4🥰4
نەبوون
Almaxanim .:: ArazMusic-98.IR ::. – Yorgun Yillarim .:: ArazMusic-98.IR ::.
کـە نـازانیت گوڵێک ئـاو بدەیت
مـەی ڕوێنە ...
-
10🔥3
نەبوون
n4boon.mp4
تۆ گیرۆدەی دەرمانیت
و
من گرفتاری نەخۆشی..

-
🔥62👍2
نەبوون
e6952fdc70378be607719f2b43714345.jpg
ئیتر نازانم چی ئەگووزەرێ لە ژیانم ،
بە ڕادەیەکی زۆر خوو ئەگرم بە شتەکانەوە لە ناکاو لەبەرچاوم ڕەش ئەبێت و نامێنێت نازانم دەم دەمی پێ ئەڵێن یان چی ، ئیتر وا وردە وردە شتەکان لە دەست ئەدەم و بەڵکوو لە دەستیشم داون نازانم ئەوەی ماوەتەوە چیە ؟، ئیتر شەوان کە ئەخەوم بە خەیاڵی ئەوەی بەیانی پلانێک و ژیانێکی جیاواز بنیات ئەنێم کەچی بەیانییەکەی کە لەخەو هەڵەستم نازانم خەیاڵی چیم کردووە و دووبارە حەز بۆچی درووست بکەم و لەسەری بڕۆم ، دووبارە شتێک بنیاد دەنێم لە خەیاڵم و دەست پێ ئەکەم و لە ناکاو لە ناوەڕاستی کارەکە بێزار ئەبم و دووبارە واز ئەهێنمەوە ئەمانەش هیچ ئەترسم نۆرەی خۆم بێت و ئیتر لە ناوەڕاست خۆم بە جێ بهێڵم و خۆم ئاوا کەم بۆ هەمیشە ..

ئەرێ تۆ بڵێی کەسی تر وابێ؟
🙏1
ئەو ڕۆژەش گوێم لە مامۆستایێکی ئاینیی بوو باسی هەنێک خاڵی ئەکرد گوایە ئەگەر ئەو خاڵانەو تیا بێت یا تووشی حەسادەت بووی یان بە چاویان بردووی ، هەرچی سێرمەکرد هەموو خاڵەکانم تیا بوو کەچی بەڵام نە جوانم نە پارەی زۆرم هەیە نە شەنسم هەیە بە چاوی کوێیان بردووم خودایە ..
ساردبونەوه و نەمانى خوليا و ئارەزوت له شتێک يان كه سێک و پەيوەندیەك، بەهۆی ئەوەوه نييه كه ناتەوێت و ئاساييه له دەستى بدەيت، هەندێك جار ئینسان زۆر هەوڵدەدات، زۆر ڕێگا دەگرێتەبەر، ئازارى زۆر دەبینێت بەڵام
ئەنجام نابینێت، هەموو ئەمانە کەسێک دروست دەکات كه سارد دەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی، هەرچەندە دەشتوانێت هەوڵبدات، بەڵام چیتر نایەوێ و دڵەکەی جارانى بۆی نامێنێت، بۆیە بەرامبەر هەڵوێستی هەندێ كەس و هەندێک بارودۆخ
توشی سەرسورمان مەبن.


- واز لە منیش بێنن من سەرم سووڕماوە بەس ئێوە مەبن .
👍4
نەبوون
Haval Ibrahim - Hezar Derd (Werane).mp4
وێرانە وێرانە ،
ماڵی من وێرانــە ...

-
کاتێک بێ شەنس و داماو بوویت، لەم سەری دنیا بچیتە ئەو سەری دنیا، تۆ هەر هەمان ئەو کەسە بێ شەنس و داماوەی، ناتوانی لە نەهامەتیەکانی خۆو ڕابکەی، هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ ڕاکردن لەمە.
3
ئەوەتا هەر ئەوەی کە باسم ئەکرد دووبارە و دووبارە ویستم ئەو حاڵەی ئێستا باس کەم و بەشکووم تۆزێ ئارام ببمەوە و بیرم بۆ ئەوە چوو بێم و لێرە بە نووسین دەری کەم ، کەچی وەک هەموو ئەو شتانەی لە ناوەڕاست بەجێم هێشتوون و نەماون ، بێزاربووم لە نووسینیش و دەمەوێ دەست لەوەش هەڵگرم و بەسیکەم

- هەر بزانن منیش ون بووم و لە ناوەڕاستی تەواوی شتەکان خۆمم جێ هێشت و نەمام.
🌚3
ئەوە ماوەیەکە دیقەتم یاوە هەر کە پۆستم کرد ئەندام کەم ئەبوویەوە ئێستا بە سووتفە چاوم لەوانە ئەکرد کە لێفتیان کردووە کەچی سێرەکەم هەموو ئەوانەن کە زەواجیان کردووە و ڕەسمێکی لا چاوی خۆی و هاوسەرەکانیان داناوە ... ئەی زەمەننن هەموو ئەمانە ئەوانە بوون کە زەمەنێک لێرە ئەوەنە ئەکتیڤ و سینگڵ بوون ئەگەر زوو زوو پۆستم نەکردایە شەرمم ئەکردەوە ئەگەر ڕۆژێ پۆستم نەکردایە ئەبوایە داوای لێبوردنم کردایە ..

- داخی ئەو کاتانە مێشکم کوون ئەبوو تا شتێکم بۆ ئەنووسین تا ڕیاکت و ئەکتیڤ بن .
21💯2
نەبوون
Photo
لەبیر ئەکرێیت وەك ئەوەی هەرگیز نەبووبیت .

-
1🌚1
Peyke Sahari
Hossein Nourshargh
کەئابە کەئابە کەئابە...
4
نەبوون
Photo
حاڵی نابن لە حاڵم
تا حاڵیان نەبێ بە حاڵم

-
4🕊1
@music_turky_Çinare_Melikzade_ft_Alişahin_İhtiyacı_Var
<unknown>
باڵه‌كان,ئازادین
ته‌نها كاتێك له‌ فڕیندان,ئه‌گه‌رنا كۆڵێكی قورسن به‌ پشته‌وه‌.
2
2025/10/19 21:16:24
Back to Top
HTML Embed Code: