هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
@Kurdinus
«هێمن»
Forwarded from Kurdînûs
بیست و هەشتی خاکەلێوە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد، مامۆستا هێمن.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم، تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی ئازیزەکەم دۆستی وای کردووم
@Kurdinus
من بیر لەو بەهارە ڕەنگینە دەکەمەوە
هات و تێپەڕی و
ئێمە نەمانتوانی بۆن بە گوڵێکەوە بکەین...
@Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
@Kurdinus (1).jpg
2.1 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
@Kurdinus
@Kurdinus (2).jpg
2.9 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
@Kurdinus
@Kurdinus (3).jpg
1.5 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
@Kurdinus
@Kurdinus (4).jpg
1.6 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
@Kurdinus
@Kurdinus (5).jpg
718 KB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
@Kurdinus
@Kurdinus (6).jpg
1.2 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
@Kurdinus
@Kurdinus (7).jpg
937.7 KB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
@Kurdinus
@Kurdinus (8).jpg
1.7 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
@Kurdinus
@Kurdinus (9).jpg
1.1 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
@Kurdinus
@Kurdinus (10).jpg
2.1 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
@Kurdinus
ببوورن بە درەنگەوە دانران.
ئەگەر حەزتان لێ کردن، لە لاپەڕەی خۆتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویان بکەنەوە 🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەی دانیشین دووبەدووو
کەڵەگەتەی خاڵ‌لەڕوو؟

@Kurdinus
ژیان و ئەرکی ناخۆشی، پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاوییا ڕشتم
تەمی ڕۆژانی پڕمەینەت وەها تاریک و چڵکن بوو
نیگاری خۆشەویستی دڵ، پەری‌ئاسا تیا ون بوو
شەوی تەنیایی ڕووناکیی چرای ئاواتی خنکانم
دەسی ناکامی ئاوازەی دەروونی کەیلی تاسانم

ئەوا ئێستا لەگەڵ زامی
دەروونی پڕ لە ناکامی
ئەپێوم چۆڵیی سەرسامی

لە تەنیاییی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێ دەرمبێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریکیی شەوا، سەرسام
نییە پرشنگی دوو چاوێ کە ڕووناکی بکا ڕێگام

بە غەیەری باڵی خەمناکی
شەوی پڕ ترس و سامناکی
نییە یەک تۆزە ڕووناکی

نییە تەنیا پەریزادێ کە پاڵم پێوە نێ نازی
کە بەهرەی سیس و ژاکاوم ببووژێنێتەوە ڕازی
تریقەی ئەو، تەمی ئەم یەئسە ڕاماڵێ لە سەر چاوم
وەکوو لای‌لایە ژیری کا دڵی منداڵی گریاوم
بەڵێ گوێ هەڵئەخەم بێجگە لە خورپەی سست و لێدانی
دڵی پەستم کە نووزەی دێ بە عاستەم ڕازی پەنهانی

نییە، هەر دەنگی هیچ نایێ
لە هیچ شوێنێ، لە هیچ لایێ
شەقەی باڵێ، شنەی بایێ
@Kurdinus
«ئەحمەد هەردی»
من تەشیڕێسێکی وەک شیرنی وەفاییم بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ
@Kurdinus
«هێمن»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەهارە و کوردەواری خەمڕەوێنە
کەژ و لاپاڵ و نواڵە دڵڕفێنە
بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ
بەهاری من، ئەتۆش چاوان هەڵێنە
@Kurdinus
«هاوار»
2024/05/04 08:05:18
Back to Top
HTML Embed Code: