Telegram Web Link
3

کتێب

کێ ئەیزانی چاوم  بەو نووسراوانە ئەکرێتەوە کە ڕۆژێک ئەمڕۆم دێنێتە بەرچاو ، ئەمڕۆیەک کە هەر ئەودەم بووە هۆی سەرکردنم بە هەموو کونج و کەلەبەرێکی ناو ئەو تۆمارانەی دنیایان ئابڕوو بردووە بە نەمرییان ، خەتەکان چاویان لێم دائەگرت تا بەڵکوو بمخڵەتێنن بەو ناز و عیشوەیانەی دێڕێک تێئەپەڕی و هەزار خەیاڵ و خەیانەت و درۆی بە ناونیشانی ئینسان بوون ئاشکرا ئەکرد ، من چووزانم خەیانەت چیە ، درۆ چیە ، یەکتر ڕەنگ کردن چیە بێجگە لە مناڵی ، بێجگە لەو سادەییانەی پێم بڕابوون و پێم لووتکەی خۆشبەختی بوون ، کتێب ، ئەرێ خۆیەتی ، خۆی کە لێم ببوو بە گەنجێکی نایاب و وامئەزانی کەس پەیی پێ نەبردوون ، بێ خەبەر لەوە پێش منیش هەزاران هەزاری تری لە خشتە بردووە و سەریانی بە بادەی زانین و تێگەیشتن کاس کردووە ، وەها کە نەزانن ئەوەی ئەوان بۆی ئەگەڕێن وەک ڕۆژی ڕووناک لەلایانەوە تێپەڕیوە ، ئەو ڕاستیانەی خودی ژیانن ، خودی شەڕی مانەوەن و سرووشتیش پێی لێناوە ، ژیانی بەهێزەکان ئەمێنن و لاوازەکانیش نەمری دوای مردنیشیان پێ نابڕیەت ، ئەها چۆن دڕندەکان ئێستەش ناویان لاپەڕەکانی مێژوویان داگیرکردووە ، ئەها نەمرەکانی ئەقڵ و فەلسەفە و زانست ئێستەش هەر بە ڕووت و قووتی لەم کتێبەوە بۆ ئەو کتێب دێن و دەچن و جنێوباران ئەکریەن کە مرۆڤە مردووەکان ، ئەو گەڕۆکە بێ گیانانەی لە وەهمی بوونێکی تەماویدا خۆیان بە زیندوو دێتە بەرچاو ، کەچی نە ناوێک ، نە مەعنای بوونێک و نە خۆیان ئەناسن ، نە ئەشزانن بۆ هەن ، بۆ ئەوانیتر واهەن ، کتێب ، ئاخ ئەی نووسراوە درۆزنەکان ، ئەی ڕمووزنە دزێوەکانی تێگەیشتن و نائومێد مانەوە ، بیرم دێت ، وەک ئێستاش لە بیرم ماوە چۆن فێڵی خۆتان بە دیاری دایەدەستم ، چۆن بەو ڕێیەتان ناساندم کە تا ئێرەم هێناوە و دوور دووریش ئەڕوانم بێجگە لە خۆم هەموو شتێکتان پێداوم ، ئەمبیست ، ئێستاش ئەبیسم کە قانێع سواڵکەر و لات بووە ، شێتێک بووە کە ویستوویە خەڵک تێگەیەنێت بێ خەبەر لە خۆی ، لەوەی کەس نایهەوێ تێبگات چۆن بژی ، خۆی ژیان هەر ئەوەیە ، تەسلیم بوون بەو قەدەرانەی ئەبوایە ئیمانی پێ بهێنن ، ئێستەش هەر ئەم ڕۆژگارە شیک پۆش و جوانخاسانە پڕن لەو گاڵتەکردنانە ، ئەوەتا فەرهادی پیرباڵ شێتێکە ، گەمژەیەکە ئەیهەوێ کۆمەڵگا لە گایەتی دوور بخاتەوە ، خۆیشی بۆڕەبۆڕی زانست و تێگەیاندن شێتی کردووە ، گاڵتە بە گاڵتە پێئەکەنێ ، گەمژەکان ئەولیا و خاسخواکانی مرۆڤایەتین و پیرباڵیش بە گەمژەیی خۆی پێئەکەنێ ، شەق لەو کتێبانە هەڵئەدا لە خشتەیان بردووە ، میز بە ڕاڕەوەکانی ئەو زانکۆیانەدا ئەکات تا ملی زانست بشکێنێت بە هەڵ خلیسکانێ ، من چی ، من کە ڕاست و چەپی خۆمم نەئەزانی و پرسیارەکان ، گومانەکان نامیلکەی فریو نەخواردنیان لە بن هەنگڵ ئەنام و دۆزینەوە لە چیایا چاوکردبوو ، خۆمم دایەدەستی ئەو شێعرە ناسکانەی نوقورچکی ڕۆژگار هەزار خاڵی شین و مۆریان لە باڵ و لاڕانی نەخشاندبوو تەنیا لەبەر ماچێک ، بۆ بیستنی ئەرێیەکی سێحراوی ، ئەو شێعرانەی چڵکن و خۆڵاوی هەزاران جار خەڵکیان لە سەنگەرا لە ئاواتەکانیان هەڵژەندبوو ، ئەو چیرۆکانەی خەیاڵەکانم ئەیانبرد تا لووتکەی سەربەستی ، تا ئەو پەڕی چێژ و ئێستەش مناڵیم ئەمنێرێتەوە بە دوایاندا ، ئەمگێڕنەوە بەرەو خۆیان و خۆیشم هەروا سەیری جێمانە سڕوسەپۆلەکان ئەکەم.

#هەوراز_چاوگی
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
4

کتێب

نامهەوێ بمرم ، ئیتر ناهێڵم مردن لەو ون بوونانەم غافڵ بێت کە زۆری تری ناردووەتە ئەو دیوی بیر چوونەوە ، گێلگامێش ئەوەی هەزاران ساڵە خۆی لە فەرامۆشی مۆڕ ئەکاتەوە ، ئەو بەردەنووسانەی ڕەنجی فەرهادیان کردووەتە سەرچاوەی نانی زۆر قەڵەم ، زۆر شا و خواوەند پێیەوە خۆ ڕائەنێن ، زۆر نەمری تریش وەک قاڵاو ئاگاداری ئەدەن ڕۆژێک لەو ڕۆژانەی ئێوە خۆتانی لێ ئەکەنە تووڵبڕ ، ئەوان بوون ، ئەوان خۆیان بۆیە نووسیوەتەوە تا ئێوەش بنووسرێنەوە ، ئیتر منیش ئەمهەوێ مردنیشم بگەڕێت بە سەرتانا ، ئەم دێڕانە مێشکتان بخۆن بەو پلانانەی بۆ نەمانم داتانناوە ، ئەبێ مەرگم بتانکاتە گەمەجاڕی ئەو دڵخۆشییانەی خەونی پێوە ئەکەنە پێخۆری خەیاڵەکانتان ، هەموو ڕۆژێک تەقە لە دەرگای زیندوو بوونتان ئەدات ، هەموو شەوێک سەر بە پەنجەرەی نهێنییەکانتانەوە ئەنێت  ، وەک خێو و پەری سەر سینگی ئارامییەکانتان ئەبێ ، دەمێک ساڵە واهاتووم ، دەمێکە ویستوومە بتانسڕمەوە لەو دەفتەرانەدا منتان لێ سڕیوەتەوە ، مناڵیم ئاخ لەو ڕۆژە سادانەی منیان بە خوێندنەوەی نهێنییەکانەوە سەرقاڵ کردبوو ، چاوم تەنیا خوێندنەوەی ئەبینی ، تەماحم تەنیا وشەی کردبووە بنە بۆ دزی شەوانە ، بۆ خۆ پەیاکردن و ئێوە دۆزینەوە لەو لاپەڕانەدا خۆتان ون کردووە ، یەکەم کتێب ، یەکەم ژماردنی ئەو پرسیارانە حەزیان ئەکرد شێت بم نەک کەر ، هەژار بم نەک دڕندە ، ئاوارەی بیابانی بیر کردنەوەکان ببم نەک مەڕێکی گوێ ڕایەڵ ، زامداری خۆشەویستییەکان بم نەک چەقۆی سەر بڕینی خۆزگە و ناسکییەکان ، هۆگریم بۆ وڵات بێ نەک بەرماوەخۆری بێگانەیەکی چەتە ، شێعر ، ئەرێ شێعر ، ئەو بەیتانەی ماڵی دڵیان ئاوەدان کردمەوە ، دڵی گەڕانیان کردمە هەوارێکی کۆڵ بە کۆڵ تا بەڵکوو لە شوێنێکا هەڵ بدرێم ، کورتە پەیامەکانی خۆشەویستی و مەسیجە سێحراوییەکانی ڕوانینێک ، جووڵانەوەی لێوێکی ترساو لەو نیگا فزوولانەی چاویان کردووە بە چوار تا هەناسەیەکیشیان لێ تێپەڕ نەبێ ، تا وشەیەکی بێدەنگیان لێ نەبێتە ڕازێکی شاراوە ، ئەرێ کتێب ، نووسراوترین یادگارییەکانی خوای نەمری ، دەقە پیرۆزەکانی هەڵگرتنی هەموو نهێنییە پێزانراوەکانی ئەو دەمانەی تەمی مردن قەبرێکی لەلای خۆیا بۆ هەڵکەندبوون ، خۆمم لێ ون بووە ، خۆم ئەو کەسەی وا دەمێکە لێی ئەگەڕێم ، ئەوەی وا لە کتێبەکانا زۆر جار پێی گەیشتووم و چرکەیەکی ڕامان ونیان کرد لێم ، هاوڕێیەکم هەر وەفادارە پێی ، هاوڕێیەکیش لە دەورم پیاسەی بیر هێنانەوەم ئەکات ، هەرکات نەبووم ئەو دایەنی بیرەوەرییەکانمە ، هەر بوونێکیشم ئەوم لەلا خۆشەویست تر ئەکات ، هەر لەو ساڵانەدا کە پێکەوە هاتین تا ئەمڕۆی لێکتر تواوەدا ساتێکیش بێ یەک نەمانکراوە ، کە لایش ئەکەمەوە بەلای ڕاستی ڕوانینا سەردێڕی دەستپێکرنێک دەهێنێتەوە یادم ، کە سڵاوم بە شانی چەپدا داوە نییەتەکانی نوێژێکی خەواڵووم پێ ئەڵێتەوە  ، دەرسی دووبارە تلانەوەم لە خۆڵی گومانەکانا بۆ دائەداتەوە ، من ڕووگەی خۆرم لەوانا پەیا کرد ، فەرزەکانی پووچ بوونەوەم لەوانا پێ ڕائەسپێردرێتەوە ، ئیمانم لێ ون ئەکەن ، بێ ئیمانیم لێ ئەکەن بەو شەیتانانەی دڵ حەز بە هاوڕێیەتییان ئەکات ، کتێبەکان ، ئەو پیرێژنە ون بووانە لە سێحر و جادووە دڵ ڕەشەکانا بە شوێن کرانەوەی گرێی بەختێکا ئەگەڕێن ، ئەو ڕیش درێژە داوبازانەی نووشتە و دۆعای ڕەش لە ئاوی پیرۆزکراوا دەرخواردی خۆزگە ناکامەکان ئەدەن ، ئەو کتێبانەی هەزاران کاری حەرام و هەزاران هەڵژنان لە خۆشاوی تەنگەبەراییەکا بۆ پڕ کردنەوەی مێشکی کوردە نامووسییەک ئاشکرا ئەکەن ، ئەو فەتوایانە دەمەزەرد ئەکەنەوە کە کولی ڕۆژگار لە سەربڕینی ئاویش ناکامی کردوون ، ئەو وڕێنانەی پڕن لە کوفری پرسیار ، لێوڕێژن لە گوناحی سەربزێوی و یاخی بوون ، ئەوانە هەر بە مناڵی ، هەر بە نەمام بوون دارێکی پیرۆکی پرتووکاویان لە ئیمان پێ ڕواندم ، تەوری شکاندنی بوتە گینەڵەکانیان دایەدەستم ، دووپشک و بەچکەمارەکانی بەردی سەر ڕێیکانیان بۆ ئاشکراکردم پێش دەست ماچکردنم ، ئەرێ ئێستا و ئەوساش ، ئەوساش نەکوڵاو لە متمانە و ئێستای جیڕبوونەوە لە تیانەی پڕ لە ئاوی ژەکگرتووی سەدان جار گەرمۆبوودا ، ئەو سای یەکەم ئاشنا بوونم بە ڕووبەرگە ڕازاوەکان بە دروشمی بخوێنەوە و خۆت لە لیتاوی گومان هەڵژەنە ، لاپەڕەکان هەڵدەوە و مەلەی عەبدایەتی بکە لە گۆمی نەزانیدا ، ڕۆژنامەیەک ، گۆڤارێکی سواقدراو بە بابەتە ڕۆژانەکانی درۆی سیاسەت و ئەو چیرۆکانەی هەڵبەستراوی نووسەرێک بوون لە دوا ئەستوونی لاپەڕەیەکی تۆزگرتوودا ، وتارە کرم لێدراوەکانی دەمارگرژی و وانە دڵسۆزەکانی ئامۆژگاری و بەهۆش هێنانەوە و زۆر بەرگ و سەردێڕی تۆمارکراو لە ناوەندە ڕێگە پێدراوەکان ، ئەوانەش وەک نووتفەیەکی حەرام لە پەستوو و پشتەگومانەکانا سوێندیان ئەدام نەڵێم کێ پێی ناساندووم .

#هەوراز_چاوگی
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی، بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی👇
@zagros0000

قسە و بەسەرهاتی خۆش
@malaymazbura
👏3
زەمانی شا چەتە ئەچێتە ماڵی دەروێش شەفێع(مستعار)  لە ئاوایی بالک و داوایی پووڵێکی زۆری لێ ئەکەن.
لالەشەفێع پیاوێکی لێزان و بە ئەزموون بوو، تازە هاوژینەکەی ئەمری خوای کردبوو، زۆریش مناڵ ورد بوو.
بڕێک سەیری چەتەکە ئەکات و ئەڵێ: من کابرایەکی نەبوونم و چەند مناڵی هەتیویشم هەیە، پووڵم نیە بتدەمێ. بەڵام کابرای چەتە واز ناهێنێ و لە کۆڵی نابێتەوە. خولاسە دەروێش شەفێعیش ناکاتە نامەردی بە دەنگی بەرز بانگ لە مناڵەکانی ئەکا کە خەوتوون و ئەڵێ: ڕەزا، شیرین، عەلی، مریەم، عوسمان هەڵسن مامە(چەتەکە) پووڵی بۆ هێناوون و نوقڵیشتان ئەداتێ.
کابرای چەتە لە دڵی خۆیا ئەڵێ: باشترە خێرا بۆی دەرچم، جا خۆ ئەمانە دەورم بگرن قوڵبەستم ئەکەن.

#بالک_عەزیز

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏11
یادی بەخێر ئەوکاتەی وا باو باوی کۆپین بوو.
خەڵک بۆ شەکر و ڕۆن و مریشک و ... ڕیزیان ئەبەست و چەند کاتژمێر لە ڕیزدا ئەوستان.
حاجی فڵانی ئەچێتە ڕیزی ( صف) شەکروە و لە بەختی خۆی ئافرەتێکی شۆخ و شەنگ لە پێشیەوە ئەبێت .مامه حاجی بە کەیفی خۆی لە ئافرەتەی توند کردبوو،
لە ناکاو کابرای خاوەن دووکان هاوری کرد : خەڵکە شەکر تەواو بوو و بەشی ئێوەی نەکرد بۆ بەیانی وەرنەوە. خەڵک پەڕەوازە بوون و سەرە شێوا . مامە حاجی هاواری ئەکرد خەڵکە شەکر تەواو بووە گیانتان سڵامەت تکاتان لێ ئەکەم ڕیزەکە مەشێوێنن.


تیشک

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍7🥰2👏1
برادەرێک گێڕایەوە وتی: لە ئاوایی ..... باخم هەیە. تا ئێستا چەندین جار شتم لێ دزراوە بە ڵام شتێک لە هەموویان سەیروسەمەرەترە.
بەیانییەکی زوو ڕێم کەوتە نزیکی باخەکەی خۆم و وتم تازە ئەڕۆم سەرێکی لێ ئەدەم. ڕۆیشتم لە دوورەوە بینیم درگای بیرەکە کراوەیە. بڕێک خۆم سەرزەنشت کرد کە بۆ لەبیرم چووە درگاکەی دابخەم. بێ ئاگا بووم کە کەسێک بۆ دەرهێنان و دزینی پۆمپی ئاوەکە چووەتە ناوی، بۆیە بێ ئەوەی سەرنجی خوارەوە بدەم درگاکەم داخست و بەرەوماڵ ڕێکەوتم. ئەویش وایزانیبوو من پێم زانیوە و لەقەستی درگاکەم لێ داخستووە، بۆیە نەیوێرابوو دەنگ بکات. جا خوا ڕەحمی کرد مۆبایلی پێ بوو ئەگینا لەو هەڵم و بۆقەدا ئەخنکا.
نزیکی نیوەڕۆ پرسان پرسان ژمارەی منیان پەیا کردبوو ڕۆیشتم درگام لێ کردەوە.


#عوسمان_کتێبخانە


⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍11👏32
مرۆڤی پاک سەر بە کام ئایینە؟

سەردەمی منداڵیم لە دێهات چەند مانگامان هەبوو. دەمەدۆی ماڵمان دابین بوو. بەیانیان چەند نان و بڕێک پێخۆریان لە چارەکەیەکدا بۆ دەپێچامەوە. مانگاکانم وەپێش خۆم دەدان. دەبوایە وریای مانگای ئاوس بم. لە هەڵدێران بیانپاریزم. نەهێڵم بچنە نێو مەزرای خەڵکی و...هاوار لەو ڕۆژەی خەرەنگەز دەیدا بە بن کلکیانەوە. جا وەرە بە دوای مانگای مۆز کردوودا هەڵێ...

کوڕێکی هەتیوی هاوتەمەنی خۆم هەبوو، بەشی نانەزگی خۆی، دزی لە ماڵان دەکرد. هەر جارەی کە تووتن و پەڕی دەسدەکەوت دەهاتە لام. لە داوێنی چیا، گاڕانمان مۆڵ دەدا و پێکەوە جگەریەکمان هەڵدەپێچا. دەیگوت: جلەکانم لە کورتانی کەری قەرەچی شڕترە بەڵام گرینگ بۆ من تەنیا نانە.
پاش ئەوەی کە ماڵمان هاتە شار، ئێمەش لێکدابڕاین. بنەماڵەم سەربە بەرەی ئیمانداران بوون. تا لە دێهات بووین، یارمەتی دراوسێمان دەدا. قەدری غەریبانمان دەگرت. قەبرمان بۆ مردوان هەڵدەکەند. خێراتمان دەکرد و سەرمان لە کاری ئایینی دەخورا. لە شاریش چوومە بنکەیێکی خێرخوازی. خێرمان بۆ هەژاران کۆ دەکردەوە. بە سەر ماڵە نەداراندا دەگەڕاین. هەموو خێرومەندانی شارم دەناسی. لە پاش ساڵەهای ساڵ خەڵکی وەکوو مەشایخ چاویان لێ دەکردم. لەم دوایانەدا ئاواتێک کەوتبووە دڵمەوە. پێم خۆش بوو یەکێک ببینمەوە وەکوو خۆم، شەو و ڕۆژ بیری لە لای خەڵک بێت. بەڵام کەسی وام دەست نەدەکەوت. هەتا شەوێک لەخەودا کەسێکیان پێ نیشان دام. لە خەوەکەدا دەموچاوی لێم نادیار بوو. وتیان ناوی فڵانەکەسە و خەڵکی فیسارە ئاوایییە. دیتم چەند کەس لە خێرخوازە ناودارەکانی شاریش هاتبوون. لە خەوەکە بە دەوریدا چەشنی هەڵپەرکێی مار دەخولانەوە. یەکێکیان پێی گوت: قوربان! من سەدان کرێکار لە لام کار دەکەن. وتی جا بەکاری چ دێت، کاتێ ئەوەندەیان پێ نادەی کە بەشی کرێ ماشێنەکەیان بکات؟ سەرملەت لێیان گرتووە و نانت لێیان کردووتە بارمتە. یەکێ تریان وتی: من ساڵانە ئەوەندە ملوێن یارمەتی دەنێرمە فڵانە ناوەندی خێرخوازی. وتی: تۆ هیلکە ناکەیت و ماڕکەکەیش(ڕاوکە) دەخۆی. بەڵی، دەینێری بەڵام بۆ هەڵاتن لە ماڵییات و باجی دەوڵەت. چەندین بەرانبەری ئەوەت بۆ دەمێنێتەوە. یەکێکیان بە مشەمش وتی: من خێرۆمەندم و چاوم لەو شتانە نییە. وتی: تۆ لە ترسی گێرە بووی بە وشتر. کاتێ سەرچاوەی داهاتەکەت لێڵە، پارەی پیست لێرە سپی دەکەیتەوە. ئەوی دیکە دەیگوت: حیزبی ئێمه ئەوەندە ماڵەبرسی لەژێر باڵی خۆی گرتووە. وتی: بە تەمای بێنە سەر ڕێبازەکەت... قەبرم لە قەبرستانتان دوور بێت.

لە خەوەکە ڕاچڵەکیم. ناوو نیشانی کابرام لەبیر مابوو. بۆ بەیانی بە بنەماڵە و دۆستانم ڕاگەیاند کە من سەفەرێکم لەبەرە بۆ دیتنی ئەو زاتە پیرۆزە. چەندین کتێب و دەفتەرمان هەڵدایەوە هەتا زانیمان ئەو دێهاتە حەفتا فەرسەخ لێمان دوورە و لەسەر سنوورە. دووری ڕێگام بۆ گرینگ نەبوو. زۆر کەس هاتبوونە بەڕێکردنم. لە هەر شار و دێهاتێک لام دەدا، خەڵک دەهاتنە پێشوازم. ناوبانگم وەکوو گۆچانی کوێران لەپێش خۆمدا دەڕۆییشت. گەرچی لە سنوور نزیک دەبوومەوە بەڵام هێشتا کەس ئەو پیاوەی نەدەناسی. بەڵام من هەر درێژەم بە ڕێگا دا. پاش گەیشتن بەو دێهاتە زانیم خەڵکەکە کۆڵبەرن و مەینەتیان بنی لە ئاو دایە. لەبەر نالەباری ژیان بۆ پارووە نانێک بەسەر مین دا باز دەدەن. پراسووی منداڵانی ڕەش و ڕووت، دانەدانە بژمێرە...زۆر شەل و کوێریان هەیە و منداڵی هەتیویش زۆرن کە کەس لێیان ناپرسێ. کاتێ ناوی کابرام هێنا وتیان ئێمە لێرە تەنیا کەسێکمان بەو ناوە هەیە. کاتێ چاوم پێی کەوت پاش ئەو هەموو ساڵە ناسیمەوە. هەتیوەکەی دێهاتی خۆمان بوو. چەند ساڵە لێرەدا سەقامگیر بووە. ناوی خۆی گۆڕیوە. وتی ئاخرشەو پێکەوە دادەنیشین.

ئەو شەوە لە ناو دێ دەنگی زۆڕنا دەهات. شەو درەنگان هاتەوە. لەگەڵی کەوتمە قسە. وتی شوێنێک کە لەبیر کرابێت، جەحەندەمی سەر عەرزە. نامەوێ منداڵانی ئێرە وەکوو سەردەمی منداڵی خۆم بن، بوومەتە هاوڕێیان. عەسای دەستی ئەو شەل و کوێرانەم. شەوانەیش بۆ ئەم خەڵکە ساز دەژەنم و گۆرانییان بۆ دەڵێم. لە هەر شوێنێک پێویست بێت یارمەتی کۆڵبەران دەدەم و.....

کاتێ دەهاتمەوە بۆ شار بەو قەناعەتە گەیشتم کە پیاوچاک مەرج نییە سەر بە کام ئایین بێت. پێویستی بە عەبای شۆڕ و جبەی فشیش نییە. چاکەش بە گەز و بست نییە. هەموو کەس من بە پیاوچاک دەناسن، کەچی لە خزمەتی کەسانێکی بە ناو خێرۆمەندم کە هێشتا نازانم کامیان ڕاستن و کامیان درۆ. کەچی ئەو لە دێهاتێک خزمەتی دەکرد و کەسیش نەیدەناسی.

هاینریش بول/علیرضا مهینی

خوێنەری خاوەنبیر!
لە دنیای پڕ درۆی ئەمڕۆ، خێرخوازیش دەیان سیاسەت و درۆی لە پشتە. جاری وا هەیە ئەوەندەی بەرژەوەندی خۆیانی تێدایە، ئەوەندە لە قازانجی هەژارەکە نییە.
ئەوانەی کە بێ چاوەڕوانی و بەبێ بانگەشە بۆ خۆیان، خۆبەخشانە یارمەتی دەری هەژارانن، خزمەتکاری کۆمەڵگان.

#عیسا_ئەحمەدی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000


@malaymazbura
12👍7👏2
گۆڵبەزە

ئەمساڵ کە بەفر و باران کەم باری بوو مامۆستای قوتابخانە بە قوتابیەکانی وت : بەیانی جل و بەرگی خاوێن لەبەرکەن و دەستنوێژ بگرن ئەچین بۆ نوێژە بارانە .
یەکێک لە قوتابیەکان وتی : مامۆستا نوێژە بارانە چییە و بۆ چی ئەخوێنرێ؟
مامۆستا وتی : هەر کات کە باران نەبارێ و زەوی لە مەترسی وشکەساڵی بێت خەڵک نوێژه بارانە ئەخوێنێت و نزا و پاڕانەوە ئەکەن تا باران ببارێت .
لەولاوە قوتابییەک وتی مامۆستا نزا و پاڕانەوە بێکەڵکە و هیچ سوودی نییە .
مامۆستا وتی ڕۆڵە گیان شتی وا چۆن ئەبێ هەمووکات نزا و پاڕانەوە وڵامی ئەبێت.
تێکڕا هەموویان وتیان ئەگەر پاڕانەوە کەڵکی بوایێ ئێستا جەنابت لە ژێر هەژدەچەرخا ( ماشێنی بار هەڵگر ) هەپروون هەپروون  ببووی

تیشک

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍62
بیرەوەرییەک بۆ پێکەنین

چێوار بووم، لەگەڵ حەمەی ڕەفێقم کە لە بەر ڕەشی پێستی دموچاوی  ناومان نابوو کاکەڕەش، زستانی ساڵی ٦۰ی ئێرانی بۆ سەندنی چەند سەر حەیوانەوردە بەرەو ئاوایی "ئیسەوڵێ" لە سەرشیوی مەریوان کەوتینە ڕێ. لە دراوی زوێران تووشی دایەرە دەروێشێک بووین کە چەند کەسێکیان دۆستی نزیکی باوکم بوون. ئاخر باوکیشم خەلیفە بوو وئێمە بە بنەماڵە دەروێشین. خێرا لەگەڵیان تێکەڵ بووم، بەڵام حەمە کە زۆر لە دەروێش ئەترسا، کاتێک بینی کە من لەگەڵیان تێکەڵ بوومە، ئەویش ترسەکەی شکا و وردەوردە کەوتە زکر کردن. لە لای ژووروی پردێکەوە کۆتەرەچنارێک کەوتبوو، حەمە چوو تا هێزی تیابوو دوو سێ جار سەری پیاکووتا. بەڵام ئاخر جار لە ناوەڕاستی جادەکەدا دانیشت و دواکەوت. گەڕامەوە بینیم سەری هەر خوێنە،  وتم ئەوە چی بووە کاکەڕەش؟
وتی لێم گەڕێ  بە زاتی خوا پەکی خۆمم خست(تمەس کۆتەرەکە بزماری پێوەبوو و چەقیبوو بە سەریا).

جا ئەو قسەیەکی تری کرد من لە ڕووم نەهات لێرە بینووسم، ئیتر خۆتان وەکیل بن.

چێوار: ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان ئەکەن

#ڕەزا_مێشەڵواز

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍10🥰41
ئیمڕۆ ڕۆژی زمانی کوردییە

نامەوێت بڵێم زمانی من شەرەفی منە و زمانی من چی منە.
ئیتر با قسەی زل زل نەکەین

بەس ئەڵێم زوانی خۆتان بە سووک مەزانن.
لەگەل مناڵەکانتان بە کوردی قسە بکەن
بە خالە و عمو بە خوا نابن بە تەیارە(فڕۆکە) میمی و مامە سەد شەرەفی هەیە.

بە کوردی پەیام بنێرن بۆ یەک. قەینا ڕێنووسەکەیشتان تۆزێ کێشەی هەیە.
بە کوردی پۆست و ستۆری دانێن، حەزتان کرد لە ژێریشیا فارسی و عەرەبی و ئینگلیسی و چینیش بنووسن. قەینا وا ئەزانین دوو زوان ئەزانن و باکلاسن.

ڕێکەوت و بیرەوەری و ئەوانەشتان با بە کوردی بێت.
نامیلکەی قوتابخانە و زانکۆ و ئەوانەشتان با بە کوردی بێت تا شوێنێ کە ئەتوانن.

ناڵێم گشتتان  بە زاراوەیەکی ستاندارد و سۆرانییەکی ناوەندی و چی بدوێن نە باوان
سۆرانیت بە سۆرانی خۆت و هەورامیت بە هەورامی خۆت،
کرمانجیت بە کرمانجی خۆت،
کەلهوڕیت بە کەلهوڕی خۆت،
لەکی، زازای، لوڕی و....
هەرچێک هەی، خەڵکی هەرکوێ هەی وابە
سنەییت ئەردەڵانی قسە بکە بەڵام بە کوردییەکی ئەردەڵانی ڕەسەن
مەریوانیت بە مەریوانییەکی جوان.
کاکە خوشکە وەڵڵا بیللا تەڵڵا ئەمە
جوانترین و باشترین و درووسترینە
سادە، ئاسان

دوو یوو ئاندرستەند؟؟(ئەها منیش ئینگلیسی ئەزانم)😁😁

#عەتا_ئەحمەدی

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍26👏62
7

کتێب فرۆشێکم ئەناسی نەک هەرخۆی هەموو نووسینەکانی ناو دڵی وەک ئەو جلانە پاش گووشینی نهێنییە تەڕەکانی هەموو هەڵ ئەخستن تا منیش بیانبینم کتێب فرۆشێک پیرانی هەورامان هێمنایەتی دەروونی بوون  قەفەسەکانی ڕووکراوە بە بزەی وشە لە خۆی ئەچوون ئەو ئیتر نەیئەتوانی خەمێک لە خۆی بشارێتەوە کە منیش ڕێم پێ بردبوو ، جەستەیەکی باریکەلە وەک خەونە نائومێدەکانی دەریایەک دوور لە وڵاتەکەی کە هەرچوار دەوری بە لم و خۆڵی نەهامەتی تەنراوە کتێب فرۆشێک پڕاوپڕ لەو خەیاڵانەی کە ژمارەی بەرگەکانی هەڵخراو بە دیواری دووکانەکەیا کە فرۆشیاری ڕستە و دێڕی ناوازە و شێعری گۆشەگیر و چیرۆکی مردوو لە ژمارەی حەسرەتەکانی تەنیا لاگوێلێکیان ئەنواند ئەو خوای نەدەویست بەڵام ئەهورا کۆدی ژیانە نهێنییەکەی بوو کاتێ کە مرد کتێب فرۆشێک هەموو لاپەڕەکانی بوونی مۆری مەرگیان لێدرابوو مەولەوی گۆزەی پڕ لە فێنکی بەر سێبەری پشووە ماتەکانی بوو هەورامان چیرکەیەکی عوسمان بوو بۆ سۆهاتنەوەی ئەو سۆزانەی لە گاتاکانەوە تا ماریفەتی پیرشالیار و تا ئەو هاتنانەی پڕ بوون لە گومانی نامۆ بەم خاکە کتێب فرۆشێک هەتیووی بەو هەموو پەرتووکە لاڵانە بەخشی کە خۆی ڕۆیشت و ئەوان ئێستەش ئەیگێڕنەوە ئەو کەلێک بوو مەریوانی و هەورامانییەکانی وەک چاو ڕۆشناییەک بە سنە ئەکردەوە و خۆیشی چاوێکی لە پاش مردنی خەیاڵەکانی بوو تا جێنەمێنن تا تەنیا و سەرگەردان بە شوێن پێیەکانیا بێهوودە بۆی نەگەڕێن کتێب فرۆشێک هەموو عەوداڵانی سیاچەمانە و هۆرەچڕەکانی ئەم ناوە کۆک و تۆنی خۆزگەکانیان بەوەوە ون کرد ئەو دنیا ئەگەڕا بە دوای خۆیا دنیاش لە دەوری سەری گێژی ئەخوارد ئەوەندە چاوی لە خوڵکێک بوو ملیارەها وشە لەویا بوون ئەو لە مێشکی کڕیارەکانی بچێنێت هەزارەها لاپەڕە سەریان لە هەڵنەدانەوەی خۆیان سووڕ مابوو کەلامە پیرۆزەکان دێڕە گومڕاکەرەکانی فەیلەسۆفەکان لەویا ئێستەش ماق ماون بەو دەرگایەدا بۆ هەمیشە لە سەریان داخرا و تەقەیەکی نەدایەوە لە هاتنەوە کتێب فرۆشێک خۆم و خۆی و ئەو قسانەی بە گوێی یەکترمانا ئەچرپاند ئەزانین بۆ ئەو مرد و بۆ من ماوم بۆ ئەو نەیوێرا لەوە زیاتر مەرگ ماتڵ بکات و منیش هەر بە تەمای هەڵدانەوە مۆرەیەکی تری بەختم بەڵکوو ئەمجارە بەڵکوو کتێب فرۆشێک سەرێک لەم نووسینانەم بداتەوە لەوانەیە پێم بڵێ بۆ پەلەی کرد و نەوەستا بۆ بەرگەی سەرمای درۆ و تینی ئومێدێکی ڕواڵەتی نەگرت تا تۆزێکی تری دەست ڕاگرتن


بەپێنووسی کاک #حەمەوین_ئەحمەدی_چاوگ.
پێشکەش بە ڕۆحی پاکی کاک #ئارێز کتێبفرۆش. کە لەشی لاوازی چیتر نەیتوانی ئازارەکانی سەرچاوەگرتوو لە زانین بلاوێنێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍63
حاجی ڕەحیمەسوور دوو بزنی هەبوو چوونکە ئاواییەکەیان شوانی ڕانی نەبوو هەموو ڕۆژێ بزنەکانی ئەبرد بۆ ئاواییەکی نزیک و ئەیکردە ناو ڕانەکەیان. ئیوارەیەک یەکێک لە بزنەکان نایەتەوە حاجی ڕەحیم لەگەل شوانەکە بڕێک هەردوهەڵای بۆ دەگەڕێن بەڵام کەڵکی نابێ و نایدۆزنەوە. ئەمجار بە شوانەکە دەڵێ ئەمڕۆ مینە دڕک(کابرایەکی دز) نەهات بۆ دەورت؟ شوانەکە دەڵێ بەڵێ نیوەڕۆ هات پێکەوە چاییەکەمان خوارد و ئیتر ڕۆیی.
حاجی ڕەحیم ئیتر دڵنیا دەبێ کە مینە ئەو بزنەی دزیویە بەڵام هیچ بە شوانەکە ناڵێت. دێتەوە بۆ ئاوایی دراوسێ و دەبینێ لەبەر دووکانی قەسابییەکەی مینەدڕکدا بزنەکەی بە سەربڕاوی هەڵواسراوە. سڵاو و ماندوونەبوونی مینە دەکا و دەڵێ: حەمەوین میوانم هەیە، دوو کیلۆ گۆشتم بدەرێ جا تووتنەکەم فرۆشت پارەکەیت بۆ دەنێرم. سێ ڕۆژ دواتر خێزانیشی دەنێرێ بۆ دوو کیلۆ گۆشت و حەوتوویەک دواتر کوڕەکەی دەنێرێ بۆ دوو کیلۆی تر و ..... تا دەگاتە ۱۱کیلۆ بە قەرز. ئەمجار مینە دڕک بە هێواشی بەگوێیدا دەچپێنێ و دەڵێ: حاجی ڕەحیم بەو مەککە تێی چوویی بزنەکەی تۆ هەر ۹کیلۆ گۆشتی نەرمەی هەبوو ئیتر خواهەڵناگرێ ۱۱کیلو زۆرە، پووڵی دوو کیلۆم بدەرێ

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
9🥰9👍4👏2
سێ  چوار کەسی  خەڵکی سلێمانی لە  کەربەلا چێشتخانەیان(مەتعەم) دانابوو خەڵک دەیانزانی سوننە مەزهەبن، ئیتر کەس لایان نانی نەئەخوارد. ئیتر ئەوانیش هاتبوون ڕیکلامێکیان بڵاو کردبووەوە کە  گوایە  شیعەن. بانگیان ئەکەن ئەڵێن بە چیدا بزانین  ئێوە شیعەن؟ جا ئەیانبەنە لای مەلایەکی شیعە و یەکێکیان ئەبەنە ژوورەوە و مەلاکە لێی ئەپرسێ:
ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانە بزانی ئەوە  ڕاست ئەکەی.
لێی ئەپرسێ: ئیمام حەسەن کێ شەهیدی کرد؟
ئەڵێ وەڵا نازانم!
ئەڵێ:  کێ ئیمام حوسێنی شەهید کرد؟
ئێژێ: وەڵا نازانم.
ئەڵێ: ئەی ئیمام عەلی ؟
ئەڵێ: وەلا ئەویش نازانم....
مەلاکە ئەڵێ کورە بڕۆن ئێوە شیعە نین...

کابرا دێتە دەرەوەو  هاوڕێکانی پێی ئەڵێن چی بوو، چییان لێت پرسی؟
ئەڵێ: کورە ماڵمان کاول بوو،
ئەڵێن بۆ؟!
ئەڵێ: کورە  سێ کەس شەهید کراون و بەدوای بکوژەکانا ئەگەڕێن...
تا نەیانگرتووین با  لێره ڕاکەین.

#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍9🥰6👏31
ئێوارانی ئەم وڵاتە

چەند ناسیاوێک، خودا دەست بە عومریانەوە بگرێ، پەلکێشمیان کرد بۆ نێو کۆڕێکی ئەدەبی. کابرایەکی شاعیر هات. پارچە هەڵبەستێکی پێ بوو لە ژێر ناوی " ئێوارە‌ماچی نێو ماشێن".... پاش چەپڵەڕێزانی کۆڕ، گەورە و پیاوماقووڵی کۆڕەکە، وتی: نووسەر و هۆنەری باش ئاوەها دەبێ. نەک ئەو ڕەشبینانەی چەشنی کەری جووتیار بە دایم گوێقوڵاخن. هەر باسی خەڵکی سڕ و سواڵکەری گەڕەکی لاخوارووی شار دەکەن کە:  ئێوارە فڵانە پیاو شەرمەزارە کە بە دەستی بەتاڵ دەچێتەوە لای ژن و منداڵی، فڵانە منداڵ هەتا ئێستا جلی تازەی لەبەر خۆیدا نەدیوە، فڵانە نەخۆش پاڕەی کڕینی دەرمانەکەی نییە، فڵانە کوڕ و کچ تەمەنیان گەیشتە چل و هێشتا ناتوانن بچنە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و فڵانە لەبەندکراوی لە بیرکراو هەیە و...
هۆنەر و نووسەر دەبێ باسی خۆشی و بەختەوەری کۆمەڵگا بکات.

گوڵ لە نێواندا بێت، دەمزانی مەبەستی لە کەری جووتیار، چ کەسانێکە. هەروەها دیارە ئەو خۆشی و بەختەوەری لە چیدا دەبینێ. بە پیریش هەر دەڵێی ڕۆنی ورچی خواردووە. بەدایم بیری لە نێو دەرپێیەکەی دایە. بەڵام ئەو قسەش ڕاستە. ئەدەبیات دەبێ چەند ڕەهەندی بێت. تەنیا سەبارەت بە چینی چەوساوە نووسین کار تەواو ناکات. پێویستە سەبارەت بە جەماعەتی تێر و تەسەلی نێو کۆمەڵگاش بنووسرێ. هەتا بۆمان دەرکەوێ بۆچی کۆمەڵگامان بووە بە تلیتی کوێر، لایەکی تەڕە و لایێکی وشک.

کوڕێکی ئامۆزام هەبوو، دووکانێکی گەورەی لە گەڕەکی لای سەرووی شار بە کرێ گرتبوو. باری ژیانی باش بوو. چوومە لای و وتم: بۆ مەبەستێک دەمەوێ چەند ڕۆژێک لە دووکانەکەت میوان بم و لە نزیکەوە سەیری ژیانی ئەم گەڕەکە بکەم. وتی: برا من و تۆ لە منداڵییەوە پێکەوە گەورە بووین. ناتوانم بەر بە هاتنت بگرم. بەڵام تکایە بێدەنگ بە. خۆت نەکەی بە کەیخوایان. ئەمانە خۆیان گەورە کەیخوان.

جیاواز لە خەڵکی ئاسایی هەموو ڕۆژێک پیاوان بە جلی جوان و بۆنی خۆش، ژنان چەشنی تازە بووک، منداڵان جوان و ناسک، دەهاتنە لامان. کڕین لای ئەوان وەکوو ڕابواردن بوو نەک پێداویستی ژیان. زۆر شتی عەجایبم دەدیت: جاری وا بوو باوک و دایکێک بە زمانی بێگانە لەگەڵ منداڵەکەی خۆیان دەدوان!...

بەڵام لە نێو پێکەنین و خۆنواندنی ئەمانیش ڕەنگدانەوەی ژەنگی خەمێکی قووڵ و زایەڵەی دڵەڕاوکەیێکی غەریب هەیە. لە کاتی قسە کردندا بیریان دەچێت بۆ جێگایێکی دوور...

ماڵی بەرانبەرمان گەماڵێکیان هەبوو. کابرایێکیان کردبووە خزمەتکاری تایبەت. ڕەنگە جلی گەماڵەکە سەد ئەوەندەی جلی ئەو داماوە گرانتر بوو. کاتێ گەماڵ لە پاڵ دیواران و بن داران لاقی بەرز دەکردەوە، کابرا دەستە وەستان ڕادەوەستا. ڕۆژێک کابرا هاتە بەر دووکانی قەسابی گەڕەک. دەیگوت: خانم زۆر تووڕەیە. دوێنێ جەرگی تازەت ناردووە. کەچی دڵ و گورچیلەی تێکەڵ بووە. گەماڵ تۆراوە و دوێنێ شەو شامی نەخواردووە. خانم دەڵێ گۆشتی پەتی یان جەرگی ڕووت. پارەکەی وەرگرن بەڵام ئەوانی دیکەی فڕی دەن. ڕۆژێکی تر بە هەڵەداوان لە نێو لێفە گەماڵیان ڕفاند بۆ لای دکتۆری ئاژەڵان. گوایا سەرلەبەیانی چەند کۆخەیەکی کردووە. بۆ ئیوارە وتیان بە هۆی چەندین دەوای تایبەتی بەنرخ، سیحەتی باشەو لە ژێر چاوەدێرییە. ڕۆژێک کابرای گەماڵەوان و دیکەی خزمەتکاران لە هاتو و چوودا بوون. پرسیم وتیان ئاغا ئەم بەهارە بە دوای دێڵە سەگێکدا دەگەڕا. زۆڕێک دێڵە سەگیان دیت، کەچی خانم دەیگوت دەبێ ناسنامەدار بێت، ڕەسەن و هاوسەر و هاوماڵی گەماڵەکەمان. دێڵەسەگی بێ ناسنامە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەستی گەماڵەکەمان. ئێستا ماڵە ئەعیانێک هەیە، بڕیارە ئێوارە دێڵەکەیان بێنن بۆ ئێرە. ئەگەر بەخێر کارەکەیان سەر بگرێ، ڕۆژێک ئەو دێنن بۆ ئێرە و ڕۆژێک ئەم دەبەن بۆ ماڵی ئەوان.
ئەو ئێوارە ماشێنێکی گرانبەها هاتە بەر دەرکە. دەنگی ئورگ و خۆبادان دەستی پێکرد...

ئێوارانی ئەم وڵاتە ئەگەرچی بە ڕواڵەت زۆر جیاوازن، بەڵام هەر کامە بە بارێکا نیشانەی ڕوژڕەشین .

سەباحەدین عەلی/مژدە الفت

خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکرێ، مەبەست ئەوەیە کە دەردەکان بخرێنە پێش چاو و کۆمەڵگا بەرەو لای چاکە و بەختەوەری بڕوا. ئەمە ڕەشبینی پێ ناڵێن.

دەوڵەمەندی ئێمە تووشی کام هەرەسی ئەخلاقی هاتووە کە ئەو دڵسۆزییە لەڕادە بەدەرەی کە بۆ ئاژەڵانی هەیە، بۆ هاونەوعی خۆی نیەتی کە تووشی هەزاران دەردە؟ (له کاتێکدا ئەو کارەشیان تێکدانی سرووشت و ژینگەیە. ئەمڕۆکە بە دە پشیلە مشکێکیان بۆ ڕاو نابێت.)

لەم چەند ساڵەی دوایەدا کۆمەڵگای ئێمە ئەو دەردەشی لێ زیاد بووە: ماڵە نەدارەکەش بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێ ئەویش گەماڵێک یان پشیلەیێکی کڕیوە و لاسایی دەوڵەمەندەکە دەکاتەوە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/٠٣
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏53
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی سنە، کاک ماجید مەردووخ گێڕایەوە وتی برادەرێکم نیوەشەوێک موعتادێک(گیرۆدەی مادە هۆشبەر) دەبینێ کە لەسەر پیادەڕۆکەی شەقام خەوتووە. بەزەیی پێیدا دێتەوە و دەیباتەوە ماڵ و خواردنی دەداتی و جێگای نووستنی بۆ ڕادەخات. بەرەبەیان کە هەڵدەستێ بۆ نوێژکردن، دەبینێ کابرا لەنێو جێگەکەیدا نیە و کڵاشەکانیشی نەماون. بەیانی زوو دەچێتە شەقامی سیرووس کە مەکۆی دەستفرۆشانی سنەیە، سەیر ئەکا کابرای موعتاد کڵاشەکانی بەدەستەوەیە و هەرای بۆ دەکا و دەڵێ:
دابێنەو جفتێ کڵاشی تازەمان هەس لایەق شایە بە نسف(نیوە) قیمەت.
وتی لەبەر ئەوەی نەکا هەڵێ، بە ئەسپایی چووم لە پشتەوە مەچەکیم گرت وتم:
پیاوی حسابی تەرێق نابیتەوە کاری وادەکەی؟ من بەزەییم پێتدا هاتەوە کەچی تۆ کڵاشەکانت دزیم.
ئەویش: وتی عەمردرێژ بی، یان تۆ وادەزانی من کڵاشەکانتم بفرۆشتایە پووڵەکەیەم نەئەهاوردەو بۆت.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
9👍5🥰3
کاک ... کە زۆر حەزی لە سۆعبەت و قسەی خۆشە.
وتی بیستبووم کە سنەیی لە کۆتایی وشە کانیانەوە پیتی "گ" زۆر بە کار ئەهێنن وەکوو دڕیاگ(دڕاو)، بڕیاگ(بڕیاو) و ....، وتم با بچم لە سیرووس بڕێک سەر بنێمە سەر ئەو دەسفرۆشانە کە زۆریان قسەخۆش و حازر جوابن.
وتی لە یەکێکیانم پرسی ئاغە گۆرواگ(گۆرەوی، گۆرەوا)تان هەس؟

ئەویش زۆر لە سەرخۆ وتی: هەسمان ئاغەگیان، فشار مەیرە بۆ خوەت، ئێمەیچ هەر ئەیژین گۆروا

سیرووس: شەقامێکە لە سنە

#جەلیل_ئەمینی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
9🥰3
جێژنی قوربان لە خوشک و برایانی کوردی موسوڵمان و سەرجەم موسوڵمانان پیرۆز بێ.

بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی "مەلای مەزبوورە(طنز)"
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
16
مەلایەکی سوعبەتچی جێژنی قوربان بوو و داستانی حەزرەتی ئیبراهیم و ماجەرای شکاندنی بوتەکانی باس ئەکرد وتی: برادەرێکیش خەڵکی لای خۆمان لە وڵاتێکی ئۆروپایی بەو پەڕی شانازییەوە وێنەیەک لە خۆی بڵاو ئەکاتەوە کە بە تەور کەللەی سەری بوتەکانی پەڕاندووە و تەورەکەی داوەتە دەستی بوتی گەورە.
خۆلاسە پۆلیس ئەیگرن و ئەیبەنە دادگا. قازی ئەپرسێ: باشە بۆ سەری ئەو پەیکەرانەت پەڕاندووە؟
لە جوابا ئەڵێ: تەور لە لای بوتی گەورەیە، بڕۆن لە خۆی بپرسن.
قازی ئەڵێ: سەگی سەگباب ئێرە مووزەیە مووزە.

#عوسمان_کتێبخانە
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰54👏2
ئەڵێن بەیانییەکی زوو "صدام حسین" دیکتاتۆری عێراق لە پردەکەی دیجلە خەریکی وەرزشکردن بوو جەماعەتێک لە دوورەوە چاویانکرد دەستیانکرد بە درووشمدان بەزمانی عەرەبی و وتیان: بە گیان  و بە خوێن پشتیوانتین سەددام.

سەددام ئەمەی بیست و وتی: وەڵڵا درۆ ئەکەن سەگبابانە، ئادەی ئەگەر ڕاست ئەکەن بزانم کێتان ئامادەیە بە خاتری من خۆی بخاتە ناو ئەو ئاوە.
هێشتا قسەکەی تەواو نەکردبوو کە شڵپەیەکی گەورە هات، بینی کابرایەک لە ناو ئاوەکەدا پەلەڤاژە ئەکات.
ئەمری کرد دەریانهێنا و لێی پرسی تەنیا تۆ ڕاستت کرد، ئێستا داوای چیم لێ ئەکەی بۆت بکەم؟
کابرا کە لەبەر ساردی ئاوەکە تەقەی دیانی ئەهات بە لەرزەلەرز وتی: گەورەم تۆ بە سەلامەت بی، هیچم ناوێ بەڵام ئەو ناپیاوە پاڵی پێوەنام بۆم بگرن دوو تف بکەمە ناوچاوی

#تافان_سەییدسادق

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏123
کچی ئەوبەری پردەکە

لە داوێنی چیای سەرکەش، لە نێو دارستانی چڕوپڕ، کچێکی لەباری ڕەش ئەسمەری، کەزیە و بسکی تا کەمەری، لەگەڵ باوک و زڕدایکی پێکەوە لە ماڵێکی هەژارانەدا دەژیان. زڕدایکی لە خودا بەدوور، هەموو ڕۆژێ وێنەی گای پەرواری لە نێو کەپرێک بۆ خۆی دادەنیشت و ئەو کچە بەستەزمانەی دەناردە سەرکانی بۆ جلشۆردن و ئاو کێشان. ڕۆژێک ئەو کچەی نیانتر لە پەڕەی گوڵ، کە دەچوو بۆ کۆڵەدار ...


کە چیرۆکەکەم گەیشتە ئێرە، کچەکەم وتی: باوکە بۆ ئەوەندە بەپەلەی لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە؟ ئاخر کەسێک بتوانێ لە چیای سەرکەش و لە نێو دارستان خانوو بەرە ساز بکات، کوا هەژارە؟  دیارە دەستی بە دەستەڵاتەوە بەندە. وتم: ببورە کچی خۆم، من بە هەڵەدا چووم. ماڵی ئەو هەژارانە لە گەڕەکی قەراغی شار بوو. وتی: واتە ماڵی خۆیان هەبووە. ئەی ئەوانەی کە شەوانه لە قەراغی شەقام دەخەون کێن؟ وتم: بنەماڵەی ئەو کچە جوانە لە گەرەکی قەراخی شار کرێنشین بوون. وتی: باسی کام جوانی دەکەی؟ بە پێوەری ئەمڕۆ کچ و ژنی جوان ئەو کەسەیە کە دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کرابێ. هەمووشیان وەکوو یەکن. دەڵێی هەموویان منداڵی یەک ماڵن. وتم: کچێکی ئاسایی بوو کە لەگەڵ بنەماڵەی لە گەڕەکی لای شار کرێ نشین بوون...

وتی: باوکە گیان! نەوەک لە ئاکامی چیرۆکەکەت، شازادەیێک بە ڕێبواری بێت و عاشقی ئەو کچە بێت و له ژێر چەپۆکی زڕدایک ڕزگاری بکات؟ وتم: بەڵێ وایە. وتی: ئەوە شازادەی قەدیم بوو کە لە مانای ئەوین تێدەگەیشت. ئەمڕۆ پیرە شازادە هەیە لەگەڵ خێزانی بە ئاشکرا کێبەرکێی خەیانەتیان داناوە. تازە ئەو هەموو کچانەی کە تەمەنیان گەیشتە چل و پەنجا، چاوەڕێی چەند شازادەن؟
بۆچی لەو هەموو چیرۆکەی ئێوەدا هەر باسی زۆڵمی زڕدایک و بێوەفایی ژن و پیرەژنی جادووگەرە و بە چاوێک بۆ ژن و پیاو ناڕوانن؟ کاتێ لە ئەمڕۆی کۆمەڵگا ئەو هەموو کەمتیار و گورگانە گەمارۆی ئێمەی داوە، بۆ ئێوە واز لە زڕدایکی ناو چیرۆکان ناهێنن؟

کاتێ لە دیوی کچەکەم دەهاتمە دەر، وتی باوکە گیان! پێشەکی چیرۆکەکەت شیعری کام شاعیر بوو؟

زانیم بۆ پێوەندی لەگەڵ نەوەی نوێ و ناسینی کێشەکانی بەرەی ئەمڕۆ زمانێکی تازە پێویستە.
ئێمە کە لە ئایەتەلکورسی تەنیا فوو کردنەکەی ئاخریمان لەبەرە و لە پەروەردەی منداڵیش تەنیا بە دنیا هێنانەکەیمان لەسەرە، بۆچی ناپرسین ئاخۆ کێ خەونی ئەوانە پێک دێنێ؟ بە کام باردا ڕایان دەکێشێ؟
نابێ پردی نێوان ئەو دوو بەرە بڕۆخێ. ئەوان  پێویستیان بە ئێمەیە.


مارگارێت ئەتوود/پژمان تهرانیان

خوێنەری خاوەنبیر!

هەر وا کە دنیا گۆڕاوە، شێوازی ڕوانین  بۆ دنیاش گۆڕاوە. جا ڕەنگە ئێمە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش. بۆ وێنە من دڵخۆشم بەوەی کە بەرەی ئەمڕۆ، کەسانی فێڵەباز و دەسبڕ ناتوانن بە ناوی ئایین و نیشتمان و بەها پیرۆزەکانی دیکە و بۆ قازانجی خۆیان کڵاویان لە سەر بنێن. بە پێچەوانەی ئێمە کە زۆر هاسان هەموو شتێکمان قەبووڵ دەکرد.
جاری واش هەیە پێم‌ ناخۆشە. بۆ وێنە دەبینم ئەم نەوەی تازە حەزیان لە پارەی بێڕەنجە. حەز بە جیهانی مەجازی و دنیای دیجیتاڵ دەکەن تا پێوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان. یان ئەوەی کە هیوایان بە دواڕۆژ کەمترە.

بەڵام ئەوەی جێی مەترسیە ئەوەیە کە هەتا دێت بە هۆی تێنەگەیشتن لە زمانی یەکتر پەروەردەی بەرەی تازە رۆژ لە دوای ڕۆژ دەکەوێتە دەستی نەیاران.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/١٩

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
11👏9
ساتێک بۆ پێکەنین

کاک ڕەسووڵی جیران دووکانم بۆی گێڕامەوە :
منداڵ بوم لە ئاوایی گاوەشەلەی سەقز شوانی بەرغەل بوم . جیران مەزرایەکمان بوو یەکجار تووش و توڕە بوو ; ئەگەر زیانیم بکردبایێ دارکاری ئەکردم و بە باوکمیشی ئەوت ; باوکیشم تێر و پڕ ئەیکوتام . لەم کابرا زۆر ئەترسام . ڕۆژێک ئاگام لێبوو ژنەکەی نانی نیوەڕۆی بۆ هێنا . کەمێکی پێچوو سەیرم کرد ئەوە کا ... بە هەر دوو دەست بانگم دەکات وەرە بۆ لام . منیش لە دڵی خۆمدا ئاوەها لێکم داوە کە ئەوە چیشتی خۆشیان بۆ هێناوە و بەزەیی بە مندا هاتوەتەوە و خوڵکی من دەکات . خێرا گۆچانم دانا و بەرغەلم مۆڵدا و بە هەڵاتن چووم بۆ بن سێبەری ئەوان ; هەر لە دوورەوە ماندوونەبوونیم لێ کردن کاتێک نزیکتر بوومەوە ئەوە دەبینم کابرا ژنەکەی ناوەتە ژێر و خەریکی ئیشی خێرن و ئەوەی من دیبووم قاچی ژنەکەیەتی و تەکان دەخوات و من وام زانیبوو دەستی کابرایە و خوڵکم دەکات.  هەر کابرا هەستاوە و بە بەرد تا مووچەی خۆمان ڕاوی نام 😂

جیران مەزرا: هاوسێ زەوی
تیشک

بەداخەوە #سەرچاوەکەیمان نەزانی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
7🥰7
2025/10/21 19:50:14
Back to Top
HTML Embed Code: