Telegram Web Link
گرفتار…!
دەڕۆی وەك بڵێی ماڵەکەت دەگوازیتەوە،سەرەرای هەبوونی ماڵێکی جوان،ئەی یادگارییەکان چی!🖤
هاوار…!
غەمگینم بۆ ئەم قورگەم،وەك ئەم قورگەم»
کە چیتر توانای دەنگ بەرزی نییاهـ،بە ناچاری ئەبم بە هاوڕێی بێ دەنگی»🖤
دەخەوتم گەر بیرم بچوایەتەوە..
بەڵام مرۆڤ چۆن ئەوەی لەبیر دەچێتەوە ئازیز؟ چۆن بیری دەچێتەوە کێ خەنجەرەکەی بەدەستەوە بوو لەجێی برین پێچ!
گەر لەسەر بەردیش گوڵ بڕوێت،
من و تۆ هێشتا بەیەک ناگەینەوە'
دێـوانـە…!
پێم دەڵێن شێت چونکە تەنهام،گوایە بە حەزی خۆمە،دەناڵێنم لە شەوانی سارد و درێژ،ئارامییەکەم بریتییە لە جگەرە»🖤
ڕاستەقینە…!
کاتەك بەڵێنی مانەوەی کۆتایی ئەدەی بە کەسێك،لە هەر ساتێکا جێیبێڵیت واتە کۆتایی تۆ مردنی تۆ بمرە ئەی بەڵێن شکێن بمرە ئەی خۆپەرست»🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من ئێستا بێ گیان و بێ هەستم،هیچ شتێکم نییە،هیچ ڕۆژێک وەک ئێستا هەستم نەکردووە کە هێندە پێویستم بە کەسێکە،بڕوام پێ بکە تۆ جوانترین نائومێدی،تۆ ژیانەوەی بۆ هەموو ڕەگە وشکەکانی من،بیرت دەکەم،پتر لەو ئازاری لەدەست دانەی بیرم لێ دەکردەوە ،داخستنی دەرگاکان چ سوودێکیان هەیە کاتێک گیانم بە دیواری ماڵەکەتەوە هەڵواسراوە؟
ئێستاش بەو دووریەت حەسرەتم زێدەتر دەکەیت ،بیرت ئەکەم،بەڵێن بێت ئەمە کۆتا نامەم بێت بۆتۆ..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
می بارن قطرە هاروی من و تو»
می پیچە تو هوا بوی من و تو»

دڵۆپەکان دەبارێنە سەر من و تۆ»
بە هەوادا بڵاو دەبێتەوە بۆنی من و تۆ»
»🖤
گەرم یان سارد…!
کەسی نەفام لە تاریکی ڕادەکا بەرەو ڕووناکی،بێ ئاگا لەوەی ڕووناکی زۆر جار دەبێتە هۆی لە دەستدانی بینایی،شاد ئەو کەسەیە کە تاریکە چون تاریك کەسی بوێری دەوێ تێیدا بژی»🖤
Turn Off…!

دڵێکی پاك هەرگیز شایەنی دڵێکی پڕ لە بوغز و خۆڵەمێشی نییە،نیازی دڵت با تەنیا خودا بیزانێ،چونکە هەستەکان دەبنە ڕووخانی پەیوەندییەکان»🖤
Prime…!

«ئەو کەسەی کە پڕە لە جوانەکانی ژیانت»لۆمەی مەکە کاتێك دەگۆڕێ بە پێچەوانەی ئەو ڕستەیە چونکە گەڕاوەتەوە سەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی!🖤
تەڵغ…!
کێشەی ئێمە لە هەڵبژاردنە،شایەنین کە خەم بخۆین،ئەزانی بۆ…!چونکە ئێمە هەڵەدەکەین لەو کەسانەی هەڵیدەبژێرین،بۆیە تەنهایی و تاریکیمان پیرۆز بێت»🖤
ترســ…!
ئەوەی دەڕوا پێی دەوترێ دۆڕاو،چونکە نوقمی ترسـ و پەشۆکاوی دەبێ،ئەوەی دەمێنێتەوە فێری خۆ درووستکردن و هێز دەبێت،بۆیە براوەیە»🖤
قوڵایی…!
جوانی چاو چ گرنگیەکی هەیە!
کاتێك ئەقڵ نابینایە،هیچ کات«ئەسپ»بەراوردی گوێ درێژ ناکرێ،بەڵام ئەو کەسانەی کە ناتوانن سەر«ئەسپ»کەون گوێ درێژیان لا باشترە’🖤
لە کـۆتاییدا…!


“تاکە ئازار کە«پـیـاو»پیر دەکا لەبیرکردنە”

ئاهــ ئێمە لەبیر کراین•🖤
“ پاك بوون…!


کەسێك لەو پەڕی لاوازیدا دێتە ژیانت بە تێپەڕبوونی کات هێز و هیوای پێ دەبەخشیت وەك بڵێی تۆ هەموو کەسی ئەوی،بەڵام وانییە لە ڕاستیدا کە هەستاوە سەر قاچەکانی چیتر گرنگ نابیت بۆی”🖤
تا لەگەڵتا ڕێگا بکەم”🖤
دەوران…!

کەسی«ڕاستەقینە»لە ئاست هەڵەکانت چاوەکانی کوێرن،بۆیە وابەستەی کەسێك مەبە کە بە وردی بە دوای هەڵەیەکت بگەڕێ تا فەرامۆشت کا”🖤
دووریەکەت…!


کات ناوەستێنێت بەڵکوو ئازار دەبەخشێت بەو وتە و شێعرانەی بۆ یەکمان ئەوت،ئەگەر من ئەو چیایە بم کە تۆ ئەتوت پشتم پێی قایمە،ئەی کۆچ کردنت لەبەر چی!🖤
بە ئاگا هاتنی ئەقڵ…!


ئەو ساتەی دەگەیتە خاڵی تەنیا بوون،کە تێیدا پڕە لە خەم و ئازار و نارەحەتی،ئەوا ئەو ساتەیە کە بە خۆتدا بچیتەوە ئەقڵت بە ئیش بخەیت کە«خودایەك»بوونی هەیە هەمیشە لەگەڵتە،گوێی لێتە،دەتبینێت،تەنانەت کۆتایی چیڕۆکەکەشت دەزانێت”🖤
2025/10/28 06:45:31
Back to Top
HTML Embed Code: