Telegram Web Link
زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو لە کاتی کۆرۆنادا
..
..
..
.. زەردوویی باوە لە منداڵی تازە کە لەدایک بوو، پێویستە پزیشک منداڵەکە ببینێت، بەڵام لەو دەمەی ئێستا بینینی پزیشک و چونە خەستەخانە ب دوور نییە لە مەترسی.

بەڵام لەم کاتانەی خوارەوە دەبێت منداڵەکە پشکنینی زەردوویی بۆ بکرێت بێ دواکەوتن، هەر چەندە بار و دۆخەکەش گونجاونەبێت:

یەک : ئەگەر منداڵەکە لە یەکەم ٢٤ کاتژمێری تەمەنیدا زەرد دەرکەوت

دوو: ئەگەر گروپی خوێنی دایکی منداڵەکە ناقص (ئار ئیچ نیگەتیف) بوو وە خوێنی باوکی منداڵەکە زائد(ئار ئیچ پۆزەتیف) بوو

سێ : ئەگەر منداڵی پێشوی دایکەکە زەردوویەکی بەرزی هەبوو یان خوێنی گۆڕدرابێت یان ئەگەر خزمێکی نزیکی منداڵەکە خوێنی گۆڕدرابێت بە هۆی بەرزی رێژەی زەردووییەکەوە
چوار: ئەگەر ناو لەپی دەستی یان پێی منداڵەکە زەرد بوو، یان ڕەنگی منداڵەکە بە خێرایی گۆڕاو زەردتر بوو یان بە سەیرکردن ڕەنگی منداڵەکە زۆر زەرد بوو

پێنج: ئەگەر منداڵەکە کێشی لە دوو کیلۆ ونیو کەمتر بوو یان نەبەکام بوو

شەش: ئەگەر منداڵەکە لەگەڵ زەردووییدا نیشانەی دیکەی نەخۆشیی هەبوو وەکوو تا، ڕشانەوە و شیر نەخواردن.......،،، حەوت: ئەگەر دایکی منداڵەکە شەکرەی هەبوو

تیبینی: ئەگەر منداڵەکەت زەردوویی هەبوو باشترە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت یەکێک لەو حەوت خاڵەی سەرەوەی تێدا بوو دەبێت پشکنینی زەردوویی بۆ بکرێت.
......
د. هونەر جەمال هەورامی
پزیشکی منداڵان
هەندێک کەس بە شەودا پرخە پرخ دەکەن له‌ كاتى خه‌وتندا، ئەمەیش کەسانی دەوروبەریان بێزار دەکات، پرخە پرخ چەند هۆکارێکی هەیە و چەند ڕێگه‌یەکیش هەن بۆ چارەسەرکردنی.

پڕخەکردن نەک تەنیا دەبێتە هۆی بێزارکردنی دەوروبەر، بەڵکو 75% ئەو کەسانەی پرخە دەکەن هەندێکجار تووشی نەخۆشییەکی پێوەندیدار بە هەناسەدانەوە دەبن لەکاتی خەودا، کە ئەمەیش ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات.

ڕێگه‌کانى چاره‌سه‌ركردنى پرخه‌ پرخ، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

1- شێوازی خەوتنەکەت بگۆڕە/ خەوتن لەسەر پشت دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشووت بەرە و قوڕگت شۆڕببنەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستکردنی دەنگێکی لەرینەوە لەکاتی خەودا، بۆیە واباشترە لەسەر لاتەنیشت بخەویت.

2- کەمکردنەوەی کێشی لەش/ کەمکردنەوەی کێشی لەش لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی پڕخەی خەو، چونکە زۆرجار بەرزبوونەوەی کێشی لەش دەبێتە هۆی دروستکردنی فشار لەسەر بۆڕی هەناسەدان لەناو ملدا.

3- خۆت لەخواردنەوە کحولییەکان بپارێزە/ خواردنەوە کحولییەکان دەبێتە هۆی هیلاککردن و تێکدانی ماسوولکەکانی بەشی پشتەوەی مل، ئەمەیش کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر هەناسەدان لەکاتی خەودا، پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنەوەی کحول 4 بۆ 5 سه‌عات بەر لەخەوتن زۆرجار دەبێتە هۆی پرخە.

4- خۆت لە کەمخەوی بپارێزە/ هەبوونی بەرنامەیەکی خراپ بۆ خەوتن بەهۆی زۆر کارکردن و خۆ هیلاککردنەوە کاریگەری خراپی دەبێت، چونکە خەوتن لە دوای ماندوبونێکی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی لەکاتی خەودا ماسولکەکان بەشێوەیەک تێک بچن لەرەلەر و پرخە پرخ دروست بکات لەکاتی هەناسەداندا، بۆیە وا باشە کە بەرنامەیەکی باشی خەوتن بۆ خۆت دابنێیت و شەوان لەکاتی خۆیدا بخەویت.

5- سەرینەکەت بگۆڕە/ هەندێک مادەی وەک (تەپوتۆز و مشەخۆر) لەناو سەرینی خەودا هەندێکجار دەبنە هۆی دروستکردنی هەستیاری (حەساسییەت)، کە ئەمەیش سەرئەنجام دەبێتە هۆی دروستبوونی پرخە بەهۆی کاردانەوەی سیستەمی بەرگری جەستە بەرامبەر ئەو مادانە، بۆیه‌ هەمیشە وا باشە کە سەرینەکەت بە پاکی ڕابگریت و خۆت لە بەکارهێنانی سەرینی کۆن بە دوور بگریت.

6- شلەمەنی زۆر بخۆ/ لەگەڵ کەمبوونەوەی شلەمەنی لە لەشتدا، دەردراوەکانی ناو دەم و لووت زیاتر لینجاوی دەبن، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی پرخە.

7- شریتی تایبەت بە لوت بەکار بهێنە/ دەتوانیت لە دەرمانخانەکاندا بیکڕیت و هاوکاریت دەکات بۆ فره‌وانکردنی بۆرییە هەواکانت.

8- ڕاهێنان بە ماسولکەی دەنگە ژێیەکانت بکە/ باشترین ڕێگه‌ ئەوەیە بە دەنگی بەرز بخوێنیتەوە، چونکە وا دەکات بتوانیت باشتر کۆنترۆڵی ماسولکەکانی مەڵاشوت بکەیت.

هۆکارەکانی پرخەکردن به‌ گشتى له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ كورتمان كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش:-

* جگەرە کێشان:  جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ئاوسانی ناوپۆشی گەروو.

* خواردنی دەرمانی هێورکەرەوە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی گەروو.

* هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە وا دەکات هەوا بەر بەشی دواوەی گەروو بکەوێت.
زانا چینییەکان لە زانکۆى هۆنگ کۆنگ رایانگەیاندووە، ڤایرۆسەکە لە پلەى گەرمى چوار پلەدا ئەگەر هیچ ماددەیەکى پاککەرەوەى بەرنەکەوێت تا نزیکەى ١٤ ڕۆژ بە چالاکى دەمێنێتەوە.
ماڵپەرى روسیا تودەى بڵاویکردووەتەوە، زانا چینییەکانى بوارى پزیشکى و بایەلۆجى لە زانکۆى هۆنگ کۆنگ ئەوەیان ئاشکراکردووە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەر ڕووى کاغەز بۆ ماوەى سێ کاتژمێر و لەسەر جل و تەختە ماوەى دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە، هەروەها لەسەر شوشە چوار ڕۆژ و لە سەر پلاستیکیش حەوت رۆژ دەمێنێتەوە.
زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڤایرۆسەکە لەسەر دەمامکەکان بۆماوەى حەوت رۆژ دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بە تەواوەتى پاکبکرێنەوە یاخود تەنها بۆ یەکجار بەکاربهێندرێن.
سوودەكانی سێوی سەوز

سێوی سەوز، وەك هەر میوەیەكی دیكە ژمارەیك سوودی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە هەمیشە پزیشكان رێنماییمان دەكەن رۆژانە لانیكەم سێوێكی سەوز بخۆین.
_____________
لێرەدا بە خاڵ ژمارەیەك لە سوودەكانی سێوی سەوز دەخەینەڕوو:
( سەرەكیترین خاڵ بریتیە لە دابەزاندنی كێش و نەمانی چەوری وورگ )
1-سێوی سەوز پاككەرەوەیەكی زۆر باشە بۆ گورچیلە.
2-دەبێتە هۆی دابەزینی كۆلسترۆڵ.
3-میوەیەكی بە سو‌ودە بۆ نەخۆشیی رۆماتیزم.
4-سێوی سەوز بۆ ئەو كەسانە بەسو‌ودە كە كێشەی كەمخەوییان هەیە.
5-لە راگرتنی هاوسەنگی شەكری خوێندا رۆڵیكی باشی هەیە.
6-بۆ ئەو كەسانە باشە كە رێجیم دەكەن، چونكە سێوی سەوز كالۆرییەكی كەمی تێدایە.
7-ئەو كەسانەی كە كێشەی قەبزییان هەیە بە لایەنی كەمەوە دەبێت لە رۆژێكدا یەك سێوی سەوز بخۆن.
8-ئاسانكاریی دەكات لە كردەی هەناسەداندا.
9-یارمەتیدەرێكە بۆ پاككردنەوە لەشی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن.
سوودی  شێلانی ژێر پێيەکان بۆ تەندروستی گشتی:

1-ئەگەر پشت ئێشەت هەیە
2-ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە
3-ئەگەر دلت خێرا لێدەدات
4-ئەگەر رانەکانت ئێشی هەیە
5-ئەگەر زمانت رەنگی گۆراوە
6-ئەگەر گورچیلەکانت ئێشی هەیە
7-ئەگەر خەوت کەم بۆتەوە
8-ئەگەر خەوت خۆش نییە
9-ئەگەر تورەو دەمارگیری
10ئەگەر دەستت یان شوێنێکت سر دەبێت
11-ئەگەر ئیشتیهات بۆ خواردن نییە
هەر ئازارێکی کاتی لە لەشتدا هەیە 
ئەگەر...
بە شێلانی ژێر پێ لە هەر ئانوساتێکی ماندووبون یاخود هەست کردن بە ئازار یاخود وەستان لەسەر پێیەکان بۆ ماوەی درێژ .
ئەوا ژێر پێکانتان شێلانی بۆ بکەن .بەلام بەرێگەی دروست .
واتە کەسی پێویست دەبێت لەسەر پشت راکشێت پێکانی بە گۆشەی ۲۵ تا ۳۵ بەرز بکاتەوە .وە ئەو کەسەی پێی دەشێلێت دەبێت سەرەتا لە خواروی ژێر پێ دەست پێبکات هێواش هێواش بیشێلێت تا پەنجەکانی پێ ئەگەر لە کاتی شێلان زەیتی زەیتون بەکار بهێندرێت ئەوا سودی کاریگەری زیاترە.
.......:::::::::::::::::::::::::::::::::::::
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆهەموولایەک.
#"ئایا چا ده‌بێته هۆی که‌می ماده‌ی ئاسن؟

#زۆر خواردنی چا ره‌نگه ببێته هۆکاری که‌می ماده‌ی ئاسن لە لەشدا ئەگه‌ر بڕێکی زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌ی کە دانراوه(کەخواردنی زیاتر له پیَنج کوپ چایە لە رۆژیکدا). #چای ره‌ش زیاتر دەبێته هۆکاری که‌می ئاسن به به‌راورد بە چای سه‌وز. - ئەو پێکهاته‌یه‌یی کەلە چا دا هه‌یه‌و ده‌بێتە هۆکاری
که‌می ئاسن پێی ده‌وترێت تانیین (Tanin)
کەبه هۆی یه‌کگرتنی له گه‌ڵ ماده‌ی ئاسن ده‌بێته هۆی دروست بوونی ماده‌یه‌ک که هه‌ڵمژینی له لایه‌ن
گه‌ده‌وه زورکه‌متر بێت.

#خواردنه‌وه‌ی چا یه‌کسه‌ر دوای نان خواردن ئەبێته هۆی که‌م کردنی مژینی ماده‌ی ئاسن به رێژه‌ی %50
هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چا به یه‌ک سه‌عات دوای
نانخواردن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ماده‌ی ئاسن نابێت.
--- گرنگترین حه‌وت هۆکاری ئازاری ئه‌ژنۆ ( چۆک ) :
--- ڕێنمیایی گشتی بۆ خۆپاراستن له‌ ئازاری ئه‌ژنۆ :
ــــ جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ ( چۆک ) یه‌کێکه‌ له‌ باوترین کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا ۰
--- گرنگترین حه‌وت هۆکاری ئازاری ئه‌ژنۆ ( چۆک ) :
۱ ـــ سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌کان و له‌ ئه‌نجام دا کڕکڕاکه‌ی نێوان جومگه‌ ده‌خورێت و ئێسقانه‌کانی جومگه‌که‌ به‌ریه‌یه‌ک ده‌که‌ون و دواتر ڕه‌نگه‌ ئێسکی تازه‌ دروست بێت ، ه‌ زۆری دوای ته‌مه‌نی ( ٤٥ ساڵ ) مرۆڤ تووش ده‌بێت ؛ به‌ڵام پیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێ که‌س تووش ده‌بن ۰
۲ ـــ پچڕانی به‌سته‌ره‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به‌ تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی ( الرباط الصليبي ) له‌ وه‌رزشکاران زۆر باوه‌ ۰
۳ ـــ شکاوی ئێسقان و له‌جێ چوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به‌ زۆری له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌ربوونه‌وه‌ی ئێسک بوون ۰
٤ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ وه‌ک نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ، هه‌وکردن به‌ هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه‌ وه‌ک میکرۆبی تای ماڵتا ۰
٥ ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغضروف الهلالي ) : له‌ ئه‌نجامی جووڵه‌ی له‌ ناکاو وه‌ک سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه‌ هه‌موو قورسایی جه‌سته‌ له‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌ زۆری ڕوو ده‌دات ۰
٦ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ): که‌ به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریک ئه‌سید ڕوو ده‌دات به‌ زۆری هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه‌ ڕوو ده‌دات ۰
۷ ـــ هه‌وکردنی کیسی ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆه‌وه‌ : کۆمه‌ڵێک کیسی شله‌مه‌نی هه‌یه‌ له‌ ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رکه‌وتنی ژێی ماسولکه‌کان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌کان له‌ کاتی جووڵه‌دا ۰
۱ ــ خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌وی : و دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره‌ ۰
۲ ــ ئه‌نجام دانی وه‌رزشی هه‌مه‌جۆر ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ زیادکردنی جووڵه‌ وه‌ک مه‌له‌کردن و ڕۆیشتن به‌ پێ۰
۳ ــ پاراستنی ئه‌ژنۆ له‌ زه‌برو به‌ریه‌که‌وتنی به‌هێز له‌ کاتی وه‌رزش : وه‌ک له‌ تۆپی پێ دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری کردن له‌ لیاقه‌ی به‌ده‌نی ۰
٤ ـــ خۆپاراستن له‌ که‌می ڤیتامین دی و کالسیۆم و مه‌گنسێوم : له‌ ڕێگه‌ی چوونه‌ به‌ر هه‌تاو و خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه‌ و مادده‌ی ئۆمێگا سێ ؛ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی که‌ی ئه‌و ماددانه‌ له‌ ڕێگای خۆراک یا ده‌رمانه‌وه‌ ۰
٥ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس به‌ شێوازی هه‌ڵه‌ ۰
٦ ـــ پشت گوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ : ئه‌گه‌ربۆ چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام بوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشکێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵ دا بوو ۰
..د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن
سودەکانی خواردنەوەی شیر لە شەودا ...

خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە و یارمەتی ئاسان خەوتن دەدات.

" چەند سوودێکی خواردنی شیری لە شەودا بریتین لە:

١.یارمەتی خەوتن دەدات و شڵەژاوی کەمدەکاتەوە، هەروەها ئارامت دەکاتەوە.

٢.خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەودا کێش کەمدەکاتەوە.

٣.یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.

٤.ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە.

٥.خواردنەوەی کوپێک شیر بەبێ شەکر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

٦. بەهۆی بوونی کالسیۆم لە شیردا یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات.

٧. دەبێتەهۆی بەهێزبوونی ددانەکان.

٨. خواردنەوەی شیر لە شەودا پێست لە چرچبوون دەپارێزیت...
بەمشێوازە خۆت لە ئازاری پشت و ملت بپارێزە

کەسانێکی زۆر ڕۆژانە تووشی ئازاری شان و مل دەبن، بەهۆی ڕەفتار و جوڵە و دانیشتن و خەوتنی ناتەندروستەوە، کە کاردەکاتە سەر بڕىرەکانی مل و زیانت پێدەگەیەنێت و تووشی ئازارت دەکات.

1-نەگونجان و وەستانی مل و سەر شانەکان بەشێوازێکی خراپ و ناڕێک لە کاتی دانیشتن لەسەر کار یان خوێندن.

2-ئاگاداری وەستاندنی سەرت بە، هەوڵبدە بەشێوازێکی ڕێک و گونجاو ڕایگریت لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان.

3-وازهێنان لە بەکارهێنانی پشتی ناڕێک و ناتەندروست لەکاتی خەودا، گۆڕینی بە پشتیە پزیشکیەکان کە یەکسانی نێوانی مل و شانت ڕابگرێت.

4-ئاگاداربە لە هەڵگرتنی کێشی قورس بەدەستێکت، چونکە کاریگەری دەبێتە لەسەر شان و ملت.

5-ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنانی وەرزشی، کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری مل و شانەکانت.
سێ شوێن له‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ خوێنى بۆ ناچێت..
1- گلێنه‌ى چاو : كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ ده‌بينين و و چه‌ند ڕه‌نگێكى جياوازى هه‌يه‌
خوێنى بۆ ناچێت چونكه‌ ئۆكسجينى پێويستى ده‌ستده‌كه‌وێت له‌و هه‌وايه‌ى كه‌ به‌ر چاو ده‌كه‌وێت.🌼

2- موو (پرچ) : موو دروست ده‌بێت له‌ سه‌لكى مووى ناو پێست كه‌ خۆراكى پێده‌درێت له‌لايه‌ن خوێن
به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ى موو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پێسته‌وه‌ (قه‌دى موو) خوێنى بۆ ناچێت چونكه‌ له‌ خانه‌ى كيراتينى مردوو پێكهاتووه‌.🌸

3- نينۆك : نينۆكيش خوێنى بۆ ناچێت چونكه‌ ئه‌ويش له‌ خانه‌ى كيراتينى مردوو پێكهاتووه‌
نينۆك كۆتاييه‌كانى په‌نجه‌كان ده‌پارێزێت و له‌ پێست دروست ده‌بێت🌼





جیاکردنەوە ی دابەزینی زەخت و دابەزینی شەکرە و چارەسەر
نیشانەکانی دابەزینی زەخت :
۱ـ سەرگێژبون (سەرسوڕان )
۲ـ بەرچاو تەڵخ بون
۳ـ سەریەشە
4ـ لاواز ی بێتاقەتی
چارەسەر :
۱ـ خواردنی چەند دەنکێ خورما
۲ـ بەرز کردنەوەی قاچی لە سەرو ئاستی دڵیەوە
۳ـ پەرداخێ ماستا و خوێی تێ بکەیت و بیخوات
لەڕوی دەرمانیشەوە دەرزی Dopamine (دۆپامین) بەکاردێت بۆ بەرز بونەوەی زەخت
.......................................................
نیشانە سەرەتاییەکانی دابەزینی شەکرە:
*ئارەقکردنەوە
*لەرزۆکی و لەرزین
*هەستکردن بە برسێتی
*دڵە کوتە و خێرا دڵ لێدان
* نیگەرانی
* لێو وشکبونەوە

چارەسەر :
۱ـ پێدانی شیرینی چکلێتی یان نوقڵێک بخوات
۲ـ پێدانی حەبی گلوگۆز
* ئەو کەسانەی شەکرەیان دا ئەبەزێت بە عام خۆیان شەکری گلوکۆز هەڵ ئەگرن چونکە پێشتر ڕەنگە وایان لێ هاتبێ گیرفانی بگەڕێیت لەو کاتەیە ڕەنگە پێی بێت
لەڕوی دەرمانیشەوە موغەزی Dextrose بەکاردێت بۆ بەرز بونەوەی شەکرەکەی یان هایپەر تۆنیک بەکاردێت بەشێوەی IV بۆی ئەکرێت یان بەشێوەی Oraly ئەتوانێت بخوات بەڵام ئەگەر بێهۆش بو هەر بە IV بۆی ئەکرێت

تاگی هاوڕێکانتان بکەن تا زۆرترین کەس سوود مەند بن
زاری ددان بەشێوەیەکی گشتی بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە نەتوانێت خواردن بە ئاسانی بخوات، ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار زۆر به‌تین بێت ئازاره‌كه‌ی  و هه‌ندێك جار كه‌م بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئازاری ددان بكه‌یت ده‌توانیت دوور له‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیای و زیانبه‌خش ئه‌م ئاوێته‌ سروشتیانه‌ به‌كاربهێنیت.

به‌كارهێنانی خه‌یار بۆ ئازاری ددان زۆر به‌سوده‌، ده‌كرێت پارچه‌یه‌ك خه‌یاری بچوك بخه‌یته‌ سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ و زوو زوو پارچه‌ خه‌یاره‌كه‌ نوێ بكه‌یته‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاره‌كه‌ی نامێنێت.

به‌كارهێنانی نه‌عنای وشك و سیری عه‌جه‌م یان ئاو و خوێ، كه‌ باشترین چاره‌سه‌رن بۆ هه‌وكردنی پوك و ددان یاخود ده‌ركه‌وتنی بڵق و هه‌ڵئاوسانی پوك، به‌ دانانی كه‌مێك نه‌عنای وشك یان سیری عه‌جه‌م بۆ شوێنی ئازاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ رۆژێكدا، دواتر وه‌ردانی ئاو خوێ له‌ ده‌م و ددان.

مێخه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ رووه‌كیه‌كان بۆ ئازاری ددان، جگه‌ له‌وه‌ی بۆنێكی خۆشی هه‌یه‌ و ده‌توانیت بیخه‌یته‌ سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ و به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.

سیر پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی، یه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه‌ ئازاری ددان و پوكه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ده‌توانیت به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێخه‌ك یان خوێ و ئاو به‌كاربهێنیت.

به‌كارهێنانی بیبه‌ری وشكراو بۆ ئازاری ددان چونكه‌ برێكی زۆر مادده‌ی "كركمین" تێدایه‌، ده‌توانیت كه‌وچكێكی بچوك بیبه‌ری وشكی هارراو له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ و دواتر بیده‌ له‌ جێگه‌ی مه‌به‌ست به‌ لۆكه‌
‎خوێن بەربوونی لووت nosebleed ‎کام جۆرەیان مەترسیدارە ؟ ‎هەڵەکانی کۆنتڕۆڵکردن چیــــن؟ ‎* خوێن بەربوونی لووت حاڵەتێکی باوە و لەوانەیە ببێتە هۆی ترس و ناڕەحەتی زۆر جار، بەشێوەیەکی گشتی ئەگەری بوونی مەترسی لەکاتی خوێن بەربوونی لووتدا زۆر کەممە، لووت ژمارەیەکی زۆر موولوولەی خوێنی تێدایە ئەکەونە بەشی ناوەوە پێشەوە و کۆتای لووت کە زۆر ناسکن زوو تووشی زەبر دەبن،خوێن بەربوونی لووت لەنێو کەسانی پێگەشتوو باوترە ....
‎دووجۆر خوێن بەربوونی لووت هەیە کەئەمانەن :
‎1ـ خوێن بەربوونی پێشەوەی لووت : ئەم جۆرە خوێن بەربوونە لەبەشی پێشەوەی لووتدا دروست دەبێت بەهۆی برینداریبوونی موولوولەکانی بەشی پێشەوەی لووتەوە،ئەم جۆرەیان کەمتر مەترسی دارە....
‎2 ـ خوێن بەربوونی بەشی پشتەوەی لووت: ئەم خوێن بەربوونە لەبەشی پشتەوە لووت یان لەقوڵایدا دروست دەبێت، لەم جۆرەدا خوێن دەگەڕێتەوە قوورگ زۆرجار، ئەم جۆەریان ئەکرێت مەترسی داربێت لەهەندێک حاڵەتدا کە پەیوەندی بەنەخۆشیەکی دیاری کراو یان بەرکەتنێکەوە هەیە...
سودەکانی بیبەری توند
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
⬅️ توانای بینین بەھێز دەکات.

⬅️ پێست بە ڕۆشنی و گەنجی دەھێڵێتەوە.

⬅️ سیستەمی بەرگری بەھێز دەکات.

⬅️ یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.

⬅️ ڕێگە لە ھەوکردن لەش دەگرێت.

⬅️ دژی بەکتریا دەجەنگێ.

⬅️ کردەی ھەرس بەرەوپێش دەبات.

⬅️ ئازاری لەش کەم دەکاتەوە.

⬅️ تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات و ڕێگە لە بڵاو بوونەوەی شێر پەنجە دەگرێت.
 بۆ هەمیشە مووی ژێر باڵ لەناوببەن
مووی ژێر باڵەكان دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەی بەكتریا زیانبەخشەكان و بۆنی ناخۆشی لێ دروست دەبێت و ئارەقەی لێ كۆ دەبێتەوە و مرۆڤ بێزار دەكات، زۆر جار لە رێی تاشینەوە، مووی ژێر باڵ لا دەبرێن، بەڵام بۆ ئەوەی هەمیشە لە كۆڵ ئەم كێشەیە ببنەوە، ئەم هەنگاوانە بگرنەبەر.

یەكەم: لیمۆ و شەكر، ئاساییەكان لە دێر زەمانەوە لیمۆ و شەكر بەكاردەهێنن بۆ لابردنی موو لە هەر شوێنێكی جەستە كە بیانەوێت، بۆیە ئەم رێگەیە بەهێز و كارایە.
دوو كەوچك ئاوی لیمۆ و كەوچكێك شەكر تێكەڵی یەكتر بكەن، تا هاوشێوەی هەویرێكی لێ دێت، ئەو گیراوەیە لە ژێر باڵ بدەن و بۆ ماوەی پێنج خولەك بیهێڵنەوە، پاشان بە ئاوێكی شلەتێن و پاك بیشۆن، هەفتەی دووجار ئەو كارە ئەنجام بدەن، ئەمە دەبێتە هۆی رێگری كردن لە گەشەكردنی موو و كەمبوونەوەی مووەكان، بەردەوام بن لەسەری تا ماوەیەك وای لێ دێت، موو لە ژێر باڵ نامێنێت و نایەتەوەش.

دووەم:هێلكە و گەنمەشامی، هێلكەیەك بشڵەقێنن لە دەفرێكدا و ئنجا گەنمەشامی هاڕاوی تێ بكەن و تا شێوەی هەویرێكی لێ دروست دەبێت، لە ژێر باڵی بدەن و دوای حەوت خولەك بە ئاوی سارد بیشۆن.

سێیەم: شیر و زەردەچەو، كەوچكێك زەردەچەو و دوو كەوچك شیر تێكەڵی یەكتر بكەن، بە كەوچكێك تێكەڵی یەكتریان بكەن تا تەواو یەك دەگرن، ئنجا بۆ ماوەی سێ خولەك لە ژێر باڵی بدەن و دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆن.

ئەو گیراوانە دەبنە رێگری لە گەشەكردنی موو و لەناوبردنی ئەو مووانەش كە هەیە، بەشێوەیەكی سرووشتی و بەبێ ئەوەی
هیچ كێشەیەكی لێ بكەوێتەوە
ڕێژەیەکی زۆری کافاین هۆکارە بۆ لێدانی خێرای دڵ بەڵام ڕەنگە ببێت هۆی وەستانی لەپڕی لێدانی دڵیش بۆیە کەمبخورێت باشترە

وە قاوەش بڕێکی زۆری کافایینی تێدایە.....
سێ ڤیتامینی بە سوود بو پێست،،

*ڤیتامین c
لەشی مروڤ ئەم ڤیتامینە بەرهەم ناهێنێت، هەر بویە ئەبێ لە سەرچاوە دەرەکییەکانەوە دابین بکرێت، ئەم ڤیتامینە بەرگری لە پێست ئەکات لە بەرامبەر تیشکە مەترسیدارەکانی خور و هەروەها لە کەش و هەوای ژەهراویدا پێست ئەپارێزێت،،


ڤیتامین E
گەر لە ژێر تیشکی راستەخوی خوردا ئیش ئەکەن ئەبێ کرێمی دژە خور بە کار بهێنن و خواردنێک بخون کە ڤیتامین E تیا بێت، ئەم ڤیتامینە لە گەل چەوری پێست تێکەلاو ئەبێت و پێستتان لە تیشکی خور ئەپارێزێت، ئەم ڤیتامینە بو چاک بوونەوەی شوێنی برین و دابەزینی هەو کردنی پێست زور بە سودە،،


ڤیتامین B7 یان بیوتین،،
ئەم ڤیتامینە کاریگەری راستەوخوی لەسەر ڤژ و پێست و نینوک هەیە، لەشی مروڤ ئەم ڤیتامینە بو دروست کردنی خانەکانی پێست بەکار ئەهێنێت،

_ _ _ _
کانولا دانان چۆنە؟

💠کانولا بریتیە لە تیوبێکی لاستیکی بچوک(کاسیتەر) کە لەو تیوبە لاستیکەدا دەرزیەکی باریکی تیژ هەیە پێستەکە دەبڕێت و دەچێتە ناو ڤێنەکە وە دوای بڕینی ڤێنەکە دەرزیەکە سەحب دەکرێت و تیوبە لاستیکییەک لە ناو ڤێنەکە دەمێنیتەوە.

♦️کێن ئەو کەسانەی کە کانولایان بۆ دادەنرێت؟

1️⃣بۆ ئەو کەسانەی کە توشی سکچون یان ڕشانەوەی هەبیت لە ریگەی کانولاکەوە فلودی پێ دەدریت.

2️⃣بۆ کەسێک خوێنی زۆری لێ ڕۆشت بیت بەهۆی کانولاوە خوێنی تێ دەکرێت.

3️⃣بۆ دەرزی لێدان .

4️⃣کەسانێک کە بی هۆشن لە ڕیگەی ئەو کانولەوە جۆرەها موغەزەی هەیە بۆی دەکرێت.

5️⃣لەکاتی نەشتەرگەری

💠ئەو شوێنەی کە کانولای لی دادەنریت دەبیت چۆن بیت؟

* دەبیت ڤێنێکی ڕێک هەلبژێریت.
دەبێت ئەو شوێنەی کانولاکەی لێ دادەنەیت نابێت لەسەر جومگە بیت.
*
ئەو ڤێنەی کە کانولاکەی لێ دادەنەیت نابیت پێشتر کانولای لی دانرا بیت
****دەبێت ڤێنەکە جوان دیار بیت یان بە دەست بتوانی هەستی پێبکەی.

ئەم کردارە چۆن دەکرێت؟
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان

1.سەرەتا دەبێت دەستت بشۆی
2.دەبێت دەستکیش لەدەست بکەیت.
3.خۆ ناساندن بە نەخۆش.
4.ئاماددەکردنی پیداویستەکان وەکو
*کانولا.
*لۆکە
*مادەی پاک کەرەوە
*تۆرنیکا
*پلاستەر
*سرنج
*ئاوی موقەتەر

ئەو ڤێنەی کە دەتەویت کانولاکەی لی دابنەیت دەبێت سەروی ئەو ڤێنە 12 بۆ 20 سم سەروی ڤێنەکە بە تۆرنیکا توندی کەین، پاش پاکردنەوەی شوینەکەی بە ئاراستەی دڵ بە گۆشەی ۱۵ بۆ ۲۵ پلە سەر دەرزیەکە داخڵی ناو ڤێنەکە دەکەین وە لەو کاتەدا سەیری کۆتای کانولاکە دەکەین بزا خوین هاتوەتە ناوی ئەگەر خوین هاتبوە ناوی ئەوا دلنیا دەبین کە کانولاکە لەناو ڤێنەکەیە یان ئەوەتا کەمیک دەرزی ناو تیوبە پلاستیکیەکە سەحب دەکەین ئەگەر خوین هاتە ناو کانولەکە ئەوا سەرکەوتوو بوە دەبیت وردە وردە دەرزیەکە سەحب بکەین تیوبە پلاستیکیەکە پاڵدەنەینە ناو ڤێنەکە،
پاشان تۆرنیکاکە دەکەینەوە و کانولاکە جێگیر دەکەین بە پلاستەر.
پاشان بۆ ئەوەی ئەو خوینەی کە لەناو کانولاکەیە پاک ببیتەوە ۲ سی سی ئاوی موقەتەر داخلی کانولاکەوە...

💢قەبارەی کانولا
لە بچوکەوە بۆ گەورە

_زەرد
_شین
_پەمەی
_سەوز
_ڕەساسی
_پرتەقالی

لایەنی خراپی کانولە😕
1..ئاوت بون
2..ئاوسانی شوێنەکەی
3...ئیلتیهابات
4...برین
زیانەكانی نێرگەلە زیاترە یان جگەرە بۆ تەندروستی؟
بە شێوەیەكی گشتی نێرگەلەكێشان زیانی زۆر زیاتری هەیە بەب ەراورد بە جگەرەكێشان، بە جۆرێك هەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەو ڕاستییە دەكەن كە نێرگەلە ئەگەر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بكێشرێت ئەوا كەسەكە ۱۰۰ بۆ ۲۰۰ هێندەی جگەرەكێشان لە دوكەڵ وەردەگریت لەگەڵ ۷۰ ئەوەندەی جگەرەیەك لە نیكۆتین كە ماددەیەكی (هۆشبەر - ئالودەكەر)ە دەچێتە لەشیەوە، لێرەشەوە ئەوە دەسەلمێت كە نێرگەلە زیانەكەی زۆر زیاترە لە جگەرە، ئەمەش پێچەوانەی بۆچوونی زۆربەی هاووڵاتیانە كە هەڵە تێگەیشتنێك لە بیرو بۆچونیاندا هەیە.

زیانەكانی نێرگەلەكێشان چین؟
1. زیانەكان بەهۆی توتنەوە: توتن هەزارەها ماددەی ژەهراوی تێدایە لەكاتی سوتاندنیدا بە جۆرێك بە هۆكارێكی سەرەكی ئەژمار دەكرێت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە وەك شێرپەنجەی (پوك، لێو، سورێنچك، سییەكان، میزەڵدان)، نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن (سنگەكوژێ و جەڵتە) و كۆئەندامی هەناسەو نەخۆشییەكانی پوك و ددان.

هەروەها هۆكارێكە بۆ ئالودەبوون لەبەربوونی ماددەی نیكۆتین، بوونی دوكەڵەكەشی لەكاتی سكپڕیدا دەبێتە هۆكاری منداڵی نەبەكام و كەم كێش ئەمە جگە لە زیانەكانی بۆ سەر دایكی دووگیان.

توتنـی نێرگەلـە لـەبەرئـەوەی تـەرە مەترسیدارترە بە گەشەكردنی كەڕوویەك كە توانای دەردانی ژەهری كوشندەی هەیە كە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر، لەگەڵ بوونی تام و ڕەنگی جۆربەجۆر كە زۆربەیان دەستكردن و گرفتی جۆربەجۆر بۆمرۆڤ دروستدەكەن لەوانە شێرپەنجەكان.

2. زیانەكان بەهۆی ماوەی كێشانی نێرگەلەكەوە: وەك دەزانین ماوەی نێرگەلەكێشان زۆرەو هەندێكجار دەگاتە زیاتر لە كاتژمێرێك و ئەمەش ماوەی بەركەوتن بە ژەهرەكان زیاتر دەكات.

لە (٤۰) خولەكی نێرگەلە كێشاندا بڕی ٥۰-۲۰۰ مژ لێدەدرێت و هەر مژێكیش بریتییە لەنیو لیتر لە دوكەڵ بۆ ناو سییەكان، هەر لەبەرئەوەشە بری قەتران كە ماددەیەكی ژەهرە لەیەك نێرگەلەدا ۳٦ هێندە بڕەكەیەتی كە لەیەك جگەرەدا هەیە.

3. زیانەكانی بەهۆی بەكارهێنانی خەڵوزەوە: ئەم ماددەیە لە نێرگەلەدا بەكاردەهێنرێت و لەكاتی گەشاندنەوەیدا بەتایبەتی لەكاتی كەمی ئۆكسجیندا گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن دەردەدات كە ژەهرەو كوشندەیەو بێ بۆن و بێ ڕەنگەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئۆكسجین لە شانەكانی لەشدا، لێرەشەوە ئەو كەسانە خوێنیان زۆرترو خەستر دەبێت و چانسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی بۆری خوێن و دڵ و جاڵتەی دەماغ زیاتر دەكات.

4. زیانەكانی بەهۆی بەكارهێنانی ئاوی ناو شوشەی نێرگەلەكەوە: ئاو وەك سەرچاوەیەك بۆ ساردكردنەوەی دوكەڵ لە نێرگەلەدا بەكاردەهێنرێت، لەبەر تێپەڕبوونی بڕێكی زۆر لە دوكەڵ بەناویدا ژەهراوی دەكات و كاریگەری خراپ لەسەر باری تەندروستی كەسەكە بەجێدەهێڵێت، ئەم مەترسیە زیاتر دەبێت ئەگەر لەجیاتی ئاو ماددە كحولییەكان بخرێتە ناو شوشەكەوە.

5. زیانەكانی بەهۆی  نەخۆشییە گواستراوەكانەوە: زۆرجار چەند كەسێك لەكاتی كێشانی نێرگەلەدا هاوبەش دەبن و یەك ئامێر بەكاردەهێنن بەبێ گۆڕینی دەمەوانەی سۆندەكە، ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی هەندێك لە نەخۆشییە گواستراوەكانی وەك تامێسك و دەردەباریكە (سیل) و هەڵامەت و...هتد، ئەگەر هاتوو یەكێك لەوانە ئەو نەخۆشییانەی هەبێت.
2025/10/25 03:51:30
Back to Top
HTML Embed Code: