Telegram Web Link
بەهەشت یان دۆزەخ…!

بێزار نەبووی هێندەی سەیری ڕابردووی بێ سوودت بکەی؟
هەستە ئەو فیلمەی ژیانت بوێرانە تەواو کە،ئەو خەڵاتە وەرگرە کە«خودا»بۆی داناوی،تۆ ئازادی کە کامەت دەوێ”🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە ڕاستیدا…!

هیچ کەسێك بە ڕۆشتنی کەسێکیتر خەم ناخوات،بەڵکوو بەو بەڵێنی مانەوە و وشە سۆزدارییەکان بۆ یەکتر خەم دەخوات،درووستە کە خەم بخوات چونکە مرۆڤ تێکدەشکێت بە بەڵێنی درۆ”🖤
نەبوونی دادپەروەری…!

ئەو کاتە مرۆڤ غەدر لە خۆی دەکا،کە دڵی لای کەسێکە و جەستەی لای کەسێکیتر،بۆیە ئەڵێن چۆلەکەیەك گەر لە قەفەزی ئاڵتوونیش بێ هەر هاوار بۆ ئازادی دەکا”🖤
شکەست…!

ئەشکەنجە درام و فڕێ درام لە سوچێکی تاریکی«نەمردم»خەریکم پارچە شکاوەکانی جەستەم کۆدەکەمەوە،باوەڕم وایە سەختی بەشێکە لە ژیان”🖤
کاتی وفات…!

پێم وتی من ماڵێکم بۆ تۆی خۆویست،بڕۆ بۆ هەر کوێیەك کە ئارەزووت لێیە،بەڵام ڕۆژێك ئەو ماڵە دەڕووخێ و ئیدی ئەو کەسە نامێنێت کە چاوەڕێی ئەکردی”🖤
تێناگەم…!

ناڵێن جوانترین باران لە هەوری ڕەشەوە دەبارێ!
خۆ ئەویش ناخی ڕەش بوو کەچی نە وەفای باراند نە خۆشەویستی…
بەڵکوو نم نم ئازاری بەسەرما باراند”🖤
بێزارم…!

لە ناخەوە شەکەت و بێ ئارامم لێدانی دڵم پڕە لە ئاوازی ئازار بەخش،پەشۆکاوم و لەگەڵ خۆم مناقەشە ئەکەم،ماندووم لە هەموو شتێك تەنانەت لە نووسینیش”🖤
کەڕ و لاڵ…!

لە هەموو لایەك دام لە دەرگا تا ئەوەی دەستم لە لێدان کەوت بەڵام بێ فایدە بوو
«نە عومرم وەك هی نوحە نە سەبرم وەك ئەیوب،بووم بە یاحقوب لە چاوەڕوانی»
ئیتر ئەڕۆم بزانم لووت بەرزی بە کوێی دەگەیەنێت”🖤
لەگەڵ دایکم…!

ڕۆژێك باسی خانمێکم بۆی کرد کە هاتۆتە ژیانم
وتی کوڕم مەرج نییە خانمی ڕاستەقینە بێ زۆرجار شەیطان شێوەی خۆی دەخاتە سەر خانم…
ڕۆژ هات و ڕۆیی دایکم پرسی کوا ئەو خانمەی باست ئەکرد؟
وتم تۆ ڕاستت کرد”🖤
لە منەوە بۆ یار…!

آهای قەشەنگی دڵبەر
ئەو ئاوێنەیە بووم کە چاوە سحراویەکانت و خەندەی بکوژت تیا دەبینی،یان من بەرگەی تیشکی ڕووخسارتم نەگرت یان دەستی تۆ بریندار بوو بە شکانی من”🖤
تــەنــۆ…!

حەکیمان و تەبیبان کوا چارە بۆ…تەنۆ
هاوڕێ و هاودەمە خەفەت بۆ…تەنۆ
قسە و باس لەگەڵ یار ئارامییە بۆ…تەنۆ
تەنها دیدارێکی یار مەرهەمە بۆ…تەنۆ
🖤
ڕاستگۆیی…!

کاتێك ئەچێتە سەر بەرماڵ ئاخۆ منت بێتە مێشك!باوەڕناکەم وابێ..
چونکە ئەوەندەی من بۆ تۆم خوێند ئەبوو ئێستا لای من بی🖤
هـەڵـە…!

کات ئەدەی بەو کەسەی دڵخوازت تا بەخۆیا بچێتەوە و لە هەستت تێبگا،اما ئەبینی ئەو لەبەر غروری پێ لەسەر تۆ دائەنێت پێچەوانەی تۆ کە لەبەر ئەو پێ لەسەر غروریت دائەنێیت🖤
ئازیزەکەم…!
دوای تۆ هەستی تەنیا بوونم لا درووست بووە بۆتە کابووسێك بۆم،بەڵام من وەك تۆ بێ وەفا نیم نەبوونیت پڕ ناکەمەوە بە کەسێتر،تاریکی و تەنیاییم قبووڵە”🖤
ئەو کاتەی هات پێی وتم گوێگرێکی باشم و لێت تێدەگەم،دەبوو بمزانیبا کە چەنێك فێڵبازە و بۆ کوشتنم هاتووە…ههـ🖤
بەو مناڵە بڵێن ڕۆژێك وەك ئەو درەختە ئێهمال دەکرێ کە لە زستان پێویستیان بە سێبەرەکەی نامێنێت…🖤🌻
کۆیلە ستەمکار درووست ئەکا
پیاویش خانمی بێ وەفا..🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەنێك ئەمەوێ لەبیری کەم بەڵام نە چاوشی ڕێگا ئەدا نە یادگاریەکانی،دووریەکەی وەك خێرا ڕۆشتنی کاتە بە زووی پیرم دەکا..🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەگەیتە خاڵێك کە هیوا لە رۆحدا نامێنێت،دڵ لە لێدانی نزا دەکەوێ،دەم شەکەت دەبێ لە قسەکردن،جەستەت وردە وردە لە هێز دەکەوێ..🖤🍁
نەدەبوو وابکەی پەشیمان بم ..🍁🖤
2025/10/28 05:05:14
Back to Top
HTML Embed Code: