Telegram Web Link
Forwarded from لکێنەر بات
هێرشی سایبێری و هاکی ئەو پەیج و کاناڵانەی کە بە ناوی محەممەد ماملێ‌وە چالاکی دەکەن.
ئازیزان وخۆشەویستان، بەداخەوە لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا کۆمەلێک پەیج کە بە ناوی هونەرمەند محەممەدی ماملێ بابەتیان بڵاو دەکردەوە، لە لایەن هاککەرەکانەوە هێرشی سایبێرییان کرایە سەر و هەندێکیان لە کۆنتڕۆڵدا نەمان و هاککەرەکان دەستاین بەسەردا گرتبوون و تێیدا شتی نەشیاویا بڵاو دەکردەوە.
سەرەتا ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ (www.mamle.net) هێرشێکی قورسی لەسەر بوو کە بە خۆشییەوە بە هۆی ژێرخانی پتەوی بەرگری کردنی ئەو ماڵپەڕە، نەیانتوانیوە درز و دزە بکەنە ناویی و هاکی بکەن. وەک لەو وێنەیەی ژێرەوە دەیبینن، تەنیا لە ماوی یەک حەوتوودا، ٢٧٩ جاران و بە (VPN)ی پێنج وڵاتان، هێرشی سایبێری کراوەتە سەری و بە خۆشییەوە ئانتی وایرۆسەکە هەمووی بلۆک کردوون.
پاشان هێرشیان کردۆتە سەر کاناڵی ماملێ لە یوتیوب (https://www.youtube.com/channel/UC2-7MBKbiKvl4h7RMFBtVtA) و بۆ ماوەی یەک حەوتوو کۆنتڕۆڵیان کرد و گشت فیلمەکانیان سڕیبۆوە. هاوکات تێدا ڕێکلامی ماشێنی تێسلایان دەکرد کە هەمووی وایرۆس بوو. بە زەحمەتێکی زۆر توانیمان کۆنتڕۆڵی یوتیوبەکە بگرینەوە دەست و ماڵی کارمەندانی یوتیوب ئاوەدان بێ کە زانیان هاک کراوین بەوپەڕی پشوودرێژی یارمەتیان داین فیلمەکانیان بۆ هێناینەوە.
لە کۆتا هێرشیاندا کاناڵی فەرمیی ماملێیان لە فەیسبووک هاک کردوو و زۆر ناجوامێرانە و بە مەبەستی سووککردن، فیلمی نەشیایانو دادەنا. ئەوە لە کاتێک دایە کە لەسەر هەمان ئاکاونت دوو پەیجی تریشی پێوە لکاوە بەڵام هیچ بۆ لای ئەوان نەچووبوون و تەنیا هاکی کاناڵی فەرمیی ماملێیان کردبوو. لەو بابەتەوە داوای لێبوردن لە گشت ئێوە ئەندامانی کاناڵەکەمان دەکەین. ئەو کارانە کاری مرۆڤی بوودەڵە و خوێڕییە و دەگەڵ ئەو بوونەوەرانەش کەس هیچی پێ ناکرێ.
هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەست دا نییە کە بیسەلمێنێ ئەو کەسانە کێن یا چ لایەنێکن کە ناوی محەممەدی ماملێ ئازاریان دەدات، بەڵام دەتوانین شیمانە بکەین کە کێن و سەریان لە چ ئاخوڕێک دایە. ئەوانە هەر ئەو سپڵە و پێنەزانانەن کە ئیزنیان نییە لە سێبەری محەممەدی ماملێ نیزیک ببنەوە تا دەستی چڵکن و مێژووی گڵاویانی پێ بسڕنەوە و لە سێبەری ئەودا درێژە بە چەواشەکارییەکانیان بدەن. ئەوانە هەر ئەو کەسانەن کە دوو ساڵ پێش کوڕێکی هەواداری ماملێ کە پەیجێکی لە ئینستاگرام کردبۆوە و نیزیک بە ١٠٠ هەزار ئەندامی هەبوو، بە ئیتلاعات بەگرتیان دا و پەیجەکەیان پێ داخست، ئەوانە هەر ئەو کەسانەن کە بە نامە هەڕەشە لە خەڵک دەکەن تا پەیجەکانیان کە بە ناوی محەممەدی ماملێ کراوەتەوە دایبخەن. ئێستا کە کەس حیسابی سەلکە تورێکیان بۆ ناکات، ناچار پەنایان هێناوەتە بەر هێرشی سایبێری و لەو ڕێگایەوە گرێی دڵیان و بوغز و ڕقیان لە ناوی محەممەدی ماملێ دەردەخەن.
ئێستا بە هەوڵ و تێکۆشانی ڕژدی و شێلگیرانە و بە هاوکاری هەندێک دڵسۆز، کۆنتڕۆڵی کاناڵەکەمان گرتەوە دەست و کاناڵەکە پارێزراوە.
سەر لەنوێ داوای لێبوردن لە ئێوە ئەندامانی کاناڵەکەمان دەکەین بۆ ئەو کێشە نەخوازراوەی هاتە پێش.
سپاس بۆ تێگەیشتن و دڵفراوانیتان.
Forwarded from اتچ بات
وەک یادێک لە ژنێک کە ناوەکەشی لە گەروویەوە پێگەیشتووە: مەنیج حەیران
<هەورامان و گەروویەکی کوردانەی تری>
زایەڵەی دەنگی هەورامانمان هەمیشە بە سێکوچکەی عوسمان هەورامی، جەمیل نەوسوویی و حەمەحسێن کێمنەیی ناسیوە کە میراتداری ڕاستەقینەی خاڵۆ ڕەشەی خوڵام و مامۆ هەییەری نۆتشەن.
ئەمجارە و لە گەروویەکی ژنە کوردێک و لە درێژەی گەرووە بێگەردەکەی «خاتوو مریەم»ی دایکی کەڵە سیاوچەمانەبێژی کورد عوسمان هەورامیدا دەنگێک بە بەرامەی ژیان دەبیسین. ئەم دەنگە، دەنگی ژنێکە کە خودی ژیانە بەو گوریسەی خەمەوە وا دراوە بە شاندا، گوڵچینێک لە گۆرانی و کوردبوونمان. خاونی ئەو چرکەیە، وا ٦٠ جار بەرامەی ژیانمان پێدەبەخشێت، خاتوو گوڵچین خەڵکی گوندی (دەگاگا)یە. ئەوە دەنگە لە چاوترووکانێکدا ٦٠ جار وەک مگناتیس ڕاماندەکێشێ و داماندەگرێ و دەمانداتەوە بە دادگای ویژدانی خۆمان، ئەوە مێژوویەکە دوورودرێژ و گلەییەکی گەورە بەرۆکی گرتووین و سەر لە شوورەیەک ئەسووین کە پەراوێزخرانی دەنگی ژنە، ژن کە دەڵێم یانێ دایک، یانێ زمانی دایکیی، کەوایە یانێ بەرامەی بوون و یانەی هەبوون.
گەلۆ ئاخۆ دەبێ لە مێژووی پڕ چەرمەسەریی ئەم نیشتمانەماندا چەندە دەنگی ڕەسەنی کوردانە و ژنانەی وەک خاتوو تووبا ماملێ خوشکی ماملێی مەزن و فاتمی کچی ئەو کەڵە هونەرمەندەمان، پیاوانی بەناو هاوژین و بە بیانووی هیچ‌وپووچی وەک شوورەییەوە بەو دەردەی بردن کە نەدەبا. بەرگرتن بە دەنگی ژنان، بێبەریکردنی زوییە لە ئاواز و نیشتمان لە ئاوەدانی.
لەبەر شەرم لە دایکیشمان بێت یان هەرچیتر، چیتر لەم سەردەمەدا پیاوان نابێ ڕێگە بەخۆیان بدەن، ببن بە خاوەنی دەنگ و بڕیار لەبری ژنان و بۆیان نییە بە هیچ بیانوویەکەوە هەنگاو بۆ کپکردنەوەی دەنگی ژنان بدەن. چیتر نابێ دەنگی وەها کە گوڵچینێکە لە مێژوومان، تۆزی لەبیرچوونەوەی دایانپۆشێت.
با چیتر گوریسەکەم خەم نەدەین بە شانماندا و کێشەی خەم نەکەین لە داهاتوودا.
بژی کوردستانێکی تژی لە دەنگی ژن
وەتەن ئاواتر لە دەنگی ژندا و چ شیرین و دڵگیرترە.
(نەوات، وێرانەی دڵ کەرۆ ئاوا)
* داواکارییەک لە کاناڵی فەرمیی ماملێوە: تکایە با گۆرانییەکانی خاتوو گوڵچین وەک بەشێک لە بوونمان تۆمار بکرێت و هەنگاوی جیدیی بۆ هەڵبگیرێت.

ناوی نووسەر پارێزراوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەلتەنە
گۆرانییەکی تاقانە و دوو قۆڵی لە هونەرمەندان کاک سێمان شاوەلە و محەممەدی ماملێ.
لە ڕێگەی ئەو لینکەوە کاک سێمان شاوەلە چاکتر بناسە:
https://mamle.net/archives/10511
_____________________________________
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@KurdishMusicaa 👈

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

#تایبەت

🎙🎵: محەممەد ماملێ & سێمان شاوەلە (ئەمیرعەشایری)
🎼🎶: سەڵتەنە

#Taybet

🎙🎵: Mihemed Mamlê & Sêman Şawele (EmîrEşayrî)
🎼🎶: Selltene

🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼

#مۆسیقای_کوردی
#گۆرانی_کوردی_سۆرانی
#محەممەد_ماملێ
#سێمان_شاوەلە
#سەڵتەنە

#MosîqayKurdî
#Stran_Kurdî_Soranî
#Mihemed_Mamlê
#Sêman_Şawele
#Selltene

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

سەرچاوە: کاناڵی فەرمیی ماملێ👇، Jêder👇
https://www.tg-me.com/mamlemusic

لە ڕێگەی ئەو لینکە کاک سێمان شاوەلەی چاکتر بناسە:
https://mamle.net/archives/10511 👈

https://www.tg-me.com/KurdishMusicaa 👈
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوئەستێرەی سوورەگوڵەکەم
بە خودای شێواوە دڵەکەم
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
داواکاری و بیرۆکەیەکی دڵسۆزانە لە لایەن کاک فاتح و هاوڕێکانییەوە. 👇👇👇
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کارێکی مامۆستا شەهرام جەسیم لەسەر دوو گۆرانی ماملێ کە بۆ گروپێکی ئاڵمانی نووسراوەتەوە و ئەوانیش لە بەغدا و هەولێر پێشکەشیان کرد. مامۆستا شەهرام لەوبارەیەوە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیان لە ئینستاگرام ئاوا دەنووسێ:
(بەشێک لە دانراوێکم بەناونیشانی ( توانەوە )، کە ڕۆژی ١١ / ٦ لە شاری بەغدادو ١٥ / ٦ لە شاری هەولێر لەلایەن گروپی کیۆلنێ ڤایۆلین نماش کرا.
ئەم پارچەیە تێکەڵکردنی دوو ئاوازی بەناوبانگی مامۆستا محمدی ماملێیە، گۆرانی ( ڕێژنە )، گۆرانی (ئازیزەکەم)، بەڵام لەم ڕیڵەدا تەنها یەک بەشم داناوە.)
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نووسینەوە و پێشکەش کردنی گۆرانی (ڕێژنە) لە کۆی بەرهەمی (توانەوە) لەلایەن مامۆستا شەهرام جەسیم.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
وەرە حەیران - محەممەد ماملێ | Mamle - Wara Hayran - Were Heyran
Mohammad Mamle Official Page
@KurdishMusicaa 👈

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

🎙🎵: محەممەد ماملێ
🎼🎶: وەرە حەیران

🎙🎵: Mihemed Mamlê
🎼🎶: Were Heyran

🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼

#وەرە_حەیران

دەبڵێ ئەز بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنم من ببڕن وەرە نازدار بەدەستی یارێ

دەبڵێ ئەز بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شاری شینێ
کفنێ من ببڕن وەرە نازدار بەدەستی دەینێ

دەبڵێ ئەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارە گوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازدار وا لە تەورێزێ

دەبڵێ ئەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زیندانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە نازادار لەنێو کۆڵانێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازدار لە هەمەدانێ

دەبڵێ من بمرم وەرە حەیران لەسەر تەنیشتێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە نازادار لە ناوی دەشتێ
دەگەڵ یارێ خۆم وەرە حەیران دەچمە بەهەشتێ

#Mosîqay_Kurdî
#Stran_Kurdî_soranî
#Mihemmed_Mamlê
#Were_Heyran

#مۆسیقای_کوردی
#گۆرانی_کوردی_سۆرانی
#محەممەد_ماملێ
#وەرە_حەیران

🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼

سەرچاوە👇، Jêder👇
https://www.tg-me.com/mamlemusic

https://www.tg-me.com/KurdishMusicaa 👈
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ماملێ
خانم گیان خانمی، خانمی خانمانمی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TikTok
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@KurdishMusicaa 👈

🎼🎵🎙🔥🎙🎶 🎼

🔘ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان هاوکاتە لەگەڵ لە دایکبوونی کەڵە هونەرمەندی دەنگخۆش مامۆستا محەممەد ماملێ زاوای بەڕێزی کاپیتان حەمەدی کوردان.

🟢لە دایکبوون: ١٢ی جۆزەردانی ١٣٠٤
⚫️کۆچی دوایی: ٣ی ڕێبەندانی ١٣٧٧

📍شوێنی ناشتن: گۆڕستانی نەمران، مەهاباد


یاد، ناو و ڕێگایی پڕ ڕێبوار و هەرمان


❤️❤️❤️❤️
✌️✌️✌️✌️
🔥🔥🔥🔥
🎉🎊🎉🎊

🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼

سەرچاوە👇، Jêder👇
https://www.tg-me.com/mamlemusic

https://www.tg-me.com/KurdishMusicaa 👈
Forwarded from مریوان خبر️
🔷ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مامۆستا ماملێ

🔹ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان هاوکاتە لەگەڵ لە دایکبوونی کەڵە هونەرمەندی دەنگخۆش مامۆستا محەممەد ماملێ

🔹لە دایکبوون: ١٢ی جۆزەردانی  ١٣٠٤
🔹کۆچی دوایی: ٣ی ڕێبەندانی ١٣٧٧

🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی نەمران، مەهاباد

🔹یاد، ناو و ڕێگایی پڕ ڕێبوار و هەرمان

مریوان خبر👇👇👇
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAADxFUQSvHD8Irv3d0g
🔴ئەمڕۆ ٩٩ ساڵ لە لەدایکبوونی مامۆستا محەممەد ماملێ تێدەپەڕێ

لەدایکبوون: ١٢ی جۆزەردانی ١٣٠۴، مەهاباد
کۆچی دوایی: ٣ی ڕێبەندانی ١٣٧٧
شوێنی ناشتن: گۆڕستانی نەمران، مەهاباد

#شاره‌که‌م_مه‌ریوان
@marivanii
2024/06/01 15:12:10
Back to Top
HTML Embed Code: