Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو لە کاتی بێ خەویدا
پڕ دەبێ ژووری خەیاڵ
خەم لە گەڵ ئاواتی نووستوو
دێنەوە بەر دەرکی ماڵ
دادەپۆشێ یادی سەرکەش
چاوەکانی پڕ تەمم
هەست بڵێسەی دێ لە گەڵ دڵ،
ئاخ لە ئاواتی مەحاڵ!...

#هێدیا_کوردستان

Join us 👉 @Kurdisat
👍1
شەو نەبوو نەشکێ دڵم، نەگریم بە دەرد و ژانەوە
هەر لە ئەستیرەم ڕوانی و یەک‌بەیەک کووژانەوە

من لەگەڵ فرمێسکی گەش هاتم پەژارەم هەڵوەراند
بوو بە ڕێحانەی ڕەش و بۆم هاتە نێو گوڵدانەوە

خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غەریبیی لێ دەهات
چەشنی ئاسک چونکە وێڵ بوو بەو دەر و دەشتانەوە

ڕۆژگارێکە کە من هەر چاوەڕوانی تۆ دەکەم
خۆش نییە بمرم لە ڕێت، بەو چاوی چاوەڕوانەوە

دڵ بەوەش ڕازی دەبوو یەک ئاهی گەرمی تێ گەڕێ
هاتە سەر لێو، گەییە ئاھ و ڕۆی بەدەم زریانەوە

پێی بڵێن بێ، شاری شێعرم پڕ لە شێوەی شیرنە
چی دەکا فەرهاد ئاخر، بەو کەژ و کێوانەوە


#ناسر_حیسامی


Join us👉 @Kurdisat
@eyelahenazz 
هوشیار کریم - ئەگەر وتیان [ اگر و تیان]
ئەگەر وتیان

ئاواز: مەرزیە فەریقی

دەنگ: هۆشیار کەریم

Join us👉 @Kurdisat
👍6
❤️❤️
❤️
لە "تۆ"
هیچم لەبیر نەماوە

بەڵام داخۆم
خاڵە ڕەشە نەبزێوە ماسی وێنەکەی
زرێباری گۆنای ڕاستت
لە شوێنی خۆیدا ماوە

یان وەکو من
تاقەتی نەهێناوە،
سەری خۆی هەڵگرتووە و
بەرەو زەریای ڕەشی تووڕەی چاوت هەڵکشاوە؟

ج. عەلیزادە
❤️
❤️❤️

Join us👉 @Kurdisat
👍3👎2


شەو بێ
پاییز بێ و خشپەی گەڵاڕێزان
مانگیشت لە ئاسمان تۆرابێ

خەرمان چییە
هەتا بەیانی
ئاگر لە گیانت بەردەبێ!

ج. ع
❤️
❤️❤️
Join us👉 @Kurdisat
ئەی هـاوڕێیان چـاوم نووقمى نیگارێکى پڕ بەهارە
تاسەم وەرى بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەربێدارە

ئێستاش گەڵاى عومرى گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە
کـێ وەکـو من تەم و غـوبار پەنجـەرەکـەى داپۆشیوە!!!

#ئەحمەد_محەمەد

Join us👉 @Kurdisat
👍1👎1
Zakaria Abdulla - Namzani - with Lyrics HD | زەکەریا - نەمزانی
نەمزانی ڕۆژێک دادێ تۆ بە جێم دێڵی

#زەکەریا

Join us👉 @Kurdisat
من بێدەنگ بوونتم خۆشدەوێ
لەکەس نەچوونتم خۆشدەوێ..♡

#ڕەفیق_سابیر

Join us👉 @Kurdisat
شێعرێکی نوێم بۆت نووسیوە و
بۆ کەسم نەخوێندووتەوە
بەڵام زۆر سەیرە ئەبینم
عالەم ئەم شێعرەی لە بەرە
دار و بەردیش گشت ئەزانن
تینێ لە دڵما زیندووە

#بەیان_عەلی_ڕەمایی

Join us👉 @Kurdisat
شەو ئەزانی بۆچی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
!

#بێخود

Join us👉 @Kurdisat
👍2
لە شەوقی شەمعی ڕوخساری، لە بیمی تەعنی ئەغیاری
لە کولبەی سینەیی ناری، دەسووتێ دڵ بە بێدەنگی!


#حاجی_قادر_کۆیی

Join us👉 @Kurdisat
👍2
تاریکه به بێ پەڕتەوی ڕووت
سوبحی ئومێدم

بۆ ئەم دڵی تاریکی منه
شەمع و چرا به
🖤


#فەنایی

Join us👉 @Kurdisat
👍1
گرنگ نییە
لە کوێی
چ دەکەی
چ ناکەی
لەتەک کێی

من
ڕاسگۆیانە
ڕێکوڕاس
بێخەوش و
هەتا هەتایە خۆشم دەوێی

Join us👉 @Kurdisat
👍1
نێوانمان پڕە لە زام و
هەر جارێ ئاشت دەبینەوە
ئەو زامانە دەکولێنەوە!

#ک_د_ئازاد

Join us👉 @Kurdisat
👍1
من کچێکی شەرمنم؛
ناتوانم بڵێم خۆشم دەوێیت!
بەڵام ‌دەتوانم ڕۆمانێک بنووسم لەسەر کوردستان،
کە تۆ ببیت بەو پێشمەرگەیەی وا ئازادی دەکەیت..!


Join us👉 @Kurdisat
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زۆر ماندووم لە ئەمەیکە
دایمە بترسم و نەزانم بۆچی!؟

ماندووم لە ئەمەیکە
بمەوێ بگۆڕێم و نەزانم چۆن!؟

چونکو هەر کارێک بکەم،
هەرچۆنێک خۆم بگۆڕم،
   
                دیسان تەنیام

Join us👉 @Kurdisat
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەش شێرەژن لەسەر شانۆ

Join us👉 @Kurdisat
👍1
2025/10/27 14:14:04
Back to Top
HTML Embed Code: