Telegram Web Link
تۆ
هەموو ئەو هیوایەی
کە من بە مرۆڤ هەمبووە!
ناخۆش‌ترین شت لە كچاندا ئەوەیە كە تەماشات ناكەن! لەبەر ئەوە نییە كە تەماشات ناكەن، بەڵكو بۆ ئەوەی تێت‌بگەیەنن كە تەماشات ناكەن!
بۆ ئەوەی پێت بڵێن: بەڵێ جەناب، من تەماشات ناكەم و تۆش چیت لە دەست دێت بیكە. تەماشات ناكەن بۆ ئەوەی وات‌لێ‌بكەن زیاتر تەماشایان بكەیت. بۆ ئەوەی كە دوایی كە شتێک لە نێوانتان دروست بوو، كە تۆ قسەیەكت لە دەم ترازا بڵێن: ها من ئەو كات تۆم هەر نەدەبینی، تۆ كێ بوویت، من ئەسڵەن سەیری تۆم نەدەكرد، تۆ ڕێگات بە من گرت!

•بەختیار عەلی•
شاری مۆسیقارە سپییەكان
بەفر تا جێی بڵندتر بێ، پتر لە هەتاو دەترسێ!
ژن تا شۆخ و دەلال‌تر بێ،
گەش‌تر چرای ترسی پیری لە نیگایدا دادەگیرسێ!
لەم جیهانە
هەرکەس لە شتێک تۆقیوە
کوندەبۆ لە ئاوەدانی
دز لە سەگ و کۆکەی بێدار
کەر لە هەوراز
دیوار لە سینگ
دار لە بزمار
کەڵەکێوی لە خڕەی بەرد، لە خشپەی دار.
منیش زراوم ڕژاوە
دەترسم لە سەرەمەرگا
سییەکانم بزریکێنن بۆ تۆسقاڵێ هەوای وڵات
دەترسم بمنێنە خاکێک
نە من ئاشنای بۆنی بم، نە زمانم ئەو تێی بگات...

•پەشێو•
سه‌رخۆشی شه‌رابی ده‌می تۆ بووم و ئه‌مێستاش
قوربان! سه‌ری تۆ خۆش كه‌ نه‌ماوه‌ سه‌ری خۆشم...

•نالی•
مەیە!
ئیتر چاوەڕێت نیم.

#دیوارنووس
نازدار حەیران
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک وتت: پێک نایە زۆری من کەمی تۆ! •هەژار•
جانم بە بەهای ماچی لەبت حازرە قوربان
مەنواڕە کەم و زۆری، کەمی مە و کەرەمی تۆ!

•ئەدەب•
دایکم بانگی بەیانی لە خەو هەڵدەستا، نوێژەکەی ئەکرد و ئەچووە دەرەوە بۆ ناو کێڵگە کشت‌وکاڵییەکەمان، دوای نوێژی خەوتنانیش ئەگەڕایەوە ماڵ.
باوکم قەت نوێژی نەدەکرد، ڕەمەزانانیش ئەیخوارد و ئەیخواردەوە. ئەو چوار ژنی هەبوو، لە هەفتەیەکدا چوار شەو لای ژنە تازەکەی ئەمایەوە، یەک شەویش لای دایکم.
زۆرجار گوێم لە باوکم ئەبوو ئەیوت: خوا لە هەموو تاوانێک خۆش ئەبێت جگە لە هاوبەشی دانان(شیرک).
باوکم پێش ئەوەی بمرێت، حەج و سەردانی مەزاری پەیامبەری کرد، دشداشەیەکی لە مەدینە کڕیبوو، هێنابووی بە بەردە ڕەشەکە و کێلی گۆڕی پەیامبەر، ئەیوت هەموو تاوانێکم سڕاوەتەوە.
باوکم، بە بێ‌خەمی و بە ئاسوودەیی سەری نایەوە.
پێش ئەوەی دایکم بمرێت، پێم وت: ئەی تۆ بۆ وەک باوکم ناکەیت؟ حەج بکەیت و لە تاوانەکان پاک ببیتەوە!
وتی: باوکت هەموو زەوی و زارەکانی فرۆشت و چی پارە هەبوو دای بە سەفەری حەج کردنەکەی. چۆن بتوانم بێ پارە و پووڵ، سەردانی گۆڕی پەیامبەر بکەم؟

•نەوال سەعداوی•
دڵ و هێز و هەناو و سەبر و هۆشی بردم و ڕۆیشت
نیگاری نازەنینم کاتێ مەیلی ماڵئاوایی کرد

•کەماڵی•
وتی "من لە یەک شت ناگەم، ئەو کەرە بۆ دڵی چووە بە منا؟"
ڕێگەم پێ دەدەی؟
Forwarded from بوونەوەرێک دژی بوون (Rêbwar)
تەنیایییەک
ساردتر، لە کڕێوە خوێنی ئێوارانی
ئێستەی وڵات
دەوری داوم..
تەنیاییەک جارێک ئەمکا
بەو گەڵایەی، چڵەکەی خۆی:
فڕێی بداتە بەر قاچی گەردەلوول و
جارێکی تر بەو باڵدارەی
لە شەوێکی بەفرانباردا
ھێلانەکەی خۆی دەری کا!

شێرکۆ بێکەس
وتی: ئەم ماسییە مردووە بۆنی دەریای لێ‌دێت!
وتم: هەموو شتێک کە دەمرێ، بۆنی ئەو شوێنەی لێ‌دێت کە بیری ئەکات!
وتی: من بمرم بۆنی تۆم لێ‌دێت؟

•سیامەک تەقی‌زادە•
Forwarded from Otrada📻
بۆت دەمرم..وەک قازی بۆ کوردستان.
Wî di dilê gelê Kurdistanê de serhildanek ava kir ku niha bi xwe jî nikare vê şoreşê rawestîne :)
کاتێ وتت خۆشم ئەوێی
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
لەبەر چاوم
جارێک ئەبوو بە پەپوولە و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوە!
جارێکی تر ئەبوو بە پرژەی قەڵبەزە و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و
جارێکی دی ئەبوو بە پەنجەرەی هەور و
من بە مانگ و
هەڵ‌ئەهاتم و
لەپڕێک‌دا ئەبوو بە شەقامی بەفر و
من بە چرایێکی سوور و
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
هەتا ئەهات، گەورە ئەبوو...
تا وای لێ‌هات؛
ئێوارەیێک
بوو بە خەرمەنی هەڵاڵە و
بە ژوور و ماڵ و شیعرەوە
دایپۆشیم و تیا نوقم بووم!

•شێرکۆ بێکەس•
من هیچ دڵۆپە فرمێسکێکی دیکەم لە گیان نەماوە هەڵیڕێژم.
من شۆڕشی سکی برسیم
دژی جەللادی سەر کورسیم!

#دیوارنووس
شیرین گیان!
دڵتەنگم
شەودێزی خەیاڵم دەنێرم
سواری به و وەرەوه.

•جەلال مەڵەکشا•
2025/07/14 13:49:00
Back to Top
HTML Embed Code: