.
جەیمز جۆیس (۱۸۸۲ – ۱۹۴۱) نووسەری بەتوانای ئیرلەندی، یەکێکە لە ناودارترین نووسەرانی سەدەی بیست و پێشەنگی شێوازی گێڕانەوەی خوڕینی زەین: (Stream of consciousness) لە چیرۆک و ڕۆماندا.
ناودارترین بەرھەمی ئەو ڕۆمانی «ئۆلیسیس»ـە کە بە ڕای زۆربەی ڕەخنەگران گرینگترین ڕۆمانی سەدەی بیستهمه له جیھاندا.
جۆیس لە بوارەکانی شێعر، چیرۆک، ڕۆمان و شانۆنامەدا بەرھەمی خوڵقاندوە و بەرھەمەکانیشی بە زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێڕدراونەوە.
تاراوەکان شانۆنامەیەکی ئەوە کە ساڵی ١٩١٤ نووسیویەتی و لە چاو کارەکانی دیکەی نووسەر، کەمتر کەوتۆتە بەر باسی ڕەخنەگران و ھەربۆیەش تا ڕادەیەک خراوەتە پەراوێزی کارەکانی دیکەیەوە.
.
.
.
@mangpub

دواشهوی دابهزینی عیسا ڕۆمانی نووسەری بهتوانای کورد مامۆستا شێرزاد حهسهنه کە به شێوەی دیالۆگ و له نێوان پهنابهرێک و عیسای مهسیح له شهوی کریسمهسی ساڵی ٢٠٠٠ له کهمپێکی چۆڵی پهنابهران ڕوو دهدات.
ڕۆمانهکه باس له دڕندهخویی مرۆڤ به درێژایی مێژوو دهکات که خۆی هۆکاری هەموو کاولکارییەکە. نووسەر باس له مرۆڤی پاوانخواز دهکات که ههموو شتێکی بۆ خۆی ویستووە و نهیتوانیوە به باشی و جوانی بژیت. نووسەر باوهڕی به فریادڕەس نییە و مرۆڤهکان به تاکه فریادڕەس دهزانێت.

پیاوانی مەزن بە گەرووی تەنگی مەرگدا ناچن.
کۆچیدوایی شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، نەمر عەلیئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی، خەسارێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی زمانی کوردی بەگشتی و شێوەزاری کەلهوری و ناوچەی کرماشانە بەتایبەت و خەمێکی قووڵە بە دڵی هەموو گەلەکەمانەوە.
وەک دەستەی بەڕێوەبەرێتی و سەرجەم هاوکارانی چاپەمەنیی مانگ، لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان، هیوا دەخوازین ڕێبازی بەرزیان بەردەوام بێ و خۆ بە بەرپرس دەزانین لە ئاست بەشداربوون لە گەشانەوە و بەهادان بە سەرجەم زار و شێوەزارەکانی زمانەکەمان و گەشبینین بە گەیشتنەئامانجی ڕێگەیەک کە ئەم تێکۆشەر و کەسایەتی ماندوونەناسانە هەنگاویان تێدا هەڵێناوە.

#چاپی_نوێ
.
ئەلبێر کامۆ، لەم شانۆنامەیەدا ڕووداوە مێژووییەکانی تەنیا وەک ئێسکبەندێک وەرگرتووە، هیچ ئامانجێکی ئەوەی نەبووە ڕووداوێکی مێژوویی یان ژیاننامەی کەسێکی مێژوویی بخاتە سەر شانۆ. بە گشتی هیچ پێوەندییەکی مێژوویی ئامانجی ئەم شانۆنامەیە نییە، بەڵکوو یەکەم و کۆتایی ڕوانین و فەلسەفەی نووسەر، نیشاندانی بێهوودەییە بە زمانی دراما. ئەم شانۆنامەیە لە چوار پەردە پێکهاتووە. پەردەی یەکەم: هۆشیاربوونەوەیە بەرانبەر بە بێهوودەیی ژیان؛ پەردەی دووهەم: نیشاندانی یارییەکی خەمبار و تۆقێنەرە؛ پەردەی سێهەم: تایبەتە بە پیلانگێڕی؛ پەردەی چوارەم: تایبەتە بە کۆتایی زۆردار و دیسپۆتێکێک.

لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، چاوەڕێی ئێوە هاوڕێیانی مانگ دەبین.
.
وردەکارییەکانی ناونیشانی ژووری مانگ لە پێشانگا، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێنرێ.

"داوای هاوکاری بۆ بەشی منداڵان"
چاپەمەنیی مانگ بۆ ڕێکخستنەوه و پەرەپێدانی بەشی منداڵان و تازەلاوان، پێویستی بە کەسێکی شارەزا و چالاک لە بواری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا هەیە کە بەرپرسیارییەتی ئەو بەشە بگرێتە ئەستۆ. بۆ ئەو مەبەستە لە تەواوی ئەو کەسانەی کە شارەزاییان لەو بوارەدا هەیە و خوازیاری ئهو ئهرکهن، داوا دەکەین پێشینە و ڕێزومەی کاری (CV) خۆیان بنێرن بۆمان. جێی ئاماژەیە کە خوازیاران دەبێ خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوە بن:
ـ شارەزایی تەواو بەسەر زمانی کوردیدا
ـ شارەزایی لە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا، بەتایبەت "ئەدەبی منداڵان"ی هاوچەرخی جیهان
ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەش وەک خاڵی بەھێز چاو لێدەکرێت:
ـ خوێندنی ئاکادمیک و پلەی زانستی پێوەندیدار
ـ شارەزایی بەسەر زمانەکانی دیکەدا بەتایبەت ئینگلیزی
ـ بەرهەمی چاپکراو لە بواری منداڵاندا
ـ پێشینەی پەروەردە و ڕاھێنان وەک مامۆستا
(شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە گرینگ نیە.)
هەر کەسێک هەڵگری زۆرترین تایبەتمەندی بێت وەک بەرپرسی بەشی منداڵان و مێرمنداڵانی مانگ دیاری دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەڕای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا، سەرەڕای دیاریکردنی ئەرکەکانی و ڕاپەڕاندنیان، خۆی بڕیاردەری ئەو بەشە دەبێت.
تکایە پێشینە یان ڕێزۆمەکانتان (CV) بۆ ئەو ئێمەیلانەی خوارەوە بنێرن:
[email protected]
[email protected]
چاوەڕوانی پێوەندیتانین!