Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئامەد - هەڵپەڕینی دەستەیەک کچەخوێندکاری کورد - دەیەی 1970ی زایینی
@Kurdinus
چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ
مـن بەڵێنت دەدەمێ دڵ لە بەری ڕانەچەنێ
@Kurdinus
«هێدی»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تاوێک لەگەڵ دەنگی بێوێنەی لەیلا فەریقی 💎
@Kurdinus
لە دنیادا
چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
کێ زمانی ڕۆح دەزانێ
وەکوو چاوی سەدڕەنگی تۆ؟
لەم شارەدا
گەردن‌کێل و
گوڵ‌بەژنێکی وەک تۆ کوانێ؟
کێ وەکوو تۆ
ڕۆژێ سەد جار
لە داوێنڕا هەتا قوللە
بە خەممدا هەڵدەڕوانێ؟
@Kurdinus
«عەبدوڵڵا پەشێو»
لە دنیادا چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
@Kurdinus
«پەشێو»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جوان حاجۆ:
به زمانی خۆتان بدوێن!
لەگەڵ منداڵەکانتان بە زمانی دایک بدوێن!
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەرەوەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
@Kurdinus
دارستانەکان قژی چیاکانی کوردستانن.

ئاگر دارستانەکانی پاوە و جوانڕۆی گرتووەتەوە و سروشتی ناوچەی هەورامان و جافایەتیی جوانمان خەریکە دەسووتێ.
تکایە ئەوانەی نزیکن و لە دەستیان دێ، لە هەوڵی گشتیی کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا بەشدار بن 🌻

@Kurdinus
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم...
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جامیعەکەمان، like کە graduate ئەکەی، cv یەکیان بۆ جامیعه ئەنێریت، جا ئەوان بۆ کۆمپانیا و شتەکانی ئەنێرن، So ئەوە Opportunityیەکی زۆر زۆر باشە!


جا وەرە ئەو Donkeyیە لەو قوڕە بێنەوە دەر 😑
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی سەودایی زارە

وەرە بناڵین بە جووت لە شەودا
ئێمە شەوبێدار، بێخەم لە خەودا
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەو مانگەی قەسەم، خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم عەزیزەکەم، بە کەس نەداوە
@Kurdinus
لە تینی کوڵمەکەت جەرگ و دڵم سووت
لە تاوی چاوی جادووت بوومە هارووت
بەهەشت و کەوسەر و هەنگوین و شیری
بە قوربانی دڵۆپێک ئارەقی ڕووت
@Kurdinus
«هەژار»
کێڵگە دەسترێ بۆ باران
چیا بۆ هەڵۆ
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ کوردستانم
منیش بۆ تۆ...
@Kurdinus
«عەبدوڵڵا پەشێو»
ئەمە مەیموونێکە جل‌وبەرگی کردووەتە بەر، لە بەر بای کوولێر ڕاکشاوە و خەریک موبایلە. کە فێری بکەی، ڕەنگە پاش ماوەیەک دوگمەکان داگرێ و پۆست و ستۆری و تویتیش بڵاو بکاتەوە. کەواتە لێرەدا تاکە جیاوازیی مرۆڤ ئەوەیە کە مرۆڤ توانای بیرکردنەوە، هەڵسەنگاندن، سەنگ‌وسووک‌کردن و لێکدانەوەی شتەکانی هەیە و دەتوانێ بەر لەوەی بڕیار بدا شتێک بنووسێ یا بڵاو بکاتەوە، بیر بکاتەوە ئاخۆ ئەو شتە باشە یا خراپ؟ سوودی هەیە یا زیان؟ ئازار بە کەسێک، کۆمەڵێک، بەها یا بەرژوەندییەکی گشتی دەگەیێنێ یا نا؟ پاش دانانی، لە ڕێز و حورمەتی خۆی کەم دەبێتەوە یا زۆر دەبێ؟ خەڵک بە دیتنی نووسراوەکەی، چۆنی هەڵدەسەنگێنن و چۆنی بڕیار لە سەر دەدەن؟ چەندە پێویستە بڵاوکردنەوەی ئەو شتە و چ دەگۆڕێ و چ ناگۆڕێ؟ بۆ دەبێ ئەوانی دیکە حەز بکەن ئەو شتەیان لەگەڵدا هاوبەش بکرێ و چ سەرنجڕاکێشییەکی هەیە؟ گەلێک شتی دیکەش.
کەواتە کاتێک بێ فکر و دوور لە بەرژوەندیی گشتی مامەڵە دەکەین و نووسینمان دەبێتە هۆی ناتەبایی، ئاژاوە و بێڕێزی و نابەرپرسیارانە بڕیار دەدەین، ئەو شتەی بڵاوی دەکەینەوە چ جیاوازییەکی لەگەڵ شەقلەوپەقلەیەک دەبێ ئەو مەیموونە نازدارە بڵاوی دەکاتەوە؟!
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
غەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بەجارێ گوڵ ئەوەرێنێ
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نیشتمان ئەوە نییە کاتێک چێژی پێ گەیاندی کەڵکی لێ وەرگری و بچییە ئامێزییەوە، کە تووشی خەسار و قەیران و نەهامەتیش بوو، خۆی لێ بێخاوەن بکەی.
ئەگەر دەمانەوێ هاونیشتمانییەکی بەکەڵک بین، دەبێ فێری «بەرپرسیارێتی» ببین.
@Kurdinus
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...
@Kurdinus
«پەشێو»
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک ئەڵێی بزمارە بێ تۆ
@Kurdinus
«نالی»
باس‌کردن لە ئەوین، ئەویش لە کاتێکدا تەنانەت بەیانییەکیشمان بە تەواوەتی پێکەوە ڕانەبواردبوو! تووش‌بوون به دەرەنجامەکانی وەهمێکی عاتیفی و گەوجێتییەکی پڕ به مانای وشە. لەگەڵ ئەمەشدا، ڕەنگه مەرج وا بێ که تەنیا ئەوینداری ئەو کەسانە ببین که به تەواوی نایانناسین. یەکەم جۆش و بێتاقەتی بۆ هەبوونی کەسێک، تەنیا لە نەزانین و نەبوونی ئاگاییدا سەر هەڵدەدا. ئەمە ئەوینه، یا هەر کەڵکەڵەیەکی سادە؟
@Kurdinus
«سەبارەت بە ئەوین - ئەڵێن دو باتن»
2024/06/17 12:05:24
Back to Top
HTML Embed Code: