Telegram Web Link
[ بردن و تاڵانکردنی ماڵی خەڵکە ]

« یەکێک لە ڕێگاکانی بردن و تاڵان کردنی ماڵی خەڵک قومارکردنە بە هەموو جۆر و شێوازەکانی چونکە بە گوێرەی سەردەم جۆر و شێوازی دەگۆڕێ » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
👍42
[ قومار لەسەر خێزانیش ئەکەن ]

« هەندێ نەزان و نەفام هەن لەو سەردەمە گرەو و قومار لەسەر خێزانیش ئەکەن نساالله العافیە چونکە هیچیان نامێنی لە ماڵ و سامان ئەڵێن بەشکوم ئەم جار ببەینەوە شەیتان هەڵیان ئەخەڵەتێنێ » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
4👍3
[ کەفارەتی سوێندخواردن بە غەیری خوا ]

کەفارەتی سوێندخواردن بە غەیری خوا بەهەڵە و لێڕاهاتن بێ کەفارەتەکەی ئەوەیە بڵێی | لا اله الا الله | وَأَتْبِعْ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا یان کەسێک بڵێ کافر بم ئەگەر ئەم کارە بکەم یان بڵێ یەهودی بم یان .... ئەوە کەفارەتەکەی   وتنی : لا اله الا الله چونکە ئەم کارانە شرکن کەفارەتەکەی جیا لە تۆبە تەوحیدە وتنی لا اله الا الله » ـــە .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
👍43
[کەفارەتی قومار ]

« ئەگەر کەسێک تەوبەی کرد وازی لە قومارکردن هێنا زانایان ئەفەرموون کەفارەتەکەی صەدەقەکردنە » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
4👍4
[ ئەم جۆرە یاریانە هەموویان حەڕامن وە ئەوانەی سەیریشی ئەکەن تاوانبارن ]

« نەرد : پاشایەکی فارس دایهێناوە ، هەرکەسێک بیکات حەڕامە ئەگەر گرەو و پارەی لەگەڵ دانەبێ تاوانە ئەگەر لەگەڵیشی دابێ ئەوە قومارە شەتڕەنج و بلیارد و طاویلەو وەڕەق و زەهر و دۆمینەو هەموو ئەم جۆرە یاریانە دەگرێتەوە کەتەمەن بەفیڕۆدانی تیایە وە ئەبێتە هۆی ڕقابەری لەنێوان ئەوانەی ئەنجامی ئەدەن وا ئەکات دووربی لەزکری خوا و دانی حەقی دایک و باوک و خێزان و مناڵەکان نەکردنی نوێژەکان بەجەماعەت هەرشتێک سەربکێشی بۆتاوان ئەگەر ئێستاش تاوان نەبێ ئەوە ئیسلام حەڕامی دەکات وە هەرکەسێک ئەو یاریانە بکات ئەوە سەرپێچی خواو پێغەمبەری خوای کردووە ـ علیە الصلاة والسلام » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
7👍4👏1
[ واز لەم یاریانە بێنە تاوانێکی قێزەونە ]

« هەرکەسێک ئەم جۆرە یاریانە بکات بێ پارە وەکو ڕابواردنێک وەکو ئەوەیە دەستی لەناو خوێنی گۆشتی بەراز دابێ ئەگەر بۆ پارەش کات وەکو ئەوەیە گۆشتی بەراز بخوات » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
8👍1
[ ئەرکی تۆیە ئەی قوتابی عیلم ]

« پێویستە لەسەر زانایان و مامۆستایان و قوتابیانی عیلم و بانگخوازان حەڕامی ئەم جۆرە یاریانە بۆ خەڵکی ڕوون کەنەوە چونکە زۆرێک لەخەڵکی بە یاریەکی ئاسایی دەزانێ ئەگەر کەسەکان نزیک بون ئەوە تەمێیان بکە بەڵام ئەگەر توانات بەسەریان نەبوو ئەوە ئامۆژگاریان بکە » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
8
ابن عمر ـ ڕەزای خوای لێبێ ـ کاتێک بینی یەکێک لەمناڵەکان ئەم جۆرە یاریانە دەکات لێی داو یاریەکەشی لێ خراپ کرد چونکە ئەبێ ڕێگری لەمونکەڕ بکرێ .
7
[ ئاگاداری مناڵەکەت بە ]

« ئاگات لەمناڵەکەت بێ بزانە هاوڕێیەتی کێ ئەکا وە چ شتێک لەموبایل سەیر ئەکات چونکە زۆرێک لەخەڵک بەهۆی هاوڕێکانیان توشی ئەم یاریانە بوون » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
8👍1
[نابێ بهێڵی تاوان و سەرپێچی لە خانوو دوکانەکەت بکرێ ]

« ئەگەر دوکانێکت داوە بە کرێ یان خانوێک ئەگەر ئەزانی تاوانی تیا ئەکرێ ئەوە ئاگاداریان کەوە لەو تاوانە ئەگەر هەر وازیان نەینا دەریان بکە » .

[م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ صحیح الادب المفرد ]

@muhamadkalary
8👍4
2025/10/24 06:45:30
Back to Top
HTML Embed Code: