Telegram Web Link
🔺دانیشتنی بەشی ئەدەبی منداڵان بە بەڕێوەبەرایەتی خاتوون لەیلا بەهرامبەیگی(لاولاو) ڕۆژی ۱۶ی گوڵان بەڕێوەچوو.

بوون و نەبوونی وێژی منداڵان تەوەری باسی ئەم جارەی دانیشتنی ئەنجومەن بوو.

چەمکی وێژەی منداڵ و مێرمنداڵ، چەمکێکی کێشەساز و ناڕوونە و بەردەوام شەڕی بوون و نەبوون دەکات. خاتوو لاولاو بە هێنانە ئارای بیر و ڕای تێئۆری‌زانانی هەر دوو بەری ئەم باسە، واتە نکۆڵیکاران و لایەنگرانی وێژەی منداڵ، باسەکەی لە ئەنجومەن ورووژاند.

تێئۆرزانانی وەک جەک‌زایپس، ژاکلین‌ڕۆز و... لەسەر ئەم بڕوایەن، وێژەی منداڵ چەمکێکی سەربەخۆ نییە و ناتوانێ بوونی بێ. لەوبەرەوەش پیتێرهانت و مەتیووز، خەسرەونژاد و هتد... بوونی وێژەی منداڵ بە هۆکارگەلێکی لۆژیکی دەسەلمێنن.

باسەکە بە باسوخواس و پرسیاری ئەندامانی بەشداربوو و وڵامی خاتوو لاولاو کۆتایی پێهات.

Baran Literary Institute
@Baran_naghadeh
6
زەردەمەرگێک چاوی زەق‌زەق تێبڕیم
وەک بڵێی سۆسەی خەمێکی کردبێ
نەیدەخوێند ئایەت لە بەرگی هەڵوەرین
تۆ بڵێی گشتی لەبەر دڵ کردبێ؟

من وەکوو کوێرێ، ئەویش چاوساغەکەم
ڕایدەکێشام تا بناری گۆڕوەشار
بایەقووش، سوڵتانی موڵکی چۆڵەوار
زۆر بەسۆز ئەمجارە دەیکرد نارەنار!

تێگەییشتم کاتی هاتووە هەڵوەڕین
شادەی ئەشقم خوێند و دەسبەردار بووم
بێخەبەر  پاش مەرگەژانم لەوبەریش
دڵ‌کەویی خۆی بوو، سەریش بەردار بووم

لەوحی تەقدیرم لەسەر سینگی زەمان
حەک کراوە و بۆتە مێژوو بۆ دڵم
لانەواز و کۆچەری و چۆڵگەبڕم
من کە ڕۆڵەی ڕێشەداری بن‌گڵم

ئاھ و سەد داخ و مخابن لەم خەوەش
ڕاچڵەکیم و تازە قەت نایبینمەوە
دەفتەری پەڕشڕ لە ئەندێشەی شێعر
تاقە بەیتێک لەم کەمەش ناخوێنمەوە

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"بەهاری 2725

https://tme/lawlaw1400
👏85👍1🔥1
Forwarded from لاولاو (.)
alla finall sound edit (1).mp4
275.5 MB
نووسەر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
@lawlaw833

ئاهەنگساز: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
نیگار کێش: ڕووناک سوڵتانی
@roonak_soltani
ئەنیمەیشن: گۆران ئەردەڵان
@goran_ardalan
.

دەنگ ( ئاڵا ): ئاڵا ئێسکەندەری

دەنگ ( ئاواز ، بێژەر ، هارمۆنی ): دنیا ڕۆستەمی
@donya_rostamii1
دەنگ (هارمۆنی ئاڵا) : پەریسا ئۆ وەیسی
@parisa_ov
فیکە و باڵەبان: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
دیوان: دانش شەریفی
@danesharifi
ویۆلۆن یەک و دوو: بێهرووز ئاشناگەر
@behruz_ashnagar
ڕیکورد و میکس: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
وەرگێر بە ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی
.
سپاس و دەسخۆشی لە ئامووزشگای سازەک
@sazak_musicacademy

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
7
10👍1
3
هێندێ شت کە بە لای ئێمەی گەورەساڵەوە سەمەرەیە لە نێو جیهان‌زیستی منداڵدا زۆر بە سانایی دەگونجێ. ئەو شتەی ئێمەی گەورەساڵ دەبێ خۆی بۆ پەروەردە بکەین و حەولی بۆ بدەین، بۆ وێنە خەیاڵ‌ئەنگێزی، منداڵ لەگەڵی ئاوێتەیە. نووسەری بواری منداڵ پێویست ناکات بەردەوام بیر لەوە بکاتەوە، به شێوازێکی نائاساییانە خۆی بگەڕێنێتەوە منداڵی، بەڵکوو ئەگەر چاوی سەر و چاوی دڵی ڕوون بێت و خۆی بخاتە نێو ئەو جێهان‌زیستە منداڵانەی دەوروبەری، هەموو ئاکار و هەڵسووکەوت و وتەکانیان دەبێتە سووژەی نووسین و خولقاندن بۆی.
ئەگەر بیسەلمێنین ئاوڕدانەوە لە هەموو "text"ێک، بێ زانینی "context"ەکەی هەڵە و سەقەتە، لێکدانەوەکان پەیڕەوی لۆژیکێکی بایخدار دەبن. هێما لەو منداڵانەیە کە یارمەتی دراوە خەیاڵی پەروەردە بکات. بنەماڵەی هێما ڕێگەیان بۆ ئافراندنی سەدان پرسیاری فەلسەفیی نێو زەینی داوە. هێما لەم دواییانەدا زۆر جاران هۆکاری نووسینەکانم بووە...
ڕەوایەتی پشت ئەم شێعرەش ئاوا بوو:
هێما لەگەڵ بنەماڵەی لە دەمەو‌ئێوارێیەکدا لە دەرەوەی شار و نێو سروشت دانیشتوون و کاڵەک دەخۆن. هێما قاشێکی کاڵەک پێیە و بە پووری دەڵێ: نینوو! ئەو کاڵەکە دەڵێی مانگە، ئەگەر من بیخۆم زگم دەبێتە ئاسمان.
پووری زەنگی بۆ لێدام و کوتی هێما وا دەڵێ. سەرسام لەو ئیماژەی لە زەین و زمانی ئەم منداڵەدا خوڵقاوە سووژەکە لە زەینەمدا گوورا و بوو بەم شێعرە. هاوڕێی ڕەنگاڵەشەم ڕووناکیی ژیانم نیگارەکەی کێشاوە.

قاشێک لە مانگەکەم خوارد
زۆر بەتام و پڕئاو بوو
وەبەر گازم دا بەھ بەھ
حەیف زوو لێم تەواو بوو

چوومە بەر ئاوێنەکە
زگم ببوو بە ئاسمان
چاوم ورشەی لێ دەهات
وەک دوو ئەستێرەی جوان

دایکم کوتی: "هێما گیان
قاشێکی دیکەش بخۆ
کاڵەک خۆش و بە سوودە
دەستیشت دواتر بشۆ"


"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
12👍1
شێعری منداڵان
...
📕 وزوزی
✍️لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)
🖨 #چاپەمەنی_ماد
..
#گزینگ
📪مهاباد ، خ صلاح‌الدین ایوبی غربی . ساختمان قندیل
☎️ تلفن :٠٤٤٤٢٢٢٦٩٣٦ و ٠٤٤٤٢٢٣٠٩٩٩
@gzingbook
👏21👌1
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی یەکەم

وتەکانی ڕێزدار "جەبار شافعی‌زادە"

🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی دووهەم: پرسیاری بەشداربووان لە ڕێزدار "جەبار شافعی‌زادە" و وەڵامدانەوە لەلایەن بەڕێزیانەوە.



🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی سێهەم؛
_ کورتەناساندنێکی "جەبار شافعی‌زادە"و بەرهەمەکانی، ئاوڕێکی کورت لە ژیان و بەرهەمەکانی خاوەنی کوردیکا و دەیان کتێبی بەنرخی کوردی مامۆستا "ئاکۆ جەلیلیان" (لەلایەن پێشکەشکارەوە)
_ سپاسنامەی تایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیا و کومیتەی منداڵانی چیای سەوز؛ لەلایەن ڕێزداران "ئوسامە بووتیمار" و کاک "عیرفان حسەینی"پێشکەشی بەڕێزان "جەبار شافعی‌زادە"و"ئاکۆ جەلیلیان".



🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
3
پێشنیاری دەدەم بە هاوڕێیانی چالاک و هۆگری بواری وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان دوو فایلەدەنگیی سەرەوە( وتەکانی بەڕێز جەبار شافعی‌زادە)، گوێ ڕابگرن.👆👆👆
هەر چەند لە هێندێ شوێنی وتەکانی ڕەخنەم هەیە، بەڵام داچڵەکاندنێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی وێژەی منداڵ بەلایانەوە سانا و ڕەمەکییە.
4
Forwarded from Chrawok
ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بەزوویی بڵاو دەکرێتەوە

سنە- ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە، یەکەمین و تەنیا گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بە زمانی کوردییە و بە ئامانجی گەشەی ڕوانگە ڕەخنەیی و زانستییەکانی ئەدەبی منداڵ بڵاو دەکرێتەوە.
دووەمین ژمارەی ئەم دوو-وەرزنامەیە تایبەتە بە بابەتی " ڕەخنەی ژینگەیی لە ئەدەبی منداڵ" و بریتییە لە کۆمەڵێک توێژینەوە و یادداشتی توێژەر و نووسەرانی ئەم بوارە.
درێژەی هەواڵەکە لە چراوۆکدا بخوێننەوە

🟡 www.chrawok.com
🛜 Telegram
🆔 Instagram
🆔️ Facebook
🆔 Group
🥰31
👍75
📖 هێشووی چاوەڕوانی
✍️ مستەفا هوشیار
بابەت: شێعری کلاسیک
🖨چاپەمەنی زانکۆ

شوێنی بڵاوبوونەوە:
بۆکان:
- کتێبخانە موکریان، پاساژی دادخواە
- کتێبخانەی ئازادی، بەرامبەری فەلەکەی مادەر

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
7
9👏3
دووکەڵانە

کە سیغارت دەکێشا و ڕوح بە دویدا
بە بۆنی یەک هەناسەت من دەمردم
مژێ ئاشتی، مژێ قاقا، سەدیش شەڕ
هەتا مەڵبەندی زووخاوت دەبردم

کە تەپڵەک پڕ دەبوو لەو قنچکانە
دڵم لاکەی دەهات و سەر دەبوو سڕ
چەقۆی ناز و جەفات بۆ من دەکێشا
لە گشت خانەی هەناوم بەردەبوو گڕ

من و ئەم پاکەتە ئیتر خەمۆشین
لە باخەڵ کۆتەکۆنی پیرەپیاوێ
نەخێ سیغاری هاوڕێم دوێنێ دەیکوت:
مژی ئەم دوانەمانی تازە ناوێ

دەبێ ئیتر خەمی دنیا لەبەر کەم
لە جیاتی ئەو جلانەی بۆم دەپۆشی
لە پاش مەرگی چوان تازە مەچۆوە
بڕۆ جوانێ لەبەر کە جلکی خۆشی

کە قانت دا من و ئەندێشەکانم
بە گڕکانی ئەوینی خۆڵەمێشی
من و سیغارەکەت، گوایە تەرک کرد
ڕەبی تا ماوی هەر حەسرەت بکێشی

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
۱٦ ڕۆژ لە پووشەکانی هاوینی ۲۷۲۵ پەڕیبوو

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👏116🏆1🍾1
ماڵی مامۆستا حەقیقی:
کاک ئەمین گەردیگلانی، ڕووبار بوداغی، لاولاو بەهرامبەگی، سوێسنە ئیسماعیل‌نژاد

#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمناڵانی نیشتمان

🆔 @nishtiman1

#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکان
🥰83
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆزانی ئازیز، کچەژیرەکەی شاری بۆکان، شێعری خاڵخاڵۆکەمان لە کتێبی وزوزی بۆ دەخوێنێتەوە:

دوو دانە و پازدە دانە
خاڵ لە سەر پشتم هەیە
تا ئادرەست پێ نەدەم
بۆ ماڵی خاڵت مەیە

ئەتۆ لە من بپرسە
لە کوێیە ماڵی خاڵم؟
ئەمنیش پێت نیشان دەدەم
"جی‌پی‌ئێس"ی منداڵم

ماڵی خاڵت لەم‌ بەرە
لە کووچەی شازدە دایە
هەموو ماڵێک دەزانم
خاڵخاڵۆکە ئاوایە!






شادم کە وزوزی بە دەست منداڵەکانی نیشتمانەوە دەبینم.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
7👏3
Forwarded from لاولاو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایدا نیلووفەری
خوێندنەوەی هەر دوو بەشی کوردی و ئینگلیسی لە کتێبی دنیای ئاڵا

https://www.tg-me.com/nishtiman1



https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👍5
2025/10/31 14:57:54
Back to Top
HTML Embed Code: