Telegram Web Link
[ سزادان بە ئاگر تەنها ئەمەی دروستە ]

زانایان دەفەرموون : « نیشان کردنی ئاژەڵان بە داغکردن جگە لەدەم و چاوی دروستە بۆ ناسینەوەیان بەڵام نیشانکردنی مناڵ بە داغ کردن و کوتین و بۆ ناسینەوەیان کە لەپێشتری ئەکرا حەڕامە ».

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]

@muhamadkalary
👍112🥰1
نیشان کردنی ئاژەڵەکانی جزیە و زەکات سوننەتە
👍6
[ گوێزە بانە بۆ مناڵەکانتان بکەن ]

پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ : مناڵ وابەستەی گوێزەبانەکەیەتی کە حەوتەم ڕۆژ سوننەتە بۆی بکرێت و ناوی لێبنرێت و سەریشی بتاشرێت .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
9👍5
[ ناونانی مناڵ حەقی باوکە ]

« ناونانی مناڵ حەقی باوکە باشتریش وایە باوک ئەو ناونانە ڕاسپێرێ بەزانایەک وە سوننەتە ناو بنرێ بەناوی پێغەمبەران و پیاو چاکان وە ناوێکی خۆش و ماناداریش دروستە » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
10👍4
دایکان لێمان توڕە نەبن ناونانی مناڵ حەقی باوکە چۆن مناڵ ئەدرێتە پاڵ باوک و باپیری ئاواش ناونانەکەشی حەقی باوکیەتی
134
[ سوننەتە زانا ناو لەمناڵەکانتان بنێن ]

« سوننەتە زانایان ناو لەمناڵەکانتان بنێن کاتێک مناڵ لەدایک دەبێ ببرێتە لای زانایەک تەحنیکی بۆ بکات و ناوێکی لێبنێت و دوعای خێری بۆ بکات کە بەرەکەت لەدوعاکەی ئەخواسترێ » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
12👍3
[ خۆشەویسترین ناون لای خوا ]

پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ خۆشەویسترین ناو لای خوای گەورە « عبدالله و عبدالرحمن » ــە .
بۆیە سوننەتە مناڵی کوڕ بەوانە ناوبنرێ.

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
10👍4
لە قورئاندا هیچ ناوێک نەهاتووە عبدی لەپێش هاتبێ جگە لەم دوو ناوە « عبدالله و عبدالرحمن »
8👍5
[ ناوی پێغەمبەرانی لەمناڵەکەی ناوە ]

پێغەمبەری خوا ـ علیه الصلاة والسلام ـ فەرمووی : شەوی ڕابردوو کوڕێکمان بووە ناوم ناوە ابڕاهیم ی باوکم کە باوکی پێغەمبەران بووە علیە السلام وە خەلیلی خواش بووە .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
8👍5😢2
[ ئەو ناوانە جائیزنین ]

ئەوناوانە جائیزنین کەمانایەکی خراپیان هەیە وەکو حرب و عاصی و شەهاب و فلاح و حزن و کە کەسێک ناوی فلاحە یان سەرکەوتن کە ئەپرسی فلاح لێرەیە یان سەرکەوتن ئەڵێن لێرە نیە ئەوە جۆرێکە لە ڕەشبینی
یان ناوێک خۆبەزلزانی تێدابو وەکو شاهین شا یان ناوێک بی کە پاکانەی بدرێتە پاڵ وەکو چاکە کار .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
9👍4
[ حەڕامە مناڵ ناوبنێی بەو ناوانە ]

« حەڕامە مناڵ ناو بنێی بە ناوێکی تایبەت بە کافران چونکە لەبابەتی خۆشوبهاندنە پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ئەفەرموێ هەرکەسێک خۆی بشوبهێنی بە قە قەومێک ئەوە لەوانە ئەگەر چی لە ناونانیش بی ئەو هەموو ناوە غەریبەی هاتۆتە ناو موسڵمان چیە ؟ » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
8👍4
[ کەناوێک شیاو نەبوو بیگۆڕە ]

« زەینەبی خێزانی پێغەمبەری خوا ـ علیە الصلاة والسلام ـ ناوی بەڕە بووە چاکەکار کە پاکانەی ئەدرێتە پاڵ کەنابێ ناوەکەی گۆڕی بۆ زەینەب » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
9👍6
[ الصبر عند الصدمة الأولى ]

« هەر کەسێک لە سەرەتای موسیبەتەکە صەبری گرت خوای گەورە هەر لەدونیا بۆی بەباشتر قەرەبوو ئەکاتەوە وە لەقیامەتیش پاداشتێکی زیاتری ئەداتەوە « الصبر عند الصدمة الأولى » .

[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
👍1211💯5👏1
[ حەقی مێردەکەت لەپێشترە ]

ئافرەت نابێ لەبەر حەق و مافی کەسێکی تر حەق و مافی مێردەکەی بفەوتێنێ .

[  م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ احکام النساء ]
@muhamadkalary
12👍7👏4💯4😢2
[زەواجی بێ ڕەزامەندی وەلی ئەمر باتڵە]

« ئافرەت بەبێ ئاگابون و ڕازیبوونی وەلی ئەمرەکەی زەواجەکەی باتڵە ئەگەر چ کچ بێ یان بێوەژن » .

[ م . محمد عدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ الاربعون النبویة في السعادة الزوجیة]
@muhamadkalary
👍13💯61
[ جیاوازی نێوان ئیزن لێوەرگرتن لە بێوەژن و کچە عازەب ]

« وەلی ئەمری بێوەژن پێویستی بە وەڵامێکی ڕوون هەیە ئەبێ بەزمانی قال نەک بە زمانی حاڵ ڕازیبوونی خۆی دەرببڕێ واتە لێی ببیسترێ کە ڕازیە بەڵام وەلی ئەمری کچە عازەب پێویستی بە وەڵامێکی ڕوون نیە بێدەنگیەکەی مایەی ڕازیبوونە چونکە کچە عازەب شەرمەکات ئەگەر بە زمانیش دەری ببڕی کە ڕازیە ئاسایە ».

[ م . محمد عدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ  الاربعون النبویة في السعادة الزوجیة]
@muhamadkalary
👍10💯631
[ شەرم و حەیا لەم سەردەمە زۆر کەمبووە ]

« لەو سەردەمەی ئێستا شەرم و حەیا زۆۆر کەم بووە ناڵێین نەماوە بەڵام زۆۆر کەم بووە لەو کچانەی کەمارەن بڕیون ئەوانەی لێمان پرسیوین ڕازی بەو کەسە ئەوانەی بێدەنگ بووین بە پەنجەی دەست ئەژمێردرێن کچی ئێستا خۆی خۆی بەشو ئەدات بەتایبەت لەم توڕەکۆمەڵایەتیانە هەموو شتێک ئەبڕێنێتەوە وە یان لە زانکۆ » .

[ م . محمد عدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێ ـ  الاربعون النبویة في السعادة الزوجیة]
@muhamadkalary
👍85💯51
2025/10/23 09:03:57
Back to Top
HTML Embed Code: