Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بیرتان بێت،
نازهەڵگرتنی کچەکانتان و باشبوون لەگەڵیان و میهرەبانبوون بەرامبەریان،
پاراستنیانە لە کەسانی خراپ و بەهێزکردنی کەسایەتیانە.

فاتیمە کە دەهاتە خزمەتی پێغەمبەری خوا ﷺ ،
پێغەمبەر ﷺ لەبەری هەڵدەستا و
ماچی دەکرد و دەستی دەگرت و
لەجێگاکەی خۆیدا دایدەنا...
وەک ڕێزگرتنێک لێی و نازهەڵگرتنی...
••

هۆكار چییە زۆرینەی خەڵكی حەز بە موناقشە و خۆدەرخستن و هێنانە پێشەوە دەكەن؟

لە گرنگترین هۆكارەكان:
١- لاوازی دینداریەتی.
٢- كەمی وەرعیەتی.
٣- سەرسام بوون بە نەفسیەتی.
٤- لاوازی ئیخڵاسیەتی سەد لە سەد.
٥- نەبوونی مامۆستای ڕەبانی و پەروەردەكار.
٦- نەناسینی قەدری نەفسی خۆی و زانایان.
٧- دووركەوتنەوە لە مەنهەج و پەروەردەی زانایانی سەلەفی سالح.

@bawky_abdullah
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
••

🔖
تاقیكردنەوەی دڵ بە تەقوای خوای پەروەردگار

پیاوێك نامەیەكی بۆ ئیمامی عومەر نووسی: ئەی پێشەوای ئیمانداران، پیاوێك حەزی بەتاوان نییە و ئەنجامیشی نادات، وە پیاوێكیتر حەزی بەتاوانێكە بەڵام نایكات، ئایا كامیان باشترن؟

ئیمام فەرمووی: بێگومان ئەوانەی حەزیان بەتاوانە و نایكەن ئا ئەوانە خوای پەروەردگار دڵیانی تاقیكردۆتەوە بە تەقوای خۆی جا لێبوردەی خوای پەروەردگار و پاداشتێكی مەزنیان بۆ هەیە.

[تفسير ابن كثير (7/ 344)]

@bawky_abdullah
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند زانیاریەک لەسەر مزگەوتی ئەقسا

ڕاپۆرتێک دەربارەی مزگەوتی ئەقسا لەسەرەتای دروستبونی تا هاتنی ئیمامی مهدی و دەججال

خوێندنەوە و ئامادەکردنی: ایوب فارس

#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsNewsNet
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عمر بن عبد العزیز رضي الله عنهما

لەبارەی بەڕێوەبردنی ئــەم ئومەتە فەرموویــەتی : بـــەلامــەوە خــۆشتــرە یـــەکـەم کـەس
بمرم ،نـەک ئـەم ئوممەتە بـــە غـەیری قورئان و ســـونەت بەڕێوەببەم ،چـونکە ئـەمەبوو ئێمەی بەرز کردەوە لــەکاتێکدا پێشتر هــیچ نەبوین .

📒الجامع في عقائد  ورسائل أهل السنة والأثر .
⚠️کەی لە هەرێمی کوردستان :

🚩سەرۆکی هەرێم
🚩جێگری سەرۆکی هەرێم
🚩سەرۆکی حکومەت
🚩جێگری سەرۆکی حکومەت

بەیاننامەی فەرمی دژی جینۆسایدی غەززە دەردەکەن ؟


سەرۆکی حزبەکان ، یەک یەک بەناوی خۆیان و ناونیشانی فەرمی حزبەکەیانەوە ،. بەیاننامەی ئیدانەی جینۆساید و داوای ڕاگرتنی جەنگ دەکەن ؟


کەی خوێندکارانی زانکۆ بیری داهێنان کارەیان دەخەنە کار و دەچنە ڕیزی زانکۆکانی جیهان لە کاتێکا ئەوان ئەسڵەن خۆشیان بە موسوڵمان نازانن ،
و هەڵوێست و چالاکی جۆرا و جۆر دەنوێنن ؟


تاکەی کونسوڵخانە و پارە خۆرەکانی ئامریکا و ئیسرائیل سەلامەت بن لە زێدی ️ نەوەکانی صلاح الدین ؟

ئێوە بڵێن تا کەی ؟؟
——————
ئەگەر هاوڕایت کۆپی بکە و بەبێ ناو بڵاوی بکەرەوە
لەم شەڕی غەززەیە دەرکەوت میللەتی کورد چەن #بێغیرەت کراوە..

خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین..
کام وڵاتی دوونیا بەقەد ئێمە بێ هەڵوێست بووە..؟

عولەما و زانایانی غەززە پێش ئەم
#ڕووداوانە بەردەوام لە وەسف و سەنای کورد بوون بەوەی غیرەت و پیاوەتی ئەوان زۆر لە عەرەبەکان زیاترە... وە نەوەی باوکە سەڵاحدینن..

بەس دەرکەوت لەهەموو وڵاتانی دوونیا بێخەمتر و زەلیلتر بووین..
#زانکۆکانمان خەریکی ڕاقیسه و کۆڕی شیعرین و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل ی مناڵکوژ ئارامترین شوێنن لەم وڵاتە موسڵمانە.....

ئیتر غیرەتی چی و کوردی چی کە بەقەد مناڵێکی
#چاوشینی کەنەدا و لەندەن غیرەتمان نەماوە بۆ ئەهلی غەززە..
بەڵێ، سەرەڕای هەموو ئەمانە، نابێ ناڕەزایی دەرببڕی، نابێ هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە بکەی، نابێ نوزەت لێوەبێ
ئەگەرنا:
تۆ تیرۆریستی
مەترسی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی
دواکەوتووی
ڕادیکاڵی
موتەخەللیفی


أَلا لعنةُ اللهِ علی الظالمينَ
‏یا رب أعط قلبي القوة، قوة الصبر
وقوة السكوت وقوة المواجهة.

ئەی پەروەردگـــار هێـــز ببەخشە بەدڵـــم ، هێزی ئارامگرتن وە هێزی بێدەنگی وە هێزی روبەروبونەوە.
Forwarded from لـنتدبـر 🤍
«..إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ..»
سورة التوبة | ٤٠

هەرکات دەگەین بەمـ ئایەتە ، چیمان بە بیردا دێت؟
درك پێکردنی پێویستیمان بە هاوڕێیەك کە پێکەوە ڕێگای بەرەو بەهەشت ببڕین. هاوڕێیەك کە خۆیـ لە ناڕەحەتیدا بێت بەڵام دڵخۆشی ئێمەی بوێت..

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: الْمؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِ كَالْبُنْيَانِ يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضَاً.
📚صحيح البخاري | ٤٨١ وصحيح مسلم | ٢٥٨٥

واتە: ئیماندار بۆ ئیماندار وەك بینا وایە هەندێکیان هەندێکی تریان بەهێزتر دەکەن.

#حـب
2024/05/31 03:51:19
Back to Top
HTML Embed Code: