Telegram Web Link
@mlwankay_shin

🥀 کوردم و... 🥀

کوردم و داوای حقووقی پایماڵی خۆم دەکەم
ماڵی خۆمە موڵکی کورد داوایی ماڵی خۆم دەکەم

موڵکی کوردستان کە ئیرسی باب و باپیری منە
ئیدیعای هەق و کەلەپووری حەڵاڵی خۆم دەکەم

گەرچی لای ئاغای خەیاڵی خاوە میللیەت
من لەلام باشە، هەتا ماوم خەیاڵی خۆم دەکەم

من لە دەس بێگانە قەت ناکەم شکایەت ئەی ڕەفیق
گەر شکایەت کەم لە چنگی مام و خاڵی خۆم دەکەم

ناسیحا! بەس پێم بڵێ فیکری مەحاڵە فیکری تۆ
نسحەتم ناوێ ئەمن فکری مەحاڵی خۆم دەکەم

ڕۆژێ شێخم دیت و پێم گوت هەتبێ حیسسی میللیەت
پێی گوتم من چم لەوانە داوە، سواڵی خۆم دەکەم

من ئیتر ماهووت و شاڵی ئەجنەبی ناکەم لەبەر
ڕانک‌وچۆغەی خۆم لە بوووزووی ڕەنگی شاڵی خۆم دەکەم

چیدی من زەحمەت لە بۆ منداڵی خەڵکی ناکشێم
عیلم و زانست و هونەر فێری مناڵی خۆم دەکەم

یا دەڕێژم خوێنی پاکی خۆم لەسەر ئەم مەقسەدە
یانە فیکرێ بۆ برای ڕووت و ڕەجاڵی خۆم دەکەم

چاوەدێری ڕۆژی خۆشی جێژنی سەربەستیم ئەمن
گەر مودارا وا دەگەڵ ئەمڕۆژی تاڵی خۆم دەکەم!

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بوونی شتێک بۆ وتن و
نەبوونی کەسێک بۆ بیستن زۆر سامناکە
!
خوا بیبڕێ بێ تۆیی...🖤

#سوهەیب_عەلی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"جاران"

نووسین" بەختیار عەلی"
خوێندنەوەی "هاوڕێ حەمە ڕەشید"
لە دیوانی " ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتیی دوژمن "

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەوین - بۆچی بەم دەردەم دەبەی
ملوانکەی شین
🎤: ئەوین
🎼: بۆچی بەم دەردەم دەبەی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
نەدەکەومە زار و
نە بەدڵدا دەکەم ختوور
من ئەو نالییەم
کە نەگەڕایەوە سلێمانی دڵت...


سوهەیب عەلی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
هەر وەک هوشەنگ ئێبتهاج پێی بڵێ:

لە ناو ئەم پەرێشانی ڕۆژگارەدا نەکا لە بیری بکەی
"خۆشمدەوێی
"🤍

Tel⇔ @mlwankay_shin
کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو
چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی

ئەوا ئەمڕۆ ئەڵێی داغە
لە جەرگا فیرقەتی خاڵی

بەڵێ عاشق ئەگەر سەد بار
بنۆشێ بادەیی عوشرەت

ئەبێ هەر ئاخری بخوا
بەسەر شیرینییا تاڵی..
!


#ئەخۆل
قوربان.. قوربانەن جەژنەن شادییەن
دەس نە گەردەنەن ڕۆی ئازادییەن

ھەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
ھەریەک قوربانیی وەفادارێوەن

قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ
فیدایی پەسەند ڕای دڵبەری بۆ


#مەولەوی
@mlwankay_shin

قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن

#مەولەوی

من وەکوو مەهدی لەسەر پەیمانەکەی تۆم، تۆبە بێ
جەژنی قوربانە قەسابیش حازرە خۆزگەم بە خۆم
خۆم و ئەولادم هەموو قوربانەکەی تۆم، تۆبە بێ
بێ کەس و حەیران و سەرگەردانە حەمدی وەک  عەرەب

#حەمدی

جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی
شەرابی عەیشی و سەفا بنۆشی

ئیمڕۆ ڕۆژەکەی جەژنی قوربانە
ڕۆژی شادییە و دەس لە ملانە

با یەکتر بکەین گەردەنازادیی
نەوەک ڕوو بدا لەپڕ جودایی

برا ئەتەوێ بەڕاستی بژین
تێرتێر دوو لێوی یەکتر بمژین

ئەمە قانوونی جەژنی قوربانە
لە بەینا ئیتر دڵگیر نەمانە

#عارف_عورفی

قوربان قوربانەن ...
وادەی ئازادی جەژنی قوربانەن

دەروونم کەیلەن دڵم بوریانەن
خەمم جەم بیەن یانەم وێرانەن

#شاهۆ

قوربانە هەموو ژینی من
بژی کورد با بمرێ دوژمن

من سەرم شۆڕ ناکەم هەرگیز
پێشمەرگەم بۆ کوردی ئازیز

#کامەران_موکری

دیسان وا جەژنە جەژنی قوربانە
لای موسڵمانان شادی و سەیرانە

بارانی میحنەت زۆر توند ئەبارێ
بەسەر چیا و چۆڵ خاکی کوردانە

حەجاج لە مینا حەیوان بەختەکەن
کوردیش قوربانی پیر و لاوانە

#لوتفی

تۆ پادشەهی حوسنی ئەی ئافەتی جان و دڵ
عاشق وەکوو مەملووکت ئامادەیی فەرمانە

فەرمووی بە من ئەی ئەحمەد حازر بە لەبۆ کوشتن
ئازاد بە لە دەرد و غەم وا مەوسیمی قوربانە

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف

ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین

تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین

#ناری

ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
هەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە

#مەزڵووم

بەم دەردی سەرە کوشتنی لازم نییە قوربان
لەم جێژنەیی قوربانە کە قوربانە دڵی من

#سافی_هیرانی

خودپەرستینە! لە شەو فێری پەرستن بن، کە خۆر
هەر دیاری دا، بە دەوری سەریەدا قوربانە شەو

#مەحوی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە قوربانت ئەکەم قوربان
سەر و ماڵ و دڵ و گیانم بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو

#مینە_جاف

فیدات بم پشتیوانم بە لەڕێی ئەم جەژنی قوربانە
سەبەب تۆ بووی کە ئیسماعیل نەجاتی بوو لە قوربانی

#عارف_عورفی

چراغ قوربانەن ...
ئینە عیدی نۆ جەژنی قوربانەن

زەمزەمەی تەوحید ڕای حاجیانەن
قوربانی قوربان ئەمری سوبحانەن

دارا و نەدارا مسکێن و دەروێش
هەر کەس مەکەرۆ قوربانی پەی وێش

تۆیچ ئەمن بەرە بۆ قوربانی گا
قوربانیم کەرە چوون خلیل الله

#بێسارانی

قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی
ئەم زەحمەت و ئازار و جەفادانە لەسەر چی

گەر دەم کوژی بەم چاوە بڵێ فورسەتە ئیمڕۆ
نەک ڕۆژی لە پەنهانەوە خوێنم بە هەدەر چی

#عەونی

قیبلەکەم ئارۆ جە ژن قوربانەن
پەی پابۆس تۆ جەژنانەم گیانەن

#سەید_تاهیر_هاشمی

بڵێ هات مەوسیمی مەرگت سبەینێ جەژنی قوربانە
لە بورجی زوڵمەتی زوڵفت کە شەوقی ڕووت تولووعی کرد

#مەلا_موستەفای_عاسی

وەختی کەرەم و ڕەحمەت و ئازادییە قوربان
گەر مەیل ئەکەی لایەقی قوربانە دڵی من

#مەلا_موستەفای_عاسی

چراغ قوربانەن، قوربان نیەنان
غەیر پەی تۆ پەی کەس قوربان نیەنان

دیدەم نیگەران تێغی دەستی تۆن
ئەڕواحم جۆیای کوشتەی قەستی تۆن

#بێسارانی

جێژنی قوربانە سبەینێ وەختی وەسڵە بۆ تەواف
شەربەتی دیداری یار و چاوەیی زەم زەم دەخۆم

#مەلا_موستەفای_عاسی

جەژنی قوربانە سلێمانی بە مەزبەح دانرا
کورد مەڕن بۆیە بە جارێ هەر لەوێدا سەربڕان

#حەمدی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە ئادابی موسوڵمانی
مەڕ و ماڵات ئەکەن ئیسلامەکان ئێستا بە قوربانی

بزانن خەڵکە بۆ پاراستنی خاکی بە نرخی کورد
بە قوربانی ئەکا وا ڕۆڵەکانی خۆی سلێمانی

#کەمالی

لەو جەژنە کە وا جەژنەیی قوربانە بە قوربان
موشتاقی تەوافی مەمتم لێم مەکە پەنهان

#موخلیس

وەرە سەیری ژیانم کە هەموی هەر قۆچی قوربانە
بەبێ پەروا ملم نا بوو گڕی تۆ، دەک ملم بشکێ

#کاکەی_فەلاح

جەژنی قوربانە بەڵام کوردی هەژار
جەژنی هەر نوێژکردن و نان خواردنە

#زێوەر

جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییە
بۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە

#عارف_عورفی

لە شامی مەغریبی زۆڵفت، هیلالی حاجیبی تۆم دی
ئیشارەی کرمێ یەعنی کە سبحەی جەژنی قوربانە

#ویساڵی

شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف


دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە

#تاهیر_بەگی_جاف

قوربان وەرە قوربانە، سا بمکە بە قوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت

#حەریق


Tel⇔ @mlwankay_shin
سپلێتی مزگەوت تێکچوبوو،
مامۆستاش وتی: قەینا با گەرمای جەھەننەمتان لەبیر بێت!

یەکێکیش وتی: تۆ چاکی بکەوە و باسی خۆشییەکانی بەھەشتمان بۆ بکە.😁😁
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2024/06/16 12:57:00
Back to Top
HTML Embed Code: