Telegram Web Link
لەژێر زەویی تەنگەنەفەسی ئەم ڕۆحە کونکونەدا
سەعاتەکانی غەریبیم
واگۆنی لە یەک بەستراون.

#شێرکۆ_بێکەس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم و
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ‌ و
ون ئەبم‌ و نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێ بە پێنج وردە ماسی‌ و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن‌ و نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام‌ و
تۆ لەوێ نیت!

•شێرکۆ بێکەس•
بەندەگیی دەرگانەکەت چاتر لە ڕوتبەی شاهییە...

•سابیری•
ئەمشەو کە گوتم دەردی دڵم چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ کە دەمی وەسڵەتی تۆ کورتە لە شەودا

•ئەدەب•
نازدار حەیران
Yûsûf Roman – Lê yarê
چیرۆکە غەمگینەکەی پشت "لێ یارێ" لە ناوچەی خوراسان ڕووی داوە.
چیرۆکی خۆشەویستیی بەھمەن و گوڵنار.
لە 11ی نۆڤامبری 1905، تیرەیەکی تورکمان هێرش ئەکەنە سەر خێڵی "باچیانلو" و پیاوەکان ئەکوژن و 36 کچی کورد بە دیل ئەبەن و بە زۆرداری ئەدرێنە کوڕانی تورکمان.
بەھمەنی شوان کە دوور لە ھۆزەکەی خەریکی شوانی بووە، ئەگەڕێتەوە و ئەبینێ ھەموو لایەک خاپوور بووە و بووە بە وێرانە و گوڵناری مەعشووقی لە نێو کچە دیلەکاندا بووە و لە بازاڕی كەنیزەکەکان ھەڕاج کراوە...
لەو ڕۆژەوە ئەگەڕێ و چەندی ئەکات نایدۆزێتەوە. ئیدی لەو کاتەوە تا ئەو ڕۆژەی ئەمرێت ھەموو ڕۆژێ ئەچێتە سەر گردێک و لە چاوەڕوانیی ئەڤیندارەکەی بە گریانەوە ئەو گۆرانییە پڕ شیوەن و ماتەمە ئەچڕێت...
‏دیسانەوە
‏وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و
‏پار و پێرار
‏ڕۆژێکی تری سواومەو
‏دیسانەوە
‏ھەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و
‏بێواز ... بێواز
‏پاڵنان بە بێزاریمەوە
‏بەردەوامە

‏شێرکۆ بێکەس
If we could, would you?
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم زاری تۆ...

•هێمن•
نازدار حەیران
ئەغیار و ڕەقیب شاد و ئەمن ھەمدەمی فەریاد یاڕەببی خودا کەی بێ کە وەختی ھەلی من بێ... •حەریق•
شادن لە تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار
مروەت نییە تەنها هەر ئەمن دەربەردەرت بم...

•کوردی•
گەر هەموو عالەم بڵێن مەجنوونە تا دەمرم دەڵێم:
هەردوو دونیا قیمەتی دیداری یەک لەیلا نییە!

•وەفایی•
نازدار حەیران
پێم وت: خانمی پەری‌دڵ! وەرە دەستی یەکتر بگرین و بچین بۆ جێگەیەکی دوور دووری ئەم دونیایە. پێم وت: با من و تۆ ئەم ئاودەستخانەیە جێ بێڵین! من ئەگەر لە پاریس بم و تۆم لەگەڵدا بێت، شەوان لەسەر کارتۆن و ڕۆژنامەی کۆنیش بنووم هەر دڵخۆش دەبم. گەر لەگەڵ تریاک‌کێش و…
وەرە لەگەڵم پێکەوە لە شەقامێکی قەرەباڵغی بەرلین دەبین بە بۆیاخچی
بەڵێنت پێ دەدەم هیچ پێڵاوێک بۆیە نەکەم بێ قوربانی تۆ، بێ سەیر کردنی چاوەکانی تۆ.
ئێواران دوای تەواو بوونی کار، بە دەست و پەنجەی ڕەشەوە دەچین بۆ سینەما، لەسەر کورسییەکانی پێشەوە دادەنیشین و گەنمەشامی بە تامی بۆیەی پێڵاوەوە دەخۆین و سەیری فیلم دەکەین و پێدەکەنین...
شەوانی زستان بەسەر بەفردا ڕا دەکەین و گۆرانی دەڵێین
با خرمەی پێمان تێکەڵ بە دەنگی شەمەندەفەرەکان بێت
با تریقەی پێکەنینمان تێکەڵ بە دەنگی هەورەبروسکە و باران بێت
پێت دەڵێم: مەردی خوا بە با لێرە بڕۆین!
من تۆم لەگەڵ بێت بۆ هەرکوێیەکی ئەم دونیایە بچم بێ‌تاقەت نابم.
لەگەڵ تۆدا گوێ گرتن لە قیڕەی بۆقیش خۆشە.
لەگەڵ تۆدا سەیر کردنی فیلمی ترسناکیش خۆشە.
لەگەڵ تۆدا گوڵ فرۆشتنیش لە شەقامێکی ساردی مۆسکۆ، هەر گەرموگوڕییە بۆ ژیانی من...

•شوان سەعید•
Forwarded from Zhir (Zhir)
پێی بڵێ: ئێستاش لەبینینی ئەو شەقامانە دەترسم، کە ئەو پیایدا تێناپەڕێ..
"ئەو" کێیە؟
ئەو باوەشێکی گەرمە، لە یەکێک لە تەرمیناڵەکانی شاردا..
ئەو پڕ بە دوو دەست گوڵەگەنمی زەردە لەکاتی برسییەتییدا..
ئەو دوو دڵۆپ فرمێسکی گەرمە لەکاتی دڵتەنگییدا..
ئەو هەزار و یەک ژنە و بەشی هەزار و یەک ساڵ تەنیایی من دەکات ، بەڵام هەزار ئەفسووس، پاییز دێت و زستان دەڕوا و من لەیادەوەری ئەودا دەبم بەچەتر

ـ
با بلێسەش بم!
کە چارەنووسم هەر خۆڵەمێش بێ،
کە وەک دەنکێک جۆ،
بۆ گوڵکردنێک،
ڕێی بە خاکبوون و مەرگم لەپێش بێ-
دەمەوێ تا هەم
هەناسەم ڕێژنەی پەڕی بەیبوون بێ،
نیگام بۆ چەم و کانیی بێنەوا
سایە و پەنا بێ،
بنپێم تاجی شا و گەنجینەی قاروون،
ژوورسەرم تەنیا تیشکی ڕەها بێ!

پەشێو
خۆم بەدبەختیم کەم نییە
تۆش لەولاوە هەر جوانتر بە!

#دیوارنووس
تۆ بە دی نەهاتی و
منیش چیتر ئاواتم نەخواست.
چاوی خوێنخواری به خوێنم فێره وەک لێوی به مەی
لێی گەڕێن ئێوه و خوا، ئەو شۆخه با بیخواتەوه...

•ناری•
نازدار حەیران
بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی نەدابێ، بۆ چییە ئایینە حەیران؟ •مەحوی•
تاقەتی ئاوێنە کوا بۆ پەرتەوی ڕوخساری تۆ؟
نەقشی ڕوخسارت لە سەنگا گەر بکێشێ، ئەبتە ئاو!

•خادیم•
2025/07/05 22:40:57
Back to Top
HTML Embed Code: