Telegram Web Link
بێهوودە عومری خۆم بە خودا سەرفی تۆ دەکەم
کەی تۆ دەکا بە قسمەتی من کردگاری من!

•ئەدەب•
لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و لەسەر من
لەنگەر ئەگری!
لێرە نیت و کەچی ئێستەیش
شۆڕەبییەکان یەکە یەکە
بە سەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوە و
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوە!

•شێرکۆ بێکەس•
نازدار حەیران
نامه‌های یک اعدامی_فرزاد کمانگر.pdf
با گردنبندی از میخک منتظرم باش، چون میخک برای من یادآور بوی زن، بوی سرزمینم، بوی جاودانگی و در یک کلام بوی توست.
ئەمڕۆ با بریندارە و
هەتاوێکی سووری لێ دەچۆڕێتەوە
هەموو درەختەکان بوون بە دار هەنار
هەموو ماڵەکان ئەرخەوانین
هەموو شەقامەکان هەڵساونەتە سەر پێیان
ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەما
پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە،
لەسەر سێدارەوە هەڵفڕیون و
شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان
کۆترە سوورەکان ئەڵێن:
ئێمە گمەی ئەو چیایانەین
کە ناگوێزێنەوە!
ئێمە گەرووی ئەو شیعرانەین
کە وشک ناکەن!
ئێمە لە نەسلی ئەو باهۆزانەین
کە نانووشتێنەوە!

ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان
بە ئێجگاری گەڕاونەتەوە و
ناچنەوە تاران...

•شێرکۆ بێکەس•
کێ بێ کە نەکێشێ بە جەفا و نازی دوو چاوت
هەر خۆم بە فیدای چاوی ستارەی سەحەرت بم...

•دەروێش عەبدوڵڵا•
تۆ هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی...

#دیوارنووس
دەستی ئێمەت بەست لە هەر کارێک و ڕووت لەولا دەکەی
غەیری زوڵفی تۆ بزانم کێ دەکا زەنجیری مە!

•موخلیس•
نازدار حەیران
من و تۆ هەرگیز بۆ یەکتر نابین ناتوانین پێکەوە بژیین لە ئاپارتمانێکدا بە جووتە لە پشت یەک مێزەوە، هەرگیز! تەنانەت لە هەمان شاریشدا هەرگیز پێکەوە نابین. میلێنا! بۆ قسە لەسەر ئایندەی هاوبەش دەکەیت کە هەرگیز نایەتە دی؟ •فرانز کافکا•
کافکا کاتێک میلێنای خۆشەویستی شووی کرد و بە جێی هێشت بۆی نووسی:
هیچ شتێک گرنگ نییە، تەنانەت ئەو ڕێگا خۆڵەی كە باران ئەباری و ئەبوو بە قوڕاو و من ئەمبڕی و پێیدا ئەهاتم بۆ گەیشتنە لای ماڵی ئێوە، ئێستا قیرتاو كراوە و ڕووناک‌کەرەوەی بۆ دانراوە. ئیدی لەمەودوا دەزگیرانەكەت پێویستی بەوە نییە وەکوو من ئەو رێگا قوڕاوییە ببڕێت و ئەزێت بکێشێت...
نازدار حەیران
Husên Xalldar & Umer Karêzî – Yarim xellkî Kerkûk e
ماچی یارم خۆشترە لە کەبابێ بە گەرمی :))
لەبی گوڵ، زاری گوڵ، ئەندامی گوڵ، ڕوخساری گوڵ، بەر گوڵ
ھەتا کەی من بڵێم سەربەستە جەللادم فڵانی بوو؟

•وەفایی•
Please don't.
دەست لەسەر هیچ شوێنێکم دامەنێ
زامە
وە ژان دەکەوێ
دەتەوێ بڕۆی بڕۆ
لە باوەشم مەگرە
دەست ڕامەوەشێنە
بڕۆ و دوو جار لەسەر یەک بڵێ دەڕۆم، دەڕۆم.
مەگەڕێوە!
بە دەوری زەویدا مەخولێرەوە
نیگام تێ مەگرە
وەژان دەکەوێ نیگام
بانگم مەکە
بانگ نییە، وە ژان دەکەوێ بانگ کردنم...
هیچ شیعرێکم بۆ مەخوێنەرەوە
لە جەستەمدا ئاوەکان وە ژان دەکەون
بە گریانم مەخە...

•کەمەند عەزیزی•
دڵ و دینم بیەم خاڵد بسینم
چەپێ غەمزە لە چەو کاڵد بسینم
وە یەک دۊریم توام بامە نزیکد
وتم ماڵی وە ڵای ماڵد بسینم
چەنی باڵاد ڕەنگینەو خوەد نیەزانی
چەنی شیوەد شیرینە و خوەد نیەزانی
ت وە دەس کەس نەکوشتیدە چەوەیل‌مەس!
بژانگد ها وە خۊنەو خوەد نیەزانی :)

•سەعید عبادەتیان•
نازدار حەیران
وا موشەووەش بوو کە میحرابی برۆتی دی ئیمام ئیزنی خەڵقی دا کە دنیائاخرە! بۆ دێنە نوێژ؟ •مەحوی•
چوونی منی بێ‌چارە لە بۆ مەعبەد و مزگەوت
بۆ دیتنی میحرابە کە تەشبیهە بە ئەبرووت

•قانع•
لە دەرگای بەهەشت بم تۆ بانگم بکەی
واز لە بەهەشتەکەی خوا ئەهێنم و بە تۆ ئەڵێم: گیانە!

#دیوارنووس
نازدار حەیران
Ciwan Haco – Behr
Dildar bê dost nabe
Mirov bê derd nabe...
پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نییە...

•هێمن•
2025/07/04 12:35:48
Back to Top
HTML Embed Code: