نامەیەک بەرەو ئەستێرەی گەلاوێژ

فەرماندە بەڕێزەکان!
هەر لە سەر هەسارەی زەوی تا دەگاتە ئەستێرە گەشاوەکەمان، گەرمترین سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکەین.
ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی ئێمەیە لەپاش گەیشتن بە هەسارەی زەوی. ڕەنگە ئێمە لەم هەسارەدا شارەزای زۆر شتان نەبین و ڕاستییەکان بۆمان ڕوون نەبێت. ڕەنگە شتێک لێرە ناتەواو بێت. بەڵام ئەوەی کە بۆمان ئاشکرایە، لە سەر گۆی زەوی، مرۆڤ بەرچاوترین و وریاترین بوونەوەرە. مرۆڤ دابەش دەبێت بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز، کە بە زمانی خۆیان پێیان دەڵێن دەوڵەمەند و فەقیر. ڕەنگە تا ڕادەیێک هاوشێوەی یەک بن بەڵام ئیمانمان نەچێ، تەنیا خودایان یەکێکه.
ڕەگەزی فەقیر حەزیان لە جل و پێڵاوی کۆن، جاجم و بەڕەی شڕ و کەلوپەلی سواوە. لە ماڵیان کەر بکەوێ ددانی دەشکێ! ئەوان ژیان لە گەڕەکی پیس و پۆخڵیان پێ خۆشترە و لە کۆشک و تەلاران ئۆقرە ناگرن. زۆربەی زۆرینەی کاتیان سەرقاڵی چالاکییەکن کە خۆیان پێی دەڵێن کار. جاری وا هەیە کە بە هۆی کارەکەیان یان لەبەر تاو دەسووتێن یا لەبەر باران دەخووسێن یا لەبەر سەرما دەتەزێن. بەڵام وا بیر مەکەنەوە کە ئەمانە حەزیان لە سرووشتە. گیاڕەشی بەهاران لە باوەشی سرووشت، ئەوا دەوڵەمەندە کە بە قریوە و بریوە و قلی بلی، حەزی له هاژەی چۆم و شریخەی هەور و قاسپەی کەو و خوڕەی ئاوە. بەڵام نازانین بۆچی کاتێ بە چلەی هاوینان کە کێوان ویشک و زەردن و ئاوریان تێبەردەبێت، ئەوە تەنیا ڕۆڵەی فەقیرەکانن کە بۆ کوژاندنەوەی ئاور دەبن بە قەقنەس!
فەقیرەکان حەزیان لە سینەما و شانۆ و کونسێرت و ئاسەواری هونەری نییە. هەستێکی وایان بەرانبەر جوانییەکان نییە. لە ماڵی کەسیان پەیکەرە و تابلۆی دەستی هونەرمەندە گەورەکان دەست ناکەوێ.
باسی خواردنیان هەر ناکرێ. تەنیا حەزیان لە چەند شتێکە وەکوو نان و پەتاتە و تەماتە و ... کە هەموو ڕۆژێ دووپاتی دەکەنەوە. بە نۆبەرەی میوە تووشی دڵەکزە دەبن بۆیە ماوەیێک خۆیان دەخافڵێنن هەتا میوەکان شل و شەویل دەبن، پاشان دەیبەنە ماڵەوە.
فەقیرەکان ئەوەندە گرنگی بە سڵامەتی خۆیان نادەن و حازر نین کە کاری خۆیان بەجێ‌بهێڵن هەتا دکتوران چاویان پێیان بکەوێت و دەواو دەرمان وەربگرن.
فەقیرەکان کاتێ کە دەوڵەمەندانی دڵسۆز کارەکشیان لێ دەستێنن، لەباتی ئەسپسواری و یاری و دانیشتن لە سێبەری داران، دەچن تێکەڵ بە حیزب و ڕێکخراوەکان دەبن. ئەگەرچی خاوەن‌حیزب و گزیر و وەزیریش کلکیان بە دەستی دەوڵەمەندانەوەیە.

ئێمە لەم ماوەدا نەمانتوانیوە پێوەندی ئەوتۆ لەگەڵ مرۆڤەکاندا بگرین و هەر لە دوورڕا چاوەدێرین. تەنیا جارێک لەگەڵ چەند کەس لە دەوڵەمەندەکان دانیشتوین. ئەوان دەڵێن ئێمە نازانین فەقیرەکان کەی و لە کوێوە هاتوونەتە سەر ئەم عەرزە و وەکوو کلک لێمان سەوز بوون. ئەوان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەلتووری و چاکسازی ژیانی فەقیرەکان دوو ڕێگایان دەستنیشان کردووە. یەکم ڕێگا، نەسیحەت و ئامۆژگارییە. بەڵام لایەنگرانی ڕێگای دووهەم تۆزێک تووتنیان توندە و دەڵێن: کوتەک لە بەهەشتەوە هاتووە. پۆلیس بە تێڵا بەردەبێتە ویزەیان و لە بەندیخانە توند دەکرێن. وا دەزانین ڕێگای دووەم کاریگەرترە. چوونکا نەسیحەت و ئامۆژگاری نەیتوانیوە ئاستی کەلتووری و زانیاری و سەلامەتیان بەرز بکاتەوە. بەڵام چەند کەسێک لە فەقیرەکان، پاش بەندیخانە رێوچوونیان هەر دەڵێی سەمای سەیزادەیە.
ئێمە توانیومانە لەگەڵ چەند فەقیرێکیش وتووێژ بکەین. ئەگەرچی دیارە ئاشکرا حاشا لە ڕاستییەکان دەکەن. ئەوان دەڵێن ئێمە دوو ڕەگەزی جیاواز نین. ئەوەی کە ژیانی ئێمەی ئەوەندە لێک دوور کردۆتەوە، ئامرازێکە بە ناوی پارە کە ئاسنیش نەرم دەکات.  دەوڵەمەندی وامان هەیە گرێوی لە کەر بردۆتەوە، بەڵام چون پارەی هەیە، شوورەییشی جوانە. ئەگەرچی ئێمە بڕوامان بەو قسە نەکرد کە شتێک بە تەنیایی توانای ئەوەی هەبێت کە مرۆڤەکان دابەش بکات بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز.
چاوەڕێی فەرمان و فەرموودەی ئێوەی بەڕێزین.
هەر گەشاوەتر و ڕوونتر بێت ئەستێرەی پرشنگدارمان.

ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی

خوێنەری خاوەنبیر!
دنیای ئەم ڕۆمانە دنیایەکی سامناکە. ئەو چەند کەسە کە لە بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەیێکی دیکەوە هاتوون، کە سەیری ژیانی ئەو کۆمەڵگا دەکەن، دەڵێن شتێک ناتەواوە. لەوەدا باش بۆی چوون. کۆمەڵگاکە چینی مامناوەندیان(متوسط)نییە. چینی چەوساوە زۆرینەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی بەرکەوتووە. برسی ناتوانێ بیر لە شتی دیکە بکاتەوە. سەرمایەداریش هەموو شتێکی تەنیا بۆ خۆشی خۆی دەوێ. بەڵام چینی مامناوەندی بە هەر جۆر نانی خۆیان دابین دەکات. دەتوانێ باقی کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ بیرکردنەوە، کەلتوور و زمان و داهێنان و پاراستنی دەستکەوتە ئینسانییەکان. ئەوان دەتوانن ببنە زمانحاڵی چینی ڕەشوڕووت. دەبێ زۆرینەی کۆمەڵگا لەوان بن. کەچی لە وڵاتانی وەکوو ئێمە ڕوو لە فەوتانن و خەریکن تێکەڵ بە چینی چەوساوە دەبن. سامناکی چیرۆکەکە لەوەدایە.

عیسا ئەحمەدی_سنە
@malaymazbura
9👏5
ماڵی خۆ نەخۆر بۆ چەکمە بۆر

کابرایەکی دەوڵەمەند، ئەچێتە قەسابییەک ئەڵێ ۲۵۰گرەم گۆشتم بدەرێ. کابرایەکیش هەر لەو کاتا  پرایدێک(جۆرێک ماشێن)ی واپێ و یەتە ماڵۆ  یەک لای بزنێک گۆشت ئەسێنێ و ئەڕوا. کابرای دەوڵەمەند ئەڵێ بە قەسابەکە ئەرێ ئەم کابرا خۆشخۆرە چکارە بوو؟
قەساب دەڵێ وەڵا ئەمە ژنی کابرایەکی دەوڵەمەندی هانی کە شووەکەی مردووە و ئێستە خۆی حسێبە.
کابرای دەوڵەمەندیش لە داخا لابزنێک ئەباتەوە بۆ ماڵ..ژنەکەی سەرسام ئەبێ و ئەڵێ پیاوەکە چیت لێ قەوماوە؟ کابرا ئەڵێ ژنەکە با بیخۆین تا شۆفێر پرایدێک نەیخواردووە.

#ولەژێر_مەسعوود_بابەک

قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇

@zgros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
21👏5🥰4
لە شاری قوم(قم) خەڵک گەلەکۆمە لەکابرایەک بە ناوی عمران ئەکەن و تێری لێ ئەدەن.
مەلایەک دێ بە سەرا و  ئەڵێ ئەوە بۆ وای لێ ئەکەن؟
ئەڵێن: قوربان ئەمە عومەر(عمر)ە.

مەلاکە ئەڵێ بۆخاتری خوا وازی لێ بێنن ئەمە عومەر نیە، بەڵکوو "عمران"ە.

ئەڵین قوربان هەر ئەیکوژین، ئەمە نەتەنیا عومەر(عمر)ە، بەڵکوو الف و نون(ن)ی "عثمان"یشی هەیە

سەرچاوە: رسالە دلگشا عبید زاکانی

#ئارام

قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
👍95👏2
خاوەنی سێ میلیارد پارە بیت و بە زگی برسی بخەویت!!!!

کوڕێک لەو کوڕە خاسانەی ڕۆژگار ، تێگەیشتوو و خوێنەوار و ڕۆشنبیر بەڵام مناڵە هەژار، ئێوارەیەک ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە و سەیر ئەکات نانی وشکیش شک نابەن. لەبەر ئەوەی دایک و باوکی شەرمەزار نەبن و بە خۆیانا نەشکێنەوە خۆی ئەکات بە خەوتوو و پرخە لێ ئەدات .
باوکی کوڕە کات بە دەرفەت ئەزانێت و ژنەکەی هەڵئەپێچێت کە وەرە با ئیشێکی خێر بکەین.  ژنە بە پۆک و ناپۆک و دڵەڕاوکێ مل ئەدات.
باوکە و دایکە خەریکی ئیشی خێرن و کەیفیان ساز ئەبێت و پیاوە دەڵێ تۆ ملیاردێک دێنی و ژنەیش دەڵێ تۆیش دوو ملیارد دەهێنی(دیارە مەبەستیان ئەوەی یەکترین بووە).
کوڕەیش کە گوێی لەم کەین و بەینە ئەبێت هەڵدەستێت و دەڵێت: ئەرێ ئێمە سی میلیارد سەروەتمان هەیە خودا هەڵئەگرێت بە سکی برسی بخەوین ؟

تیشک

قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
10👏2👍1
کاک ڕەحیمێک هەیە وەستای کاشیە و هەتا خوودا حەز بکا کار ناحەزە ؛زۆر هاتۆ چۆی ئەو چایخانانە دەکا و زۆر بە خۆیدا هەڵ دەڵێ من وا و من وا... هەتا بەڵی درۆ دەکا خەلکیش دەزانن و زۆر جار بۆ گالتە و پێکەنین حەکایت و بەسرهاتی ژیانی کە تەواوی درۆن پێ دەگێرنەوە و زۆریشی پێ ناخۆشە و لەوانێ جنێویش بدا ئەگە پی دەبێژی کە ڕاست ناکی .
جارێک پێان کووت نەقلی کاک شا بگێرەوە بۆمان ئەویش دەستی پێ کرد کووتی
ڕۆژێک هاجەری خێزانم بۆ نیوەرۆ بەربەسێڵی لێ نابو و هەر کە سفرەمان ڕاخست و قاپێکی بۆ تێکردم لەپر گووشی زەنگی خۆارد کوتم بەڵێ فەرموو کوتی من شای ئێرانم و کارێکم هەیە بە تۆ وەستا ڕەحیم
کووتم کارەکت چیە ؟ کاک شاش کووتی لە تەواوی ئێران دا هەر تۆ کار جوانی و کاشی کاری چاک دەزانێ ،دەبێ بێی و چەند پلیکانە خراپیان لێ داوە دەبێ چاکی کی
کووتی منیش کووتم بەچاوان ئەوە هاتم
جا دانیشتوانی چایخانە کووتیان جا چوی؟چیت کرد؟
کاک ڕەحیم کووتی بەڵێ بەڵێ چووم پەلە مەکەن بۆتان دەگێرمەوە
کووتی منیش خێرا بە هاجەرم کووت دا ئەو یاماهایام بۆ بەرە بەر دەرکا کاک شا کاری پێمە
کووتی منیش بە پەلە پەل کەوتمە خۆ ساز کردن و قاپە بەربەسێڵەکە نانێکم لەسر دانا و وەرێ کەوتم
کووتی لە رێگا کە دەرۆشتم فانتۆمێک لە کۆڵم نەدەبووە کووتی ڕادەوستام ڕادەوستا ،هێواش دەڕۆشتم هێواش دەهات؛ کووتی منیش ڕقم هەستا باشە بۆ لە کۆڵ نابێتەوە ئەو فانتۆمە؟ ئەگە چاویشم لێ کرد بێنزینم کەم پێ بوو کووتی لە حاست خۆم ڕامگرت و شاکوژم لە باغەلم دەرهێنا و تەقەێکم لە باکی بێنزینی فانتۆمە کرد و بێنزین هاتە خوارێ و منیش سەری باکی یاماهام کردەوە و پڕم کرد لە بێنزین و خەلبان لە ڕانی خۆی دەدا و دەیکووت ئای چت لێ کردم وەستا ڕەحیم.
کووتی بەڵێ گەیشتمە کاخی نیاوەران و چوومە خزمت کاک شا و دوای بەخێر هاتن و چاکۆ چۆنی کووتی وەستا ڕەحیم لە ئێران دا هەر کاری تۆم بە کەیفە بێزحمەت ئەو چەند پلیکانە چاک کەوە بۆم کووتی منیش کووتم یا ڕەبی دەستیان شکێ بۆ کاری بۆیان کردووی ئەوە کێ کردوویەتی و لەو قسانە ؛ کارەکەم بۆ تەواو کرد و پۆلێکی چاکیشی دامێ و ئەگە هاتمەوە بۆ مالێ لە سەر سفرە دانێشتم نانەکم لە سەر قاپەکە لابرد ئێستا بەربەسێڵەکە هەر گەرم بوو.

#ئەمیر_بۆکان

قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
13🥰4👍1👏1
نادری برادەرمان نووسینگەی بیمە(دفتر بیمە)ی هەیە وتی ڕۆژێک کابرایەک هات ماشینەکەی بیمە کرد و کاتی خواحافیزی بیمەنامەکەم پێدا و وتم: مامەگیان یاخوا هەرگیز بەکاری نەهێنیت.

وتی یاڕەبی ئێوەیش ئەو پووڵە بە زەهری مارتان بێ.

ئێمە مەبەستمان ئەوەیە کە تووشی کارەسات و مقەددەر نەبێ کە مەجبوور بێ بیمە بە کار بهێنێ بەڵام ئەو وایئەزانی خراپمان بۆ ڕجوا بینیووە.

#ام
قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
4👍4
تازە چووبووم بۆ سەربازی وامدەزانی تەنیا من کوردی تیایە و زۆر دڵتەنگ بووم تا کاتێک چوومە ئاودەستەکان، یەکێ بە دەنگی بەرز بایەکی بەردا ئەما یەکێکش لە ئاودەستێکی ترەوە بە دەنگی بەرز وتی ئەی دەس خوەش ڕووی دایک و باوکت چەرموو.
تێر و پڕ پێکەنیم و وێسام تا هاتەدەرۆ چووم بۆ لای، کوڕێکی سنەیی بوو، ئێستایش ڕەفێقمە و دوای چەندین ساڵ جاروبار بە پێکەنینەوە ئەو ماجەرا بۆ یەکتر ئەگێڕینەوە.

#D_K

قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
6
ساتێک بۆ پێکەنین

کاکە حەمەی هاوسێ  ماڵمان کە بە حەمە گۆشت تاڵ ناسراوە جیبێکی بوو . وەک بیستوومە ڕۆژێک پازدە کەسی سواری جیپەکە کردبوو و لە ڕێگا پۆلیسی هاتوچۆ گرتبووی. پازدە کەسەکەی پێ دابەزاندبوو و وتبووی ئەگەر بتوانی جارێکی تر سواریان کەیتەوە غەرامەت(جەریمە) ناکەم .

کاکە حەمە خۆی سوار ببووەوە و وتبوی ئەی لە ئابا و ئەژداو ئەو کەسە بەم کە سوار نابێتەوە.

بڕوا بکەن وتیان پۆلیسەکەیش لە حەیبەتی ئابا و ئەژداوی خۆیا سوار ببوو


تیشک

قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
👏84🥰4
ساتێک بۆ پێکەنین

من دووکانی سەرتاشخانەم هەیە ئەمڕۆکە خەریک بووم دووکانم ئەکردەوە چاوم بە مامۆستا زایید کەوت ئەچوو بۆ قوتابخانە. مامۆستا زایید هەتا دڵت بخوازێ مرۆڤێکی ڕووخۆش و دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی سەقزە.  بەداخەوە  یەک تاڵ تووک بە سەریەوە نەماوە و تاس بووە. دوای هەواڵپرسی، مامۆستا گلەیی لێکردم کە ئێمە ماڵمان نزیکە بۆ قەت نایی چاییەک بخۆیتەوە لە ماڵی ئێمە و خوڵکی چا خۆاردنەوەی کردم.
منیش وتم مامۆستا گیان بە دڵنیاییەوە بە خزمەت ئەگەم بەڵام گلەیی بێ کە جەنابت نایی بۆ بۆ دووکان.
وتی: جا مەگەر بێم ئاوێک بخۆمەوە و دوو قسەی خۆش بکەین و بڕۆم. ئەگینا خۆ تووک بەسەرمەوە نییە مەگەر تەیی بکێشی بۆم.


تەی: جۆرێک گسکی پلاستیکی بۆ ماڵین و وشکزدنەوەی ئاو

تیشک

قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
15
برادەرێکی سنەییمان هەیە کاتێک ئەهات بۆ مەریوان  ئیتر دەورەمان لێ ئەدا بۆ باس کردن لە سەر بابەتی جۆراوجۆر.
زۆرجار لێمان تووڕە بوو و ئەیوت مەریوانی من چار ئێوە ناکەم. نازانم بۆ ئەچمە هەر شوێنێ ئەشێ لەگەڵ مەریوانی تێگیرێم.
خۆی وتی بۆ زەماوەند دەعوەت بووم بۆ دیواندەرە، شەو پیاوەکان بۆ خەوتن چووین بۆ ماڵێکی دراوسێی ماڵی باوکی زاوا. خاوەنماڵەکە ناوی عێزەت بوو. وتم کاعێزەت خۆزگەم بە خۆتان کە دوورن لە مەریوانی. بەخوا برا من ڕقمە لە مەریوانی. دێو ببینم و مەریوانی نەبینم.

کاعێزەت وتی وەڵا براگیان ئەم ئاواییە تەنیا ئێمە مەریوانی واتیا.


#bakhtyar

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
12🥰3👏1
شێوەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا

جەنابی دکتور هەموو ڕۆژێ لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی دەهاتە سەردانم. زۆریشی پێ خۆش بوو کە پێکەوە قسە بکەین. ڕۆژێک وتم: دکتور گیان! لێرە پێمان دەڵێن ئەگەر کەسێک بەپێی یاسا و دەستووری کۆمەڵگا بجووڵێتەوە و هاوڕەنگی جەماعەت بێ، ئەوا مرۆڤێکی سالمە و جێی ڕێز و حورمەتە و ژیانیشی بە باشی بەڕێوە دەچێ. بە پێچەوانە ئەگەر کەسێک لەگەڵ یاسا و ڕێوڕەسمی کۆمەڵگا خۆی ڕێک نەخات ئەوا نەخۆشە. دکتور فەرمووی وای دابنێین وا بێت کە تۆ دەڵێی. جا ئامانجت لەو قسانە چییە؟ وتم: جا ئەگەر منیش بەپێی ڕێوڕەسمی کۆمەڵگاکەم هەڵسووکەوت بکەم، منیش مرۆڤێکی سالمم. کەواتە دەتوانم لێرە بڕۆمە دەرەوە. دکتور فەرمووی: دەی جا تۆ یاساکان دەناسی؟ وتم: بەڵێ تەنانەت دەتوانم هەموویانت بۆ بنووسمەوە. دکتور کە سووتکە جگەرەکەی دەتەکاند وتی: جا کەوایە هەمووی بنووسە. زۆریش پێم خۆشە بیانخوێنمەوە. لێژنەی دکتورانیش ڕای خۆیان دەدەن. یان گاڵ دێت یان گەنم.

قەڵەم و کاغەزم بە دەستەوە بوو. دەمەویست لە شوێنێکی ئارام و ئەهوەن یاساکان بنووسمەوە. هاتمە نێو حەوشە. حەوشێکی پان و بەرین. ئەم شوێنەی ئێمە کە ناویان ناوە شێتخانە، لە پاڵ شارە و چەندین شەقام و خیابانی بەلادا دەڕوا. جێگاکەمان تۆزێک لە ئاستی دەرەوە بەرزترە و بە سەر هەموو لایێکدا دەڕوانێت. چاوم لێبوو دوو ماشێن لە یەکتریان دابوو. شۆفێرەکان بەربوونە گیانی یەکتر. ئەوەندەیان لەیەکتر دابوو خۆیان لە ماشێنەکان شڕتر ببوون. نەمدەزانی ئەم لای حەسارەکەی ئێمە شێتخانەیە یان ئەو دیو؟ هەر چۆنێک بێت کەسانی دەرەوەی شێتخانە زۆرترن لە ئێمە. بەپێی دەنگیش بێت، حەق بەوانە.
لە پشتی عەمارەتی شێتخانە لە ژێر سێبەری شۆڕەبی بۆ خۆم دانیشتم. یەکێک لە شێتەکان بە دەنگێکی خۆش بۆ ئەوانی دیکە گۆرانی ئامنە باڵابەرزی دەخوێند. دەیانگوت لەبەر هەست‌ناسکی لێرەیە. شاعیرێک و مامۆستایێکی قوتابخانە بەو دەنگەی دەگریان. بیستبووم ئەوانیش لەبەر دڵسۆزی ڕێگایان کەوتۆتە لای ئێمە. فەرمانەبەرێکی ماقووڵ، تاجرێکی بەوێژدان و چەند کەسێکی دیکەش لەوێ بوون.

سەبارەت بە یاسا ئاوا دەستم پێکرد:
لە ڕابردوودا کە یاسا و قانوون نەبوو، سەرملە و سەریاڵەکان جێی مەترسی بوون. جێگەی دز و چەتە بوون. بەڵام ئێستا باو گۆڕاوە. دزی بە شەوان و لەسەر یاڵان ناکرێ. هەمان دز و چەتە بە دەستێک جلی تازە و بە کۆت و شەڵوار لەسەر کورسی دانیشتووە. لەباتی گورز و گۆپاڵیش قەڵەمێکی بەدەستەوەیە. بە قامکی دۆشاو دەخوات، بە سووزن قاورمە. هەر دەڵێی کوڕی ئاغای پشکەڵ فرۆشە...

جاران لە کۆڵانێکی پێچ‌وپەنا و ماڵێکی نادیار، ژنانێکی ئاخرشەڕ دەژیان. کەس نەیدەزانی لە کوێڕا هاتوون. پاشگری ناوەکەیان وشەیێکی ناشیرین بوو. بە پەنامەکی لەشفرۆشیان دەکرد. لە جانتایاندا بڕێک وردە پارە و چەند گەڵا پارەی شڕی تێدا بوو. ئێستا هەر لەو چەشنە بەڵام تەمەنیان کەمترەو پێشگری ناوەکەیان وشەی جوانە. بوونەتە نازێ نازمەرجان لە پێش چاوی خەڵک.
بەپێی ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ دز و حیز، سووک و ڕیسوا نین. دزیی و حیزیی شەرمی ناوێ و جاری وا هەیە کە جێی مرۆڤی ماقووڵ و ڕووناکبیر و هونەرمەندیش داگیر دەکەن. ئەگەرچی سەگ چەندەی بە سەر مزگەوتەوە هەیە ئەمانیش ئەوەندەیان بەسەر ئەدەب و فەرهەنگەوە هەیە.

دکتور ڕۆژێک پاش خوێندنەوەی نووسراوەکانی من هاتە لام. لە سەر تەختە بێ‌بەختەکەم دانیشتبووم. فەرمووی قەت شتی وا نابێت. ئەمانەی تۆ نووسیوتە هیچیان یاسا و قانوونی وڵاتی ئێمە نین. کوا لە کوێ نووسراون؟ ئەوانە کێشە کۆمەڵایەتییەکانن. وتم: دکتور گیان ئەمانە زۆر ئاسایی بوونەتەوە. هەموو قوژبنی کۆمەڵگایان تەنیوە. تەواوی نیشتمان بۆتە لەوەڕگەی ئەمانە. ئەگەر بە یاساش نەنووسرابێت خۆ هەر باوی کۆمەڵگایە. ‌بە قانون بینووسن ماقووڵترە. دەبا لانی کەم مافی ئەوان نەفەوتێ. دەنا ئێمە کە تازە ئاو بردوومانی، چوار دۆڵیش خوارتر.
دکتور دەیگوت: ناکرێ ڕووداوەکانی کۆمەڵگا بە یاسا بزانین. وتم: کەوایە هەتا ئەو بایە لەو کونەوە بێت من هەر لێرەم؟ فەرمووی: بەم بیرەوە ئەگەریش بچیت دەرەوە، زۆری پێناچێ دێیتەوە بەرەو باوان.

زانیم ئەم چەند ڕۆژە کە باسی یاسام نووسیوە، لەسەر گۆڕی چۆڵ شیوەنم کردووە. ئەمە بنەچەقی یاساکانە کە دنیا یان زۆردار بیخوات یان بێعار.
ئەوا من خەفەت وەها تاساندوومی تەواو لەونم لێگۆڕاوە. شێتێکم ئاو لێڵ ناکەم. بەڵام ئاخۆ دکتور خۆی چۆن بووە بە دکتور؟

ئالبێرتۆ موراڤیا/ اعظم رسولی

خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ شتانی سووک و بێبایەخ جێگەی بەها بەرزە ئینسانییەکان دەگرنەوە، ئیتر مرۆڤی پاک دەکەوێتە پەراوێز. وەکوو ئەو هونەرمەندە، وەکوو ئەو مامۆستایە، وەکوو ئەو تاجرە و...
جا مرۆڤی بێقیمەت خۆی دەکاتە خاوەنی هەموو شتێک و تریبوونیشی بەدەستەوەیە. کەسێک وەکوو دکتوریش ئەگەرچی دەزانێ چ باسە بەڵام دیارە قازانجی لەوەدایە. خەڵکی هەژاریش وەکوو ئەو دوو شۆفێرە هەر یەکتر هەڵدەدڕن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٧/٠٥


@malaymazbura
👏179👍4
جارێکیان مامۆستاکەی ولەژێر لە خوتبەی جومعەدا باسی پەپووسڵێمانەی کردبوو. باسەکەی فرە درێژەی کێشا بوو.. کاحمەیلی کەریم شەمامیش بە ڕەحمەت بێت. فرە بێتاقەت چایی ئەبێ لە بەر خۆیەوە ئەڵێ: دەی باشە ئیتر تەواوی کە ک....رم بە دەنووکی. بیبڕەرۆ ئیتر لە کلکی بەم.

#ولەژێر_مەسعوود

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
12🥰3
قازی(دادەور)وتی ئەم پیاوە بە بێڵ(پێمەڕە، خاکەناز) ژنەکەی کوشتووە و ئەبێ قصاص بکرێت.
کابرایەک لەو لاوە هەڵسا و وتی: تففففف بێ شەرەفی سەگباب وەڵڵا حەقە بتتۆپێنن.
قازیەکە وتی کاکە جا بە تۆ چی؟
ئەویش وتی: جەنابی قازی بڕوا بکە دوو ساڵە لەم بێ شەرەفە ئەپاڕێمۆ بۆ بێڵ بیدا بە دەسمۆ بە ئەمانەت، ئێژێ وەڵا نیمانە

#مامۆستا_ڕەحمان_مرادی*

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە*

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros000

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆچی خەڵکی گوندی #هەجیج لە هەورامان لە سەربازی کردن مەعاف(بەخشراو) بوون؟ ئایا بیستووتانە دەڵێن فڵانی وەکوو هەجیجی وایە، لە حەوت دەوڵەت ئازادە؟

ئەم کلیپە هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە

بینێرن بۆ #هەجیجییەکان کە بەڕاستی شیاوی ڕێزن

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros000

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
12
ساتێک بۆ پێکەنین

دەروێش فەتاحێکی لەڕ و ڕەقەڵ بوو خەریکی چەرچیگەری و کڕین و فرۆشتنی شیرەمەنی بوو
ڕۆژێک بڕێک کەشک لە پیرێژنێکی سەقیل و چاوچنۆک ئەکڕێت . پیرێژنە ئەڵێت دەروێش گیان تۆ خوا تاڵێک لەو پرچەتم پێبدە بۆ مەبارەکی ئەیبەستم بە شاخی مانگاکەما با شیری زیاتر بێت
; دەروێش تاڵێ لە پرچی ئەدات بە پیرێژنە . دوای ماوەیێکی دور و درێژ دەروێش فەتاح ڕێی ئەکەوێتەوە هەمان ئاوایی: پیرێژنە دەست ئەکات بە پرتە و بۆڵە کە کەشکەکەت بە هەرزان لێ کڕیوم و بێئینسافیت و شیری مانگاکەیشم زیاتر نەبوە.
دەروێش تووڕە ئەبێت ئەڵێت: ئەو کەشکە بۆگەنم بۆ نەفرۆشراوە، ئێستا پێتی ئەدەمەوە. جا
دەست ئەکات بە توورەکەیدا و کەشکەکە دەردێنێت و ئەڵێت:

ئەوە خۆت و کەشکەکەت
گووم بە درگای مەشکەکەت

پیرێژنەیش لە دەروێش تووڕە تر ئەچێت تاڵە پرچەکە لە شاخی مەنگاکە ئەکاتەوە و ئەیهێنێت و بە دەروێش و دەڵێت:

ئەوە خۆت و پرچەکەت
بینێ قوونە چرچەکەت

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە*

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros000

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
11👏8👍1
کابرایەک چووە لای مەلایەک پێی وت: قوربان ژنەکەم لەگەڵم خراپە پیاوی چاک بە، بەڵکوو تۆزێ ئامۆژگاری بکەی و کردەوەی لەگەڵم چاک ببێ. مەلا هەستا چووە ماڵیان و ژنەی بانگ کرد و پێی وت: خوشکم!
شەرع ئەفەرموێ ژن ئەبێ لەژێر فەرمانی مێردی خۆیا بێ، تۆ نابێ چاوت لەوە بێ کە ئەم مێردەت چاوی کزە و کەچەڵە، دەستی کورتە و بەڵەکە، قاچی ئەلەرزێ و بۆنی دەمی دێ، زمانی ناخۆشە و پاشی بە جۆشە، دەستنوێژ ڕاناگرێ و دایم سەر خۆشە، لە قسە کردنا کەف ئەچەرێنێ، لە وەختی نووستنا دەم ئەتەقێنێ!
کابرا، کە ئەمانەی بیست وتی: هەڵستە، هەڵستە، بڕۆ خوا بتگرێ بۆ خۆت و ئامۆژگاریت، ئەو شتانەی کە تۆ بەم ژنەی منت وت ئەو زۆربەیانی نەئەزانی.

سەرچاوە:
#ڕشتەی_مرواری

#ناردنی_هەوراز_چاوگی

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
👍10🥰43👏1
سەرەتای شۆڕش لە ئاوایی ....ی هەورامانی باشووری کوردستان پێشمەرگە کابرایەک بە تومەتی سیخوڕی کردن بو حکومەت ئەگرن و ئەیبەن لە دەرەوەی ئاوایی ئێعدامی بکەن. خەڵکی ئاوایی بە گەورە و بچووکەوە ئەچن تکای بۆ بکەن کە ئەمجارە بیبەخشن. فەرماندەری پێشمەرگەکان ئەڵێ: کاکە ئاوەها نابێ هەرکەس بۆخۆی شتێک بڵێ، کەسێک بکەن بە نوێنەری خۆتان با بزانین قسەتان چییە؟
خۆلاسە خەڵک حاجی بارام ئەکەن بە دەمڕاست و ئەینێرن. پێیان ئەڵێ: کاکە هەر بەڕاست گەرەکتانە ئێعدامی بکەن؟
_بەڵێ ئەمانەوێ ئێعدامی بکەین.
ئەمجار حاجی بارام ئەڵێ: دە کە وای لێهات بیبەن لەولاترەوە بیتۆپێنن با مناڵەکانمان نەترسن.

#قەرزار

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
5👍5
لە ئاوایی ...ی ناوچەی شارباژێر کابرایەکیان کوشتبوو. دادگا بڕیاری تۆڵەی بەرانبەر(قصاص) لەسەر بکوژەکە ئەدات و ئیتر خەڵکی خێرخواز بۆ خۆشکردنی خوێنەکە ئەکەونە بەین و پێشنیاری پێنج دەفتەر(پەنجاهەزار دولار) خوێنبایی(دیە) ئەدەن بە بنەی کوژراوەکە. بەڵام ئەوان قبووڵی ناکەن.
_باشە کاکە بۆ قبووڵی ناکەن؟ ئەم کابرا بە هەڵە کوشتوویەتی، خوا هەڵناگرێ بیکوژنەوە، مناڵ وردە.

ئەمجار دەمڕاستی بنەماڵەی کوژراوەکە ئەڵێ: کاکە ئەو بڕەپارەیە زۆر کەمە.
_بۆ کەمە کاکە ٥دەفتەر؟
+کاکەگیان هەر هیلکەگونێک بە پێج دەفتەرە خۆی ئەکاتە ۱۰ دەفتەر. پارەی دوو هێلکەگوونەکەیمان بدەنێ و ئەوۆلای گەردنتان ئازادبێ.

#عەزیز_بالک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
🥰61
سەفەرێک بەرەو بەهەشت

لە سەرقەبران ڕێ بە ڕێدار نەبوو. خەڵکانێکی زۆر لە دوور و نزیک هاتبوون. دەرزیت هەڵاویشتبا نەدەکەوتە عەرزی. چەند بەرپرسێک لە ڕیزی پێشەوە وەستابوون. تەرمی حاجیان بە دەف و تەلیلە هێنا.
مەلا پاش تەڵقیندان و دۆعاکردن، ڕووی کردە حەشامات و وتی: خەڵکینە! نە مانگی چاردە پێویستی بە ئاماژەیە و نە حاجی پێویستی بە باس و تاریفاتی من. هەموومان دەزانین ئەم پیاوە گەورەترین مزگەوتی شاری دروست کرد. دەستی لە کاری خێرا بوو، زۆر بە کاروباری پیرەژن و پیرەپیاوی بێکەس و لێقەوماو ڕادەگەیشت. من لەو هەموو ساڵە وا ناسیومە، درۆم لێ نەبیست. ئەوە ئێستا دەواری ماتەمی بۆ ئێمە هەڵدا و خۆی ڕووی کردە هەواری دوایی. لە خودا دەپاڕێینەوە ئەم قەبرەی بۆ بکاتە باخێک لە باخەکانی بەهەشت...

حاجی لەبەر دەرکە ڕاوەستابوو. دەرکە لە زێڕی سوور بوو. دیوارەکان هێند بەرز بوون، حاجی کە سەری هەڵێنا، کڵاوە سپییەکەی لە سەری کەوتە خوار.
نوورێکی شین هەموو لایەکی ڕووناک کردەوە.
فریشتەیەک کە دەفتەرێکی زلی بەدەستەوە بوو، هاتە پێشەوە و وتی: مامە گیان ناوتان چییە؟ حاجی تۆزێ قوڕگی ساف کرد و بە شانازییەوە وتی من! بنیاتنەری مزگەوتم، لە ماوەی ژیانمدا گەلێک خزمەتم بە خەڵک کردووە. فریشتە سەیری نێو دەفتەرەکەی کرد و وتی: مامە گیان ناوتان لەم دەفتەرەدا نییە. حاجی وتی: زۆر بە وردی چاو لە بەشی ساڵحان و پیاوچاکان بکە، دڵنیابە ناوی منی تێدا دەبینی.
فریشتە گەلێک لێی ڕوانی، بەڵام وڵامی دایەوە: لە هیچ بەشێکیدا ناوتان نییە. حاجی بە تووڕەیی وتی ئاخر شتی وا چۆن دەبێ؟ بڕۆ سەیری ئەو مزگەوتە گەورەی ناوشار بکە وا من درووستم کردووە. یان ئەو هەموو خێرەم کردووە. ژنان ئاوی دەستنوێژی منیان دەبرد بۆ هەویرشێلان. فریشتە به ئارامی وتی: کەوابێ پێویستە لەگەڵ هەڤاڵان سەیری دەفتەری کردەوەکانتان بکەین. دەفتەریان هێنا. حاجی باسی یەکە بە یەکەی کردەوەکانی خۆی کرد. وتیان بەڵێ هەمووی ئەوانە نووسراون. بەڵام لە پەنای هەر کردەوەیێکتان نووسراوە: "تەنیا بۆ یانیها و باریقەڵڵای خەڵکی". لە فڵانە شوێن ئەوەندە خێرت کردووە بەڵام لە پێش چاوی هەواڵنێران و ڕۆژنامەوانان. مزگەوتت لە ناوەڕاستی شار دروست کرد، کە لە سەر درگاکەی ناوی خۆتی پێوە بێت... 
ڕیا وەکوو کەرە تواوە بە سەر هەموو کردەوەکانتا.
حاجی وتی: بەو دەفتەرانەدا بڕوانن ئاخۆ من لە دنیا جگە لە قسەی ڕاست، قسەی دیکەم بە زماندا هاتووە؟ وتیان: نووسراوە یان ڕاستییەکانت بە ناتەواوی گێڕاوەتەوە یان کاتی وەدەنگهاتن، بێدەنگ بوویت. زۆر جار بێدەنگی هەر درۆ کردنە، تێکەڵ بە بێ‌شەرەفی. تۆ بەو شێوە ڕاستییەکانت شاردۆتەوە.
هەڵبەت نووسراوە، کە ماڵی چەند پێرەمێرد و پێرەژنیشت بە هەرزان کڕیوە. لێرەدا ئاو لە جۆماڵ دەردێنن. کردەوەی ڕیایی ڕەنگە لە دنیا بریقەدار بێت بەڵام لێرە وەکوو پێستەی بەر گەماڵ ناشیرینە.

حاجی وتی: لە ڕێگا وام دانابوو ئەمڕۆ لە بەهەشت لەنێو حۆرییەکان لە سەر حاجی دەبێتە پەلکەکێشان. کەچی حاجی بوو بە حاجی لەقلەقی کرماشان، نە لە خورمای مەندەلی خوارد و نە لە ترێی کەنوولە. هەموو کردوەیێکم بوو بە ئاردی ناو دڕکەجاڕ. فریشتە وتی: بەهەشت واتە جێگای ڕاستی. کردەوە و مەبەست دەبێ هاوتەریب بن. تۆ تەنیا کاتێ باش بووی کە خەڵک سەیری دەکرد و وڵامەکەشت هەر لە دنیا بە تاریف و چەپڵەلێدان وەرگرت. بەپێی ڕۆژ، پارەی کەمیشت کۆ نەکردۆتەوە.
ئیمان ئاڵا نییە کە بیشەکێنیتەوە. نوورێکە لە دەروونەوە هەڵدەگیرسێ.

دەرکەی بەهەشت وردەوردە داخرا. هەموو لایەک تاریک بوو. حاجی بە هەناسە‌سەردی و لەپەکوتێ بەرەو خوار کەوتە ڕێ. دەنگێک دەیگوت: لەو خوارە هاوڕێت زۆرە.

مارک تواین ١٩٠٩

خوێنەری خاوەنبیر!
ئەوەی کە دنیای دەروونمان لەگەڵ دنیای دەرەوەمان جیاواز و هێندی جار دژ بە یەکن، هۆکاری زۆرە. بۆ وێنە لە بیرەوەری مێژوویی ئێمەدا هەیە کە مرۆڤە یەکڕەنگ و ڕاستوێژەکان باجێکی قورسیان لە پێناو ڕاستی و یەکڕەنگیدا داوە. بە پێچەوانە مرۆڤە ڕیاکار و دووڕەنگەکان پاداش و قازانجی زۆریان دەست کەوتووە.

سیاسەت و ئایین ڕەوڵێکی بەرچاویان هەیە لە کۆمەڵگادا. زۆر کەسان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و پێگەی خۆیان، بە درۆ لەگەڵیان دەکەون.
ئەمانە و زۆرێک هۆکاری دیکە دەبنە گەرمی بازاری ڕیا و دووڕەنگی و دیارە زۆر ئاکامی خراپی بەدواوەیە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٧/٢٢

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
39👏5
مەجی بەگ خەڵکی ئاوایی ...ی ناوچەی شامیان کوڕێکی خوێڕی و موعتاد(گیرۆدەی مادەی هۆشبەر)ی هەبوو کە بۆ دابین کردنی مەواد کەلوپەلی نێوماڵی هەراج دەکرد.
مەجی بەگ بۆ کارێکی چەند ڕۆژە بڕیار بوو بچێت بۆ تاران. بەر لەوەی لەماڵ دەرچێت تەلەفزیۆن و جلشۆر و گسکی کارەبایی و ئوتوو و ... هەموویانی یەکەیەکە ماچ کرد. وتیان مەجی بەگ ئەم کارەت مانای چییە؟
وتی وەڵڵاهی دەزانم ئیتر ئەم کەلوپەلە نابینمەوە چوونکە هەتا دێمەوە لە تاران ساسانە تلیاکی(کوڕەکەی) ئەیانفرۆشێت.

#بێهرووز

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

قسەی خۆشی  مەریوان و هەورامان لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇
@zagros0000
7👍1
2025/10/19 01:50:27
Back to Top
HTML Embed Code: