Telegram Web Link
Forwarded from عکس نگار
#سەرگوڵے_حۆریان

چۆلە بوتخانەی دڵ ، ماڵی نەوێرانم کوای؟
شەکەتی سێحری شەوم ، حاکمی پەریانم کوای

نەیەکەی خەڵکی نەیستانم و ناڵان و غەریب
دەمی سووتانمە! شیبای دڵی بریانم کوای؟

شەمی سەر گۆڕی ئومێدم لەسەرم دا شەرەرێ
وەرە پەروانە وەره! شاهیدی گریانم ، کوای؟

بەختی ناڕەسەنان نرخی شکا سێحری بەیان
وەرە هاواری قەڵەم، پیری موکریانم ، کوای؟

بە گڕ و دووکەڵی سیگار و شەڕابی جەعلی
دڵەکەم دۆزەخە ئەی سۆزەیی زریانم کوای؟

کوڵی شمشاڵ و شنەی بێری نەبێ، چۆلە هەوار
وەرە، سەرقافڵەیی هەیئەتی بێریانم کوای؟

کێ دەڵێ جوانی جیهان یەک لە سەدی حۆریانە
وەره تەکزیبی کەوە، سەرگوڵی حۆریانم کوای؟


#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://www.tg-me.com/nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
لە ڪۆ فەرهادی چین بووم و نەهاتی
بە تاسەی تۆی شیرین بووم و نەهاتی

ڪوتت بۆم هەڵکەوێ دێم چاوەڕێ بە
لە ژێر بارانە شیین بووم و ، نەهاتی

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
www.tg-me.com/nasrakabra
Forwarded from عکس نگار
#مامەوێڵە

#پێشڪەش_بە_شمشاڵ_ژەنی_ڪورد_قالە‌مەڕە


پیرەشمشاڵ مامەوێڵەی بێ هێلانە
تۆ خەڵڪی کوێی!
هەر دەتبینن ڪە جار و بار
لە پشت کەلە بەفرینەڪان دەردەڪەوی و
بەرەو مەڪۆی شابازەڪان سەردەڪه‌وی و
هەر ڪە بووی به هەوری خەیاڵ
هاژەی ڕووبار دەخنڪێ بە تووڕەی شمشاڵ!
تۆ خەڵڪی کوێی؟
مامەوێڵە
تۆ پڕی لە تاسەی بەرخی و
جەفا و شەونخونی شوانی،
تۆ پڕی لە لاوانەوە و ڪوتەڵ و لایە لایە و
لە دیرۆڪی پڕ لە خوێن و چیرۆڪی قارەمانی ،
هەر ڪەس بۆخۆی دەگەڵ شمشاڵت ناڵانی
دەنا ئەوەی تێت چریڪاند
کەس نەیزانی!
بە زایەڵەت ، لە شۆڕەلاوی هەرزەڪار
هەتا نەوبووڪی تازیەبار
شەوهەڵستی گەورەماڵان
بێری هەوار و ڕەشماڵان
پاڵەی شەڪەتی دەشتەوان
دایڪۆڵەی سەر بێشڪەی شەوان
برایمۆڪی دەرکراو و
شەنگە شوانی حەق خوراو و
پیرەڪۆمەی ڕۆژگار و
بێوەژنی ڕەنج خەسار و
قەیرەڪچی دەر و جیران
خەونی سۆراخی دەستگیران
عالەم هەموو هەر ڪە شمشاڵت ناڵانی
هەر ڪەس بۆ خۆی لە بانگ دەدا
لەسەر گۆڕی ڕەنجەڪانی .
مامەوێڵە:
تۆ ئەفسانەی
چاره‌نووست چیرۆڪێڪە
ئاوێتەی خاڪ
لەشت دار ماڵی ئازارە و
ڕووحت هیلاڪ،
هەر تۆ ڪوڕی نیشتیمانی
شمشاڵەڪەت بشارەوە
تا ئەو ڕۆژەی لەبەر تیشڪی خۆرەڪەمان
پێی هەڵدەستین
بە گریان و بە شێخانی !..

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://www.tg-me.com/nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#بێ_ئەنوا


شەوە،شەو،خۆری خودا
ڕۆشنی ناڪاتەوە ڕێم
ڪپەڪپ،دەنگی خودا
لەم سەرە ناگاتەوە گوێم

دەر ڪـراوم لـە وڵاتـی
شەبەق و مڵڪی هەتاو
بوومە ئیبلیس‌و‌خوداش
دەرگەیـێ ناڪاتەوەلێم

دەڵێم ئاخر چ پەنایێڪ
هەیە غەیری ڪەڕەمت
دەڵێ حاشالە وجوودت!
ئەدی من بەندەیی ڪێم؟

چ ئومیـدێڪ هـەیـە تـا
بیخەمە خەمخانی دڵـم
بەسە تاڪەی لەگەڵ ئەم
ڕێزەڵە مووروانە بدوێم؟

مـنـی تـەیـرۆڪـی ڕەبـەن
بـێ پەڕو پۆ، نـووزەم دێ
هەمووی ئەو عومرە گووتم
لێـرەم‌و نـەمزانی لە ڪوێم

ڕووەڪەم ڕەنگی گەڵای
گرتووە ، پاییزە لـەمـن
گەڵێ بێحاڵ و نەخۆشم ،
ڪـچی خـۆم ڕابخەجێم

دەمـی فـەرعـانـە لەمن
مەرگە، ڪە ڕزگارم ڪا
دەمــی ڕزگــاری بـڵێـن
بمبەنەوە ، خەڵڪی دێم



#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://www.tg-me.com/nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#تەخمیسی_بەیتێڪ_شیعری
#مەحەممەد_وەلی‌زاده

دۆڕڕێکی بەقەد ڪێوە
لـە بـەحـری هونەرم دا
هەڵچونێ بە قەد ئاگری
دۆزەخ لــەســەرم دا
توبایێڪی جەننەت لە
مـەسیری گـــوزەرم‌ دا
بــارانــە دەبــارێــت و
دەبــارێ بــەســەرم دا
یادی مەلی عەشقم کە
بــە بــارانــە بـــەرم دا

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://www.tg-me.com/nasrakabra
حەریری خەندە نەخشانی دەم و لێو
سەری گۆنا قوبەی زێوەو چەنەی سێو

سەیر نیە هەڵڪەوێ مەجنونی سانی
لە خۆڕا نیه ڪە زۆر دەچمە کەژ و کێو

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
‍ دەچـم هـەتـــا بـنـاڵێـنم لـە
حــەسرەتی گـەنجەڪـانــم
دەچم تاوێڪ لە بانگێ دەم
لـە سەر گۆڕی ڕەنجەڪانـم

دەچـم هـەتـا بـەجامـی بادە
ژەنـگـی دڵ بـشـــۆمـــــەوە
دەچـــم هـــەتـــا نــەمـێـڪ
لە ئەسرینی چـیا بخـۆمەوە


#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#خوێنتاڵ

تا جـیـهـان ڪاری پـێمان بـوو
دەور دەوری ڪوردستان بـوو

بــە تـلـویزیۆن ، بـە ڕۆژنـامـە
دنیـا دەیڪـوت ڪورد بـرامە

لیبـاســی ڪوردیـان دەڪـڕی
گـــۆرانـــیـــان بــــۆ دەچــــڕی

وێـنەیان لـــەگــەڵ دەگـرتـیـن
ئـیـمـزایان لــێ وەردەگــرتیــن

گـەر تـورڪه هـاتـە مـەیـدانێ
نـەڕاندی ڪـوردستان ڪوانێ

دنیـا ڪوێر و ڪەڕ و ڵاڵ بوو
کوردستانیش خوێنی تاڵ بوو

تورڪە سنووری پـێشل ڪرد
خەڵکی دنیا خۆی لێ گێل کرد

تــا قــەلــی ئـــۆرووپــا قـــڕی
بــیــروڕای خــۆیــان دەربــڕی

حاڵی دەبین لـە تـورڪەڪان
چش لە حیسابی ڪوردەکان

دەڵێ چی حـۆقـوقـی بـەشەر
نـاقـۆڵای دێــزەی دەردەسـەر

تـورڪ ئـەسـتێـرەی ئــاسۆیە
ئــەنــدامی هــێــزی نـاتــۆیـە

گەر هێز و قـودرەتـت هـەبـێ
قـانـون چـیـە بـا قـەت نەبـێ

دنیاش هەر یاسای جەنگەڵـە
حەق بە دەستی شێر و کەڵە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
ژاڪــــــاو pinned «‍ ‍ #خوێنتاڵ تا جـیـهـان ڪاری پـێمان بـوو دەور دەوری ڪوردستان بـوو بــە تـلـویزیۆن ، بـە ڕۆژنـامـە دنیـا دەیڪـوت ڪورد بـرامە لیبـاســی ڪوردیـان دەڪـڕی گـــۆرانـــیـــان بــــۆ دەچــــڕی وێـنەیان لـــەگــەڵ دەگـرتـیـن ئـیـمـزایان لــێ وەردەگــرتیــن …»
Forwarded from اتچ بات
#بێ_باڪ

ئەی خێڵی جەفاڪاری عەشیرەت
نیە باڪم
لە خەت و نیشانو
ئەی دەستەیی یاران و نەیاران نەمەویستن
بەس ڪەن بڕو بیانو
بۆ عاشقی سامان لە منی
بێ سەروسامان
هەڵناڪەوێ تۆزێ
دارێڪ ڪە بەرو بەرگی نەبێ
بۆچی بەڪەلڪە ،
ڪوورەی دیوەخانو!
ئەی نابێ قەڵم بێت و بنووسێت و
بپشڪوێ
نەورۆزی ژیانو
ئەی نابێ شەمێڪ بێت و بتاوێت و
ببینن
ئاسۆی نەوەڪانو
زووم ناسی ڪەس و ناڪەس و
ئەسراری نەبانی
ڪاتێ ڪە بەتاوانی هەژاری
گولو ڪردم
دەمڪوت ڪە چلوحەوتە پلاڪم
ڪەس لێی نەدەڕوانی
دەمكوت ڪوڕە هەر ڪوچەیە دوورم
ڪەس پێی نەدەزانی
زووم زانی ڪە بێ جوابە سەلامم
زووم زانی ڪە لەم
ڪۆڕە تەشی ڕێسە وەڪوو
ڪەشڪە ڪەلامم
ئەم جارە بە پووشم نەڪڕی
فەرموودەڪانو
ئەم جارە پەحایێڪ بوو
وڵامی وتەڪانو
ڕۆیشتم و زیز بووم لە هەمانو
جارێڪی زمانوو بە سەداقەت نەدەسووڕا
به‌بڕین چێ زمانو

#ناسرئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from اتچ بات
#بۆ_ساڵڕۆژی_ڪۆچی_ئیمپڕاتوری_شیعری_جیهان_مامۆستای_نەمر_شێرڪۆ‌بێڪەس

دەگەڵ تاسە و بوومە لەرزەی ئەم هەواڵە
ڪە هێناویه ئەو شەماڵە
وا هەست دەڪەم گۆیژەو ئەزمەڕ
یەڪ جێ بەسەر ماڵی دڵم دا ڕوخاون
لە هەر جێیێڪ قومە ئاوێڪ دەخۆمەوە
هەست دەڪەم هەموو زووخاون
ئەو قەڵایەی پارێزەری زمانم بوو
هەڵگری جەژن و شادی و خەمەڪانم بوو
گوایە ئێستا داڕماوە
لەو مەڵبەندە زمانەڪەم ئاڵا هەڵگری نەماوە
دەستم بە داوێنت شەماڵ
قاسیدی متمانەی هەواڵ
گازێڪم بۆ بڪەو بڵێ ئوستاد مەڕۆ
لەو هەلە گەرم و ناسڪە دا چبڪەین بێ تۆ
ئوستاد مەڕۆ بۆمان بدوێ لە دەربەندی بازیان و
لە ئەزموون و بەردە قارەمان و
مامە ڕیشەو مامە یارەو
گۆڕستانی چراڪانو
خەمەڪەی وەستا ڕەجەب و
بەند ڪرانی تۆپەڪان و زۆر شتی دی
ڪە گەل شانی وەبەر داون بە ئازایی و بە ڕەشیدی 
ئوستاد مەڕۆ من نازانم بە ڪامە خەت و
موڕەڪەب بیرەوەری دارستانم بنووسمەوە
من نازانم بەڪامە ڕەمز و نیشانە پەری شیعر بناسمەوە
ئوستاد مەڕۆ جارێ هێستا
لە ڪورەی خەم و  پرسەدا نیشتمانم ،
من وەڪو تۆ لاوانەوەم بە سۆز نییە و
بۆو ڪێوانەش لاوڪی باش باش نازانم،
هێستا گێژم لەنێو خەمی
ژانە ڪۆچی تۆپ زاوا دا
جێم مەهێڵە لەنێو تەنوورەی
خەباتی ڪوردستانی ڕۆژاوادا
ئوستاد مەڕۆ جێم مەهێڵە لەنێو ڪۆسپی نیشتمانا
لەنێو غەڵبە و تەپ و مژ و 
زێڕەو خۆڵی بوردمانا
من نازانم دلێری چۆن تۆمار دەڪرێ
لە شەڕی مەرگ و ژیانا
من نازانم شیعرو ئەسرین چۆن دابەش ڪەم
بەسەر جەنازەی ڪوڕانی قارەمانا
ئەی چبڪەین بۆ ڪۆڕی سروود
لەبەرگری و لە شاڵاوی بەرخۆدانا
ئوستاد ئێمە ئەمڕۆ لەتۆش بێڪەسترین
لەنێو غەدری عەرز و حوڪمی ئاسمانا
ئەمن دەبێ ڕۆژێک خۆڵی سەرێڪانی
وەسەر ڪم و
ڕۆژەڪەی تر لەگەڵ قەندیل بناڵێنم
شەوێ مەراقی چوارچرا بنووسمەوەو
خەو ببینم بە ناسۆری ڪەرڪوڪەوە و
چینێڪ بگریم بەسەر زامی ئۆجەلانا
بۆ سبەینێش سروود هەڵدەم بەسەر
شەڕی جولەمێرگ و شەمزینانا
ئوستاد ئاڵای زمانەڪەم پێ بسپێرە
بۆتۆ ڪاتی پشوودانە
من قووتابی حوجرەی هێمن و هەژارم
خەڵکی شاری وەفاییم و وەفادارم
من سوێند دەخۆم بەو زمانەو بە قەڵەمە لە تەبەقی ئیخلاسی نێم هەرچی هەمە


#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://www.tg-me.com/nasrakabra
ژاڪــــــاو pinned «‍ #بۆ_ساڵڕۆژی_ڪۆچی_ئیمپڕاتوری_شیعری_جیهان_مامۆستای_نەمر_شێرڪۆ‌بێڪەس دەگەڵ تاسە و بوومە لەرزەی ئەم هەواڵە ڪە هێناویه ئەو شەماڵە وا هەست دەڪەم گۆیژەو ئەزمەڕ یەڪ جێ بەسەر ماڵی دڵم دا ڕوخاون لە هەر جێیێڪ قومە ئاوێڪ دەخۆمەوە هەست دەڪەم هەموو زووخاون ئەو قەڵایەی…»
ژاڪــــــاو pinned «‍ #فیراق چیم لێدەڪەن ڕەفیقان دڵ تاقەتے نەماوە ! وەڪ ماسییەڪ ڪە شوشەے عومراوے لێ شڪاوە باغے ئەوین لەبەر بێ تاجے ئەوین لەسەر بێ هەر دوو قەڵاتے شاهین هەم کۆشک و هەم ڪەلاوە هەورے سپے ڪە شێوەے ڕووبەند دەدا لەبەر دڵ چەخماخەڪەی نیگایه و بارانەڪەے گوڵاوە ڕێبازے…»
#قارەمان

لەڪوێن مافی مرۆڤ و هیزری ئازاد
جەهان دیلە بەدەستی غـەدر و بێداد

بـە هێزی خـۆت ڕەها بی سەربڵیندی
دەنا خەونن ئومێد و دۆست  و فریاد

فەقیر و دەوڵەمەند کەی یاری یەک بوون
زل و بێ هـێز لە هیچ ڪوێ نابنە هەمزاد

ئەوین دەروەستی خوسرەو نایه گـیـانە
مەگەر بۆ خۆت لە بێستوون ببیە فەرهاد
 

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
Forwarded from ژاڪــــــاو
شەوی ڕەش زاڵە بە سەر مانگە شـەوا
ڕوحی گەل نوقمە لە نێو زیندە خـەوا

دێوە ڕەش مەستی بزە و غەرقی نەوا
دەنــەڕێ خــۆ پێ زل و بــادی هــــەوا

#ناسرئاغابرا
#ژاڪــــاو

@nasrakabra
‍ ‍ #قوماری_گەردوون

لــە دارســــتانــی رۆژێـــڪ رادەبــــوردم
ڪەدیم ڪۆترێڪ لە چەنگ بازێڪ دەناڵی

لــە پڕ دیلـی هـــەڵــــۆ بوو بـــازی ڕاوچـــی
ڕژا سـەر لاشــی ڪــۆتر ڪـلـڪ و باڵـــی

لــە داوێـنی ڪــەژا ، چــالاڪــە لاوێــڪ
ڪە بەبری پەنجە خوێنین لێی ڕەویبوو

لــەگـەڵ جـوڵانەوەو تـەقـەی تـفەنگێـڪ
هـەڵۆی تیژفـڕ سـەرەو ژێـری زەوی بـوو

قـوماری قورسی گـەردوونی جەفاڪار
گـەلێ ئەسڪـەندەری ڪـێشایە زنجیـر

دەمێـڪ نێچیـر دەداتە دەستــی ڕاوچـی
ده‌مێڪ ڕاوچی بەهێز دەڪرێن بە نێچیر

له‌بیرت بێ بە نەسحەت ، لاوی ساڪـار
بە چالاڪی عومرڪە ، نەڪ بە سستی

تراویـلڪەی ژیان هەر سەردەمــێڪـە
بەسەربەرزی بژی ، دوور بە لە پەستی

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو

@nasrakabra
ئەی نەهەنگە خوێڕیلەڪان
ئەی ئەوانەی هەموو تۆقی قەناعەت‌و
لە گەردنەو سەر دادەخەن
لەبەر نەڕڕەی شەپۆلەڪان
تەنیا بۆ ئاو نازی دەریا هەڵدەگرن؟
ئەی ئەوانەی خۆتان وەبەر ئاگر و
ئاسن دەگرن
تەنیا بۆ نان منەتی خاڪ هەڵدەگرن؟
من ئەو ڪەسەم کڕنۆش دەبەم
بۆ ئەوانەی بەبێ منەتی دەژین و
بە بەبێ منەتیش دەمرن

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
@nasrakabra
#ناسیاو

بەردێڪی دەناسم
لەو دامەنی ڪێوەی
هەر دەم ڪە دەبیسێ نەفەسی گەرمی نەوایێ
یا ڪۆنە هەوایێ
وەڪ نەم نەمی بارانە
لەبەر خۆیەوە دەگری
وادیاره تەشەنداره هەناوی
بڕوانە بەسەر شانی چیاوە
دوو جۆگەلە جارینە لە ئەسرینی دوو چاوی
بەم ئاوە پەڵەوپۆلی وەنەوشانە دەپشڪوێ
هۆ شاڪەلی زنجیرە چیا
تۆ چ دەزانی
تۆ زیندووترین شاهیدی خامۆشی  زەمانی
ئەو ڕۆژە ڪە تۆ دێیه قسە
چۆنم دەدوێنی
ئەوڪاتە ڪە لۆلۆیە بڵێی چم بۆ دەخوێنی
چەند ڕاز و خەمی ڪۆنە لە دڵتا حەبەساوە
هەر بەندێ بڵێی
نۆبڵی خواییت پێ بڕاوە
بۆ ئەو خەمە هەڵناڕژی وەڪ ڪانی بەسەرمان؟
تا بەڵڪو بتەقێتەوە گڕڪانی هونەرمان
ئەو ژانە چ ژانێڪە
چیایێڪ دەلەرێنێ
ئەو زامە چ زامێڪە
ڪە بەردیش دەگرێنێ

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو
@nasrakabra
#حەڵەبجە

منی بولبول
بە پێنج فەڕزەی نوێژەڪانم
بۆ پێنج هەزار گوڵی وەریو
بەستەم چڕی
باخەوانیش جگە لە گوڵەڪانی خۆی
بۆ پێنج هەزار گۆڕی شەهید
گوڵی ڪڕی
ئەی خوای مەزن هاواری ڪورد
قوڕگی ئەم جیهانەی دڕی

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪـــاو
@nasrakabra
2024/05/15 21:55:53
Back to Top
HTML Embed Code: