Telegram Web Link
https://bit.ly/3qiFuLH
بۆ خوێندنه‌وه‌ و داگرتنی نوسخه‌ی پی دی ئێف :https://bit.ly/35B8pm7
بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆی پێشه‌كی و وه‌رگێڕانی وتاره‌كه‌ی لێڤیناس له‌ سه‌ر سایتی ناوه‌خت لێره‌ كلیك بكه‌ن : https://bit.ly/3qiFuLH

ناساندنى فەلسەفەى ئەخلاق لاى لێڤیناس

نووسینی هاوار محەمەد



لێڤیناس كێ یە؟
ئیمانوێل لێڤیناس فەیلەسوفێکى فەرەنسى بە ڕەگەز لیتوانییە. لە 12ى كانوونى دووەمى 1906 لە بنەماڵەیەكى جوولەکەى لیتڤاکى سەر بە چینى ناوەڕاست لەدایک بووە. لە جەنگى جیهانى یەکەمدا خێزانەکەى لە زێدى خۆیان هەڵدەکەنرێن و بە دەربەدەرى ڕوو دەکەنە ناوچەى چارکۆ لە ئۆکرانیا و لەماوەى شۆڕشى ئۆکتۆبەریشدا هەر لەوێ دەمێننەوە، هەموو ئەمانەیش دەبنە بەشێک لە یادەوەریى منداڵییەکەى. لە سەدەى نۆزدەوە جوداییزم لە لیتوانیا تا ئاستێکى بەرزى ڕۆحى هەڵدەکشێت و هاوکاتیش دایک و باوکى لیڤیناس سەر بەو نەوەیە بوون کە داهاتوو لە زمان و کولتوورى ڕووسیدا دەبینن؛ بەم جۆرە لێڤیناس هەم بە تیۆلۆژیاى عیبرانى گۆش دەبێت و هەمیش بە ئەدەبیاتى ڕووسى کاریگەر دەبێت و لە تەمەنێکى زوودا پۆشکین و گۆگۆل و دیستۆیڤسکى دەخوێنێتەوە[1].
https://bit.ly/3uUUb9w

جۆرجۆ ئاگامبێن

وه‌رگێڕانی هاوار محەمەد



ناتوانین بە دروستى لەوە تێبگەین چ شتێك لە درێژکردنەوەى دۆخی ناکاو [1](تا کۆتایى مانگى شوبات) لە فەرەنسا لە كاردایه‌، ئەگەر له‌ نێوكۆیی ئه‌و شێوەگۆڕكێ ڕادیکاڵەدا سه‌یری نه‌كه‌ین کە بەسەر مۆدێلى ئەو جۆرە دەوڵەتەدا هاتووە كه‌ ده‌یناسین. یەکەم شت كە پێویستە تانەى لێ بدەین و بەدرۆی بیخەینەوە بانگەشەى سیاسییە نابەرپرسەکانە، بە ژن و پیاوەوە، بانگی ئەوەی گوایە دۆخی ناکاو قەڵغانێكى پارێزگارییە بۆ پاراستنى دیموکراسی.

مێژوونووسەکان زۆرباش دەزانن کە پێچەوانەى ئەم بانگەشەیە ڕاستە. دۆخی ناکاو ڕێك ئامرازى ئەو ڕێکارییانەیە کە دەسەڵاتە تۆتالیتارییەکان لە ئەوروپادا خۆیان پێ داسەپاند. بەو پێیە، ساڵانێك بەرلەوەى هیتلەر دەسەڵات بگرێتە دەست، هەمیشە حکومەتە سۆشیال-دیموکراتەکان لە [کۆمارى] ڤایمارى ئەڵمانیدا پەنایان بۆ دۆخى ناکاو، یان وەک بە زمانى ئەڵمانى پێیدەوترێت دۆخى ئاوارتە Ausnahmezustand، بردووە. بۆیە دەشێت بڵێین ئەڵمانیا، هەر لە پێش ساڵى 1933ـەوە، چیتر لەوە كەوتبوو دیموکراسییەكى پەرلەمانى بێت.

دواى ئەوەى هیتلەر بۆ پۆستى ڕاوێژکار ڕاسپێردرا، یەکەمین كارى ڕاگەیاندنى دۆخى ناکاو بوو، کە هەرگیز لێشى پاشگەز نەبوویەوە. جا كەسێك سەرى لەو تاوانانە سووڕمابێت کە نازییەکان بە بێ حساب و لێ پێچینەوە [لە بکەرانیان] كردوویانە، ئەوا لەبیری نییە کە ئەو تاوانانە بە تەواوەتى یاسایى بوون، چونكە لەو وەختەدا وڵاتەكە لە دۆخى ئاوارتە بووە و [بە گوێرەى ڕێسا بەركارەكانى ئەو دۆخە] ئازادییە تاکەکەسییەکان هەڵپەرسێردرا
بوون.

لینکی وتار لە وێبسایتی ناوەخت: https://bit.ly/34LTvsr
@nawext
2024/06/01 09:35:34
Back to Top
HTML Embed Code: