Telegram Web Link
مەجی بەگ خەڵکی ئاوایی ...ی ناوچەی شامیان کوڕێکی خوێڕی و موعتاد(گیرۆدەی مادەی هۆشبەر)ی هەبوو کە بۆ دابین کردنی مەواد کەلوپەلی نێوماڵی هەراج دەکرد.
مەجی بەگ بۆ کارێکی چەند ڕۆژە بڕیار بوو بچێت بۆ تاران. بەر لەوەی لەماڵ دەرچێت تەلەفزیۆن و جلشۆر و گسکی کارەبایی و ئوتوو و ... هەموویانی یەکەیەکە ماچ کرد. وتیان مەجی بەگ ئەم کارەت مانای چییە؟
وتی وەڵڵاهی دەزانم ئیتر ئەم کەلوپەلە نابینمەوە چوونکە هەتا دێمەوە لە تاران ساسانە تلیاکی(کوڕەکەی) ئەیانفرۆشێت.

#بێهرووز

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
7👍2
مامۆستا مەولەوی بەمجۆرە باسی ڕۆژی پیری خۆی ئەکات و ئەفەرمێ:


پۆسی کۆسی گۆش نم کێشان کەم کەم
ئەم سەر ئەوسەرەن دووربینەکەی چەم


تەماشا ئەم فیکرە مەولەوی  کردوویەتی؟!
پێستێ کە ئەگیرێ بە تەپڵا ئەبێ ئەوەندە وشک بێ زرنگەی لێوە بێت، هەتا وشکتر بێ دەنگی زیاتر لێوە دێت. هەتا تەڕ و خاوتر بێ دەنگی کپتر ئەبێ. ئەمیش ئەڵێ: پێستی تەپڵی گوێچکەم وردە وردە لەبەر پیری نمی کێشا و دەنگی لێوە نایە کەڕ بووە،
دووربینکەی چاویشم ئەمسەر و ئەوسەر بووەتەوە، واتە: دوور بە نزیک و نزیک بە دوور ئەبینێ، ئێنسان کە پیر بوو چاوی هێزی نامێنێ ئەو شتە کە لە نزیکەوە ئەبینرێ، پێویستە  تۆزێ دووری خاتەوە ئەو وەختە ئەیبینێ، ئەوەش کە دوورە خۆ هیچ!.

سەرچاوە: کاناڵی مەولەوی

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
22👏4
پێشینیان کە فەروویانە: خۆت لە قەیر و حورمەت(قەدر و ڕێز)دا بهێڵەوە، مەبەستیان ئەمەیە:

ئەگێڕنەوە شەوێک سوڵتانێک بەناو کوچەوکۆڵانەکانی گەڕەکە دوورەکانی شاردا پیاسەی ئەکرد، لە نزیکی خانووەیەکی گڵی کۆن، گوێی لە دەنگی ژنێک بوو گۆرانی بۆ کۆرپەکەی ئەوت، دەنگی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو.
سوڵتان داوای لە پاسەوانەکانی کرد سبەی ئەو ژنەی بۆ بێنن بۆ کۆشک
بۆ بەیانی کە ژنەیان هێنایە بەردەمی سوڵتان.
سوڵتان بە ژنەکەی وت: هەروەک چۆن دوێنێ گۆرانیت ئەوت، ئاوا گۆرانیم بۆ بڵێ و خەڵاتێکی باشت ئەکەم.
ژنەکەش بە شەرم و ڕێزێکی زۆرەوە وتی: قوربان، من گۆرانیبێژ نیم، تەنیا مناڵەکەم ئەخەواند.
سوڵتان وتی: ئەزانم، بەڵام دەنگت زۆر تایبەت بوو، ئەمەوێ جارێکی تر گوێم لەو دەنگە بێت، ئەمجارە بۆ مناڵەکەت نا، بۆ من.
ژنە دیسان بە شەرمێکی زیاترەوە وتی: گەورەم، من هەرگیز شتی وام نەکردووە و نایشیکەم.
سوڵتان زانی ژنێکی دەستەمۆ نیە و ئاسان گوێڕایەڵ نابێت، وتی: ئەزانم شکۆ و سەربەرزیت ڕێگەت نادات، قەینا پەردەیەکت بۆ دادەنێین و لەودیو پەردەکەوە گۆرانی بڵێ، نامەوێت بتبینم، تەنیا گوێم لە دەنگت بێت، بڕێکی زۆر پارەش وەردەگریت.
ئەمجارە داواکاری سوڵتان ئاسانتر بوو، خەڵاتەکەشی گەورەتر، ژنەکە تەماح گرتی، ڕازی بوو.
لە پشت پەردەوە گۆرانی وت و خەڵاتی وەرگرت و ڕۆشت.
...
ڕۆژی دواتر بەبێ ئەوەی کەس بنێرێت بەدوایدا، ژنەکە هاتەوە بۆ کۆشکی سوڵتان.
وتی: جەنابی سوڵتان، هاتووم وەکو دوێنێ گۆرانیت بۆ بڵێم.
سوڵتان وتی: بڕۆ دەرەوە، حەزناکەم گوێم لە دەنگت بێت.
ژنەکە بە سەرسوڕمانەوە وتی: بەڵام خۆ هەر ژنەکەی دوێنێم و هەمان دەنگی پێشووە کە سەرسامی بوویت !!
سوڵتان وتی: دەنگی دوێنێ کەرامەت و سەربەرزی تیابوو، دەنگی ئەمڕۆ بەرژەوەندی و چاوچنۆکی تیایە.
دەنگی دوێنێ هی خۆت بوو، دەنگی ئەمڕۆ هی خۆت نیە، فرۆشراوە، نرخی نیە.

د. ماکۆک محەمد.

#شێخ_فەرهاد_کۆنەپۆشی

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
👍84👏2
2025/10/21 09:59:22
Back to Top
HTML Embed Code: