ھەموو شتێک لەبارەی تۆوە دەزانم؛
دەزانم ماڵتان لە کوێیە، ناوی کەسوکارت، سەردانی خزمەکانت...
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکی چیت!
کەچی تەنها بۆم ھەیە لە دوورەوە تەماشای جوانیت بکەم و دڵم بە کۆکردنەوەی وردە ھەواڵەكانت بدەمەوە.
ھەمان حەسرەتی ئەو منداڵه كهمئهندامهم ھەیە، بەرامبەر بە جۆلانهیەک دانیشتبێ.
•تەڵعەت تاهیر•

شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب! بکەی
ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش!
•مەحوی•

گەر نەچم لێم زویر دەبێ، وەقتێ دەچم مەنعم دەکا
سەیری کە بێمروەتە! چیم لێ دەکا و چیم پێ دەکا!
•حاجی قادری کۆیی•

نازدار حەیران
"وەکوو من هەر تلاوتل تا بەیانی خەریکی ڕاژەنینی سەد برینی؟"
شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بە لادا
دەمی مردن بە چاوی خۆت دەبینی؟
دەمی مردن بە چاوی خۆت دەبینی؟
دەمویست پێت بڵێم
"کە هەمووان پشتیان تێکردم، وام لێهات ترسم لە هەمووان هەبێت جگە لە تۆ."
بەڵام پشتت لێکردم، پێش ئەوەی هیچ شتێکت پێ بڵێم.
•مەحموود دەرویش•

ئەختەر، پەرداخێک ئاو بە دەستی ڕاستیەوە،
بەسەر دەستی چەپیشیەوە پەپوولەیەک،
هاتە ژوورەوە.
دانووشتایەوە، پەرداخە ئاوەکەی دایە دەست مولازم تەحسین. بە پێکەنینەوە گوتی:
تەحسین! تەحسین! لە حەوشەکە خەریکبوو لە کووپەکە پەرداخێک ئاوت بۆ دەربهێنم، ئەم پەپوولەیەت دیوە؟ هات هێدی هێدی لەسەر دەستم هەڵنیشت. دیوتە؟ پشت باڵەکانی شین شین!
مولازم تەحسین پەرداخەکەی وەرگرت و تەماشای پەپوولەکەی سەر دەستی چەپی ئەختەری کرد.
ئەختەر نەیدەتوانی دڵخۆشییە لەناکاوەکەی خۆی بشارێتەوە:
_هەر لە خۆیەوە، دەتگوت فریشتەیەک بوو، لە ناو ئەو هەموو گوڵ و گەڵایەی ناو حەوشەکە هات دەستی منی دۆزییەوە بۆ ئەوەی لەسەری هەڵبنیشێت، عەینەن وەک تۆ.
مولازم تەحسین پێکەنی:
_چۆن؟
_چییە پێت ناخۆشە بە پەپوولەت بچوێنم؟
_نا، بەڵام دەمەوێ بزانم چۆن؟
_تۆ لەم شارە بە قەد سەددام حوسێن دەستت دەڕوا، دەتوانیت دەست لەسەر هەر کچێک دابنێیت و نەڵێت نا، کەچی لە ناو هەموو کچانی ئەم شارە هاتیت لەسەر دڵی من هەڵنیشتیت.
مولازم تەحسین گوتی:
نەوەڵڵا، عەینەن خۆت!
ئەختەر پێکەنی:
_چۆن؟
مولازم تەحسین گوتی:
من عارەبم، بەعسیم، زابت ئەمنێکم. وەک خۆتان پێم دەڵێن "پیسترین زابت ئەمنی ئەم شارەم". تۆی پەپوولە، لە ناو ئەم هەموو گەنجە کوردە قۆزانەی شارەکەی خۆت، هاتیت لەسەر دڵی منی "جەللاد"دا هەڵنیشتیت.
|مولازم تەحسین و شتی تریش|
•فەرهاد پیرباڵ•

وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما!
•سالم•
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما!
•سالم•
بەردەوام بەخۆی دەگوت:
چەندە باش بوو گەر هەموو ئەمانە تەنیا خەیاڵێکی بەتاڵ بووبان، ئاخر ناکرێ ئەم ڕووداوە شوومانە ڕاستی بن، ناچنە ئەقڵەوە...
Fyodor Dostoevsky

خۆزگە چڵە موویەکی سەری بام و وەریبام!
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی نەزەری بام
•هەڵۆ•
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی نەزەری بام
•هەڵۆ•