مامۆستا هەژار لە چێشتی مجێوردا بەسەرهاتی منداڵی خۆی دەگێڕێتەوە و دەنوسێت:

[قازی محمد] - کە ئەوسا (میرزا محمدی قازی) ناو بوو ببوە مدیر مەعارفی سابڵاغ، بە بێ مەعاش واتە ئیفتیخاری. جا ئەو کە نوێنەری دەوڵەت بوو - دەبوایە هەموو فێرگەکان بەسەرکاتەوە . بڕیاری دابوو بێتە قوتابخانەکەی ئێمەش و بڕوانێ چۆنمان خوێندووە. مامۆستا بە منی گوت: کوڕم! ئەگەر جار و بارە لێتم داوە بەڵام تۆم خۆش دەوێ. حەزدەکەم تۆ بە مدیری مەعارف بناسێنم. زیرەک بە! بە باشی جواب بدەوە! ئەی بە خێەی ناسڵامەتی، کەس نا، من! تۆ بڵێی مدیر چ بێ؟ چیم لێ بپرسێ؟ ڕۆژێك لە پڕ مدیر بەگ خۆی کرد بە ژووری پڕ لە دووکەڵ مێشدا. مامۆستا منی نیشان دا، گوتی: قوربان ئەم کوڕە تاقی کەوە! مدیر فەرمووی: دەی شتێک بخوێنەوە! ملم لە ئەحمەدیە بۆر نا:
ڕەئس سەرە، عەین چاوە
بەدەن قاڵب، ئیســم ناوە
جەبین و جەبـــهەت توێڵە
مەکر وکەید و حــیلە فێڵە

گوتی: ئافەریم، بەڵام بۆ گوتت فێلە و توێلە؟ دەبوو بە لامی قەڵەوی بڵێی. من ئافەریمم وەرگرت و مامۆستاش لەوە کە مدیری دڵخۆش کردووە، هەر بزەی سمێڵی دەهات. مودیریش لەبیری چوو لێم بپرسێ توێڵ و فێڵ یانی چی؟ تا وەك هەرامە دە قوڕ چەقیبام! چونکە وەک تووتی فێر کرابووم و بەمدەزانی چیم خوێندووە. هەردەمزانی هیچ نازانم.
خواوڕاستان قوتابخانەکەمان دانەخرا، ئەویش لە سایەی زیرەکی من!
@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : یەکشەممە

📅 ۱۰ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۰ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۱۸ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۳۱ے دیسامبرے ٢٠٢٣ زایینے







🌼خۆزگە خوا ڕەحمی ئەنایە دڵت و تەشریفت دەھات

ھەڵئەھات ھەر ئەو سەعاتە بەم شەوی ھیجرانە ڕۆژ

#حەمدی
ـــــــــــــــــ





@matalikurdi
مامۆستایان ( حەسەن زیرەک - محەممەد ماملێ)
@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : دووشەممە

📅 ۱۱ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۱ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۱۹ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۱ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے







🌻وەرە له ناو باخچەی دڵما
بچريكێنه
به بێ قام و حەيران
دەمرم!

#مەلەکشا





@matalikurdi
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم
تۆ مەلەک و فریشتە و پەری، گوڵدەم و گوڵبەر و دڵبەری
لالەڕەنگ و فەڕەنگی چینی، شۆخ و شەنگی، خەتا و بەڕبەڕی
نازک و نازەنین و شیرین، ئاوێنەڕۆژ، ڕەنگ ئاگری
لەنێو مەنزەرەی دوودەری خۆشە سەیری مەوجی بەحری
وەرە سەر چاوم عەزیزم، چی دەکەی لە دڵەی کەبابم؟
ئەو شۆخە بە تای زولفانی زنجیری کردم دێوانە
ڕووحمە، ڕووحی کێشاوم! ڕووح نییە لە ڕووح بێگانە
ئاشکار و دیار و مەخفی، دوور نییە، نەزدیکە جیرانە
غەرەزم چونکە پەنهانە وەڕەزم لەو جیسم و جانە
مەرەزم مەرگی دەرمانە، هەر ئەزم بۆ خۆم حیجابم
عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ پڕ ئاو و مەحزوون
پێی هەوای بشکێ، پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون
خاکی ڕێی دڵبەری وە بزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنا بم
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!
بەزەییت ئەر هەبێ یا نەبێ بەندەی باڵاتم، سەد شا بم
تۆ خودا دڵم مەشکێنە من کە وا عاشقێکی چا بم
سەرەکەم فیدات عەزیزم وەرە زیز مەبە لە سەر دڵ
سەرە پایەبەندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆت هەتا بم
بە کەمەندی تۆوە بمرم خۆشترە نەوەک ڕەها بم
کوتم ئەی شای دڵنەوازان مانگ و ڕۆژن موشتەریی ڕووت
دڵی چاکی پاکی بازان پێ بە داوی زولفی جادووت
لە غەمی ویساڵی ڕووی تۆ جگەر و هەناوی من سووت
خۆش بوو ئەو دەمەی گوڵ پشکووت شەکەر دەباری لە یاقووت
لادە لێم وەفایی دەیکوت: تۆ گەدا من شا بۆت نابم

#وەفایی
@matalikurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕەسووڵ نادری

#نەقڵی_خۆش
@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : سێشەممە

📅 ۱۲ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۲ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲۰ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۲ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے








🌻دەخیلتم ساقی چاومەست بادە تێکە
دڵ ودیدەم بەبرژانگ بەس بپێکە

ژیانمان پێنج و دو ڕۆژێکە دەڕوا
ئەوین و ڕابواردن سەردەمێکه
#ئاکام





          


@matalikurdi
مەتەڵ
ترشو تاڵە هەنار نییە حوکم کەرە قازی نییە لە ئاو دایە ماسی نییە
@matalikurdi
#چێشتی_مجێور
بە هۆی قزڵجی و زەبیحی -کە عەبدوڵڵا نەجاتی دابوون- لای عەبدوڵڵا شەریف کارێکم دیتەوە. مەیخانەیەکی هەبوو بە ناوی «جندیان»، ئارەقی لێ دەفرۆشرا و لەسەر خەیابانی سەعدوون بوو. لە سەعات حەوتی ئێوارەوە تا مەیخانە چۆڵ دەبێ، حیسابی ئارەق و خۆراکی فرۆشراو بنووسم. شەوانە بە ڕوبعە دینارێک و شێویش هەرچی بخۆم: جەلال کەیفە! من نیوەڕۆیان کەم نان دەخۆم؛ تۆ خۆت تێر کە! شەوانە تێی هەڵدێنمەوە. سەعات دەوری یازدە و نیو دوازدە دەچوومە ژوورێک کە دەگەڵ حەمەی ڕەشادی لە ماڵی «عەلی عەزیز» ناوێکی سابڵاغیمان بە کرێ گرتبوو. ڕۆژانەش لە دووکان کارم دەکرد.
شەوێک داوای دوو پۆرس جەرگی سوورەوەکراوم کرد بە دوو سەموونی دوو قاتەوە؛ کە دەبووە چوار سەموونی ئاسایی. لەپشت مێزێک ملم لە خواردن نا. مشتەرییەک لە نزیکم ئارەقی دەخواردەوە، پرسی:
- ئەرێ ئەوەی هەموو دەخۆی؟!
- بڵێم چی مامە گیان! دوکتور دەڵێ دەبێ شێوت سووکەڵە بێ!
- کابرا - کە پیاڵەی نزیک دەمی کردبوو - لە پڕمەی دا و چڵم و لیکی تێکەڵ بوو. لەبەر پێکەنین ژانی کرد!
عەلی عەزیزی خاوەنی ماڵ، لە سەر تەلەفۆناتی ئێدارەی پۆلیس بوو. شەو درەنگ تەلەفۆنی دەکرد.
- کەنگێ دەێیەوە ماڵێ؟
- نیو سەعاتی تر، سەعاتێکی تر، هەروا چەند دەقیقەیەکی دیکە!
- یانی چی؟ تێ ناگەم.
- کاکە ئارەقخۆرەکانی بەڕێز، ئەگەر تازە کەوتنە گۆرانی گوتن، سەعاتێک هەر دەمێننەوە. ئەگەر دەستیان کرد بە قنگبادان و چەقەنە لێدان، دیارە نیوسەعاتێکی ماوە. ئەگەر بێهێز کەوتن و دەستیان لە سمێڵ ماچ کردنی یەکتر کرد، هەر بینا ڕۆیشتن!
ئەمجار عەلی لە تەلەفۆنی شەوانەیدا دەیپرسی: گۆرانییە؟ یان قنگبادان؟ یان سمێڵ ماچ کردن؟

#مامۆستا_هەژار
@matalikurdi
ژنێک منداڵێکی هەیە دەست دزی ئەبێ
ئەیبات بۆ لای شێخێک ئەڵێ شێخ گیان نووشتەیەک دۆعایەکم بۆ بنووسە بەشکەم واز لە دزی بهێنێ
شێخیش دۆعایەک ئەنوسێت و ئەڵێ ئەمە با هەمیشە لە کەمەریا بێت ئیدی قەت دزی ناکات
ژنە و منداڵەکەی ئەگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان 
ژنە ئەگاتە بەردرگا بەڵام منداڵەکەی دوا ئەکەوێ
ژنە ئەڵێ دەی زوکە ڕۆڵە
منداڵەکە ئەڵێ ئەم پێڵاوانەی شێخ گەورەیە ناتوانم دەرچم
😂😂😂
@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : چوارشەممە

📅 ۱۳ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۳ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲۱ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۳ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے









          
🌺وەرە له ناو باخچەی دڵما
بچريكێنه
به بێ قام و حەيران
دەمرم!

#مەلەکشا

@matalikurdi
دانیشتنی هەرێم 3
@RZGARSHARAFKANDY
{هەرچەندە تۆ بێ وەفا بووی
بەڵام من وەفادارم
لەسەر قەولوو بەڵێن و
لەسەر وەعد و بڕیارم}
ئاواز و گوتن: [ڕزگار شەرەفکەندی]
text:(هیوا بانە (هەمەوەند

@matalikurdi
مەتەڵی کوردی pinned «مەتەڵ ترشو تاڵە هەنار نییە حوکم کەرە قازی نییە لە ئاو دایە ماسی نییە @matalikurdi»
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : پێنجشەممە

📅 ۱٤ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱٤ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲۲ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ٤ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے






🌻 مەکانت کونجی دڵمە،
زۆر نزیکی.



          


@matalikurdi
#بیرەوەری


مامۆستا هێمن دەگێڕێتەوە: تەنیا بیرەوەرێکی خۆشم لە زەمانی منداڵیم هەیە، ئەویش ئەوەیە شەوانە دەچوومەوە ژوورێ و سەرم وەسەر ڕانی دایە مرۆت دەکرد و ئەویش حیکایەتی بۆ دەکردم، تا خەو دەیبردمەوە. دایە مرۆت پیرێژنێکی دنیادیدەی کۆنساڵ بوو. بۆخۆی نەیدەزانی تەمەنی چەندە، بەڵام بێگومان زۆری لە سەد ساڵ هەڵبواردبوو.
شەش پشتی بنەماڵەی ئێمەی دیبوو. سەرسپی و هاودەمی دایکم بوو. ڕوحسووک، قسەخۆش و نوکتەباز بوو، هەزاران نەقڵ و نەزیلەی خۆشی دەزانی و بۆی دەگێڕامەوە. زۆر شتی بە نرخ لەو فێر بووم کە لە ژیاندا کەڵکم لێ وەرگرتن، ڕۆحی شاد بێ.


@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : هـەیـنـے

📅 ۱٥ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱٥ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲۳ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ٥ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے








🌻لە بەینی نوور و زوڵمت ئامەشۆ سەرناگرێ مەحوی
نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من هاتن لە تۆ ڕۆیین
#مەحوی







@matalikurdi
دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، هەی!
فیتنەگەر، هەی! ڕەند هەی عەییار هەی!

بوویە یاری غەیر و من بێگانە مام
بێوەفا، هەی! هەی جەفاکردار، هەی!

خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی من
بۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، هەی!

چا نیە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکە
دەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، هەی!

تۆ دڵت دێوانە کردم، ئێستەکەش
نانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار هەی!

قەت لە تیری ئاهی مەزڵوومانی عیشق
تۆ نەترسی، زاڵمی غەددار هەی!

غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆش
هەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار هەی!

#مەحوی

@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : شـەمـمـە

📅 ۱٦ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱٦ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲٤ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ٦ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے






🌻 لەم بێ تۆیییەدا من دوو جار بێ وڵاتم.








 
@matalikurdi         
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : یـەکـشـەمـمـە

📅 ۱۷ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۷ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲٥ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۷ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے




📸 مـەهـابـاد




🌻 با ساتێچ ڕەقیب دووریت بکێشۆ...

«مەولەوی»






          


@matalikurdi
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️

📅 ئەمڕۆ : دووشـەمـمـە

📅 ۱۸ے بەفرانبارے  ۲۷۲۳ے ڪوردے

📅 ۱۸ے دەیـے ۱٤۰۲ے هەتاوے

📅 ۲٦ے جەمادیی‌سانیـے ۱٤٤٥ے مانگے

📅 ۸ے ژانڤییەے ٢٠۲٤ زایینے





🌻کــە دڵ دەتـوێـتـەوە بــۆ تــۆ، دەکــەی ئــەو ڕۆژە تــۆ بڕوا
کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر، دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا

«مەحوی»


          



@matalikurdi
2024/05/10 01:22:29
Back to Top
HTML Embed Code: