Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هیچ شتێک
بەقەد نەبوونت ئازارم نادات

کاتێک نیت
هیچ شتێک کەم نییە
جگە لە هەموو دنیا...
Join us👉 @Kurdisat
تەنیا پەنابەر دەزانێت

هاوڕێی باش لە وڵاتی نامۆدا
وەکو چایی داخە لەنێو کڕێوەی زستاندا...


Join us👉 @Kurdisat
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
جەژنی لە دایکبوونی پێخەمبەری ئیسلام
حەزرەتی محەممەد( د. خ) لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت❤️


Join us👉 @Kurdisat
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەلۆ خودا😭

تووشی کێشەیێکی گەورە هاتووم😭
پەرۆشم نازانم چ بکەم😭
ڕێگایێکم بۆ دانێ😭
تکایە😭
پێم بڵێ چ بکەم؟😭
خودا😭
تکات لێ دەکەم ڕێنوێنیم بکە😭

Join us👉 @Kurdisat
بەچەشنیک ڕووخاوم
تەنانەت خوداش سەیرم دەکات و دەڵێ:
هەوڵ دەدەم چاکت بکەمەوە،
بەڵام وابزانم بێ فایدەیە..

Join us👉 @Kurdisat
👍2
بۆنی کزەی
جارانی پاییز دێت،
ئەمجارەیان ئیتر ناترسم

چونکو ئیتر
هیچ گەڵایێکم نییە بۆ هەڵوەرین..!

Join us👉 @Kurdisat
👍1
گوێ ڕادێرە..!
دەنگی خشپەی پێی پاییز دەبیسی؟
خەمەکانت بە گەڵای دارەکاندا هەڵواسە،

چەند ڕۆژی تر هەڵدەوەرن....


Join us👉 @Kurdisat
👍1
منداڵەکەی دراوسێم پێ بکەنە...

من خەم و
پەژارەیێکی زۆرم بینی کە
لەئەوبەری شەقامی شاردا
چاوەڕێتن کە گەورە ببیت...

Join us👉 @Kurdisat
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو لە کاتی بێ خەویدا
پڕ دەبێ ژووری خەیاڵ
خەم لە گەڵ ئاواتی نووستوو
دێنەوە بەر دەرکی ماڵ
دادەپۆشێ یادی سەرکەش
چاوەکانی پڕ تەمم
هەست بڵێسەی دێ لە گەڵ دڵ،
ئاخ لە ئاواتی مەحاڵ!...

#هێدیا_کوردستان

Join us 👉 @Kurdisat
👍1
شەو نەبوو نەشکێ دڵم، نەگریم بە دەرد و ژانەوە
هەر لە ئەستیرەم ڕوانی و یەک‌بەیەک کووژانەوە

من لەگەڵ فرمێسکی گەش هاتم پەژارەم هەڵوەراند
بوو بە ڕێحانەی ڕەش و بۆم هاتە نێو گوڵدانەوە

خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غەریبیی لێ دەهات
چەشنی ئاسک چونکە وێڵ بوو بەو دەر و دەشتانەوە

ڕۆژگارێکە کە من هەر چاوەڕوانی تۆ دەکەم
خۆش نییە بمرم لە ڕێت، بەو چاوی چاوەڕوانەوە

دڵ بەوەش ڕازی دەبوو یەک ئاهی گەرمی تێ گەڕێ
هاتە سەر لێو، گەییە ئاھ و ڕۆی بەدەم زریانەوە

پێی بڵێن بێ، شاری شێعرم پڕ لە شێوەی شیرنە
چی دەکا فەرهاد ئاخر، بەو کەژ و کێوانەوە


#ناسر_حیسامی


Join us👉 @Kurdisat
@eyelahenazz 
هوشیار کریم - ئەگەر وتیان [ اگر و تیان]
ئەگەر وتیان

ئاواز: مەرزیە فەریقی

دەنگ: هۆشیار کەریم

Join us👉 @Kurdisat
👍6
❤️❤️
❤️
لە "تۆ"
هیچم لەبیر نەماوە

بەڵام داخۆم
خاڵە ڕەشە نەبزێوە ماسی وێنەکەی
زرێباری گۆنای ڕاستت
لە شوێنی خۆیدا ماوە

یان وەکو من
تاقەتی نەهێناوە،
سەری خۆی هەڵگرتووە و
بەرەو زەریای ڕەشی تووڕەی چاوت هەڵکشاوە؟

ج. عەلیزادە
❤️
❤️❤️

Join us👉 @Kurdisat
👍3👎2


شەو بێ
پاییز بێ و خشپەی گەڵاڕێزان
مانگیشت لە ئاسمان تۆرابێ

خەرمان چییە
هەتا بەیانی
ئاگر لە گیانت بەردەبێ!

ج. ع
❤️
❤️❤️
Join us👉 @Kurdisat
ئەی هـاوڕێیان چـاوم نووقمى نیگارێکى پڕ بەهارە
تاسەم وەرى بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەربێدارە

ئێستاش گەڵاى عومرى گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە
کـێ وەکـو من تەم و غـوبار پەنجـەرەکـەى داپۆشیوە!!!

#ئەحمەد_محەمەد

Join us👉 @Kurdisat
👍1👎1
Zakaria Abdulla - Namzani - with Lyrics HD | زەکەریا - نەمزانی
نەمزانی ڕۆژێک دادێ تۆ بە جێم دێڵی

#زەکەریا

Join us👉 @Kurdisat
2025/10/17 10:28:43
Back to Top
HTML Embed Code: