لـێـبوردنـــ🥀ـــــــ🤍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ســــــورة لقمان (17)📃
قــــــارئ محمد صديق المنشاوي 🎧
پێغەمبەری خوا #ﷺ فەرموویەتی : هیچ باوەڕدارێك نییە سەرەخۆشی لە برا باوەڕدارەکەی بکات بەهۆی ئەو ناخۆشییەی بەسەریدا هاتووە ، ئیللا خوای گەورە پۆشاکی #ڕێز دەکاتە بەری لە ڕۆژی دواییدا .

سنن ابن ماجه ( ١٦٠١ )
فەزڵی ڕۆژوی نۆمینەی حاجیان
عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله ﷺ (ما من أيَّامٍ العملُ الصَّالحُ فيهنَّ أحبُّ إلى اللهِ من هذه الأيَّامِ العشرِ . قالوا : يا رسولَ اللهِ ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ ؟ فقال رسولُ اللهِ ﷺ: ولا الجهادُ في سبيلِ اللهِ إلَّا رجل خرج بنفسِه ومالِه فلم يرجِعْ من ذلك بشيءٍ) ، رواه البخاري:

لە ئیبن عەباسەوە ڕەزای خوایان لێ بێت، فەرمووی: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:(هیچ ڕۆژێك نییە كرداری چاك لای پەروەردگار خۆشەویست تر بێت وەك چاكە كاری لەم دە ڕۆژەدا، ووتیان: تەنانەت جیهادكردنیش لەڕێی خوادا. فەرمووی: بەڵێ‌ تەنانەت جیهاد كردنیش لەرێی خوادا، مەگەر پیاوێك خۆی و ماڵی بڕوات .هیچی نەگەڕێتەوە ، واتە: نەفس و ماڵی بەخت بكات بۆ خوا)
بنچینەى ئاکار و ڕەوشتە جوانەکان لە چوار فەرمودەى کورتدا

فەرموودەی یەکەم :
هەر کەسێک ئیمانی بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەیە با خێر بڵێت یان بێ دەنگ بێت.(رواه البخاري ومسلم)

فەرموودەی دووەم:
لە باشێتی و تەواوێتی و جوانێتی ئیسلامەتی کەسێک ئەوەیە کە واز لەو شتە ئەهێنێ کە پەیوەندی پێوە نییە.

فەرموودەی سێیەم:
پیاوێک بە پێغەمبەری خواى صلى الله علیه وسلم ووت : ئامۆژگاریم بکە، ئەویش فەرمووی: توڕە مەبە، چەند جارێک داوای لێ دەکاتەوە، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: توڕە مەبە.

فەرموودەی چوارەم:
ئیمانی تەواو نییە کەسێکتان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێت.

جا ورد بەرەوە :
لە فەرموودەی یەکەمدا : زمانت کۆنتڕۆڵ دەکات.
لە فەرموودەی دووەمدا : واز بهێنێ لەو شتانەی کەوا زیادەن .
لە فەرموودەی سێیەمدا : دڵ و دەرونت ڕێک و کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە.
لە فەرموودەی چوارەمدا : دڵت سەلامەت و پاک دەکاتەوە بەرامبەر هەموو موسڵمانێک.
هەرکەس گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکات دەچێتە بەهەشتەوە

لە ئەبو هوڕەیڕەوە ، پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەموو ئومەتی من دەچنە بەهەشت مەگەر کەسێک خۆی نەیەوێ ، وتیان کێ نایەوێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ⸮ فەرمووی: هەرکەسێک گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشت ، هەرکەسێک سەرپێچی فەرمانی من بکات ، بێگومان نایەوێت بچێتە بەهەشت ( بەهەشتی ناوێت ) .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى ". قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَنْ يَأْبَى ؟ قَالَ : " مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى ".

| صحيح البخاري 7280 |
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد
2024/04/28 20:19:25
Back to Top
HTML Embed Code: