Telegram Web Link
باس باسی قسەخۆشی و حازرجوابی سنەییەکان بوو، شۆفێر تاکسییەک وتی جارێک سنەییەکم سوار کرد و وردەوردە دەستمانکرد بە گێڕانەوەی بیرەوەری بۆ یەکترین. نۆرە گەیشتە من، وتم ڕۆژێ کابرایەکی سەرتاپا سپی پۆش و چەرمەڵە(سپی و سوڵ)م سوار کرد. زۆر سەرم سووڕما وتم کاکە ئەوە تۆ بۆ ئەوەندە سپی و جوانی؟
کابرای سپی پۆش وتی کاکە خەریکی شۆفێرییەکەت بە، من حەزرەتی خزری زیندەم. منیش وتم وەڵڵا زۆر بۆ من شانازییە کە جەنابت منت بە پیاو زانیوە و سواری ماشینی من بوویت. لەم قسانا بووین کابرای سنەیی هەروا گوێی بۆ ڕاگرتبووم وامئەزانی زۆر حەزی لە قسەکانمە هەتا بێدەنگ بووم وتی: حاجی ئەوە بابانۆئێل بووگە بابانوئل.

#جەلیل_ئەمینی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
7👍1
ساتێک بۆ پێکەنین

لەگەڵ مردووی ئێوە ڕۆحی شاد بێت باوکم گێڕایەوە بۆم : لە بازاری بۆکان ( مەبەست بازاری ئاژەلی بۆکانە کە گەورەترین بازاری ئاژەڵی ناوچەیە ) لە قاوەخانەی حەمە چکۆلی ئامۆزام دانیشتبوم کابرایەکی پیر و پەک کەوتە هاتە ژوورێ و بێ ئەوەی کەس لێی بپرسێ دەستی کرد بە قسە کردن; ماڵی دنیام زۆرە چەند سەد سەر مەڕم هەیە زەوی و زاری کشت و کاڵم لە ڕادە بەدەرە بەڵام لێم قەوماوە ژنەکەم مردوە و ژنم نییە
ئەرێ کەس ئافرەتی چاکی پێ شک نایێ ؟
باوکم وتی ئەو دەم من هەرزە کار بووم وتم من دایک و کچۆڵەیەکی چاکم پێ شک دێ بەڵام ئێستا برسیمە
کابرا پیرە بانگی حەمە چکۆلی کرد وتی ئەم کوڕە میوانی منە تا تێر دەخواد گۆشت و کەبابی بۆ بێنە
باوکم وتی من خەریکی کەباب خواردن بووم و کابرا پرسیاری دایک و کچەی لێ ئەکردم منیش ئەموت یەک لە یەک خڕ و خۆڵ ترن چاو قەوی قەوی و سمت و بارخانەیان خڕ و پڕ با باسی دەستاویانت بۆ نەکەم دۆڵمە دەپێچنەوە سەر بە ڕۆن یەکی لە یەکی ناکەوێ
کابرا پیرە تا دەهات تامەزرۆتر دەبوو
کاتێک تێرم خوارد وتم مامە هەستە با بڕۆین بۆ چاوپێکەوتن کارا وتی مالیان دوورە ؟ وتم نا نزیکە
لە قاوەخانە هاتینە دەرۆ و کەمێک دوور کەوتینەوە کەر و جاشێک بسترابوونەوە خیرا چووم و دەستم لە سەر پشتی کەر و جاشە دا نا
وتم مامە گیان دایکەکەت بەدڵە یا کچەکە ؟
کابرا تووڕە بوو وتی هەتیو گاڵتەم پێ دەکەی ؟
منیش لەسەر خۆ وتم مامە گیان تۆ لە بازاری حەیوان بۆ هاوسەر دەگەڕێی مەگەر کەرت بە نسیب بێت

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
👍113
#سۆرانی

کابرایکی نۆدشەیی پیاوێکی بە ساڵاچوو ئەبینیت کە چەند گوێزێک لە مشتیدایە لێی ئەپرسێ ئەمانەت بۆچییە؟
کابرا دەڵێ ئەیانچێنم.
ئەمجار کابرای نودشەیی ئەڵێ: بڕۆ بیانخۆ، تەڵاقم کەوتبێ تروبچەیش دێرە بۆتۆ.

#هەورامی
پیایوە قسە وەشی نوتشی کابرەیوە ڕیش چەرمەی وینۆ و تەماشە کەرۆ بازێ وەزێ زلەزلێ ئینەی مشتەشەنە ٠ ئێۮیچ پەرسۆش وەنە ئینێ چێشێنێ مشتەتەنە؟ ڕیش چەرمەەیچ ماچۆ : وەزینێ ،
دیسان پەرسۆشەو ونە چێششا پەنە کەری ؟  ڕیش چەرمەکەیچ ماچۆ : بروو بنیەوشا ٠
پیاکەیچ کەرۆوە جواب : لوە بوەرەشا تەڵاقم کەوتەبۆ تربچەیچ بۆ پەی تۆ دێرە
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
🥰32
2025/10/25 04:51:33
Back to Top
HTML Embed Code: