Telegram Web Link
خۆزگە چڵە موویەکی سەری بام و وەریبام!
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی نەزەری بام

•هەڵۆ•
خۆشەویستی، ئەندامێکی جەستەیە. دروستە ھەموان یەکڕاست فکریان بۆ "دڵ" دەچێت، بەڵام من دەڵێم خۆشەویستی، ددانی ئینسانە! ئەو ددانانەی پێشەوە، کە لەکاتی پێکەنیندا دەدرەوشێنەوە.
ئێستا تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت
ڕۆژێک "خۆشەویستی"ی ئینسان دێشێت؛
ئۆقرە لەبەر ئینسان ھەڵدەگرێت، خواردن لە گەرووت ناڕواتە خوار، شەوان بە گریان ڕۆژ دەکەیتەوە، ھێندە بەرگە دەگریت ھەتا ڕۆژێک دەبینیت ھیچ چارەیەکت نیە تەنها ئەوە نەبێت ددانی"خۆشەویستی"ت ھەڵبکێشیت و تووڕی بدەیت!
ئێستا گەر ددانی خۆشەویستیت ھەڵکێشابێت، حاڵت باشە، بە ئاسودەیی دەخەویت، بە ئاسودەیی خواردن دەخۆیت، شەوان ئیدی ناگریێیت. بەڵام ھەمیشە جێگە خاڵیەکەی دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر لە قوڵاییی دڵیشەوە پێبکەنیت...

•دیل کارنگی•
لە من بەدتر دەبی زاهید! ئەگەر تۆش
شەرابی دەستی مەحبووبەی بنۆشی :)

•کوردی•
کەس نەزانێ من بە چی مەستم، ئەتۆ خۆ شارەزای
دەردی من با کەس نەزانێ، تۆ لەگەڵ خەڵکی جودای...

•هێدی•
کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو!
دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ "بڕۆ" بڕوا

•مەحوی•
ئەگەر تۆ نوستبێیت و
سەر و قژت بێناز
كەوتبێتە ژێر سەرینەكەت
ئینجا سەرمات بێت و کەسیش نەبێت داتپۆشێ
تۆ خەون بە چییەوە دەبینی؟
ئەگەر تۆ نوستبێیت و
من حەز بکەم قوربانت بم
بێم بە دیارتەوە، وەک فرێشتەیەکی داڵدەدەر
تا بەیانی پاسەوانت بم
جارجاریش بێم نەرم نەرم ماچت بکەم
تۆ خەون بە چییەوە دەبینی؟

•فەرهاد پیرباڵ•
تۆ فیراقیشت لە لای من حوکمی نەزدیکیی هەیە
ڕاستە خۆم لێرەم، بە مرگت ڕۆح و دڵ هەر وا لەوێ!

•سالم•
پەژار
Homer Dizeyî – Awate Mexmeliyekan
بریا من ئاوێنە بوام خۆت دەگۆڕی لە بەرچاوما...
چاوەکەم! مەغروری هەروا، یان خەتای نازدارییە؟
نازە، وا ئاڵۆزە چاوت، یا لەسەر خوێنخوارییە؟

•قانع•
لە خەیاڵمی کافر!

#دیوارنووس
با وجوودی لێوی شەککەرباری تۆ
بێ‌وجوودە نەشئەبەخشینی شەراب!

•مەحوی•
ئەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەتۆرێی ماڵوێران؟
دەوڵەتێکی مفت و بێساحێبە! بۆچی ناتەوێ؟ :)

•کوردی•
خۆشەویستیم پەیوەندیی بە باشیتەوە نیە!
سبەینێ دووشەمە،
لەبەردەم سجنى "مەحەتە" ببینە،
بە دوو لەتە کەبابى سارد و نانى تیریی بەفرمێسک تەڕکراو و پاکەتێک جگەرەى غەمدانەوە،
پیرەژنێک چاوەڕێى بینینى ئازیزە "بکوژ"ەکەى دەکات.

•تەلعەت تاهیر•
پەژار
Lazo Azad _ Dilawer Qeredaxî – Ger to bimrît
گەر تۆ بمریت
هیچ شتێک دادم نادات
هیچ شتێک ئاوەدانم ناکاتەوە
گەر تۆ بمریت
ناگاتە ئێوارە
دەستم دەچێتە شێعر و
خۆم دەکوژم...
تۆ بووی بە ئیش!
لە هیچ شوێنێک دەستم ناکەویت.

#دیوارنووس
لێی دەپاڕێمەوە: ئەی ڕۆحی ڕەوانم! تو خوا
چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد! :)

•شێخ ڕەزا•
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک! هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ! هەتا کەی نایە ماڵی من؟

•هێمن•
ئێمە ئێستا گوللەین لە سەری یەکتردا
چەقۆین لە رۆحی یەکتردا
ھەرچۆنێک بڕۆین برینێک دەکولێنینەوە
بۆ ھەر کوێ بچین ئازارێک بە خەبەر دێنین...

•ماردین ئیبراھیم•
2024/05/23 22:49:44
Back to Top
HTML Embed Code: