ئەبێ چ بەهەشتێک بێت پیر بوون لەگەڵ تۆ؟
هەموو بەیانییەک بە ماچ بەئاگات بێنم و نانی بەیانیت بۆ ئامادە بکەم، پێکەوە ئینجانەکان ئاو بدەین و هەموو ئێوارانێک لە بالکۆنەکە سەما بکەین، منداڵە بزێوەکانی جیرانیشمان پێمان پێبکەنن و وێنەمان بگرن.
ئەبێ چ سەروەتێک بێت تۆ هەموو ڕۆژ خواردنم بۆ دروست بکەی؟
ناچاریشم بکەی وەک دوو ئەوینداری لاو، لەسەر کۆشت دابنیشم و خۆت پاروو پاروو، مڵاگ مڵاگ بیکەیت بەدەممەوە، پاش هەر کەوچکێکیش ماچێکی پڕ لە تامەزرۆییم بکەی، دوای تەمەنێک ژیان لەگەڵت هێشتاش وەک یەکەم جار تەزوو بە گیان و دڵمدا بێت. شەوانیش پەنجەرەکان دابخەیت و گەرم دامپۆشیت، نێوچەوانم ماچ بکەیت و بە گوێمدا بچرپێنی:
سەرمات نەبێ نازداری من!