حەوت شۆڕەسوار
بیرم لەوە دەکردەوە، کاتێ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە بگرمە دەست، بۆ خاوەنداریەتی و پێشکەوتن، زۆر پێویستە کە خەڵک و نیشتمانەکەم بناسم.
بۆ ئەم مەبەستە ڕێگایەکی دوور و درێژم گرتە بەر. حەوت پیاوی ئازای سوارچاکم لەگەڵ خۆم خست و بەرەو ڕۆژاوا وەڕێ کەوتم. سەفەرێکی مەترسیدار بوو. پێویست بوو نەناسراو بمێنمەوە. شاربەشار و دێبەدێ دەگەڕام، بە سەرمای شەختەبەندی زستان، قوڕ و لیتەی بەهاران، گەرمای سووتێنەری هاوینان، پەڕینەوە لە ڕووباران، لە ملە و سەریاڵان، خۆپاراستن لە دێو و درنجی ڕێگەوبان، خۆدزینەوە لە دز و جەردە، چەندین جار ڕۆییشتن هەتا هەرێمی مەرگ و نەمان و..... لەبەر مەبەست، بە ناچاری وەکوو مانگای ئاوس هەر خۆم دەپاراست.
ئەو حەوت شۆڕەسوارەم بۆیە تەڵچن کردبوو کە نە من لە نیشتمان بێخەبەر بم و نە نیشتمانیش لە من بێئاگا بێت. چەند ڕۆژ پاش دەستپێکی سەفەر، یەکم شۆڕەسوارم لەگەڵ نامەیێک بەرەو کۆشکی حکوومەت ناردەوە. ڕامسپارد کە دەنگوباسی وڵاتم بە نامەیێکدا بۆم بێنێتەوە. لە هەر شارێک و دێهاتێک چەند ڕۆژێک گێچکەم دەکرد. ناوە ناوەش سوارێک بە نامەیێکەوە دەهاتەوە. بەو شێوازە هەر حەوتیان هەموو کاتێ بەڕێوە بوون. بەڵام هەتا لە زێد و نیشتمانی خۆم دوورتر دەکەوتمەوە، مەودای هاتنەوەی سوارەکانیش دوورتر دەبوونەوە. وای لێدەهات ئەگەر یەکێکیان دەگەڕاوە، لە نامەیەکی زەرد هەڵگەڕاودا هەواڵی پاری دەهێنا. لەم دوایانەدا وای لێهاتبوو بە بێزەوە سەری نامەکانم هەڵدەپچڕی. هەر هەواڵی کۆن بوون کە لە نامەی شڕ و کۆنەوە، دەهاتن.
بەو شێوەیە هەشت ساڵ و شەش مانگ ڕابرد.
شەوێک لە کاتی گیاڕەشی بەهار، لە بان هەوار، بە دەم سروەی شەماڵ و لەژێر تریفەی مانگەشەو، بیرم لە ڕێگای دوور ودرێژی پشت سەری خۆم دەکردەوە:
هەی یاران! پاش ئەو هەموو ئاوارەییە، دەستکەوتی من بۆ وڵاتم دەبێ چی بێت؟! پاش ئەو هەموو ڕەنج و ئازاری ڕێگایە، بۆ وڵاتم قسەم چی بێت؟! هەتا کەنگێ حەوت شۆڕەسوار ئەسپی غیرەت تاو بدەن و لەخۆبووردوانە هاتوچوو کەن؟
تازە تێگەییم کە ئەم شێوازە ڕوانینە، زین لە بزن کردنە. من دەبوو دوو یان سێ سوارم هەڵبژاردبایە بۆ ئەوەی کە سەردانی نیشتمان بکەن و هەواڵی کۆنم بۆ بێننەوە. باقی سواران پێویست بوو، وەپێش کەون، هەواڵی ڕێگای نادیاری، پێشی خۆمم بۆ بێنن. لە کەند و کۆسپی ڕێگا ئاگادارم بکەن. هەر تەنیا چاو لە ڕابردوو کەڵکی نییە.
بەوەیکە ئاگام لە سبەی بێت، ئەرکی ئەمڕۆم لێ ڕوونتر دەبێت.
ئەم تێگەیشتنە، بۆ نیشتمان دیاریێکی بەنرخ بوو. دەبێ کۆمەڵگا لە دۆڵی کپی ڕابردوو، بەرەو کەژی سەرکەشی داهاتوو پەلکێش بکەین.
دینۆ بوتزاتی، ئیتالیا/محسن ابراهیم
خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو شازادەیە لەو سەفەرەدا بۆی دەرکەوت کە دەبێت پلانی دواڕۆژ داڕێژێت، نەک هەر چاوی لە دوێنێ بێت.
"کاروانی ڕابردوو ناتگەیەنێتە هیچ شوێنێک"
بەڵێ ئێمە پێویستمان بە ئاگاداری لە مێژوو هەیە. بۆوەیکە مارێک لە کونێکەوە دووجار پێمانەوە نەدات، بەڵام داهاتوو لە ڕابردوو گرینگترە.
بەناشوکری نەبێت ئێمە خۆ ئاگاداری مێژوویش نین. مێژووی بۆژوومان وا چەواشە کراوە کە هەر نازانین ئێمە کێین؟ بۆیە خەریکن ناودارانمان، هونەرمان و تەنانەت وشەکانیشمان دەدزن.
لە هەموو بوارێکدا ڕوو لە ڕابردووین. بۆ وێنە زۆر بە دەگمەن گۆرانیبێژمان هەیە گۆرانی کوردی هەبێت بۆ ئەمڕۆ. لەگەڵ ڕیزم بۆ ڕۆحی زیرەکی مەزن، ئەوەندە گۆرانیبێژی ئەمڕۆ، "ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا"یان دووپات کردۆتەوە، ڕەنگە لە کونسرتە ئەوروپایییەکاندا وابزانن ئەوە سروودی نەتەوایەتیمانە. کام کچی لادێی ئەمڕۆ گۆزە لەسەرشان دەچێتە کانی؟ تازە کێ لەسەر بەردە بێری دادەنیشێ؟ گۆرانیبێژی ئێمە پێویستە لاوک و حەیران و هۆرە و سیاچەمانە و گۆرانییە ڕەسەنەکان بە دنیا بناسێنن و هاوکات بیکەن بە بەردی بناغە بۆ داهێنانی نوێ.
ئەگەر حەزرەتی نالی باسی دەردی بێتۆیی دەکات، ئەو بە تەواوی لە کورەی هیجردا سووتاوە. تازە زۆر ئەستەمە کەس وەکوو ئەو بتوانێت دەردی بێتۆیی بێنێتەوە. هەروەها لووتکە بەرزەکانی ئەشق و ئەوین وەکوو مەولەوی و مەحوی و وەفایی و... دووپاتکردنەوەی ئەو باسانە، ئەگەر هیچی لێ زیاد نەکەیت، بە کاری چ دێت؟ دەبێ بە شێوازی ئەمڕۆ ئەو باسانە بکرێت
ئەمڕۆ دەبێت سەدان بەیت و ئەفسانەی کوردی، ببێتە فیلم. تازە دیوەخان و بەیتبێژان نەماون. لە دنیای مودێڕن پێویستمان بە سینەما و شانۆی کوردییە. بۆ هەموو بوارەکانی دیکەش هەروا دەبێت مودێڕن بیر بکەینەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/١٤
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

👍8👏4❤1
بەسەرهاتی ڕاستەقینەی دۆستێک.
لەدوای چوار ساڵ قاچاخچییەتی و فڕکهفڕکی ماشێن و هەڵاتن لە پۆلیس و گیرانی بار و ماشێن و جەریمە و هەزار چەرمەسەریی تر، ئەوە نزیکەی چوار مانگ دەبوو کە بە ناسیاوی و ڕاسپاردەییی دۆستێکی بابمەوە وەک ئاژانسی تاکسی لە نەخۆشخانە دامەزرابووم. شەوێ دەچووم و تا بەیانی لەوێ دەبووم. ئەگەر پێویست بووایە نەخۆش یان کادری بیمارستانم بۆ ئەملا و ئەولا دەبرد. جارجاریش دەیانناردمە شارەکانی دەوروبەر. ماشێن و بێنزین لە خۆم بوو و مانگانە مووچەیان دەدامێ.
ئاخر جار کە بارەکەیان لێ گرتم نزیکەی دوو ملوێن قەرزداری کابرای سێحەببار ببووم و سەرەڕای ئەوەش دەستیان بەسەر ماشێنەکەدا گرت و بابم بە هەزار تکا و ڕجا و بەرتیلدان توانی ماشێنەکە ڕزگار بکات.
ئەوجار بابم و دایکم و خێزانم -کە دەبووە خوشکەزای خۆی- بە سێقۆڵی زەختیان خستە سەرم کە واز لە قاچاخچییەتی بێنم.
خێزانیشمیان فێر کردبوو چەند ڕۆژێک وەک تۆران بچێتەوە ماڵی بابی.
ماشێنەکە بە ناوی بابم بوو و لە نهۆمی خوارەوەی ماڵی بابیشمدا دەژیام.
هەرچەند شێروڕێویم بۆ هێنانەوە کە مووچەی ئەو کارە کەمە و پێی بەڕێ ناچم(نەشیان دەزانی کە لەسەر کارەکەی پێشوو قەرزدارم) بەڵام کلیلی ماڵ و ماشێنیان لێ ئەستاندم و بە قەولێک چەکیان کردم! تا ئاخری ڕازی بووم واز لەو کارە بێنم و بچمە نەخۆشخانه.
ئێوارەیەکی هەوەڵ ڕۆژەکانی هاوینی ساڵی ۸۰ بوو. هاتبوومە بازاڕ هەتا هەندێک کەلوپەل بۆ ماڵێ بکڕم. فکر و خەیاڵی قەرزی کابرا بۆ ساتێکیش مۆڵەتی پێ نەدەدام.
هەروا کە لە دونیای بیری ئاڵۆزی خۆمدا بووم و لە چوارڕێی ئەسکەندەری دەپەڕیمەوە، دەنگێک هەرای لێ کردم:
لوقمان...! لوقمان...! کوڕە لوقمان ئەوە بۆ وەک مەڕی گێژت لێ هاتووە؟
ئاوڕم داوە دیتم سمایل کۆنەدۆستی دەورانی قاچاخچییەتیمە.
سمایل کوڕێکی یەکجار خوێنشیرین و فشەکەر بوو. هەمیشە پێ دەکەنی و گەمەی بە عالەم دەکرد.
کێشامیە قەراغ شەقام و دوای سەروگوپ ماچکردن و چاکوچۆنی کوتی: کوڕە ئەوە بۆ ئاوات لێ هاتووە؟ چییە بوا داماو و پەشۆکاوی؟
هەندێکم باس و بەسەرهاتی خۆم بۆ گێڕاوە؛ بەڵام ئەو کە لە تەواوی تەمەنی، مێشێک میوانی نەبووە، هەر دەتکوت گوێی لە یەک قسەشم ڕانەگرتووە؛ هەڵیدایە و کوتی: کاکی خۆم دونیا بۆ خەمخواردن نابێت نا. بەسەرت حەبێکم پەیدا کردووە پێی دەڵێن (چهل تا بزن)، بە یەکیان هەتا چل جار ڕاناوەستیت!
- حەیحەی! شا من قسە بۆ کێ دەکەم!
- گەوجە گیان لەوانە گەڕێ؛ ئەوە ئامۆژگاریی من بۆ تۆیە. قەت خۆت مشکڵۆزمەی کـ...ت مەکە!
پاشان دەستی کرد بە گیرفانیدا و بەستەیەکی حەب دەرهێنا. سێ دەنکی لێ جیا کردەوە و لە کوته کاغەزێکیەوە پێچا و خستیە گیرفانی کراسەکەمەوە.
هەتا ویستم بڵێم نامهەوێت و بیدەمەوە بە خۆی، لێیدا ڕۆیشت. بەدم ڕۆیشتنەوە کوتی: بڕۆ بزانم ئەو شەو چ دەکەیت!
بە قاقایەکی بەرز لێم دوور کەوتەوە. منیش ملی ڕێگام گرت و دیسان چوومەوە ناو کۆشکی خەیاڵاتی خۆمەوە.
لە شەقامی مامۆستا حەقیقی بووم کە دیسان دەنگێک هەرای لێ کردم.
میرزالوقمان...! هۆ میرزالوقمان!
ئاوڕم داوە؛ وەستاقادر بابی محەممەدی دۆستم بوو کە بە شەلەشەل بۆ لام دەهات. بە عۆین و شۆخی هەرای لێ دەکردین: "میرزا".
وەستاقادر قەدیم بەننا بووە و لە دیوار بەر بووەتەوە. پیاوێکی سوورهولی کەڵەگەتە، پێچوکڵاوێکی لاری هەمیشە لە سەردایە و بە هاوین و زستان ڕانکوچۆغە و شەشقەف پشتوێند لە پشت دەبەستێت. پیاوی وا قسەخۆش و زمانشیرین کەمە. خۆشت بێ و ناخۆشت بێ، شۆخیت لەگەڵ دەکات. لە گەڕەکی خۆمان دووکانی هەیە و متوموورووی ژنان دەفرۆشێت. زۆربەی وەختەکان مشتەریی نییە. لاوانی گەڕەک لێی کۆ دەبینەوە و قسەی قۆڕ و بەسەرهاتی سەیرسەیری خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە.
- سڵاو وەستا قادر
- سڵاو دوکتور گیان
پێکەنیم.
- سەگە بیستوومە لە نەخۆشخانە دامەزراوی و بوویە دوکتور.
- وەستا گیان دوکتوری چی؛ لەسەر تاکسیم.
- کوڕە دوکتور گیان بە قوربانی ئەو سمێڵە جوانەت بم چارێکم بکە.
- چتە؟
- حەوتوویەکە ئیشتیام لە دۆڵمەیە هاجەر بۆم لێ نانێت.
- بۆ؟
دەستی بۆ خوارەوەی ڕاداشت و کوتی:
- لەکار کەوتووە!
- جا ئەوە چیی بەسەر دۆڵمەوە داوە؟
- دوکتوری بەڵام دوکتورێکی کەری! کوڕی بابی خۆی، ئەگەر نیروئامور لەکار کەوت و جووتت پێ نەکرا ئیدی ژنیش جوابت ناداتەوە!
نازانم چۆن بە زەینم گەیشت حەبەکانی سمایل بۆ وەستاقادر باشە. دەستم بە گیرفانمدا کرد و کاغەزی گرمۆڵەکراوم بۆ ڕاداشت.
- ئەوە چیە؟
- مەگەر تۆ پێم ناڵێی دوکتور؛ ئەوەش دەواکەت.
هەروا کە عارەقەی نێوچاوانی بە دەسرەکەی دەسڕی، بزەیەکی هاتێ و کوتی: حەک بە قوربانی دوکتوری خۆم بم. جا ئەوە نێوی چییە و بەچەندەیە.
- هێندەت متومووروو بە ژنان فرۆشتووە پێت وایە هەموو شتێک بە پووڵە. ئەوە پێی دەڵێن (چهل تا بزن). تاقی کەوە، پێت باش بوو بۆخۆم بۆت پەیدا دەکەم.

👍14❤1
↩️ - دە بە سەرت ئەوشۆ تاقی دەکەمەوە. کاری کرد سبەینێ بۆ نەهار دەعوەتی کاکی خۆتی بۆ دۆڵمە بە گۆشتی گیسکەوە.
حەبەکانی لە گیرفانی ئاخنی و بەپێکەنینەوە ماڵاواییی لێ کردم.
گەیشتمەوە ماڵێ. کەلوپەلم دانا و ماشێنم هەڵ کرد و چوومە نەخۆشخانە.
ئەو شەوە بۆ چەند جێگایەکیان ناردم. سەعات لە یەکی نیوەشەو لای دابوو. هاتمەوە بنکەکەی خۆمان کە کانێکسێک بوو لەتەنیشت ئورژانس. لەسەر کورسییەکە دانیشتبووم و چاوم لە تلوزێن دەکرد و خەونۆچکە دەیبردمەوە. لەپڕ دەرکە کراوە و ڕزگار کە پەرەستارێک بوو لەوێ ببووە دۆستم و جارجار بەدزیی بەرپرسەکەی دەهاتە لام جگەرەی دەکێشا، وەژوور کەوت. پێکەنینی سەرلێوی هەر دەهات و لە زیادبوون بوو. دەرکەی داخست و لە قاقای دا:
- چ بووە؟
- هەستە با بڕۆین.
- بۆکوێ؟
- ورمێ
- ورمێ بۆ؟
- نەخۆشێکمان هەیە دەبێ بیگەیەنینە ورمێ.
- ئەی بۆ بە ئامبوڵانس نایبەن؟
- یەکیان خەراپ بووە و ئەوی دیشان ناردووە بەدوای نەخۆشدا، نەهاتووەتەوە.
پێکەنینەکەشی ڕانەدەوەستا و یەکبەدواییەکدا قاقای دەکێشا.
- بە چی پێ دەکەنیت؟
دەرگای کردەوە و وەپێشم کەوت:
- وەرە بۆ خۆت دەزانیت.
بەدوای ڕزگاردا چوومە دەرێ. چاوم لێ کرد نەخۆشیان لەسەر برانکارد هێناوەتە دەرێ و چاوەڕوانی منن دەرکەی ماشێن بکەمەوە و بیخەنە ماشێنەوە.
کەمێک نزیک بوومەوە دیتم کابرا هەتا نێوقەدی بە مەلافە داپۆشراوە و شتێک لە ژێر مەلافەوە قوت بووەتەوە. ژنێکیش لەتەنیشتییەوە بە لۆی دەسماڵەکەی باوەشێنی دەکات. کە لێیان نزیک بوومەوە، چ ببینم؛ ئەی قوڕی دنیام بە سەر. کوڕە خۆ ئەوە وەستاقادرە و ئەوەش دادەهاجەرە. کاک عەتای جیرانیشمان لەکن دادەهاجەر ڕاوەستابوو.
تازە زانیم چ گووکارییەکم کردووە. ئەژنۆم شل بوو و عارەقەیەکی سارد تەواوی لەشی داگرتم.
دوکتوری کێشک کە بۆخۆشی لەگەڵی هاتبووە دەرێ، هەرای کرد: کوڕە ئەوە بۆ ڕاوەستاوی؟ وەرە دەرکی ماشێنت بکەوە و زوو بیڕفێنن بۆ ورمێ.
هەرچۆنێک بوو دەرکی ماشێنم کردەوە. وەستاقادر وەک چەوەندەر سوور هەڵگەڕابوو. دەمودەزگاکەی وەک کاریتەی نێوماڵ، مەلافەی کردبووە ڕەشماڵ! لەوە نەدەچوو هۆشی بێت. باڵنجیان بۆ دانا و بە چەند کەس هەڵیان گرت و لە سەندەڵیی دواوە درێژیان کرد.
چوومە لای دادەهاجەر و سڵاوم لێ کرد. دەستی کرد بە گریان. زۆرم لێ پاڕاوە کە ئاگام لێی بێت و کوتی محەممەدیش لە تارانە و سبەینێ دێتەوە.
خۆم لە نابەڵەدی دا و کوتم: ئەوە بۆ وای لێ هاتووە؟
- کوڕە هەزار جارم پێ کوت حەبی فشارەکانت بخۆ، دەیکوت خواردوومە.
نازانم نەیدەزانی یان خۆی لە نەزانین دەدا.
ئەوانەی بە دەوروبەری ماشێنەکەوە بوون هەموو فڵقوهۆڕیان بوو جگە لە من و دادەهاجەر.
کاک عەتا هاتە لام و کوتی: لەگەڵتان بێم؟
کوتم: نا نا نایهەوێ. ئەتۆ دادەهاجەر بەرەوە ماڵێ.
سواری ماشێن بووم. ڕزگاریش لەپاڵ دەستمەوە. وەڕێ کەوتین. ڕووم لە میراوا کرد. ڕزگار کوتی: بۆ بە بورهاندا دەڕۆیت؟ شەو درەنگە نەوەک لە ڕێگا تووشی گۆنگەڵ بین.
جوابم نەداوە. دەمهەویست بە زووترین کات بگەمە ورمێ. جارجارە چرای نێو ماشێنەکەم هەڵ دەکرد و ئاوڕێکم لە وەستاقادر دەداوە. کراسێکی لەبەردا بوو دوگمەکانی دانەخرابوو و سینگە توکنەکەی سوور هەڵگەڕابوو؛ دەتکوت خووساوە. عارەقە بە نێوچاوانیدا جۆگەلەی بەستبوو. نێوقەدیشی بۆ خوارێ بە مەلافە داپۆشرابوو.خوداخودام بو هەتا ورمێ وەهۆش نەیەتەوە. دەشترسام نەوەک ڕزگار نێوم بێنێت و وەستاقادر ئاگادار بێتەوە. هەزار فکر و خەیاڵ ڕوی تێ کردم: "بڵێی هەرسێک حەبەکەی بەجارێک خواردبێت...؟ ئەگەر بمرێت چ بکەم...؟ جوابی محەممەد چ بدەمەوە...؟ جا کێ چووزانێ من حەبم پێ داوە...؟ جا با کەسیش نەزانێت، خۆ بۆخۆم دەزانم چم کردووە... .
هاوار و دادی ڕزگار وەخۆی هێنامەوە:
- کوڕە ماڵوێران ئەوە چ دەکەیت؟خەریکی بۆ کـ...ی ئەو کابرایە بەکوشتمان دەدەیت؟ بۆ خاتری خودا لەو سەرپێچانە خاوی کەوە. بەخودا هەڵمان دەدێریت.
رزگار لەپی هەردووک دەستی بە سینەی ماشێنەکەوە نابوو. کەوتبووە پاڕانەوە کە تۆزێک خاوی کەمەوە. بەڵام من لە خەمی ئەو کارە جوانەی قەوماندبووم تەواوی لەشم لە عارەقە هەڵکێشرابوو. ترسی مردنی وەستاقادر مەرگی خۆمی لەبیر بردبوومەوە. وەستاقادریش جارجارە دەتکوت بەدمخەوەوە، وڕینە دەکات و جنێو دەدات. هەر بۆخۆم دەمزانی چی دەڵێت و بۆ کوێمی دادەگرێت.
زۆری نەبرد جادەی بورهانمان بڕی و تازە گەیشتبووینە سەر ڕێگای میاندواو- مەهاباد، ویقەویقی ماشێنی پۆلیس پەیدا بوو. زووزوو بە بڵیندگۆ هەرای دەکرد: (رانندە پژو بدە کنار).
ویستم جوابیان نەدەمەوە و وەکوو جاران کە بارم دێنا، تێی تەقێنم و بڕۆم؛ بەڵام دەنگی تەقەی تفەنگ و پاڕانەوە و لاڵانەوەی ڕزگار کە "بۆ خاتری خودا هەتا نەیانکوشتووین ڕایگرە" ناچار خاوم کردەوە و دامە قەراغ. ↪️

👍11
↩️ دوو ماشێنی پۆلیس پاش و پێشیان لێ گرتین. چوار سەرباز بە چەکەوە لە ماشێن دەرپەڕین و بە (ایست ایست) دەستلەسەرپەلەپیتکە بەرەوڕوومان هاتن. ڕزگار زەندەقی چووبوو و جنێوی دەدا. هەرچی دڵخۆشیم دەداوە کە نەترسێت و کاریان پێمان نییە بێفایدە بوو. بۆخۆشم هەر بیرم لای وەستاقادر بوو: "بەخودا تازە ناهێڵن بڕۆین و وەستاقادر دەمرێت."
دابەزیم. نووری چرای ماشێنەکە چاوی بە شەوارە خستبووم. هیچ جێگایەکم بەباشی نەدەدیت. لەپڕ دەنگی ئەفسەرێک کە سەری لە پەنجەرەی ماشێنەکەوە دەر هێنابوو، تیشکی هومێدی خستە دڵمەوە.
- (گدە لوگمان سن سن؟) واتا: هەتیو لوقمان ئەوە تۆی؟
دەنگەکەم ناسییەوە. ئەفسەرێکی خەڵکی مەڵکەندی بوو. لە دەورانی قاچاخچییەتیدا لەگەڵی ببوومە دۆست و هەموو جارێک بەرتیلێکم دەدایە و ڕێگای بۆ دەکردمەوە.
دەنگی سەربازەکانی دا کە بکشێنەوە دواوە.
ئەمنیش دەتکوت دوو مێشم لە کونێکدا دیوەتەوە بەرەوپیری چووم. بەڵام هەرچی شێروڕێویم بۆ هێناوە و سوێند و قورئانم خوارد کە بارم پێ نییە و نەخۆش دەبەم بۆ ورمێ، باوەڕی پێ نەکردم. تەنانەت چاوی لەو بەرگەی بیمارستان کە ڕزگار نیشانی دا نەکرد. دەستووری دا بە سەربازەکان ماشێنەکە بپشکنن.
سەربازەکان بەر بوونە پشکنینی ماشێنەکە. نێو سندووق و ژێر ماشێن و پاشان دەرکەی دواوەیان کردەوە. یەکیان چووەوە لای ئەفسەرەکە و کوتی: (جناب سروان بوردا بیر نفر یاتب. نُخُشە بَنزر.) واتا: جەناب سەروان! لێرە کەسێک خەوتووە لە نەخۆش دەچێت.
جەناب سەروان لە ماشێن دابەزی و بەتوڕەیییەوە ڕووی لە ماشێنەکەی ئێمە کرد. بۆخۆی بەر بووە پشکنینی ماشێنەکە. دەرکەی دواوەی کردەوە و چاوی بە دیمەنی وەستاقادر کەوت. ئاوڕێکی لە من داوە و وەکوو کەسێک کە ونبووەکەی دیتبێتەوە، مەلافەکەی لەسەر لادا. کە چاوی بە کاریتەی هەڵدراوی وەستاقادر کەوت، وەها هەڵبەزییەوە دەتکوت مار پێوەی داوە. مەلافەی فڕێ دا و رووی تێ کردم؛ لە قاقای پێکەنینی دا و هەتا هێزی تێدا بوو شەقێکی بۆ هەڵێنامەوە. لە چۆکم کەوت. زۆرم ئێش پێ گەیشت.
- (اشک کیشی بو نمنە دی گئتیرمسن؟ بیر دانە سیک قالمشدی قاجاخ الیسن؟) واتا: کەرەپیاو! ئەوە چییە هێناوتە؟ هەر کـ...ـر مابوو بەقاچاغ بیهێنیت؟!
- (اُبیسیلر بیزە خیر ویرمدی بونی گئتیرمشم) واتا: ئەوانی دیکە خێریان بۆ نەدامەوە، ئەوجار ئەوەم هێناوە!
ڕزگار کە نەیدەزانی چی دەڵێین هاتە پێشێ و دیسان لێی پاڕاوە کە ئەم کابرایە نەخۆشە و دەبێت بە زووترین کات بگاتە ورمێ.
ئەفسەرەکە لێم هاتە پێشێ و کوتی: (نظر دئیمسن عمرمدا بو جور حاجات گورممشدم.) واتا: بێچاوێنی بێ؛ بەعەمرم شتی وام نەدیتووە.
ئەمنیش کە ئێشی شەقەکەی هەر لە چۆکمدا بوو کوتم: (کوردستاندا بو جور حاجات چوخ دی. ایستسن گئتیریم بیلوی.) واتا: لە کوردستان کـ...ـری وا زۆرە. پێویستت بوو بۆخۆم بۆت دێنم!
شەقێکی دیکەی ئاوقا کردم بەڵام خۆم لێ لا دا. بە سەربازەکانی کوت ڕێمان بۆ بەر دەن با بڕۆین.
وردەوردە وەستاقادر وە جووڵە کەوتبوو. چاوێکی هەڵێنا و دیسان بەستییەوە. سوار بووم. هێشتا وەڕێ نەکەوتبووین ڕزگار هەڵیدایە: ئەرێ کاک لوقمان ئەو ئەفسەرە چی دەکوت؟ ئاخری نەمزانی بە شەڕەوە لەگەڵت دەدوێت یان شۆخی دەکات؟
بە بیستنی ناوی لوقمان وەستاقادر خوودار بوو. چاوی هەڵێناوە. هەندێک لێم ورد بووەوە بزانێ بۆخۆمم. کە زانی لوقمانی قوڕبەسەرە، دمی کردەوە و حەوت پشتی نەهێشم: "وەی دایکی دایکەکەت دەگێم لوقمان...! وەی بابی بابەکەت دەگێم لوقمان...! سەگی سەگباب! ئابڕوو و حەیات لە گەڕەکدا نەهێشتم. ئەوە چ بوو دەرخواردت دام کەراندایکگاو؟!"
لەگەڵ جنێوەکانی بە مستەکۆڵە دایگرتبووم و هەرچەند هێز و بڕشتی لێ بڕابوو؛ بەڵام بە تف تەواوی سەروچاوی خووساندم.
ڕزگار کە لە دیتنی ئەم دیمەنە سەری سوڕ مابوو خۆی دابووە بەر مستەکانی وەستاقادر و دەیکوت: مامە حاجی گیان بوا دەکەیت؟ خەتای کاک لوقمان چییە؟
وەستاقادر زیاتر ڕقی هەستا و خۆی ڕکێش کرد دوو مستی دیکەم تێ سریوێنێ:
ـ تۆ نازانی ئەم قورمساغە دەرمانداوی کردم!
ئیتر هێزی نەما و بەسەر باڵنجەکاندا کەوتەوە. دەستی بە چاویەوە گرت و گریا.
زۆرم بەزەیی پێیدا هات و نەمدەزانی چ بکەم.
لەپڕ خەبەڕێکی خۆشی ڕزگار شادیی هەموو دنیای لە دڵدا گەڕاندم: "لەوە دەچێت نیشتبێتەوە!"
لەخۆشیان پڕم بە مەلافەدا کرد و لەسەر کـ...ـری لام برد.
شوکور ڕووی لە عەرزی کردبوو! قەت پێم وا نەبوو نیشتنەوەی کـ...ـرێک ئەوەندە خۆشحاڵم دەکات.
ڕزگار بەپەلە حەبێکی دەرهێنا و دای بە وەستاقادر لەژێر زمانی نێ.
لەگەڵ ڕزگار چاومان لە تەکانەکانی کـ...ـری وەستاقادر دەکرد کە دەتکوت مروڤی شەکەتە و خەو دەیباتەوە! ↪️

👏6👍2
↩️ ڕزگار کوتی: با بگەڕێینەوە بۆکان. وا دیارە شوکور بەخێر گوزەرا.
وەستاقادریش کە هێزێکی تێدا گەڕابوو. مەلافەکەی لێ ئەستاندین و بە خۆیدا داوە. داوای پاتۆڵەکەی کرد.
کوتم: وەستا گیان پاتۆڵەکەت هەر لەو جێگایەیە کە داتکەندبوو!
دیسان ڕقی هەستا و سێ چوار جنێوی مزری بۆ داگرتم.
ڕزگار کوتی: بۆ خاتری خودا لێی گەڕێ با فشاری نەچێتەوە سەرێ.
سەری ماشێنم وەرگێڕا و گەڕامەوە بۆکان.
وەستاقادر داوای جگەرەی لە ڕزگار کرد؛ هەرچی کوتمان مەکێشە بەقسەی نەکردین.
ڕزگار جگەرەیەکی بۆ داگیرساند و پێی دا. دوو مژی قوڵی لێ دا. جا ئەوجار بەر بووە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو شەوی:
"سەعات یازدە بوو خێزانم هەڵپێچا. کوتی: کوڕە پیاوەکە شورەیییە، تازە تۆ لە جێوڕێی چی دای؟ لە دڵی خۆمدا کوتم: ئەوشۆ سێ فیشەکم پێیە، دەبێ هەرسێکیانت پێوە نێم!"
بەدزیی خێزانمەوە حەبێکم خوارد. هەندێک ڕاوەستام خەبەر نەبوو.حەبی دووهەمیشم هەڵاویشت. دیسان خەبەر نەبوو. کوتم حەتمین دەبووایە هەرسێکیانم بەجارێک بخواردبایە. هەربۆیە حەبی سێهەمیشم ئاوقای ئەودیو کرد. زۆری پێ نەچوو گەرمایەک لە لەشمدا گەڕا. دەتکوت لە تەندووریان هەڵکێشاوم. چینچین عارەقەم دەڕشت. خێزانم کە بەو حاڵەی دیتم پەشۆکا. چوو حەبێکی فشاری بۆ هێنام و خواردم. فەرقم پێ نەکرد .هەر دەهات زیاتر گەرم دادەهاتم. خۆم ڕووت کردەوە. حەجمینم نەبوو. دەرکەم کردەوە. هەرچی خێزانم کوتی شتێک لەبەر کە با گوڵاڵە(خێزانی محەممەد) نەتبینێت جوابم نەداوە و خۆم بە حەمامدا کرد. ئاوی ساردم بەرداوە و چوومە ژێری. چاوم ڕێشکەوپێشکەی دەکرد. هاتمە دەرێ و لە نێوەڕاستی هاڵەکە بە عەرزیدا کەوتم. گوێم لە قیژە و زریکەی گوڵاڵە و هاجەر بوو کە خۆیان دەڕنی و دەگریان. ئیدی هۆشم لەسەر خۆم نەما؛ بەڵام دەمزانی لە ماڵمان زەنازەنایە و دەروجیرانمان لێ کۆ بووەتەوە."
ئەو شەوە وەستاقادرمان گەیاندەوە نەخۆشخانە. بۆ بەیانی تەرخیسیان کرد.
دوایی بیستمەوە کە چۆن بە قیژە و هاواری دادەهاجەر و بووکەکەی، دەروجیرانیان لێ کۆ بووەتەوە و بە سێ چوار نەفەر مەلافەیەکیان تێوە پێچاوە و بە ماشێنی کاک عەتا ڕفاندوویانە بۆ نەخۆشخانە.
دەشیانکوت ژنانی گەڕەک، وەستاقادری نیوەگیانیان بەو حاڵە دیتبوو و لە لاڕوومەتی خۆیان دەدا و دەیانکوت: "وەی لاڵ بم...! وەی دەستی شکاوم...! وەی کوێر بم...!"
جا نازانم بۆ وەستاقادر بەپەرۆش بوون یان کـ...ـرە کاریتەئاساکەی!
تێبینی: ناوەکان خوازراون
#عـ_محەممەدی_تەورێز
سەرچاوە:
کاناڵی با قسەی خۆش ون نەبێ

👍14👏6❤1
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ حەمەمارف، پیاوی قسەخۆش و حازرجوابی مەریوان، جارێک بۆ شێو(شام) میوانی ماڵی پیاوێکی خانەدان ئەبێ.
بەڕێکەوت دێر ئەگات، کاتێ ئەچێتە ماڵەوە مەجلیس خەریکی نانخواردنن.
سڵاو ئەکات، هەموو جوابی ئەدەنەوە و لەبەری هەڵئەسنەوە تەنها مەلایەک نەبێ.
ئەو مەلاکە ئەڵی: یاشێخ عەفووکە ناتوانم هەڵسمۆ چوونکە دەستم چەورە.
شێخ لە جوابا ئەڵێ: جاخۆ قنگت چەورنییە ئیتر بۆ هەڵناسیتۆ.
سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری
#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
بەڕێکەوت دێر ئەگات، کاتێ ئەچێتە ماڵەوە مەجلیس خەریکی نانخواردنن.
سڵاو ئەکات، هەموو جوابی ئەدەنەوە و لەبەری هەڵئەسنەوە تەنها مەلایەک نەبێ.
ئەو مەلاکە ئەڵی: یاشێخ عەفووکە ناتوانم هەڵسمۆ چوونکە دەستم چەورە.
شێخ لە جوابا ئەڵێ: جاخۆ قنگت چەورنییە ئیتر بۆ هەڵناسیتۆ.
سەرچاوە:
کتێبی #ڕستەی _کوردەواری
#کۆپی بەبێ هێنانی ناوی سەرچاوە #قەدەغەیە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223
مەلایمەزبوورە(طنز)قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
👏4
بیستووتانە کەسێک ئەگەر زۆر فێڵباز بێ ئەڵێن وەکوو چرچیل وایە؟
ئەمە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و خۆشی جەنابی چرجیل
"سێ سیاسەتی جیاواز"
ئەگێڕنەوە:
ڕۆژێک لە سەر خوانی نیوەڕۆ چرچیل سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بریتانیا، جۆزێف ستالین سەرکۆماری شۆرەوی پێشوو و تێئۆدۆر ڕۆزوێلت سەرکۆماری پێشووتری ئامریکا، کەوتنە ڕاوێژ بزانن کامیان ئەتوانێ کەمێک بیبار بداتە دەرخواردی سەگێک کە لە نزیکیانەوە بوو.
ستالین بڕێک بیباری کردە تۆی گۆشتەوە و سەگەکە دەستی کرد بە خواردن بەڵام کاتێک بیبارەکەی هەست پێ کرد تفی کردەوە و نەیخوارد.
ڕۆزوێلت ملی سەگەکەی گرت کە بە زۆر بیبارەکە بکات بە قورگیا، بەڵام سەگ هەڵهات و نەیخوارد.
ئینجا نۆرەی چرچیل هات وتی ئێستە من کارێک ئەکەم کە خودی سەگەکە خۆی مەجبوور بێت ئەو بیبارە بخوات و هیچ پێویست بە زۆر نەبێت.
سەگەکەی گرت و بڕێک بیباری ساویە قوونی.
دوای چەند چرکە سەگ لە تاوی سووتانەوەی قوونی، بە زمان بیبارەکەی لستەوە و خواردی.
وەرگێڕ:
#عوسمان_کتێبخانە

👍11❤1
بیرەوەریەکی بەچێژی مناڵی(نۆستالژی)
ئەەەەەەەەی یادی بەخێر ساڵانی زوو لە ئاواییەکەی خۆمان(چاوگ)دا، بە تووشی و هاروهاجی نێوبانگم دەرکردبوو، بڕوا بکەن لە 10 لاوە سەرم شکێنرابوو، جا بە دوێرد(مقەس) سەرمیان ئەتاشی ڕێک سەرم لە شووتیەکۆڵە ئەچوو. لەگەڵ چەند مناڵێکی لە خۆم تووشتر و بەڵاتر هەمیشە کارمان دزینی سێفەتاڵ و چوالە و نۆکەتەڕە و هەروەها جاروباریش شووتی و زرکەتاڵ و خەیار و ترۆزی. باخەمێو لەدەستمان بەزاڵە هاتبوو و هەر بە هاڵەیی ئەمانخوارد و ترشیی هاڵەکە ئەوەندەی تر لاساری کردبووین، سێ ئەوەندەی ئەوەی ئەمانخوارد لەیەکەوە بامان ئەدا و پێشێلمان ئەکرد. شارەزەردەواڵە و ژەنگەسوورە لە دەستمان بە تەنگ هاتبوون، جووچکەمان لە هێلانەی قشقەڕە و قژاکە بڕیبوو، جاشەکەر و بەران و خرتمان دەگرت و سواریان دەبووین. لەبیرمە جارێک دایکم ناردمی ببمە چاوساغی سواڵکەرێک، پەلیم گرت و بردمە دارستانەکەی ژوورەوە و لێیگەڕام، ئەو داماوە لە دەوەنەکان داوای خێری دەکرد، ئەوەندە لە کەر کەوتبوومە خوارەوە ئەنیچک و ناوپشتم هەمیشە ڕووشابوو. ئەوەندە لە هەسێڵەکەی کانی بی و کانی گۆیژەدا مەلەمان کردبوو ڕوومەت و تەنانەت تەواوی لەشیشمان پێستەکەی وەکوو مووکێتی لێهاتبوو، ئەوەندە زبر ببوو وەکوو بەردەزبرەی کەرەمتوو.
هەمیشە چاومان پڕبوو لە تەپ و تۆز و ڕیپۆق.
جا داخی ئەوە بەوحاڵەشەوە مووروویەکی کەوەیان بە گوودیلەی قژەکەمانەوە هەڵواسیبوو کە گۆیا نەبین بە چاوەوە. سەر قۆلی کەواکەمان لە چڵمدا ڕەقەڵەی کردبوو و ئەگەر چی دەسماڵێکیان بۆ چڵم سڕین بە دەرزیلە لەشانمان دابوو بەڵام بەشی نەدەکرد. ئەوەندە تەولیدی چڵم زۆر بوو. کەوش و گۆرەویمان بۆنی هەتا دراوسێکەمان دەڕۆیشت، ئیتر نەخوازەڵا کەلانەی پیچکیشمان بخواردایە ئەویش داستانی خۆی هەبوو.
بێجگە لە بەرد و پیسی هەموو شتێکمان وەکوو خەیار دادەکرماند.
ڕۆۆۆژ نەبوو چەند جار لە لای دایکم شکاتم لێنەکرێت.
ئەرێ بەڕاست ئەی ئێوە وا نەبوون؟
عوسمان کتێبخانە
سەرچاوە: کتێبی ڕشتەی کوردەواری. نووسینی عوسمان سەمەدی

👍14👏2
کوڕێکی ڕەفیقمان ئەیوت هەتا ئیمساڵیش بەخۆمم نەزانیبوو چەنێ خوێڕیم.
وتمان بۆ؟
وتی وەڵا ئیمساڵ بڕیاری جیددیم دا ژن بهێنم گەورە و بچووکی بنەماڵەمان لە مام و پوور و میمک و خاڵۆ و ...هتد، تێکەوتوون ژنم بۆ بدۆزنەوە مەبادا کچی خۆیان دڵی لێم بچێت بمدەنێ و بەدبەختی بکەم.
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
❤6👍2🥰1👏1
کاک مەحموود خەڵکی ئاوایی ....ی مەریوان ساڵی ٨۰ی ئێرانی لە تاران ئەبێ. زۆر هەست بە غەریبی ئەکات و هیچ دۆست و ئاشنایەکیشی لەگەڵ نابێ. مێشێک زووزوو ئەنیشێ بە سەرلووتیەوە و ئازاری ئەدات. چەن جار هەوڵ ئەدات مێشەکە بگرێ، تا ئاخری ئەیگرێت و ئەیخانە شیشەیەک و سەرەکەی ئەبەسێت و لەگەڵ خۆی ئەیهێنێتەوە بۆ مەریوان و لە فەلەکەی ئیستادیۆم درگای شیشەکە ئەکاتەوە و مێشەکە بەر ئەدات و ئەڵێ: دەبڕۆ سەگباب با بزانی غەریبی چەنە ناخۆشە.
#دەرەوەران_محەمەد_گوڵزاری
سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
#دەرەوەران_محەمەد_گوڵزاری
سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
👍5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەولوودنامە موسوڵمانانی هیند و پاکستانی بە بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسوڵمانانەوە ص
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤4👍1
سنەی قسەخۆشان
برادەرێک وتی لە سنە چوومە دووکانێک میوە بسێنم چەن کیلۆیەک سێو و پرتەقاڵم کڕی، بڕێ باینجانیش(ڕەشە) دانرابوو لە خاوەنەکەیم پرسی وتم ببوورە ئەمە باینجانەڕەشەیە؟
وتی نە ئاغەگیان، مۆزن مۆز. باوکیان مردگە ڕەشپۆشیان کرگە.
#بانە_ئارام
سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
برادەرێک وتی لە سنە چوومە دووکانێک میوە بسێنم چەن کیلۆیەک سێو و پرتەقاڵم کڕی، بڕێ باینجانیش(ڕەشە) دانرابوو لە خاوەنەکەیم پرسی وتم ببوورە ئەمە باینجانەڕەشەیە؟
وتی نە ئاغەگیان، مۆزن مۆز. باوکیان مردگە ڕەشپۆشیان کرگە.
#بانە_ئارام
سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍1
بۆ ڕاوێژ دەبێت بە کاوێژ؟
ژنێکی تەمەن نزیک پەنجا ساڵ، چووە لای خاوەن هوتێل و وتی: من لە دوێنێوە لەگەڵ دوو کچی جەحێڵم لێرە میوانین، بەتەماین چەند ڕۆژی دیکەش لێرە بمێنینەوە. بەڵام دوێنێ شەو، بەنەسیبی دوژمنت بێت، هەتا مەلابانگدان چاومان نەچووە خەو. وەتاغی پاڵدەستمان کابرایەکی لێیە، دوێنێ شەو هەتا بەیانی لەگەڵ چەند کەسێک کە میوانی بوون، کردبوویان بە زەماوەندی جندۆکە. وەها بە دەنگی بەرز قسەی دەکرد، واماندەزانی بزن داخ دەکەن. بەدەم قاقای بڵحانە و قسەی سووک، هەر باسی بیرەوەری و بەسەرهاتی بێئەخلاقی خۆی دەگێڕاوە بۆیان. جا نازانم ئێوە چۆن بەڕەڵای واتان ڕێداوە بێتە ئێرە؟ خاوەن هوتێل وتی: خاتوونی بەڕێز! ئیمە بەرپرسی پەروەردەی خەڵک نین. بە دەردی کابرای مردوو شۆر دەیگوت: پارەی کفن بدرێت، دەبا مردوو هەر گۆڕبەگۆڕ بکرێت. ئەم بەڕەڵایەش کە ئێوە دەفەرموون سەر بە بنەماڵەیەکی زۆر دەوڵەمەندی پێتەختە. بە دەیان مڵک و ماڵ و باخ و قەیسەرییان هەیە. بە پارە قەمچان(پێنج بەردە، بازەڵێن) دەکەن. ژنە وتی خۆ ئێوە نابێ تەنیا چاوتان لە دەوڵەمەندی کابرا بێت. کابرا، شوان و گاوانیش بێت، ئەگەر خاوەن ئەخلاق بوو، جێی ڕێزە. بەڵام دەوڵەمەندی بێئەخلاق بایی قەرانێکە. ئەم هوتێلە ژن و منداڵی خەڵکی لێیە. ئێوە ڕێگاتان بە کەسێک داوە کە بە تەویلەی کەریش نامەحرەمە. ئەمڕۆ کاتی قسەکردن لەگەڵ خزمەتکارانی هوتێل، وەکوو گەماڵی هەوشار، هاشاوڵی دەبرد بۆیان. من لە جێی ئێوە بم، ئەوپەڕی ڕێزم ئەوەیە بۆی کە هەتا سەرشەقام بە تێهەڵدان بەڕێی بکەن.
خاوەن هوتێل وتی: ئەمانە وەها بۆیان مەڕوانن. ئەوەندە خزم و ناسیاوی خاوەن دەستەڵاتیان هەیە کە بیەوێت هەر ئەمڕۆ دەرکەی هوتێل بە قوڕ دەگرێ و خۆمیش دەکاتە پشیلەی سەر چنار. ژنە هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: لە کۆمەڵگای ئێمە دەوڵەمەندی وەهامان هەیە کە شایانی ئەو هەموو سەروەت و سامانە نین، بۆیە بە هۆی پارەی زۆر، هەم خۆیان و هەم کۆمەڵگایان تووشی فەساد و گەندەڵی کردووە. منداڵیشیان لە خۆیان خراپتر، لێمان دەبن بە یەکانەی پەڵخی.
خاوەن هوتێل وتی: منیش دەزانم ئەو کوڕە بەو هەموو جوانییەوە، ئەوە ئەخلاقیەتی. ئەگەرچی کاتێک مەست نەبێت ئەخلاقی تۆزێک باشترە. تەنانەت دوێنێ نامەی بۆ دایک و باوکی دەنووسی. خاتوون وتی قوڕ بەسەر دایک و باوکی و لەوانیش خراپتر قوڕ بەسەر ژنە بێچارەکەی. ئاخۆ کامین بنەماڵە بەوە ڕازی بوون کە کچیان ببێتە هاوژینی ئەو دەعبایە؟ خاوەن هوتێل وتی: ژنی لە کوێ بوو؟ ئەو کابرایە هێشتا سەڵت و ڕەبەنە!
خاتوون بە بیستنی ئەم قسە تۆزێک ڕاما و پاشان وتی: هەرچی بێت ئەو پیاوەش هەر وەکوو ئێمە مرۆڤە. تکایە پێیان بفەرموون من دەمەوێ پاش نێوەڕۆ لەگەڵیان دانیشتنێکم هەبێت. بەڵکوو بتوانم بیانهێنمە سەر هێڵی ڕاستی. ڕەنگە کەسێکی دڵسۆز نەبووە ئامۆژگاریان بکات.
پاشان گەڕایەوە بۆ دیوەکەی خۆیان و بە کچانی خۆی گوت: بۆ دوانیوەڕۆ لەگەڵ ئەو دراوسێمانە دانیشتنمان دەبێت. ئیوەش دەستەجلە گوڵ هەنارییەکانتان لەبەرکەن. کچ دەبێت تۆزێکیش بەرچاو و ڕووبازاڕی بێت. کچان وتیان جا ئێمە قسەمان چی بێت بۆ ئەو کابرایە؟
دایکیان وتی: ئاخر، ئەگەر خۆم هەوڵێکتان بۆ نەدەم، باوکتان لە دواگاوانێک، بەچکە شوانێک، لەبرسان مردووێک مارەتان دەکات. نەمدیوە کەس بە هەوڵ و تێکۆشان، ژیانی ئەعیانی پێک بێنێت. لە دنیای ئەمڕۆ ئەوەی ئازایە کە بتوانێت کەرەکە بە بارەوە قووت بدات.
ئانتوان چێخۆف١٨٨٥/ سروژ استپانیان.
خوێنەری هێژا!
هەموو کەس دەزانیت دنیا چ باسە. کامە حەقە و کامە ناحەق. بەڵام بەداخەوە پێوەری ڕاستەقینەمان ئەخلاق نییە، بەڵکوو قازانجی تاکەکەسی خۆمانە. هەر بەو بۆنەوە لە قسە کردن و ڕاوێژ و نەسیحەتی خەڵکی زۆر باشین، بەڵام بە کردەوە ڕێک پێچەوانە قسەی خۆمان دەجوڵینەوە. ڕێز لە دز و درۆزن دەگرین، لە بەرانبەر ناحەقییەکان کوێر و کەڕ دەبین....
ناسینی دەردەکان بەس نییە بۆ چارەسەری. جار وایە ناسین و زانیاری سەبارەت بە دەردەکان دەبن بە شمشێری دوودەم. بەو بۆنەوە بە درێژایی مێژوو کۆمەڵگا لە لایەن زانایانەوە زۆرتر تووشی خەسار بووە تا لە لایەن نەخوێندەواران.
خەڵکی ئەمڕۆ کەمتر زانایەک شک دەبەن کە بە کردەوەش وێنە و نموونەی مرۆڤایەتی بێت.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/٢٧

👍19👏5
Audio
ڕەفێق کەر😂😂
شێعر و خوێندنەوەی: قسەخۆشی خوالێخۆشبوو و مامۆستای گەورە ڕەوانشاد مامۆستا #شێخ حەمەمارف بەردەڕەشە😂

👍4❤1
محەممەد ماملێ - هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە - Mamle - Rola Lay Laya…
😭
ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم
لە داخی لانک دەگریت، دەزانم
دەڵێی بۆ حەپسم بۆ دەستە بەستەم
بەو بەند و حەپسە من جەستە خەستەم
لە نێو کورد نەبێ دەسترازە نیە
ئەو بەند و قفڵ و قەڕازە نیە
ڕۆڵە من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسترازە و لانک ببێ چاکترە
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
مات(ماتڵ) بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە
بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەندا بمری
ڕاستە نەتەوەی شێری ژیانی
نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چوونکو کورد ئەمڕۆ بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت(پابەند) و مەحبەسە(زیندان)
بۆ چارەڕەشیت نەماوە ژینم
هەر پێم خۆش نیە مەرگت ببینم
هەی لایە لایە ڕۆڵەم لای لایە
هەزار تێبینی دواڕۆژم لایە
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagrossamadi
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام

❤4👏3👍1
ئەڵێن لە ئاوییەک مەلایەك دەبێت.
وتارەكانی جومعەی زۆر درێژ ئەبێت. خەڵك دەری ئەكەن و مەلایەکی تازە دێنن. ئەو مەلا تازەیەش كە دێت بە خەڵك ئەڵێ كە بۆچی مەلاكەی پێش منتان دەركردووە؟
دەڵێن وتاری جومعەی زۆر درێژ بووە.
ئەویش بۆ ئەوەی دەری نەكەن لە ڕۆژی جومعەدا وتارەكەی كورت ئەكاتەوە و ئەڵێت بەسەرهاتی حەزرەتی عیساتان بیستووە سەلامی خوای لێبێ ؟
ئەڵێن بەڵێ.
مەلاكەش ئەڵێ دە بڕۆنەوە
خەڵكەكە خەریكن ئەچنە دەرەوە مەلاكە ئەڵێ ڕاوەستن. خەڵكەكە لادەکەنەوە. مەلا ئەڵێ ئەی بەسەرهاتی حەزرەتی یوسفتان بیستووە؟
ئەڵێن بەڵێ.
مەلا ئەڵێ دە جومعەیەكی تریش مەیەنەوە.
#مـــووســامــەریوانی

👍16👏2🥰1
Meryam Bawanem _Fatana Walidi
@deng_ahangi_kurdi
بەداخەوە خانمەگۆرانیبێژی گەورە، حاتوو #فەتانە_وەلیدی کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭😭
❤2
ھونەرمەند فەتانە وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی ھونەریی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە ھونەری مۆسیقا و ئاواز و توانی ببێتە یەکێک لە ژنە ڕچەشکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی.[٥] باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە، ھەر لە منداڵیەوە فەتانە لەلای حەسەن کامکار دەست بە فێربوونی وانەکانی میوزیک دەکات.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد، بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، گۆرانیی وتن تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیردەکرا، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.[٦]
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.[٧]
بەداخەوە ئەوخانمەگۆرانیبێژە گەورە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ی سێپتامبری ۲۰۲٤ کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭
ناردنی بابەت👇
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد، بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، گۆرانیی وتن تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیردەکرا، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.[٦]
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.[٧]
بەداخەوە ئەوخانمەگۆرانیبێژە گەورە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ی سێپتامبری ۲۰۲٤ کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان😭😭
ناردنی بابەت👇
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤7👍3
گۆرەوی خۆش!!!
گۆرەوی بۆگەن م بیستبوو بەڵام خۆش؟؟؟!!!! نە
لە بڕێک ناوچەی کوردستان دەستەواژەی "خۆش" بە مانای چاک، خاس، باش یان عال بەکار دێت. بەڵام لە بازێ شوێنی تر، بۆ وێنە مەریوان، "خۆش" مانای بەتام و بەلەزەت یان ئارام ئەدات. وەکوو: چێشتی خۆش، هەوای خۆش، گۆرانی ی خۆش، قسەی خۆش و .... هتد.
لە نزیک چوارڕای شەبڕەنگ، لە لای ڕەفیقێکم کە دەستفرۆشە و دەسکێش و گۆرەوی و .... ئەفرۆشێت، وێستابووم. ژنێک هات جووتێ گۆرەوی بەرزکردۆ وتی: کاکە ئەم گۆرەویە بەچەند؟
ڕەفێقەکەم قیمەتەکەی وت
ژنەکە وتی: خۆشە؟(یانی جنسەکەی چاکە)
ئەویش وتی: وەڵا دادەگیان لێم نەخواردووە، نازانم تامی چۆنە.
#نییەر_ڕووبار*
کاناڵی تەنزی مەریوان
@malaymazbura
ناردنی بابەت و ڕەخنە و پێشنیار
(ارسال مطالب و انتقاد و پیشنهاد)

👍8🥰1
"۱٤جار شووکردن"
لە یەکێک لە ئاواییەکانی دەورووبەری مەریوان، ژنێک بوو، پوورە وەنەوشیان پێ ئەووت. ۱۳ جار تەڵاق درا بوو، ئەونە خەڵک بە تەشەرۆ وتیان ۱۳ نەحسە و بیکە بە ۱٤ . بۆ جاری ۱٤م شوویکرد ئەیانگوێزاوۆ ، کەم کەم فرمێسکی دەڕشت و نووکەنووکی ئەکرد.
وتیان: باشە پوورە وەنەوەش خۆ تۆ جاری یەکەمت نیە، بۆ ئەگریت و هەنسک ئەدەی؟
وتی: ئاخر با ڕەسمەکە نەشێوێت.
#عوسمان_کتێبخانە*

👍8