Telegram Web Link
بەبۆنەی خەمباربوونی دایکی نیشتمان لە خەمی بەورەکانی ئاوییەردا بۆ ماوەیەک پۆست دانانێین🖤🖤🖤🖤
ڕۆحی ژینگەدۆستانی سنەی سەربەرز، سنەی کوردستان شاد و بەم کۆستەوە لە مەریوان زرێبارێک فرمێسک زاوەتە چاوەکانمان.
46👍4👏3
بەبۆنەی خەمباربوونی دایکی نیشتمان لە خەمی بەورەکانی ئاوییەردا بۆ ماوەیەک پۆست دانانێین🖤🖤🖤🖤
ڕۆحی ژینگەدۆستانی سنەی سەربەرز، سنەی کوردستان شاد و بەم کۆستەوە لە مەریوان زرێبارێک فرمێسک زاوەتە چاوەکانمان.

ناردنی بابەت👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەمەری شەهیدانی ئاوییەر،

چیاکۆ و حەمید و خەبات

هۆنراوە و خوێندنەوەی:
مامۆستا عەلی لوتفی (مەریوان)

ناردنی  بابەت👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12👍3
ساڵی حەفتای ئێرانی حاجی ئەحمەو بناوەچڵە بەدڵ و بەدایەن پەڵەیە وێنجەی جوانی کردبوو بەرەئەژنۆیە هەڵسابوو. لەلای وێنجەکەیشا پەڵەیەک پەڕشەی جوانی کردبوو. شوانەکەی دەرەوەران گایەلەکەی ئەکاتە ناو وێنجەکە و هەتا حاجی ئەحمەو لە ئاواییەوە ئەیگاتێ بەتەواوی شپرزی ئەکەن. بەجوێندان بەرەو شوانەکە ئەڕوات و ئەڵێ داوەشێی، ئەوە تۆ تەرێق نابیتەوە ئەو گایالەت کردووەتە ناو ئەو وێنجەیە؟ و بڕێک جوێنی تریش....
شوانەکەیش ئەڵێ ئاتۆ جارێ جگەرەیەکم بەرێ خەریکە کوێراییم دایە بۆ جگەرە; ئەرێ بەڕاس حاجی بۆ مەگەر وێنجە خراپە بۆ مانگا؟ دە بەفخری عالەم بمزانیایە نەمئەهێشت بێنەناو وێنجەکە. هەی خەجاڵەت خۆم حاجی، ببوورە ئیسە ئەیانکەمە ناو پەڕشەکە.

حاجییش ئەڵێ وەڵڵا عوزر لە قەباحەت خراپتر، دەبڕۆ هەتا ڕەشکەیە شەق تێهەڵنەداوی

#محەمەد_بارامی

📚کۆپی تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵیی ئەدمینی #مەلای_مەزبوورە و هاوڕێکەی بەیەکەوە

کێتان ئاوەهای کردووە ڕاست بلێ و کامنت بنووسێ خۆم کردوومە😂

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰31👍1
نۆستالۆژیای باتە(پێڵاوی لاستیکی): بەشی یەکەم

باتە! هێشتا دڵم لە لاتە.

ئەو کات دوور لە ئێستا پێڵاوی هەموو گوند و شار و کوردەواری بە زۆری باتە بوو. بە ژن و پیاو، لاو و منداڵ، دەوڵەمەند و هەژار، مامۆستا و قوتابی، فەقێ و کوێخا و ... هەموومان هەر باتەمان لە پێ ئەکرد.

باتە چۆن بوو؟
باتە یان پاتە پێڵاوێکی یەک ڕەنگی ڕەنگ ڕەش بوو، لە قاییش، لاستیق یان هەر ئەو پلاستیکە نەرمە دروست کرابوو کە قاچمان بە ئاسانی لە ناویدا هەڵدەسووڕا. نە قاچی عەزیەت ئەکرد، نە ئەگیرایە قاچمان، نە لە تەنگیدا لاقمانی زامدار ئەکرد. بە هەموو بارێکدا لەگەڵت ڕادەهات، لەگەڵ هەمووان نەرم‌ونۆڵ و مێهرەبان بوو. 😊
باتە بۆ هەمووان یەک جۆر بوو تەنیا لە شێوەدا جیاواز بوون، بۆ نموونە:
باتەی ئاخووندی: نووکی پێڵاوەکە گرد و خڕ و پان‌وپۆڕ بوو، وابزانم هەر بەو بۆنەوە ناویان لێنابوو.
باتەی ئاخووندی زۆرتر پیاو ماقووڵانی گوند لە پێیان دەکرد، وەک؛ مامۆستایانی ئایینی، خان، کوێخا، سەیزادە و شێخ و ...
باتەی نووکدرێژ و پاژنەپان؛ قەیتاندار بوو، زۆرتر بۆ جووتیار و شوان و کرێکار و ... دروست کرابوو.
باتەی قولووچ‌قولووچ؛ ژێرەکەی وەک پێڵاوی ئێستای فووتباڵیستەکان وابوو، زۆرتر بۆ لاوان و وەرزشوانان و مێردمنداڵان بوو کە وەرزشیان پێوە ئەکرد و جوان‌پەسەند بوو.⚽️
باتەی ژنانە؛ کەمێ پاژنەکەی بەرز بوو و نووکی کەمێ درێژتر و باریکتر بوو کە بۆ کچان و ژنان دروست کرابوو.
درێژەی هەیە👇👇👇👇

#نووسینی_فارووق_سەعیدزادە
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
11
ڕوخساری خەمباری من

زەردەپەڕی لای ئێوارە، کز و کەلەلا، وێنەی کەسێک کە ڕۆژووی بێ پارشێوی گرتبێ، لەنێو پارک و باخچەی شاری هەر لاکەی سەرم دەهات. چاوم بڕیبووە ڕووباری گەورەی شار. ڕووبار لە دەشتێکی بەربڵاوی سەرووی شارەو دەهات و پاش پێچ و قەمچێکی زۆر بە دڵی شاردا، لەو سەری شارەوە تێدەپەڕی و  سەرەو لێژی دۆڵێکی قووڵ دەبوو. لەو کاتەدا گوێم  له دەنگی غەریبی چەند باڵندەی کۆچەری بوو کە بە پۆل دەفڕین. وەکوو بڵێی چاوەڕێی قەیرانێکن.

نوقمی دەریای خەیاڵ و خەمی خۆم بووم. لەپڕ دەستێک بە توندی باڵی گرتم.
دوژمنی ڕای ئیمانتان بێت، پولیسێک بوو زۆر گرژ و مۆن. وای دەزانی دزی لە کادێندا گرتووە. وتم: خێرە قوربان؟ خودا نەکەردە دز و دەسبڕ کەم هاتووە کە من کەوتوومە بەر ئاوری غەزەبتان؟ وتی: لەوە زیاتر خۆت تووشی سەرئێشە و جەنجاڵ مەکە، تۆ تاوانباری. وەرە وە پێشم کەوە بزانم. وتم: کام تاوان؟ وتی: ڕوخساری خەمبارت. مەگەر نازانی بە پێی یاسا هەمووان دەبێ هەست بە بەختەوەری بکەن؟ تۆ وەها دژداماوی دەڵێی تەرمی حەوت برات بە ڕۆژێک بۆ هاتۆتەوە. ئەوە کەم تاوانێکە؟ وتم: یاسایێکتان نییە کە کەس نابێ برسی بێت، یان کەس نابێ بێماڵ بێت؟...  وتی: ئەو قسانەت بۆ خۆت باشن. وتم: ئاخر چۆن  هەست بە بەختەوەری بکەم، کاتێ ژیانی ئەو خەڵکەتان ئەوەندە تاڵ کردووە، ئەگەر بیدەی بە دەم بزنەوە، بە پێی خۆی دەچێتە پێشوازی گورگەوە؟ وتی: باشتر وایە بێ قسە کەویتە ڕێ. وێستم خۆم دەم بە چۆمدا و خۆم ڕزگار کەم. بەڵام منی بێ هێز، ئەگەر گەماڵ بە کلکی لێم بدا، دەکەوم، نەمتوانی لە دەستی ئەو کۆتەرەملە هەڵێم. دەست بێ دەسەڵات، وە پێش کەوتم.

لە ڕێگا تووشی چەند کەسێک هاتین. هەر کە زانیان چ باسە، بوون بە مێمڵم. دەمیان لەبەر کابرای پۆلیس گەز و نیوێک پان دەکردەوە. بە پێکەنینێک ناشیرینتر لە شیوەنی ورچ،  منیان وەبەر تف و لەحنەت دەدا. کە تۆ چۆن وەکوو ئێمە بەختەوەر نیت؟!
هەتا گەیشتینە بنکەی ناوەندی پۆلیس، جەماوەری دین بەڵەک، حەوت کفنیان پێ زەرد کردم.

جەنابی ڕەییس پرسیاری کرد: بۆچی یاسات ژێر پێ ناوە؟ وتم: من ئاگام لەو یاسایە نەبووە! وتی: چۆن ئاگات لێ نەبووە؟ ئەم یاسا دوو ڕۆژە دەرچووە. بە ڕۆژنامە و ڕادیوو و تەلەفزیۆن و هەموو مێدیایەک جاڕمان داوە. وتم: من نەمبیستووە. وتی: بۆچی تەشریفتان لە کوێ بووە؟ وتم: زیندانی ناوەندی و تازە ئەمڕۆ خەلاسیم هاتووە. وتی: چ ماوەیەک لە زیندان بووی؟ وتم پێنج ساڵ. وتی: لە زیندان چۆن لەگەڵ زیندانی دەجووڵێنەوە؟ وتم: دۆم بە ژنی خۆی واناکات. وتی: تاوانت چی بوو؟ وتم ئەو دەم، پێکەنین قەدەغە بوو. من لە پێش چاوی خەڵک پێکەنیم.

تۆزێ سەیری یەکتریان کرد. ڕەییس وتی: لە یاسای ئێمەدا، سەگی سپی بۆ باره لۆکە زەرەرە. زوو بیبەن. ئەمجارە دە ساڵم بۆ نووسیوە.

کاتێ بەرەو حەبسی تاریک دەیان بردم، پرسیارێک مێشکمی دەسماند. بە خۆم دەگوت: لەم وڵاتەدا هیچ ڕوخسارێکت نەبێ باشتر نییە؟

هاینریش بۆل/ تورج رهنما

خوێنەری هێژا!
جیا لە باسی یاسا و دەسەڵات، مێدیاکان شەو و ڕۆژ پێمان دەڵێن نابێ خۆتان بن. دار و دیوار پێمان دەڵێن نابێ خۆتان بن. بۆیە لە کۆمەڵگا زۆر ئەستەمە کە خۆت بیت. کەسێک بیهەوێت خۆی بێت، تاوانی زۆرە. کۆمەڵگا ئەو مافەت پێنادا کە خۆت بیت. وەهات پێدەکات نەک تەنیا هەستی خۆت بکووژی، پێچەوانەکەشی بنوێنی. ئێمە لەبەر قسەی خەڵکی  زۆر کار دەکەین کەچی بە قازانجمان نییە. یان کارێک کە بە قازانجمانە لەبەر قسەی خەڵکی نایکەین.

جا لەوەش خراپتر، فرانتز کافکا لە چیرۆکی "گۆڕانکاری"دا، وێنەی سامناکی مرۆڤێک دەکێشێت کە لە کۆمەڵگایەکی دڕندەدا دەبێتە ئاژەڵ، تەنیا بۆ خۆ شاردنەوە لەوەی کە خۆی بیت.
یان وێنەی هەملێتی شکسپیر کە کەوتە شک و گومانە لە بوونی خۆی و تراژدیای خولقاند.

جا بزانن کوردی ئەمڕۆ کە سەدان ساڵە نەیانهێشتووە کورد بێت، ئێستا بووە بە چی؟ وەها دەروونمان تێک تەپیوە، هەموو شتێکێن جگە لە کورد بوونی خۆمان. بۆرە کوردی وامان هەیە بە کوردیش خەون نابینێ.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٥/١١

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12👏6
گۆڵبەزە

مینە کەڕ و چەند هەڤاڵێکی لە قەراخ چەمی سەقز ( یادی بەخێر ئەو چەمەی وا ئەو کات ڕاوە نقەی لێ ئەکرا بەڵام ئێستا وەک لەپی دەست وشک و بێئاوە) خەریکی خواردنەوە بوون و سەریان گەرم داهاتبو. لەناکاو شاری سەقز بۆمباران دەکرێ. بەداخەوە زۆر کەس بێتاوان شەهید و بریندار بوون و زۆر خەساری ئابووریشی لێکەوتەوە.
جا با بچینەوە خزمەت مینەکەڕ و هەڤاڵانی:
مینەکەڕ ڕوو لە کاکە حەمەی ڕەشیە کۆڵ دەکات و دەڵێ: حەمە نەڵێی مینە کەڕە و ئاگای لێ نییە، تڕێکی باشیشت بەردا.
کاکە حەمەیش وتی ماڵ وێران، کورە تڕی چی هەی کەڕوکاس؟ سەقز خاپوور بوو. تۆ دەنگی ئەو بۆمبانەت بە تڕ هاتوەتە گوێ؟

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍62
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
با عرض سلام و ادب خدمت تمامی دوستان عزیز این تصاویر مربوط به آتش سوزی منطقه کراباد میباشد که با تلاش تیمهای اطفای حریق مریوان و سرواباد خوشبختانه مهار شد و متاسفانه سه نفر از دوستانم مصدوم شدند لذا ما برای تکمیل امکانات مهار آتش نیاز به تهیه لوازم از جمله دستکش نسوز  _ دمنده _  بیسیم _ و .... داریم خواهشمندم از همه دوستان و خیرین با مبلغی هر چند ناچیز ما را در تهیه این وسایل یاری فرمایید و این پیام را نیز در گروههایی که عضو هستید و یا میان مخاطبانی که اهل خیر و احسان و همکاری هستند نشر دهید . با تشکر از همه شما . یوسف سپهری مدیر کمپین خیرین مریوان و سرواباد .
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
شماره کارت جهت همکاری : ۶۲۸۰۲۳۱۳۱۸۸۱۶۸۳۱ یوسف سپهری


مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
1
هاوڕێیەک وتی لەگەڵ مامە قالەم چووبووین بۆ تاران بۆ لای دکتۆر.
چەند شەوێک لە نهۆمی(قات، طبقه)ی ۵ی هوتێلێک بووین و بە ئاسانسۆر هاتووچۆمان ئەکرد. مامەم زۆر بەلایەوە سەیر بوو کە سندووقێک لە خوارەوە دەچێتە سەر و دێتە خوارەوە.
یەک دوو جار بەڕێکەوت لە خوارەوە پیرەژن سوار دەبوون، کە دەهاتە خوارەوە کچی جوانی تێدا بوو.
مامەم بەو نەخۆشیەشەوە هێشتا هەر سۆعبەت و قسەی خۆشی ئەکرد وتی: ڕۆڵە ئەمجارە هاتینەوە مامۆژت(ژنی مامە)ت و دایکیشت لەگەڵ خۆمان دێنین و ئەینکەین بەم سندووقا، بەشکەم یان بڕێک جەوان و لووس ببنەوە، یان ئەمەخوایە بیانگۆڕن بە دوو ژنی جوان. جا ئیتر خوا لە بریتی حۆریەکانی ئەو دونیایشمان دایبخەرجێنێ.

ئاسانسۆر: مصعد(عربی)

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
7
مەلایەکی خەڵکی لەیلاخ چوار ژنی هەبوو.
هێشتا ئەیووت ئەگەر شەرع بوار بدات ژنی تریش ئەخوازم، من زۆر حەزم لە ژنە و هیچکات تێر نابم.

کاتێ کەوتە گیانەڵڵا(گیانسپاردن) لێیان پرسی: مامۆستاگیان وەسیەت و داواکاریت چیە؟

وتی: هەر ئەوە کە بە لەشی پاک و دەسنوێژەوە ئەچمە حوزووری خوا بۆ من بەسە و هیچم ناوێ

لەیلاخ: ناوچەیەکی قوروە و دێولان
گیانەڵڵا: احتضار، مشرف بە موت

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
4
"مام بارام و گێرەکردن"

(لە بەر بڕێک تێبینی ناوەکانم گۆڕیوون)

لە ئاوایی ..... ناوچەی مەریوان مام بارامێک هەبوو کە کارکردن بە تراکتۆری بە حەرام ئەزانی و کاروباری کەشاوەرزی خۆی هەر وەکوو ساڵانی زوو بە گا ئەنجام ئەدا. مامۆستایەکی خەڵکی شنۆ لە ئاواییەکەیاندا بوو کە هەر بە بۆنەی ئەو تایبەتمەندیەیەوە لەگەڵی دۆستایەتییەکی تایبەتی هەبوو. ڕۆژێکی هاوین، مام بارام ۲گا و هێسترێک و کەرێک ئەبات بۆ گێرەکردن. لە پێشا لە ناو دەوەنێک هێسترەکە ئە....ت. دواتر ئەیانبەستێت بۆ گێرە، کەرەکە زۆر سەرکێشی ئەکا. مامۆستاکەی ئاوایی لە جادەکەوە ماندوونەبوونی ئەکا و ئەڵێ مام بارام خۆزگە کەرەکەشت گابایە(بە شێوەزاری شنۆیی یانی لە جیاتی ئەوکەرە گایەکی تر بووایە). بەڵام مام بارام کە لە خۆی شکی ئەبێ لە دڵی خۆیا ئەڵێ: تۆ بڵێی چاوی لێ بووبێ من هێسترەکەم گ...وە؟
بانگی ئەکات و ئەڵێ بیکە بەخاتری خوا نەیگێڕیتەوە بۆ کەس، حەیام نەبەی ئاممان.

گێرە: خرمن کوبی(فارسی)
کەشاوەرزی: وەرزێڕی، فەلایی

#عومەر_محەمەدی_شنۆ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
17🥰1
لە ئاواییەکی ...ی بەری بەگزادەی مەریوان، ئەحا و سدێق کە برابوون دوای ئەوەی لە ماڵەوە شێو ئەخۆن، ئەچن کە شەو بە لای بێستانەوە بخەون. کە ئەگەنە نزیکی بێستانەکە ئەبینن دوو برادەریان بە ناوی جەمال و عارف هاتوون بۆ سەیران و ئاگریان کردووەتەوە و لەو تاریکولێڵەیەدا خەریکن گۆشتی پراسووی بزن ئەبرژێنن.
خوڵکێکی توودڕکییان ئەکەن و بە قەسەم و تەڵاق ئەیانهێننە سەر سفرە.
ئەوانیش شان بە شانی جەمال و عارف ئەخۆن. لە ئاخرەوە پێشەیەک ئەمێنێتەوە ئەحا دەستی بۆ ئەکێشێ. ئیتڕ جەمال ئیمانی لە لا نەما و تەڵاقی خست سێ بە سێ وتی وەڵڵا لەوسی بۆ نابەیت; هەی هاوار خۆ تۆ نەتئەخوارد و بە تەڵاق و قەسەم هاتیتە سەر سفرە کەچی دیارە ئەبێ بە تەڵاق بچیتەوە دواوە؟

عارفیش کە تا ئەوکاتە بێدەنگ بوو وتی: برا هەی هاوار خۆ گوومان نەخوارد خوڵکمان کردن. هەی چڵێسینە

#امیر_مدیریان
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
5👍4
باوه گەورەم خودا عەفووی کا، ۲۰ ساڵ له مەوبەر له گەل مامه ئەمینم چووبوون بۆ گەنم دوورین. مامه ئەمینم زۆر ماندوو ببوو،  نزیک نیوەڕۆدوا وتبووی  ئیتر من گەنم نادوورم. ک...م به گوڵ گەنمەکه ک...م به لقه لقی گەنمەکه. باوەگەورەیشم کە زۆر پیاوێکی لە سەر خۆ بوو، وتبووی: وا مەڵێ ئەمین گیان  لق و گوڵی گەنم  زبرە،  ک...ت ئەڕووشێنێ.

#باوکی_پارسا
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
5🥰3
برادەرێک گێڕایەوە وتی: لە سنە لە پشتی چرای سوورەوە(چراغ قرمز) وەستابووم، بینیم چراکە سەوز(سبز)بوو و ترافیک ئەوەندە قورس بوو نەمدەتوانی بجوڵێم، شۆڤێری تاکسییەک لە پشتمەوە هەر بۆقی بۆ دەدام، منیش وتم کاکە خۆ کوێراییت نیە ڕێگە نیە بڕۆم.
هەر وەهام وت ئەوانەی لە تاکسییەکەدا بوون هەموویان هاتن بۆم.
منیش کردم بە خاکەنازی سپوورێکا و چووم بۆیان وتم: تەڵاقم کەوتبێ هەر هەمووتان ئەکوژم.
موعتادێک لە بەر دووکانێکەوە هاواریکرد:
عەمووگیان قەیناکا دوو دانەیان بهێڵەوە بۆ زاد و وەلەد(بقای نسڵ)

بۆق: هوڕین
سپوور: ئەو کرێکارانەی شەقام و کۆڵانەکان خاوێن ئەکەنەوە
خاکەناز: پێمەڕە، بێڵ
موعتاد: گیرۆدەی ماددەی سڕکەر

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12
ئەم ڕێگا بەرەو کوێ دەڕوا؟

لە کۆڵانێکی تەنگەبەر، دەرکەیەک  هەمیشە ئاوەڵا بوو. پەردەیێکی ئەستووریان پێدا هەڵواسیبوو. دارێکی بەتەمەنی پڕ لەق‌ وپۆ، لە لای ڕاستی حەوەشەکە بوو. چەند پیاوێک لە ژێر سێبەری ئەو دارەدا دانیشتبوون. یەکێکیان دەیگوت: من چەندین ئیش و کارم گۆڕیوە. بەڵام لەکن خودای نەبێتە ناشوکری، ڕزقی من وێنەی کلکی کەر نە کورت دەبێت و نەدرێژ. ئەویتر دەیگوت: مرۆڤ لە بەهەشتیشدا کرێنشین بێت، هەر بەشی خەفەتە. من باوکیشم هەر لەدایکبووی ئەم شارە بوو. کەچی هەر نەبووین بە خاوەنماڵ. لاوێک لە پاڵ حەوزی ناوەڕاستی حەوشە لووتی داژەندبوو.

لە ژوورەوە وێنەی پوورەی هەنگ، ژنان تێکڕا قسەیان دەکرد. ژنێک دەگریا کە کوڕەکەم حەوت مانگە ون بووە. ئەو حەوت مانگە هەر شەوێکم بە ساڵێک تێپەڕیوە. ژنێک دەیەویست لای میردەکەی کە ژنی بەسەردا هێناوە، خۆشەویست بێت. ژنێک قوفڵ و کلیلێکی لە ناو دەستی توند گرتبوو...

یەکە یەکە دەچوونە ژوورەوە. کابرای دوعانووس لەسەر تەخت چەند کتێبە شڕی لە پێش خۆی دانابوو. کاسە و دەفرێکیش لەپاڵ دەستی. دەتگوت سکڵی لەنێو زار دایە. بە پەلە دوعای دەخوێند. کاتێ لەگەڵ بەرانبەرەکەی قسەی دەکرد، جارجارەش سەیری بن میچی دیوەکەی دەکرد و لەگەڵ کەسێکی نادیاردا دەدوا، کە لە غەیبەوە هەواڵی بۆ دێنێت.

دیارە بۆ هەر گرفتێک دوعای تایبەتی خۆی هەبوو: بۆ دەوڵەمەندی، نووشتەی سێ سووچ کە دەبێ بە خوێنی کەروێشک، سوور بکرێ و لە شەوێکی مانگە شەو، لە سووچی قەبرستان بکرێتە ژێر خاکەوە.دایکێک کە منداڵەکەی لە ماڵ هەڵاتووە، دەبێ دوعاکە بە مۆم بسووتێنێ و بێدات بە دەم ئاوەوە هەتا منداڵەکەی بگەڕێتەوە. بۆ بەستنی ڕزقی کەسێک دەبێ دوعاکە تێکەڵ بە گۆشتی مەڕی گێژ، دەرخواردی سەگی ڕەش بدرێت...

ئێوارە کابرای دوعانووس پارەی سەرقەڵەمانەی ئەوڕۆژەی کۆ دەکردەوە. خێزانی هاتە یارمەتی. هەر شێوە ئەسکەناسێکی بە جیا دەنایە مەڵۆ.
مانگانە چەند شەو دەچوونە چێشتخانەی دەرەوەی شار. ئەو شەوەش سواری ماشێنی خۆیان بوون و لە دەرکەی پشتەوە چوونە سەر شەقام.

له ڕێگا کابرا بیری لەو خەڵکە دەکردەوە. کاری بەوانە نەبوو کە لێیان بۆتە عادەت، وا دەزانن ئێرە نانەواخانەیە و هەموو ڕۆژێک دێن. بەڵام پێم سەیرە کە ژنێک دەیەوێ لای میردەکەی کە ژنی هێناوەتە سەری خۆشەویست بێت. ئاخر ماڵکاول! ئەو ئەگەر تۆی خۆش بویستبا ژنی دیکەی نەدەهێنا. کابرا بە لوتێکی زل و چاوێکی خێل دەڵێ حەزی لە ئافرەتێکی پشت پاژینە پڕە کە نوقڵ بە زاریدا ناڕوا، لەگەڵ مانگی چاردە بەشەڕ دێت. ئاخر مەگەر کەر داویەتی بە عەرزا کە مێرد بە تۆ بکات؟ مامۆستایێکی کیمیا هاتووە بزانێ دزی ماڵەکەی کێیە؟ نازانم ئەو خوێندەواریەی کەی بە کاری دێت؟ ژن و پیاوێک هاتبوون کە دەمی کتێبیان بۆ بکەمەوە و پێیان بڵێم کە ئەو کچەی دیاریان کردووە بۆ کوڕەکەیان، بە کار دێت یان نا؟ بابان کڵۆڵ! من خۆم هەتا ئێستا سێ ژنم هێناوە هیچیان بەکار نایێن.
کابرا هاتووە داوا دەکات ڕزقی خزمێکی دەوڵەمەندیان ببەستم. دەی جا ئەگەر خزمەکەت ڕزقی ببەسرێ چی بە تۆ دەگات؟
لە سەر هیلکەی مریشکی ڕەش چەند وێنەی بێمانا بۆ ژنێک دەکێشم کە منداڵی نابێ، کەچی دەپاڕێتەوە قوربان بنووسە کوڕ بێت.
کابرا ناو لەپی نیشانی من دەدات تا بزانێت دواڕۆژی چۆن دەبێنم. من دەبینم  قامکی ئەنگوستیلەی هێشتا دوو ڕەنگە و دیارە تازە ژنی تەڵاق داوە. پەڵێک دەخەم بە دارا و پێی دەڵێم: دەوروبەرەکانت قەدری تۆیان نەزانی. لە ژیانتدا بەختت نەیهانی. خەریکم قسەی ڕابردووی پڕ لە هەڵەی خۆی دەکەم و ئەو بە غەیبی دەزانێ.
من دواڕۆژی ئێوە نابینم بەڵام لە ڕابردووتان ئاگادارم کە چۆن بارهاتوون. ئێوە بتانبەنە بەهەشتیش، لە خۆتانی دەکەن بە جەحەندەم، بە دەوڵەمەند و گەداتانەوە.

"فریودانی ئەو خەڵکە زۆر ئاسانتر لەوەیە کە تێیان بگەیێنیت کە فریو دراون". جا مەگەر کاتی خۆی کەم هاوارم کرد؟ کامیان تێگەیین؟ سەردەمی لاویەتی تێکەڵ بە گرووپێکی چەپی بووم. دێ بە دێ دەگەڕاین. لە دێهاتێک چەند لایەنگری بنەماڵەمان هەر کە منیان ناسی هاتنە پێشوازم. بە خەڵکیان گوت: باپیری ئەم لاوە ئەوەندە زاتێکی پیرۆز بوو، هەرکە سواری دیوار دەبوو، دیوارەکە دەکەوتە ڕێ. لە پێش چاوی هەر ئەو خەڵکە و هاوڕییانم دام لە قاقای پێکەنین و وتم: باپیری خۆمم باش لە بیرە، کاتێ لەسەر ئەسب کەوتە خوارەوە و مرد.
بەڵام پاش تێکچوونی شۆڕش لەبەر بێکاری و نەداری، گەڕامەوە سەر ئیش و کاری باپیرم.

لەسەر چوار ڕێیانێک منداڵێک ڕۆژنامەی دەفرۆشت. ڕۆژنامەیێکی کڕی. هەتا بزانێت دەنگ و باسی وڵات چییە.

پاش ئەوەی کە لە ڕستوران، خواردنێکی بەتامیان خوارد، دیسان خۆی و ئیش وکاری لەمێژینەی باپیری ئاشت بوونەوە.

ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی

خوێنەری خاوەنبیر!
زۆرێک لە ئێمه ڕێگای گەیشتن بە ئاواتەکانمان نازانین.
مێشکی بەتاڵ پاڵ بدات بە گیرفانی بەتاڵەوە،  دەمانخاتە تاریکە‌ڕێگایەک کەچوار دەوری گورگە لوورە.

عیسا ئەحمەدی
@malaymazbura
👏179
پێرەکە مامەم زەنگی بۆ دام وتی بڕێک دڵم یەت بەیەکا(هەست بە ڕشانەوە ئەکەم) بێ بمبە بۆ خەستەخانە.
بردم دەرزییان بۆ نووسیبوو خانمە پەرستارێک دەرزییەکەی لێدابوو مامەم هاتەدەرەوە دەستێکی گرتبوو بە سمتییەوە و ئەودەستەکەیشی بە دیوارەکەوە و بە شەلەشەل ئەهات و هەر بۆڵەی دەهات. وتم شکور باشتر بووی مامەگیان؟
وتی کورە نەوەڵڵا باشتر نەبووم شەلیشیان کردم. ڕۆڵە خۆ ئەم کچەپەرزدارانە(پەرەستارانە) جۆرێک دەرزی ئەوەشێنن، ئێژی خەتای منە شووی بۆ ناکرێ. دایکم تۆزێ هێواشتر، دادەگیان، خۆ نە تۆ دامپزشکیت و نە منیش وشترم.

دامپزشک: پزیشکی ئاژەڵان

#شوعەیب

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰65👏4👍3
بەسەرهاتی خۆم و خاڵە کەریم

خاڵە کەریم بە ڕەحمەت بێ تەمەنی لە حەفتا و پێنج تێپەڕ ببوو و لە لای کچ و زاواکەی ئەژیا کە بەڕاستی دوڵەمەند و دەستڕۆیشتوو بوو. بەڵام بەداخەوە فێری سواڵکردن بوو.
خاڵە کەریم هەموو کات پاک و خاوێن و کڵاو و مێزەی چاکی لەسەر بوو و کەواپاتۆڵی دەرەجە یەکی لەبەردا بوو. پێڵاوەکانی بۆیاخ لێدراو کە ئەتتوانی وێنەی خۆتی تێدا ببینیت و گۆچانی بڵاڵوکی ڕێک لە دەستیدا بوو.
لە ناو دێی ... دا داوای پارەی نەدەکرد بەڵام لە سەقز پارەی داوا دەکرد.
لە دێ دەیوت میرزا گیان ئیشتیام لە کانەدایە ( نۆشابە ) خەڵکیش پارەکەیان لە مشتی دەنا. بە حەمەساڵەی ئامۆزام گەیشتبوو وەک هەموو کات وتبووی میرزا گیان ئیشتیام لە کانەدایە. حەمەساڵەیش وتی بە قسەوە گرتم تا بەر دوکان و خێرا چووم دوو دانە نۆشابەی گەورەی زەرد و ڕەشم بۆی هێنا و وتم خاڵە کەریم گیان ئەوندە بخۆوە تا ئەتەقی.
خاڵە کەریمم باش ئەناسی کە پێویستی بە پارە نییە و خووی بە سواڵکردن گرتوە.
ئێوارەیەکیان چوار دانە مشتەریم هەبوو خەریکی سەر و ڕیشی مشتەرییەک بووم خاڵە کەریمم دی بەرەو دوکانی من دێت. بە مشتەریەکانم وت کاکە ئەم کابرا هەرچییەکی وت نە سەیری بکەن و نە قسەی لەگەل بکەن.
وەڵا خاڵە کەریم هات و وتی میرزا گیان خێرەکەمان دەنێ. کەس سەیری نەکرد و منیش خەریکی ئیش و کاری خۆم بووم وەک ئەوەی کە هەر خاڵە کەریممان نەدیوە.
بڕێک ڕاوەستا وایزانی دەنگیمان نەبیستوە، کەمێک دەنگی هەڵهێنا و وتی میرزا گیان خێرەکەمان دەنێ. دووپاتە کەس ئاوڕی لێ نەدایەوە. ئیتر پڕ بە دووکان قیڕاندی میرزا گیان خێرەکەمان دەنێ. ئەمجارەیش کەس خۆی تێنەگەیاند. هەر بەو دەنگە بەرزەی وتی ئەی لە ...ی دایکی هەمووتان بەرم.
جا ئێمە دامان لە پڕمەی پێکەنین و زۆرێکی زۆر پێکەنین.
یەکێک لە مشتەریەکان وتی بریا پارەکەمان پێبدایەت و ئەو جنێوەمان نەخواردایەت. منیش وتم کاکە گیان خاڵە کەریم چەکی داناوە، بەشەکەی دایکی تۆ بۆ دایکی من.


تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰72
میرزا عەلی برادەرم گێڕایەوە وتی زەمانی شا لە ئاوایی...دا تەنیا من ماشینم هەبوو ئێوارەیەکی زستانی ساراڵ، ڕەحمانی هاوڕێم هات وتی مەردی خوابە عەزەی کوڕم دنیا گەڕاین کەس کچی ناداتێ خۆت ئەزانی ئەگەرچی بڕێک شیرین عەقڵە بەڵام خۆ هەر ئینسانە و پێگەیشتووە و ئەبێ هەر ژنێکی بۆ بهێنم. بێ با بە لاندروێرەکە بڕێک بەم دێهاتانا بگەڕێین بەڵکوو ئەمە خوایە ئافرەتێکمان دەسکەوێ بۆی.
بەیانی لاندروێرم ڕۆشن کرد و دوای ماوەیەک گەڕان هیچ کچێک ئامادە نەبوو شووی پێ بکات چوونکە ناوبانگی عەزەیان بیستبوو کە شێتۆکەیە. وتیان لە ئاوایی .... کچێک هەیە بەڵام هەردوو چاوەکەی خێلن و لەوانەیە مێردی پێ بکات. بەڵێ قسەمان لێکرد و ڕۆژی دواتر عەزە شێت و من و باوکی چووین بۆ ماڵی باوکی کچە(چیمەن) و الحق چیمەن پارچەیەک تەڵابوو. وەڵا گفتمان لێ وەرگرتن و لە ترسی ئەوەی نەکا پەشیمان بنەوە هەر لەویا ماڵبڕمان کرد و من و دوان لە پیاوانی ئاوایی بووینە شاهید و مارەمان کرد. پەلەپەل کەوتینە تەدارەکی زەماوەن و پێنجشەمەی دواتر لەناو میترێک بەفرا چووم بە لاندروێرە شەماڵ هێنام بەبووکی. شەو سەعاتی ۲ خاپەریزاد(پێخەسووەکە) و برا بچووکەکەی عەزە شێت بە هەڵەداوان کردیان بە ژوورا ها میرزاگیان نەوبووک خوێنی ناگیرسێتەوە ماشینەکە ڕۆشنکە با بیبەن بۆ سنە. تمەس عەزە وەکوو کوردی دۆ نەدیو وێرانی کردبوو بەیەکا. هەرچۆنێک بوو گەیاندمانە سنە و لە بیمارستان باسەکەمان بۆ دکتۆرەکە گێڕایەوە. گوێمان لێ بوو پەرزدارێک لەبەرخۆیەوە ئەیوت: زاوای نادرووس شپرزی کرگە هیییچ، چاوگەلیشی گێڕ بووگە.(نەیزانیبوو چیمەن هەر لە زکوماوە چاوی خێلە. وایزانیبوو لە ئێشا وەهای لێهاتووە).
جا ۲۰ساڵ لەمەوبەر بەداخەوە عەزە کەوتە هەسێڵێک و خنکا من و کوڕێکی شۆریمان جاروبار زەردەخەنەیەک ئەیگرتم کوڕەکەیشی بە زەردەخەنە جوابی ئەدامەوە و ئەیوت مامەعەلی ئەزانم بیری چیت کەوتووەتەو باوەڕەحمانم قسەی بۆ کردووم. خاتوو چیمەنیش سالارە ژنێکی لێ درهات دنیا هەر بە ئاواتیەوەن


تێبینی: #کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
11👍7👏3
7

کتێب فرۆشێکم ئەناسی نەک هەرخۆی هەموو نووسینەکانی ناو دڵی وەک ئەو جلانەی پاش گووشینی نهێنییە تەڕەکانی هەموو هەڵ ئەخستن تا منیش بیانبینم، کتێب فرۆشێک پیرانی هەورامان هێمنایەتی دەروونی بوون ، قەفەسەکانی ڕووکراوە بە بزەی وشە لە خۆی ئەچوون ، ئەو ئیتر نەیئەتوانی خەمێک لە خۆی بشارێتەوە کە منیش ڕێم پێ بردبوو ، جەستەیەکی باریکەلە وەک خەونە نائومێدەکانی ، دەریایەک دوور لە وڵاتەکەی کە هەرچوار دەوری بە لم و خۆڵی نەهامەتی تەنراوە ،
کتێب فرۆشێک پڕاوپڕ لەو خەیاڵانەی کە ژمارەی بەرگەکانی هەڵخراو بە دیواری دووکانەکەیا ،کە فرۆشیاری ڕستە و دێڕی ناوازە و شێعری گۆشەگیر و چیرۆکی مردوو لە ژمارەی حەسرەتەکانی تەنیا لاگوێلێکیان ئەنواند ، ئەو خوای نەدەویست بەڵام ئەهورا کۆدی ژیانە نهێنییەکەی بوو کاتێ کە مرد ،
کتێب فرۆشێک هەموو لاپەڕەکانی بوونی مۆری مەرگیان لێدرابوو ، مەولەوی گۆزەی پڕ لە فێنکی بەر سێبەری پشووە ماتەکانی بوو ، هەورامان چیرکەیەکی عوسمان بوو بۆ سۆهاتنەوەی ئەو سۆزانەی لە گاتاکانەوە تا ماریفەتی پیرشالیار و تا ئەو هاتنانەی پڕ بوون لە گومانی نامۆ بەم خاکە ،
کتێب فرۆشێک هەتیووی بەو هەموو پەرتووکە لاڵانە بەخشی کە خۆی ڕۆیشت و ئەوان ئێستەش ئەیگێڕنەوە ئەو کەلێک بوو مەریوانی و هەورامانییەکانی وەک چاو ڕۆشناییەک بە سنە ئەکردەوە و خۆیشی چاوێکی لە پاش مردنی خەیاڵەکانی بوو تا جێنەمێنن ، تا تەنیا و سەرگەردان بە شوێن پێیەکانیا بێهوودە بۆی نەگەڕێن ،
کتێب فرۆشێک هەموو عەوداڵانی سیاچەمانە و هۆرەچڕەکانی ئەم ناوە کۆک و تۆنی خۆزگەکانیان بەوەوە ون کرد ، ئەو دنیا ئەگەڕا بە دوای خۆیا دنیاش لە دەوری سەری گێژی ئەخوارد  ئەوەندە چاوی لە خوڵکێک بوو ، ملیارەها وشە لەویا بوون ئەو لە مێشکی کڕیارەکانی بچێنێت ، هەزارەها لاپەڕە سەریان لە هەڵنەدانەوەی خۆیان سووڕ مابوو ، کەلامە پیرۆزەکان ، دێڕە گومڕاکەرەکانی فەیلەسۆفەکان لەویا ئێستەش ماق ماون بەو دەرگایەدا بۆ هەمیشە لە سەریان داخرا و تەقەیەکی نەدایەوە لە هاتنەوە ،
کتێب فرۆشێک خۆم و خۆی و ئەو قسانەی بە گوێی یەکترمانا ئەچرپاند ئەزانین بۆ ئەو مرد و بۆ من ماوم ، بۆ ئەو نەیوێرا لەوە زیاتر مەرگ ماتڵ بکات و منیش هەر بە تەمای هەڵدانەوەی مۆرەیەکی تری بەختم بەڵکوو ئەمجارە ، بەڵکوو کتێب فرۆشێک سەرێک لەم نووسینانەم بداتەوە ، لەوانەیە پێم بڵێ بۆ پەلەی کرد و نەوەستا بۆ بەرگەی سەرمای درۆ و تینی ئومێدێکی ڕواڵەتی نەگرت تا تۆزێکی تری دەست ڕاگرتن .

#حەمەدەمین_ئەحمەدی(هەوراز چاوگی)

تێبینی: #کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
9
2025/10/26 05:22:20
Back to Top
HTML Embed Code: