Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەموو ئەوەی کە ڕوو ئەیات پڕم ئەکات له بێدەنگی.


Join us👉 @Kurdisat
هەموو شەوێ
مێوانمی
لە داوێنی بێ خەویدا
پاڵ ئەدەیتە بێ تاقەتی
خەیاڵێکدا ! ..

#هێدیا_کوردستان

Join us👉 @Kurdisat
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وڵاتێکم بەجێ هێشت
کە تیایدا خۆشحاڵ نەبووم
بەجێ هێشتنی وڵاتیش خۆشحاڵی نەکردم

بەڵام دەمزانی
مرۆڤ لە وڵاتێکدا کە
نەخۆش کەوتووە دەرمان نابێت.

Join us👉 @Kurdisat
+ دەتەوێ چبکەی؟ خراپ ڕووخاوی

- خۆم دیسان کۆ دەکەمەوە، خشت بۆ خشت..!

Join us👉 @Kurdisat
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هیچ شتێک
بەقەد نەبوونت ئازارم نادات

کاتێک نیت
هیچ شتێک کەم نییە
جگە لە هەموو دنیا...
Join us👉 @Kurdisat
تەنیا پەنابەر دەزانێت

هاوڕێی باش لە وڵاتی نامۆدا
وەکو چایی داخە لەنێو کڕێوەی زستاندا...


Join us👉 @Kurdisat
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
جەژنی لە دایکبوونی پێخەمبەری ئیسلام
حەزرەتی محەممەد( د. خ) لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت❤️


Join us👉 @Kurdisat
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەلۆ خودا😭

تووشی کێشەیێکی گەورە هاتووم😭
پەرۆشم نازانم چ بکەم😭
ڕێگایێکم بۆ دانێ😭
تکایە😭
پێم بڵێ چ بکەم؟😭
خودا😭
تکات لێ دەکەم ڕێنوێنیم بکە😭

Join us👉 @Kurdisat
بەچەشنیک ڕووخاوم
تەنانەت خوداش سەیرم دەکات و دەڵێ:
هەوڵ دەدەم چاکت بکەمەوە،
بەڵام وابزانم بێ فایدەیە..

Join us👉 @Kurdisat
👍2
بۆنی کزەی
جارانی پاییز دێت،
ئەمجارەیان ئیتر ناترسم

چونکو ئیتر
هیچ گەڵایێکم نییە بۆ هەڵوەرین..!

Join us👉 @Kurdisat
👍1
گوێ ڕادێرە..!
دەنگی خشپەی پێی پاییز دەبیسی؟
خەمەکانت بە گەڵای دارەکاندا هەڵواسە،

چەند ڕۆژی تر هەڵدەوەرن....


Join us👉 @Kurdisat
👍1
منداڵەکەی دراوسێم پێ بکەنە...

من خەم و
پەژارەیێکی زۆرم بینی کە
لەئەوبەری شەقامی شاردا
چاوەڕێتن کە گەورە ببیت...

Join us👉 @Kurdisat
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو لە کاتی بێ خەویدا
پڕ دەبێ ژووری خەیاڵ
خەم لە گەڵ ئاواتی نووستوو
دێنەوە بەر دەرکی ماڵ
دادەپۆشێ یادی سەرکەش
چاوەکانی پڕ تەمم
هەست بڵێسەی دێ لە گەڵ دڵ،
ئاخ لە ئاواتی مەحاڵ!...

#هێدیا_کوردستان

Join us 👉 @Kurdisat
👍1
شەو نەبوو نەشکێ دڵم، نەگریم بە دەرد و ژانەوە
هەر لە ئەستیرەم ڕوانی و یەک‌بەیەک کووژانەوە

من لەگەڵ فرمێسکی گەش هاتم پەژارەم هەڵوەراند
بوو بە ڕێحانەی ڕەش و بۆم هاتە نێو گوڵدانەوە

خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غەریبیی لێ دەهات
چەشنی ئاسک چونکە وێڵ بوو بەو دەر و دەشتانەوە

ڕۆژگارێکە کە من هەر چاوەڕوانی تۆ دەکەم
خۆش نییە بمرم لە ڕێت، بەو چاوی چاوەڕوانەوە

دڵ بەوەش ڕازی دەبوو یەک ئاهی گەرمی تێ گەڕێ
هاتە سەر لێو، گەییە ئاھ و ڕۆی بەدەم زریانەوە

پێی بڵێن بێ، شاری شێعرم پڕ لە شێوەی شیرنە
چی دەکا فەرهاد ئاخر، بەو کەژ و کێوانەوە


#ناسر_حیسامی


Join us👉 @Kurdisat
@eyelahenazz 
هوشیار کریم - ئەگەر وتیان [ اگر و تیان]
ئەگەر وتیان

ئاواز: مەرزیە فەریقی

دەنگ: هۆشیار کەریم

Join us👉 @Kurdisat
👍6
❤️❤️
❤️
لە "تۆ"
هیچم لەبیر نەماوە

بەڵام داخۆم
خاڵە ڕەشە نەبزێوە ماسی وێنەکەی
زرێباری گۆنای ڕاستت
لە شوێنی خۆیدا ماوە

یان وەکو من
تاقەتی نەهێناوە،
سەری خۆی هەڵگرتووە و
بەرەو زەریای ڕەشی تووڕەی چاوت هەڵکشاوە؟

ج. عەلیزادە
❤️
❤️❤️

Join us👉 @Kurdisat
👍3👎2
2025/10/16 22:43:49
Back to Top
HTML Embed Code: