چیرۆک
بەشی یەکەم
https://www.tg-me.com/kteb1/3126
#چیرۆک
".

بەشی یەکەم تەقەیەکی گەورە

لە ژوورێکی هۆتێلدا کە ڕووناکییەکی کەمی هەیە...

ڕێنا گۆردۆن کەسێکی نامۆی قۆز ماچی دەکرد.

چەن شەوێک پێش ئەم کاتە، خۆشەویستە پێشووەکەی، هارۆڵد مۆر، دەستگیرانداری خۆی ڕاگەیاند- لەگەڵ ژنێکی دیکە. ڕێنا ئەوەندە وێران بوو لە باڕێکدا سەرخۆش بوو. لە ژێر کاریگەری مەی و سۆز و خۆشەویستی پیاوە نامۆکەدا، کە خۆی لەبیرکردبوو تاڕادەی مردن .

بیری لەوە دەکردەوە کە ئێستا هارۆڵد لەگەڵ کچێکی دەوڵەمەند هاوسەرگیری دەکرد بەبێ گوێدانە پەیوەندی چوار ساڵەی لەگەڵیدا، ئەویش دەیویست خۆی سەرقاڵ بکات ،.

ڕێنا خۆی لەبیر کرد و لەژێرلێوەوە وتی: "هارۆڵد!"

کابرا لەناکاو وەستا.

چرکەی دواتر گڵۆپەکان داگیرسانەوە.

ڕووناکی گەش وای لێکرد چاوی دابخات، بەڵام کاتێک چاوەکانی لە کۆتاییدا خۆیان لەگەڵ ڕووناکیەکەدا ڕێکخست، ڕووخساری پیاوەکەی بە ڕوونی بینی.

ئەوە وایلین فاولەر بوو- بەناوبانگترین پارێزەر بوو لە سەرانسەری وڵاتدا. لە بازنەکانی یاسادا زۆر بەناوبانگ بوو، نوخبەیەک بوو کە سەروەت و سامانی بێشوماری هەبوو.

بەڵام لە هەمووی گرنگتر، ئەو زاوای داهاتووی هارۆڵد بوو کە تازە خیانەتی لێکردبوو.

ڕێنا لەوکاتەدا هۆشی هاتەوە.

چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی.

وایلین پشتی بە دیوارەکە نوسانبوو و جگەرەیەکی داگیرساند. دوای ئەوەی کاتێکی زۆر بەبێدەنگی، سەیری سەرەوە و خوارەوەی کرد و بە لێزانانە وتی: "زۆر سەرنجڕاکێشە شاجوان گۆردۆن".

خۆڵەمێشی جگەرەکەی لێکردەوە و بە زەردەخەنەیەکی بێهێزەوە پرسی: "هەر ئێستا بیرت لە چی دەکردەوە کە ماچت کردم؟ هەوڵتدا هارۆڵد ئیرەیم پێببات ؟"

دیاربوو وایلینیش ئێستا ئەوی ناسیەوە.

ڕێنا نەیتوانی وا خۆی نیشان بدات کە ئەم پیاوە ناناسێت.

ئاخر وایلین بەناوبانگ بوو. تەنها بەهۆی مەیەکەوە پێشتر نەیناسیەوە.

دەیزانی توانای ئەوەی نییە کەسێکی گەورەی وا توڕە بکات، بۆیە سەری دابەزاند و بە نەرمی داوای لێبوردنی کرد. "ببورە بەڕێز فاولەر. زۆرم خواردۆتەوە."

خۆشبەختانە شتەکانی بۆ قورس نەکرد. دوای تەواوکردنی جگەرەکەی، ڕاست وەستا و پاڵتۆکەی بەسەر شانیدادا داو . "پێیوت ، من . من لێی دەخوڕم."

ڕێنا بە نەرمی سوپاسی کرد.

لە ئۆتۆمبێلی بێنتلی وایلین، لە کاتێکدا هیچ کام لەو دووانە بە درێژایی شۆفێرییەکە قسەیان نەدەکرد، ڕینا ناوبەناو نیگاکانی دەدزی.

پیاوەکە دەموچاوێکی گۆشەیی و هێڵی چەناگەی تەواو چەقۆی هەبوو. هەرچەندە مارکەی کراسەکەی نەدەزانی، بەڵام دەیبینی کە زۆر گرانە.

ڕێنا پێشبینی کرد کە دەبێ تەنێک ژن هەبوون کە ڕیزیان گرتبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم پیاوەدا پەیوەندی ببەستن.

دوای چەند خولەکێک بێدەنگی، وایلین ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم شوێنی مەبەستیان ڕاگرت. کەمێک سەری سوڕاند و بۆ چەند چرکەیەک سەیری قاچە باریک و ڕاستەکانی کرد پێش ئەوەی دواجار کارتی بازرگانییەکەی بداتێ.

ڕێنا دەیزانی ئەمە مانای چییە.

بەڵام سەری سوڕما کە ئەو هێشتا حەزی لێیە دوای ئەوەی زانی کێیە.

هەرچەندە دڵڕفێن بوو، بەڵام ڕێنا دوودڵ بوو. بیرۆکەیەکی خراپ بوو کە لەگەڵ کەسێکی گەورەی وەک ئەودا تێکەڵ بیت، بۆیە وتی: "کاک فاولەر، باشترە لە پەیوەندیدا نەمێنینەوە".

وایلین بە بێباکییەوە شانی هەڵکێشا.

بەڕاستی ڕینا جوان بوو، بەڵام ئەگەر ئارەزووی نەبووایە ناچاری نەدەکرد.

بۆیە کارتی بازرگانییەکەی خستە گیرفانی خۆیەوە و وتی: کۆنەپەرست بوون لەگەڵ تۆدا دەگونجێت.

ڕێنا کەمێک شەرمەزار بوو، بەڵام پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە، وایلین لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و وەک پیاوێکی بەڕێز دەرگاکەی بۆ کردەوە. خەریک بوو پرسیاری ئەوە بکات کە ئایا هەمووی تەنها خەونێکە و لە ڕاستیدا هیچ شتێک لە نێوانیاندا ڕووی نەداوە لەم ژوورەی هۆتێلەکەدا ئەمشەو.

هەر کە دابەزی، ئۆتۆمبێلەکە هێواش هێواش ڕۆیشت.

هەوایەکی فێنک هات لە خوارەوە و لەرزێکی نارد بۆ خوارەوەی بڕبڕەی پشتی. تەنیا ئەو کاتە تێگەیشت کە لەبیری کردووە پاڵتۆکەی بۆ بگەڕێنێتەوە
#51♠️

https://www.tg-me.com/kteb1/3125
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️٦ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٦ی شوال ١٤٤٥ھ


پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا


نالی


🌼
ناشترین چەقۆی مێژوو
‎چیرۆکی ناشرینترین چەقۆ لە مێژوودا ..!


‎ لێدانەکە وەک یەکێک لە ناشرینترین چەقۆ و ناشرینترین گەمارۆکان لە مێژوودا پۆلێن کراوە ئەوە ساتی کوژرانی قەیسەر جولیوسە..

‎ووتەیەک لە شانۆیی "جولیوس قەیسەر" ی نووسەری ئینگلیزی ویلیام شکسپیر وەرگیراوە؛ کاتێک جولیوس قەیسەر چەقۆ لێی درا
‎ئەو لێدانە بە یەکێک لە ناشرینترین چەقەکانی مێژوو پۆلێن کرا..
‎ساتی کوشتنی "جولیوس قەیسەر" ئیمپڕاتۆری ڕۆما
‎ساتێکی ناخۆش بوو کاتێک هەر کەسێک لەوانەی متمانەی پێ کردبوون بە جارێک خیانەتیان لێکرد و هەموویان پێکەوە ڕێککەوتن لەسەری و چەقۆیان لێدا و ئەو هێشتا وەستابوو و نەئەکەوت سەرەڕای ئەو هەموو چەقۆیەیی بەری کەوت،
‎تەنانەت هاوڕێی تەمەنیشی بروتسی بینی.
‎جولیۆس سەیری هاوڕێکەی کرد کە بە خوێن داپۆشرابوو، وە لە چاوەکانیدا نیگایەک لە هیوا و حەسانەوەی هەبوو، بڕوای وابوو کە هاوڕێی تەمەنی لەوێیە بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات. دەستی لەسەر شانی دانا چاوەڕێی یارمەتی بوو بۆیە بروتوس هەستا و لێی دا.
‎لێرەدا جولیوس قەیسەر حوکمی خۆی وت
‎"
تەنانەت تۆش، بروتوس"

"ئیتر قەیسەر مرد" چەقۆی بروتس کوشندەترین بوو ، بە پێچەوانەی هەموو چەقۆکێشەکانی ترەوە لە تەنها لە جەستەی نەدا ، بەڵکو لە کەسایەتیدا .. بە ویستی خۆی چەقۆی لێدا... لە هیوایدا .. لە متمانەی دا .. لەخۆشەویستی نێوانیان ... لێرە وە پایزی قەیسەر دەستی پێکرد و ئیتر بەرانگاری نەکرد و کەوت .


‎پرسیارەکە ئەوەیە زۆر بڕوتس لە ژیانماندا هەیە ، ئاخۆ ئەوان کەی لێمانەدەن ..
#51♠️

https://www.tg-me.com/kteb1/3128
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️٧ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٧ی شوال ١٤٤٥ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ



🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️٨ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٨ی شوال ١٤٤٥ھ


سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا

لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ
دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا

بە تیرێ دوو نیشانە چا نییە ئەی ڕۆحەکەم! شیرین
بە غەمزەی، تاقە یەک تیری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا

وەها مەستی تەماشای چاوتە نالی کە نازانێ
بە بێداری دەبینێ، یا لە نەشئەی مەستی و خەودا!


نالی


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️٩ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١٩ی شوال ١٤٤٥ھ


وا عەجەب ماوم کە ماوم، بۆ بەبێ تۆ نامرم
وام‌دەزانی کەڵکی ئانی هیجری دڵبەر ناگرم

شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و پیر و جەوان
گەر بەبێ عەشقت موسڵمانن، ئەوا من کافرم

ئەم سەری ڕووتە لەبەر بێ‌قودرەتیی عاشق نییە
تاجی خورشیدم لە سەردایە کە شێتی قادرم


حەمدی



🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️١٠ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی شوال ١٤٤٥ھ


وەک مەجووسی عالەمێ سوجدە دەباتە عاشقت
چونکە سووتاوی فیراقی تۆم و پشکۆی ئاگرم

چونکە مونکیر زۆرە قوربان، وەرە تۆ بنوێنە ڕوو
یا قەمەر وەک سینە شەق کەم، قورسی ڕۆژیش داگرم

مەسکەنم مەیخانەیە، مەستی شەرابی ئولفەتم
حەزرەتی ساقی دەزانێ سڕڕی قەلبی زاکیرم

تو خودا ڕەحمت ببێ ڕووی دڵ لە حەمدی کە دەمێ
با ببێتە مەزهەری نووری خودایی زاهیرم


حەمدی


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️١١ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣٠ی نیسان ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢١ی شوال ١٤٤٥ھ


کاتبی خێر و شەڕی عوششاقە، بۆ وەسڵ و فیراق،
لوتف و قەهری هەر بە جارێ سەیری دوو دەفتەر دەکا

نالی ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە، دائیم سەر دەکا


نالی


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️١٢ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی شوال ١٤٤٥ھ


مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت


نالی



🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️١٣ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی شوال ١٤٤٥ھ


تا نەڕێژی ئەشکی حەسرەت دیدەیی گریانی غەم
کەی لە حاڵی زاری من حاڵی ئەبن یارانی غەم

مەزرەعەی غەم دەردی بێئاوی ئەکێشێ بۆ خوا
دەست و بردێ دابڕێژە هەوری غەم بارانی غەم


عارف عورفی


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️١٤ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٣ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی شوال ١٤٤٥ھ


أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ


اللهم أنت رجائي وإن جئتُكَ بالخطايا



🌼
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️١٥ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٤ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی شوال ١٤٤٥ھ


وای کە ڕوو زەرد و زەلیل و ماڵ وێران بەد حاڵە خۆم
بێ سەمەر عومری عەزیزی تەڵخی ترش و تاڵە خۆم

دائیمەن هەر وەک سەماوەر جۆش ئەخوا خوێنی دڵم
بۆ هەناوی زۆر سووتاوی ئاگر و زووخاڵە خۆم

سەیلی ئەشکم هاتە خوارێ تێکی دا بینای دڵ
هێرشی مردن کە هات و من لە سەر کەنداڵە خۆم


لوتفی


🌼
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️١٦ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٥ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی شوال ١٤٤٥ھ


لەبۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ حەو ھەر خەس و خارە


مەحوی


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️١٧ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٦ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی شوال ١٤٤٥ھ



هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانەخەرابی با

لەکوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئه‌ی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دونیا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با؟

بە جامێ بادە تێر نابم، ئەگەر مەیلت هەیە ساقی!
گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە با بیبا


ھێمن



🌼
تێکەڵەیەک بۆ بەهار و هاوین


پیرۆزە یادی بەهار برای هێژام ( حەمە شوان ) ئەی هاوڕێی مەڕ و کانی و گوڵاڵە و گۆزەروان ( چ گوڵشەن بێ چ گوڵخەن بێ چ سەحرا
کە دەڕوانم ئەمن ھەر تۆ دەبینم") گلەیی مەکە لە شوانیت و لەشار دووری ، ( گوڵ بەو جوانییە لە کۆشی دڕکا
ئەگەشێتەوە پەڕەی ڕەنگینی
دڵ بۆ شادیگای بییەوێ بڕ کا
ئەبێ بچێژێ تاڵاوی ژینی) لێت پیرۆزە یادی کورد تۆ لەودەشتە ئاگرێ سازکە و لەدەوری هەڵپەڕە ، چیداوە لەیادی گوڵی نایلۆن و پلاستیک ( لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند)
چایەکی ئەو دوورە دێیە حیکمەتی دنیایی هەیە تۆ مەیەرە نزیک مایک و ستەیج و هەلهەلە ، دێتەوە یادت ئەو ساڵەی لەسەهۆڵەکەبووی ؟ چەند کچت دی باڵاعەر عەر و جوان لەم لاو لاهاتبوون ؟ (پێم دەڵێن: مەحبووبە خـێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکـا
خێل و قیچە، یا ترازووی نازی نەختی سەر دەکا؟!) چەندین لاویش بۆ یان تەشریفیان هێنابوو (ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش ناێێ
بەڵام خانەخوێ لە هەر دوو لایێ)
تۆ ئێستا دووریت دڵشاد و مەسرور نەخەمی شێوتە و نە شیوت و توور هەمووجێیەک بۆت سەفاو سەیرانە ( نەوی لە شمشاڵ لە هەوای هەی دڵ
هەی دڵ! هەی نامەرد، هەی نازک وەک گوڵ!
کە پەنجەی جووڵان، هەر یەک هەوایێ
هەر یەکە دەنگێ، هەر یەک نەوایێ
) نەوای ناوشارمان هەرباوکەڕۆیە شین و واوەیلای بازاڕی لەنگە بیری بردینەوە چی بۆنەو یادە ( لە سەیری خەستەخانەی عیشق، ئەوی سەوزەی کەوا شینە
لەسەر هەر خەستە دێ یــــــا خوێندنــــــی یاسینە، یا شینە!) دێتەبیرت دەتوت ( سوڕی دونیایە ئەگەر دوو ڕۆژ بەكەیفی تۆ نەبوو
كەیف و خۆشی دێنەوە، وەك جاری جاران، خەم مەخۆ. )
ئەوا ئێستا هەرڕۆژەو دەردێ کاریە (زامی عیشق و زامی خەنجەر پێت بڵێم فەرقی چییە؟
ئەم بە مەرهەم چاک دەبێت و دەردی
بێ دەرمانە ئەو!)
زامی سوتانی بازاڕمان ساڕێژ نەبوو لاوی زانکۆ تەقلە لێئەدا بۆ ڕۆژی ناجیحی دیارە نایابە پلەی تەخەروجی ( گرتنی عیلم و حەقیقەت ، ئەی جەوانی شۆخ و شەنگ
هێزی بیروو هۆشی دەوێ ، نەک لیباسی تەسک و تەنگ) هەڕژەو ئاخێکم هەناسەم تەنگەکا هەرۆژەو گوڵێکم ڕوو لە گۆڕستانەکا ( مەکەن مەنعم لە شیوەن ئەی ڕەفیقان!
کە مەحزوون و غەمین و دڵشکاوم)
(کەی لە کن ئەحمەق دەبێ حاجەتی دانا رەوا
قەت دەکرێ چــــەرمەکەر یا به عەبا یا کەوا؟) هێندە کزە خۆری هیوای کورد ( بڵێم بە "شەم"ی شاهی چاومەستان
لەگەڵ تەرممدا بێیتە گۆڕستان) هەرئەیوێت هاوین بێت و لەولا بارانێک دائەکا (هەوای سەیری بەڕ و بەحر ، ئاگری بەرداوە عومرت
کە تۆزێ معەقید خاکی دڵۆپێ ، مونجەمید ئاوی) هەر لەچاوتروکانێکا ئەیبا سەرپۆش و لێفەو نیگای یار ئەم لافاوی شعرە (سه‌د جۆگه‌ى ئاوم به‌ كه‌نارى چاومدا هه‌ڵكردوه‌
به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى كه‌ تۆوى خۆشه‌ويستى و وه‌فا له‌ دڵتدا بچێنم
) ئەم لافاوە چۆن حلەبێ ؟ هەورەگرمێنێ و شێخ دارا مژدەی قوربانەدا هەولێر ( وتی ئاخر ســــــبەینێ جەژنە ،خوێنی تۆ لەپێ دەگرم) (نەبووە قەت (مەحوی) وتی: بوونی من و تۆ پێکەوە
حوسنە ئاوی زیندەگی عیشق ئاگرێکە دڵ برێژ!) ئافەرین بۆ حوکمەتت .. دێتەوە یادت ئێمە شەڕمانبوو لەسەر خاکی مەندەلی ؟( وەی کە ڕوو زەردی مەدینە و روو سیاهی مەککە خۆم
دەرکراو دەربەدەر، یـا ڕەب دەخیلی عەفووی تۆم) ( خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندی عەف عەفە!) هەر لەخۆشیابیت و دوربیت لەم خەمە خەڵک لێرە چاوەڕێن خۆشکاتەوە نەڕەی تەیارەی تورک و درۆنی ئیسلامی ( کەی حقوق ئەدرێ! ئەسەنرێ، عەیبە ئیتر تێبگەن) ( ئەم ژینە کە هەر دەمێکی دنیای دێنا
داخم کە بە بێهودە لە دەستان ڕۆیی.) هەرکەس ترسنۆک بێ مافی ژیانی نییە کورد تازە بەتازە مەمنونە کە دیل بکرێ (من کە تینووی کەوسەری لوتفی تۆ بووم ئێستە بۆ
بێخەبەر ماوم لە شەوقی شەوچرای وەعدەی ویساڵ) (کەسی دانا ئەو کەسەیە کە پەند و ئامۆژگاری
لەزەرەر و مردنی دۆستەکانی وەردەگرێت) حەمە گیان . (گەر دەپرسی مــن لە بـەر چــی کــەم دەخــۆم
من بــە برسی قەت مەزانــە, غــەم دەخــۆم

نــــــــەوعە ئـــینسانێ هــەیە غـــــەم قـــووتیە
من غەمی خۆم و غــەمی عــالەم دە خـــۆم)(ڕۆشنکە چاوی مونتەزیرانت بە گەردی ڕێت
تۆ دێ و نوری دیدەنی من دێ بە پێتەوە)(هاوشێوه‌ى غه‌مت نادۆزينه‌وه‌ مه‌گه‌ر لـه‌ دڵى شاد
ئێــــــمه‌ به‌ ئومێدى غه‌مت، داواى شادى ده‌كه‌ين)

#شاهین ♠️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️١٨ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٧ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی شوال ١٤٤٥ھ



لە سایەی عیززەتی نەفسم، لە پاشا مەرحەبا ناکەم
لە ئەربابی کەرەم دوورم، بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم
کراسی چەرمی خۆم ئەدڕم، سواڵی سەرکەوا ناکەم
ئەگەر چی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با نادەم
ئیلاهی زۆر شوکور، ئومێدی نانێ من لە شا ناکەم



قانع


🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️١٩ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٨ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی شوال ١٤٤٥ھ


لە تۆزی ئاشەدا غەرقم، لە تەوقی سەر هەتا ئەژنۆم
نە ترسی ئەمری مافەوق و نە مەحکوومی بەراتی تۆم
بەڵام چەن خۆشە ئەو تۆزە کە هەر خۆم ئامیرم بۆ خۆم
لە سایەی زەحمەتی قاچ و سەر شان و دەس و ئەستۆم
لە بۆ کەس چاو لەبەر نیم و خەیاڵی ڕێی ڕیا ناکەم



قانع



🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️٢٠ی گوڵان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٩ی ئایار ٢٠٢٤
☀️بەرامبەر بە ١ی ذُو القَعْدَةِ ١٤٤٥ھ


براکەم فرسەتە ئەمڕۆ بڵێ بەو یاری دێرینم
لەسەر هەر دینێ من ئەمرم، ئەویش هەر بێتە سەر دینم
کە چون شێرانیە فیکر و خەیاڵی زیندەگی و ژینم
لە بەر تاڵی زەمانە و شەربەتی ئەشعاری شیرینم
هەتا ئەم دوو تەعامەم بێ، خەیاڵی شەکر و چا ناکەم


قانع



🌼
2024/05/09 00:19:22
Back to Top
HTML Embed Code: