Telegram Web Link
من
سێ چیرۆکم هەیە:
چیرۆکێک کە دەژیت
چیرۆکێک کە دەیەوێت بژیت و
چیرۆکێکی خەمناک کە دەیەوێت
فەرامۆشت بکات و ناتوانێت...

Join us👉 @Kurdisat
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فڕێم مەدە من یاری تۆم...
لە ناخۆشی و دەردەکان، من چاری تۆم...
فڕێم مەدە من چاوی تۆم...
لە وەرزە سەختەکانت من بەهاری تۆم...
بەو شەوانەی بۆت دەگریام لە لات بام،
ئەستێرەمی منیش چلچراغی تۆم.
لەو شەوانەی بۆم دەگریای لە لام بای
قوربانی دڵ، قوربانی گوڵ، باڵات بام!
گەر بزر بووی بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ...
بەس بتەوێ؛
بەس بتەوێ!
تەنیا تکام فڕێم مەدە، فڕێم مەدە!
فڕیم مەدە من یاری تۆم
بۆ نەخۆشی و دەردەکانت من چاری تۆم.
ئایا بێمروەتم؟ بێمنەتم؟ وەفام نییە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە؟ سەفام نییە؟
بیرت بێتەوه و بگەڕێوە
من هێللانە و هەمدیار و هەمهەواری تۆم...


#فەرهاد_پیرباڵ

Join us👉 @Kurdisat
2025/10/19 18:45:49
Back to Top
HTML Embed Code: