Telegram Web Link
مەلێعا چڵمن یان پارمیدا شووماخر؟!!!

ئەمە لەکاناڵی مەلای مەزبوورە دابنێن بەڵام تکایە ناوەکان بگۆڕن. تاقەتی شەڕ و مەرافێعەم نیە.

هەی هاوار چۆن نەتەقم لەداخا

کچێکی دراوسێمان هەیە ئەوەندە شپرز و گەمژەیه هاوسێماڵەکان پێی ئەڵێن مەلێعا چڵمن(خوازراو).
مەلێعا ناونووسی کرد بۆ گەواهینامە(مۆڵەتی شۆفێری)و دوای ۲۳جار ئاخری نازانم چۆن بوو،  کەوتە بەر عەفوات و قبووڵ بوو.
ئەمە دوێشەو تماشائەکەم پرۆفایلەکە کردووە بە پارمیدا شووماخر

شووماخر: بەناوبانگترین شۆفێری جیهان

#نەناسراو

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍1
هەڵاتن لە کێشەکانی کۆمەڵگا

ئاخری ڕۆژێک بڕیارم دا کە دەست لەم کێبەرکێ‌ شێتانەیە هەڵبگرم. لەم دنیایە هەرکە چاوەڕوانی دەرفەتێکە کڵاو لەسەر ئەوی دیکە بنێت. دەوڵەمەندمان، قەت تێرایی بۆ نییە، هەژارەکانیش قانع نین. لەبن بەردان، لەژێر هەوران، لەنێو کۆڕی خوێندەواران، لەنێو بازنەی حیزب و دەستە و... لە هەموو شوێنێ هەر باس و بیری پارەیە. جا وتم خۆ ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە. بۆیە ئەوەی شکم دەبرد نەغدم کردەوە و شارم بەجێهێشت. شار پیرۆزی ئەوانەی کە دڵیان پێخۆشە. ڕووم لە دێهاتێکی دوور کرد. تەنیا خوازیاری ئەوە بووم کە لەنێو جەماعەتێکی پاک و یەکڕەنگ وەک ڕۆنی زەنگ، کە هەستی پەستی سەرمایەداری ڕێی تێ نەبردبێت، بحەسێمەوە. هەر ڕۆژی هەوەڵ لە نێو دێ، ماڵە چۆڵێکم دەست کەوت و ماڵە کۆچم دابەزاند.

سروشتی ئەو دێهاتە لە باس نایە. لە بەر دیمەنی جوانی چۆم و ڕووبار، چیای سەرسەوز، دەشتی بەرین و دڵگەشێن، وەکوو منداڵی نێو زەماوەند دانیشتنم بۆ نەبوو.  ڕۆژان بە لای مەزرای گەنمی کڵۆش‌زێڕین  تێدەپەڕیم، لەژێر سێبەری شۆڕەبی ڕادەکشام و لە دارستانی چڕوپڕ، گوێم لە چریکەی مەلان دەگرت. هەتا ماڵاوایی خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە، لەنێو کەپر و کەوێڵی بناری کێو، چاوم دەبڕییە قرچ و هۆڕی چیلکەی داران کە کترییە ڕەشیان دووکەڵ دەدا. شەوانیش لەژێر وریشە و تریفەی مانگەشەو چاوم دەچووە خەو.
قەت باسی پارە نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو پارەیەم لە سووچێک نایە چاڵ.

ڕوژێک ماڵێکی دراوسێ سەبەتێک هەنجیریان بۆ ناردم. لە پێشدا وامزانی لە بنی سەبەتەکەدا کاغەزێکیان ناوە کە میوەکان خراپ نەبن. بەڵام کاتێ باش سەرەنجم دا، زانیم کاغەز نییە، شتێکە وەکوو پێستی ئاسک، کە لەسەری بە زمانێکی سەیر چەند دێڕێکی لێ نووسرابوو کە هیچی لێ تێ نەدەگەیشتم. وێنەی خۆرێک و ڕێگایەکی  بەسەرەوە بوو، هیچم نەگوت. چەند جاری دیکەش کە سەوقاتیان بۆ ناردم، هەر لەو شتانە کەڵکیان وەگرتبوو. زۆر لەلام سەیر بوو.

شەوێک بووم بە میوانیان. وتم ئەوە چەند جار دیاریتان بۆ ناردووم. بەڵام شتێک زۆر بۆم سەرەنجڕاکێشە، ئەو لەتە پیستەیە کە دەیخەنە ژێری. وتیان چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەشکەوتێک ئەوانەمان دۆزییەوە. بەڵام هەر نازانین چین؟ و بەکاری چ دێن. چوون و هەموویان هێنا. هەرچەند دانە لەو پێستانە وەکوو لاپەڕەکانی کتێب دەچوونە نێو قاپووڕەیەک کە لە بەرد درووست کرابوو. کە سەرجەم دەبوون بە چەندین کتێبی جیاواز. هاوار لە بەستەزمانی و ساویلکەیی ئەم بنەماڵە. هەڕەیان لە بەڕی نەدەکردەوە، خەزێنەیەکیان خزاندبووە کەل کەنوو کە ئەگەر ڕێگایان بکەوێتە مووزەخانەکانی ئەورووپا، دەیان و بگرە سەدان میلیارد دێنێ. بۆیە وتم من ئەوانەتان لێ دەکڕم و پارەیەکی چاکتان پێدەدەم. چووم و پارەکەم لە چاڵ دەرهێنا. هەموو ئەوانەم لێیان وەرگرت و دوای چەند ڕۆژ بەبێدەنگ هاتمەوە بۆ شار. لە ڕێگا بەو قسەیە پێدەکەنیم کە پێشینیان وتوویانە: گەڕاڵ یان زۆڵ دێنێتەوە یان پووڵ.

پیاوێکی پسپۆڕی ئاسەواری مێژوویم دەناسێ. داوام لێ کرد نرخی ئەوانەم بۆ دیاری بکات. دەمزانی هەتا کۆنتر بێت نرخ و بەهای زۆرترە. بە تایبەت کە بە خەتێکی کۆن کە هەر خوا دەزانی هی سەردەمی کام شارستانییەتە، لەسەری زۆر شتان نووسرابوو. کاتێ وڵامی دامەوە، نەمدەتوانی لە جێی خۆمدا ببزوێم. وتی گەلێک جوان درووست کراوە. ڕەنگە تەمەنی پێنج، شەش ساڵێک بێت.

ڕومەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری هێژا؛

کاتێ گەندەڵی و فەساد گشتگیر دەبێت، هەڵبڕان و دوورکەوتن لە کۆمەڵگا هیچ دەردێک چارەسەر ناکات. ڕەنگە تەنیا ببێتە بیانوویەک بۆ هەڵاتن لە بەرپرس بوون. جا بۆ ماوەیێک ئەو کەسە لە بەشێک لە ئازارەکان دوور دەبێت و وا دەزانێت کە بەختەوەرە. بەڵام ئاخری لە شوێنێکەوە تووش دەبێت، کە قەت چاوەڕوانی ناکات. چوونکا هیچ شوێنێک ئەمن نامێنێت.
هەر تاکێکی کۆمەڵگا دەتوانێ بە هاودەنگی لەگەڵ خەڵک، شوێن پێ و ڕۆڵی گرینگی خۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئینسانی.


عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/١٢

پێوەندی:
@zagros2231
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍19👏1
کابرایەکی خەڵکی لای ئێمە لە تارانا چووبووە ئاودەستێکی ژنانە و کە هاتبووە دەرەوە سنەییەک زانیبووی کوردە، پێی وتبوو ئاغەگیان ئەو ئاودەسە ژنانەیە.
ئەویش وتبووی جا فایدەی چیە؟

#سەلاح_داریوش

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍3👏1
📣📢📚📖
جێگای سەرنجی خولیادارانی کتێب:
کتێبی " لە گیلگەمێش تا مەم و زین: خوێندنەوەیە بۆ ۲٥ شاکاری جیهان "، نووسراوی عوسمان سەمەدی، لە قەبارەی وەزیری و ٤٥۳ لاپەرەدا،  لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوە و چاپەمەنیی ئەوین ەوە، چاپ و بڵاو کرایەوە. شیاوی باسە پێشتریش هەر لەم نووسەرە کتێبی "ڕشتەی کوردەواری: کۆمەڵێک قسەوبەسەرهاتی خۆش" بڵاو کراوەتەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر و دەستخستنی ئەم کتێبانە پێوەندی بکەن بە:

09181767379 مۆبایل
واتساپ 09181767379

اینستاگرام:
@osmansamadi_library

تلگرام:
@zagros0000
@zagros2231
5👏4
دیان کێشان

دکتۆر .... کە پزیشکی دیانە گێڕایەوە وتی: جارێک برادەرێکی خەڵکی ئاواییەکەی خۆمان هات بۆ لام و وتی دیانی عەقڵم بۆ بکێشە بەڵام سڕڕی مەکە، بە شەرتێک ئەگەر من هاوارم لێ بەرزۆ بوو دووبەرانبەر پووڵم لێ بسێنە، و ئەگەریش هاوارم نەکرد  پووڵم لێ مەسێنە.
خۆلاسە منیش شەرتەکەم قبووڵم کرد و بێ ئەوەی دەرزی سڕڕی لێ بدەم دیانەکەیم کێشا و هیچ دەنگی لێوە نەهات. ئیتر منیش پووڵم لێ نەسەند.
لە گرووپی تلگرامی پزیشکەکان حیکایەتەکەم دانا و زۆر بە سەرسووڕمانەوە لایکیان بۆ ئەو کابرا ئەنارد. بەڵام دکتۆر... هاتە پیوی و وتی هاوکاری خۆشەویستم ئەو کابرا لە پێشا هاتە لای من و من دەرزی سڕڕیم لێدا بەڵام لە خۆیەوە تۆرا و تەڵاقی خست لای من دیان نەکێشێ. جا خێرا خۆی گەیاندووەتە لای جەنابت و دیانەکەت بۆ کێشاوە.

#سەعید_عەسراوا

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍12
مامە نازار کوڕێکی تازەپێگەیشتووی هەبوو بە ناوی ئادەم،  تابڵێی بێ گوێ و نەکردفرمان و سەرەخەر.  خەڵک وتیان بیبە خزمەتی مامۆستا مەلا غەفوور بەڵکوو نووشتەیە، دۆعایە، شتێکی بۆ بکا خاس بێ.
مامۆستایش بە ڕەحمەت بێ بە ڕەسمی زۆربەی مەلاکانی کوردەواری قسەخۆش بوو. کاتێ مامە نازاری بینی وتی: هەتا لە ماڵی من ئەچیتە دەرەوە تۆ ناوت عارفە چوونکە خێزانم ناوی نازارە،  نەکا لێم شێوێ. کوڕەکەیشت نە بۆ من و نە بۆ تۆیش چاک نابێ چوونکە ئادەم بە قسەی خوای نەکرد و خوایش لە بەهەشت دەریکرد. تۆیش ژنێکی بۆ بێنە و دووشەقی تێهەڵدە دەریکە با بڕوا خۆی خاس ئەبێ.

#عەلی_کۆنەپۆشی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍14👏5
دوو برادەری نۆدشەییم هەیە بڕێ جار ئەبێتە شەڕە قسەیان ئیتر منیش خێرا ئەکەومە یادی تەڵاقی نۆدشەییەکان.
یەکێکیان کە ژنەکەی بە ڕواڵەت زۆر ناشیرینە باسی گرنگی نامووسی هێنایە پێش.
ئەویشیان وتی: تەڵاقم سێ بە سێ کەوتبێ ئەو ژنی تۆ، لە سەر نامووس حساب نیە.

نۆدشە: شارێکی خنجیلانەی پارێزگای کرماشان

#ولەژێر_میران

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍7
مام قادر وەکوو شاهید لە سەر پێکدادانی دوو ماشێن بانگهێشتی دادگا کرابوو.
کە گەیشتە لای قازی، تەقلەکەی و پاکەتی جگەرە و فەنەک(چەرخ) و کەوشەکانی(پێڵاو) نایە سەر مێزی قازییەکە.
ڤازی زۆر سەری سووڕما و پرسی: ئەوە مانای چییە کاکە؟

_جەنابی قازی ئەو کڵاوە مەیدانەکەیە، ئەو پاکەتە ماشینە سوورەکەیە، ئەو فەنەکیشە(چەرخ) ماشینە ڕەشەکەیە کە خول خول خول هات و خۆی کێشا بە ماشینەسوورەکەدا.

+باشە مام ڤادر ئەمانە تێگەیشتم، ئەی ئەو جووتەکەوشە چیە؟
_جەنابی قازی ئەوانەیش من و حەمەی برامین کە چاومان لە تەسادفەکەبوو(پێکدادانەکە).

#قەڵادزێ_هەردی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە


پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍122🥰2👏2
قسەی خۆش(مەلای مەزبوورە)👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura


ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍41
شێخ ڕەزای تاڵەبانی دیوانی لاتین.pdf
426.4 KB
بەشی دووهەم

قسەی خۆش(مەلای مەزبوورە)👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
شێخ ڕەزای تاڵەبانی دیوانی ئارامی.pdf
594.3 KB
بەشی۳م
قسەی خۆش(مەلای مەزبوورە)👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍53
بەسەرهاتێکی مام جەلال

لە ساڵی هەشتاکانی زایینیدا، مام جەلال هەیئەتێک ئەنێرێ بۆ وڵاتی ئێران کە پێک هاتبوو لە (عمر فەتاح، عمری سید علی، عمر دەبابە، ملازم عمر و عمر شێخ موس).
هەیئەتەکەی ئێران وتبوویان: باشە مام جەلال  ئەم هەمووە عومەرە چیە ناردوویەتی؟ دۆستایەتیمان لەگەل ئەکا یان پێمان ڕادەبوێری؟ نەئەکرا یەکێکیان عەلی بووایە؟

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍85🥰2
ڕەفێقێکم لێرە ڕانندەی تاکسی بوو، عادەتێکی خراپی هەبوو ئەویش ئەوە کە لە شیشەی لای دەستیەوە تفی ئەکردە سەر خیابان(شەقام). چەن جار وتم ئەم بەزمە ناشیرینە تەرک کە. 
خۆلاسە لەم چەند مانگەی ڕابردوو چوو بۆ ئینگلیس. لەوێش بووە شۆفێری تاکسی. وتم بەشکم لەوێ ئەو عادەتە تەرک کا.
ڕۆژێک زەنگم بۆدا وتم  لەوێ فەرمانی ماشین لە لای ڕاستەوەیە بۆ تۆ سەخت نیە؟
وتی:  نەوەڵا سەخت نیە بەڵام  هەتا ڕاهاتم بەو وەزعە چەندجارێک  تفم کردە ناوچاوی مسافر.

#ئیدریس_سنە

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍31
زل کردنەوەی پیاوی بچووک

مامۆستا بەر لە بانگی بەیانی، ڕێگای مزگەوتی گرتەبەر. لەنێو کۆڵان تووشی بوو بە تووش کابرایەک کە سواری گوێدرێژێک ببوو. کابرا خێرا دابەزی و دەستی مەلای ماچ کرد و بە مل‌کزییەوە وتی: قوربان! دنیام بە تاریکی زانیوە، لای بەڕێزتان بە ڕووناکی. خێزانم نەخۆشە. نەوەک ڕۆژی گەشم ڕەش بێت و نازی منداڵانم بشێوێت. بەڵکو تەشریف بێنی و بەو دەم و نفووسە پیرۆزەتان یاسینێکی بەسەردا بخوێنی. مەلا وتی: باشە بەڵام ڕاوێستە تا بچمەوە ماڵەوە و خێزانی ماڵ ئاگادار بکەمەوە. کابرا وتی گەورەم! فریا ناکەوین، تکایە با هەر ئێستا بڕۆین. بۆیە دەستبەجێ مەلای سواری گوێدرێژ کرد و بەرەو دێهاتی ماڵە کابرا وەڕێ کەوتن. چێشتەنگاو گەیشتنە ماڵی کابرا. ژنە لە نێو جێدا، نیوەگیان کەوتبوو. منداڵان بێدەنگ دورەیان دابوو. پاش ئەوەی مەلا دەستی بە دوعا و یاسین کرد، ژنە چاوی کردەوە و دەستی کرد بە گریان. وتی: لە خەودا پێیان گوتم هەستە، لەم کاتە بەولاوە تۆ ئێش لە لەشتا نەما. جا ئەو ژن و مێردە شانی مەلایان ماچ کرد و چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا خۆی هەر سەری سووڕ مابوو کە من بەم سارد و سڕییە، ئەم کەشف و کەراماتەم چۆن بۆ هات؟

پاش سێ ڕۆژان کابرا وتی: گەورەم! مامێکی نەخۆش و زەلیلم هەیە لە دێهاتی لای خوارەوە. تکایە سەردانێکی ئەویش بفەرموون. مەلا هێشتا ئەرێ و نەرێ نەگوتبوو، کەرە شین دووبارە کورتان کرا و بەرەو دێهاتی لای خوارێ وەڕێ کەوتن. پیرەپیاوێک لە نێو جێوبان ڕەنگی مردووی لێ نیشتبوو. کاتێ ئەم دەستی کرد بە دوعای خێر، پیرە پیاو لە نێو جێ قنجەوە بوو. وتی: لە بیری خۆمدا دەمگوت تازە من لە زمهەڕی ئەمساڵ ناخۆم، کەچی ئێستا حاڵم باشە و برسیمە. دیسان لەوێش دەستی پیرۆزیان زیارەت کرد و ئەوانیش چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا وردە وردە بڕوای بە خۆی کرد کە پیاوێکی زۆر موبارەکە. پاش سێ ڕۆژان وتیان لاوێکی خزممان، پاییزی پار لە سەر دارەگوێز بەربۆتەوە و ئێستا ئیفلیجە. بەڵکو دۆعایەکیش بۆ ئەو بفەرمووی. جا دیارە هەر تەشریفی برد، لاوەکە بوو بە گوێزی ئازا.

وەلحاسڵ مەلا دە، دوازدە ڕۆژ لەو ناوچە مەحتەل بوو. ڕۆژی ئاخر وتیان:ڕۆحمان بە ساقەت! هەتا قەراخی شار لە خزمەتی بەڕێزتین. مەلایان بە سڵاو و سڵاوات بەڕێ کرد. لە ڕێگاش هەر وەعزی دەدا. لە نزیکی شار بۆ دوایین جار دەستی مەلایان زیارەت کرد و ماڵئاوا.

لە دەروازەی شار، خزم و کەس و کار پێشوازیان لە مەلا کرد. دەیانگوت: هەر ئەوەی کە خۆت بە ساغی گەرایتەوە و نەیانکۆشتووی، ئێمە هیچمان ناوێ. پارە فیدای سەرت. ئێمە هەر وادەزانین هیچ پارەیەکمان نەداوە. ئابروومان لە مەترسیدا بوو. مەلا پێی سەیر بوو. وتی: پارەی چی؟ پارەتان بە کێ داوە؟ بۆ داوتانە؟ وتیان: وەڵا هەر ڕۆژی هەوەڵ کە نادیار بووی، جەماعەتێ دز و چەتە هەواڵیان ناردبوو کە مەلامان دزیووە و هەتا ئەوەندە پارەمان بۆ نەنێرن، مەلا بارمتەیە و پاش دە ڕۆژ ئەگەر پارە نەگات، دەیکووژین. بۆیە ئێمەش هەرچەندەیان گوت، بۆیانمان نارد و بڕیاریان دا ئەمرۆ بەرەڵات بکەن. ئەوا شوکور بە ساغی گەڕایتەوە. مەلا تازە زانی چ خەنەیەکیان کردۆتە ئاو بۆی!

کاتێ دەست لە گۆچان درێژتر گەیشتەوە ماڵ، مەلاژن پرسیاری کرد: ئەرێ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە چیت دەکرد؟ مەلا بە دەم پێکەنینێکی خەماوییەوە وتی: لە نێو جەماعەتی دز و درۆزن  موعجزاتم دەفەرموو.

توفیق الحکیم/قاهرە ١٩٤٧/مهدی غبرایی

خوێنەری خاوەنبیر!

ئەگەر له کۆمەڵگا مرۆڤێکی بچووکیان گەورە کردەوە، ئەوە ئاسایی نییە. دیارە کۆمەڵێک دز و دەسبڕ دەورەیان داوە و دەیانەوێ گێرفانی خەڵکی پێ داتەکێنن و بەو شێوە کەڵبە لە جەستەی کۆمەڵگا گیر کەن.

بەزم لەوەدایە کە ئەو کەسە وردە وردە خۆشی باوڕ بەو قسانە دەکات. یان پێیخۆشە لە پێش چاوی خەڵک وا دەرکەوێت. بەڵام دەبێ ئەوە بزانێت قشقەڕەش بە خۆڕایی پشتی گامێش ناخورێنێت.

هەروا کە لە ژیانی تاکەکەسیماندا وریاین کە کڵاومان لەسەر نەنێن، دەبێ وریای کۆمەڵگاش بین کە نابەجێ گیلە پیاوان لەجێی گەورە پیاوان دانەنێن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/٢٩

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍276👏2
ساڵی ٦۰لە ناوشاری بانە بووین لە ناکاو بوو بە شەڕە تەقە. درگای حەوشی ماڵێک کراوەبوو لە ترسی فیشەک هەموومان خۆمان پیاکرد. خاتوو ڕابێعەی ژنی ماڵەکە، دەستیکردبوو بە گریان و خۆڕنین. پرسیارمان کرد وتی عەبەی کوڕم دیار نیە و ئەترسم بەر گولەی وێڵ کەوتبێ. دڵخۆشیمان ئەدایەوە بەڵام ئەو زیاتر نیگەرانی کوڕەکەی بوو و هەر لە شێخ و مەشایەخ ئەپاڕایەوە عەبە هیچی بە سەر نەهاتبێت.

کوتووپڕ دەنگی درگا هات دڵەخورپە گرتینی کە مەبادا هەواڵی پێکران یان خوانەخواستە کوژرانی عەبەیان هێنابێ. کەس نەچوو بیکاتەوە بەڵام دادەڕابێعە لە دوورەوە پرسی: کێیە؟
دەنگی عەبەی ناسی کە ئەیووت بیکەرەوە دایەگیان.
پوورە ڕابێعە بێ سێ و دوو، یەخەی لە عەبە دادڕی و وتی:حەکککک عەبەڕزیو بەر گولەی وێڵ کەوی

#بانە_کەیوان*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6🥰3
"ڕێبەندان"


                               
#ڕێبەندان:

مانگی دووەمی وەرزی زستان، مانگی یازدەی ڕۆژژمێری کوردی و هەتاوییە و بە سەخڵەتترین مانگی ساڵ ناسراوە.
ڕێبەندان لە 20 یان 21ی کانوونی دووەم(ژانیڤێری)ەوە دەست پێ دەکات و لە 19 یان 20ی شوبات(فێڤرییە)دا کۆتایی دێت.
ڕێبەندان، وشەیەکی لێکدراوە   (ڕێ+بەند+ان):
واتە لەم مانگەدا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵە و شەختە و بەستەڵەکەوە ڕێگەوبانەکان دەگیرێن و هاتوچووی خەڵک ئاستەنگدار دەبێت. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا، لەچاو ئێستە بەفری زۆرتر باریوە و بەهۆی نەبوونی تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستەوە، پاککردنەوەی ڕێگەکان و ڕاماڵینی بەفر ئەستەم بووە و تەنانەت هاتنی هەرەس و ڕنووی بەفر هۆکارێکی تری گیرانی ڕێگەکان بووە. ڕێبەندان، مانگی سڕ و سەقەم، سەرماوسۆڵە، کڕێوە، تۆف، بۆران، بادەوە(=بایەوە)، سەهۆڵبەندان، ڕچە و ڕچان و شەختە بووە و چلوورەکان بە زناری  شاخەکان و گوێسوانەی ماڵەکاندا شۆڕ دەبوونەوە  و شاخ و هەرد  و شیو و  دۆڵ و بەندەن و کوێستان و لاپاڵ و یاڵ و گرد و شان و ملە و نشێو....  بە بەفر لووس دەبوون و بەرزایی و سەر کەل و یاڵ و ملەکان.... بە کڵێڵە  دەڕازانەوە و ڕێی ڕێبواریان دەبڕی....

ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە:

هەورامی: ڕابڕان
زازاکی: سباتە، گوژگە، چلەیو پەیێن
کرمانجی: سبات، شوبات، ڕێبەندان
لەکی: خاکەلیە
کەلهوڕی: بەنان، ڕێبەنان
سۆرانی: ڕێبەندان



مامۆستا "هەژار" ئاوەها ڕێبەندانی شیعراندووە:

" ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی!
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی!
لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری!
لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری!"



: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی ڕێبەندان 2724

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
14👍4👏3
Afsous
Keyvan Saket
پارچە مۆسیقایەک بەناوی #ئەفسووس#
دەستوپەنجەی مامۆستا کەیوان_ساکت کە هەستێکی تایبەت بە ئێمەی کورد دەبەخشێت
ئەم مۆسیقایە لە گۆرانیی "زولف و ڕوخسار"ی مامۆستا #محمد_ماملێ ئیلهامی گرتووە.

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍4👏2
چایی دانشگا(زانکۆ)

لە دانشگا کوڕێکی ساددەمان لەگەڵ بوو، چایی دەم کردن لەسەر ئەو بوو. هەمیشە گاڵتەمان پێ ئەکرد و پێمان ڕائەبوارد.
لە ئاخری ساڵ داوای لێبوردنمان لێکرد، ئەویش وەکوو جاران چایی دەم کرد و هێنای داینا بۆمان وتی دە بە زاتی خوا بێجگە ئەم چاییەی ئێستا، گمیزم کردبووە ناو هەموو چاییەکان

سەرچاوە: با قسەی خۆش ون نەبێ

#بڕست*

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏52👍2
2025/10/24 18:15:07
Back to Top
HTML Embed Code: