیdocx (word) بێت
_بابەتگەلێک کە بە زمانی کوردی و فارسییە بە فۆنتی Bahij mitra بێت
_بابەتگەلێک کە بە زمانی ئینگلیزییە بە فۆنتی Times New Roman بێت
_ دوایین کاتی ناردن و وەرگرتنی بابەت و بەرهەمەکان ( 15ـی ڕەزبەر)

ئیمەیلی پەیوەندی:
[email protected]
2025/07/01 11:47:26
Back to Top
HTML Embed Code: