🔻#هەواڵ
🔹زایۆنیستەکان چەندین جار سەلماندوویانە کە بە سەرپێچیکارانە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە کە بانگەشەی بۆ دەکەن و شایانی ڕێزگرتن نین، بەڵام بێدەنگیی مەجلیسەکانی نێودەوڵەتی و هاوکاری خۆبەزلزانە ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ حکومەتی ناشەرعی زایۆنیستەکان، بە باشی بێبەهابوونی ئەم یاسایانەیان سەلماندووە. لەم نێوەندەدا، هەندێک جار بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی گەلانی ئازاد، بەیاننامە ڕادەگەیەنن و وا خۆیان پێشان دەدەن کە پرسەکانی فەلەستین و تاوانی زایۆنیستەکان لە دژی ئەوان گرنگ و جێگەی سەرنجه. شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن، ئەو تۆمەتانەیان پێ گەیشتووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر ژنان و کچانی فەلەستینی. بۆیە لەم دواییانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بانگەشەی "باوەڕپێکراو"یان لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی فەلەستینی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە. ئەوان وێڕای بە"ڕاستەقینە"زانینی ئەم تۆمەتانە، داوای لێکۆڵینەوەی تەواویان کردووە.
🌐 bitly.ws/3dVGg
🔹بەڵێ زۆر حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار کراوە، بەڵام گوێ بیستەکانی جیهان لە کوێن؟! تازە ئەگەریش ئیدانەی دەکەن، ئەوا زایۆنیستەکان نەک هەر قبووڵی ناکەن و ناڕۆنە ژێر باری وتەی ئەوانەوە، بەڵکو هەڕەشە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤیش دەکەن. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، ئەو یاسایانەی کە خۆیان دایانناوە، قبووڵی ناکەن و هەر دڕندەیی و زوڵم و چەوساندنەوەیەک کە بیانەوێت بەرامبەر گەلانی تر جێبەجێی دەکەن، ئەم یاسایانە وەک ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی ستەملێکراوەکان بە کار دەهێنن و دژ بە خۆیان کاری پێ ناکرێت.
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

ئایا_چاکەکارانی_گاور_و_جوولەکە_دەڕۆنە_بهههشتهوه؟.pdf
601.4 KB
📚ناوی پەڕتووک: ئایا چاکەکارانی گاور و جوولەکە دەچنە بەهەشتەوە؟
✍️نووسەر: موحەممەد عەزیز فەتحی
📝وەرگێڕ: باوکی بەڵێن
📄ژمارەی لاپەڕە: 22
📤بڵاوکەرەوە: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔸ڕوونکردنەوە لەبارەی کتێبەکە لە خوارەوە…

📖ڕوونکردنەوەیەک لە سەر پەڕتووکەکە: لەم نوسراوەدا بە ڕوونی ئاماژە بەو ڕاستیە ڕوونە کراوە کە ئایەتەکانی قورئان و دەقەکانی شەریعەت ڕاستخەرەوی یەکدین و هیچ دژبەری و جیاوازیەکیان نییە لە نێوانیاندا. پێویستە دژایەتیکاران خۆیان لە کۆت و بەندی لاسایکردنەوەی کوێرانە و ڕەق و کینە، ئازاد بکەن و بە دڵ و دەروونێکی پاک و ئازاد لە کۆت و بەندەکان، لە قورئان و سوننەت تێڕامێنن و بیر بکەنەوە. هەروەها لە پاش بیرکردنەوەیەکی قووڵ، بە تەنهایی ئەم پرسیارە ئاڕاستەی دڵی خۆیان بکەن و بڵێن: بۆچی بێباوەڕانی سەردەمی پێغەمبەر کە لە لوتکەی بەلاغەت و شارەزایی زمانی عەرەبیدا بوون، نەیان دەگوت هەڵە و دژبەری لە قورئاندا هەیە بەڵام ئێستا کەسانێک کە هەر قورئانیان نەخوێندووەتەوە ئەم بانگەشەیە دووبارەدەکەنەوە.
🔸داواکارم دژایەتیکاران بۆ جارێکیش بێت بە تەنهایی و بە نییەتێکی پاکەوە قورئان بخوێننەوە و لە پاش تێڕامان لێی، بڕیار لە سەر وتەکانیان بدەن چونکە کەسانێکی زۆر ویستویانە لە بانگەشەکەیاندا ڕاستگۆ بن لەگەڵ دەروونی خۆیاندا، ئەم ڕێگەیان هەڵبژاردووە و پاشان بۆیان دەرکەوتووە قورئان هۆکاری هیدایەت و ڕێنموونییە.
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔸داواکارم دژایەتیکاران بۆ جارێکیش بێت بە تەنهایی و بە نییەتێکی پاکەوە قورئان بخوێننەوە و لە پاش تێڕامان لێی، بڕیار لە سەر وتەکانیان بدەن چونکە کەسانێکی زۆر ویستویانە لە بانگەشەکەیاندا ڕاستگۆ بن لەگەڵ دەروونی خۆیاندا، ئەم ڕێگەیان هەڵبژاردووە و پاشان بۆیان دەرکەوتووە قورئان هۆکاری هیدایەت و ڕێنموونییە.
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻ئەفلاتون لە فەیلەسوفە گەورەکانی یۆنان دەڵێت: «ئیلحاد نەخۆشییەکی ڕۆحە، پێش ئەوەی هەڵە بێت لە تێگەیشتن».
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
▫️«باوکە! من حەزم لە ڕۆژوو نییە.»
▪️«نەخێر، کوڕم! تاوانی هەیە! پێویستە ڕۆژووتان خۆش بوێت چونکە فەرمانی خودایە»
🔻باوک و دایکان! بەم وەڵامە زیان بە ڕۆح و ئیمانی منداڵەکەت دەگەیەنیت، لەکاتێکدا پێت وایە سوودی پێ دەگەیهنیت.
🔹چونکە بەم وەڵامە:
⬅️ فێری دەکەیت هەستی ناوەوەی خۆی بەرامبەر بە ڕێوڕەسمە ئاینییهکان دەر نەبڕێت و لە ئەنجامدا هەرکاتێک حەزی لە هیچ حوکمێکی شەریعەت نەبوو ڕق و کینە لە دڵیدا دەمێنێتەوە و وردە وردە زیاد دەکات!
⬅️ فێری دەکەیت کە ئیسلام واقیعبین نییە و داوای لێ دەکەیت ئەو شتانەی خۆش بوێت کە بەڕاستی خۆشەویست نین.
🔹باشە، وەڵامی ڕاست چییە؟
⬅️ کوڕەکەم! مەبەستت ئەوەیە کە تۆ حەزت لە سنوورەکانی ڕۆژوو نییە. تۆ پێت خۆش نییە کەسێک ڕێگریت لێ بکات لە خواردن و خواردنەوە. تۆ حەزت لە هەستکردن بە ماندوویهتی نییە. ئەم شتانە تەواو ئاسایی و سروشتین. هیچ مرۆڤێک نایەوێت ئارەزووە سروشتییەکانی سنووردار بکرێن. کەس حەزی لە ماندووبوون نییە. ئەم هەستانە ئاسایین و گرفتی تێدا نییە، بزانە خوای گەورە چی دەفەرموێت:
▫️{كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَّكُمْ}
▪️«خوای گهوره كوشتاری كافرانی له سهرتان فهڕز كردووه ههر چهنده ئهم كوشتاره قورسه له سهرتان.» [البقرة: 216]
🔹بەڵام لەگەڵ ئەم هەستەدا هەستی خۆشیش هەیە. هەستکردن بە بەختەوەری لە بەندایەتیکردنی خودا، خۆشبەختی بۆ جێگیرکردنی خۆشەویستی و بە گەورەدانانی خوای گەورە و بە وەلانانی ئارەزووە سروشتییەکان. خۆشی ڕۆشتن بۆ ئەو بەهەشتەی کە خوای گەورە لە بەرامبەر بەڕۆژووبوون بۆی ئامادە کردوویت، بەهەشتێک کە نیعمەتەکانی بەتامتر و شیرنترن لە هەموو ئەو چێژانەی کە لە ڕەمەزاندا لە پێناوی خودادا وازت لێ هێناون. پێویستە ئەم هەستە بەختەوەرییە زاڵ بێت بە سەر هەستی حەزنەکردن لە ماندوویەتی و سنوورداربوون. ئەگەر هەست بەو جۆرە ناکەیت، با پێکەوە پێداچوونەوە بەم ڕاستیانەدا بکەین و بیرتان بخەینەوە بۆ ئەوەی خۆشیتان لە ڕۆژوودا زاڵ بێت بە سەر حەزنەکردنتان لە ماندوویەتی و
سنووردارکردنی ڕۆژوو.
⬅️ کوڕەکەم! بڕوانە خوای گەورە لە بەردەوامی ئایەتەکەدا چی دەفەرمووێت:
▫️{وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ}
▪️«وه لهوانهیشه كه شتێكتان پێ خۆشه و ههوڵی بۆ دهدهن بهڵام شهڕ و خراپه بێت بۆ ئێوه وه خوای گهوره خۆی باشتر دهزانێ چ شتێك بۆ ئێوه باشه وه چی خراپه بهڵام ئێوه عیلمی غهیب و زانیاری نهێنی نازانن و زانیاریتان نییه.»
🔸بابەتەکە بە سادەیی بەم شێوەیە چارەسەر دەبێت، بەبێ ئەوەی ڕێگری لە منداڵەکانمان بکەین هەستەکانیان دەر ببڕن و بەبێ ئەوەی هەست بکەن ئیسلام ئاینێکی واقیعبین نییە. کاتێک منداڵەکانتان دەبینن دڵخۆشن بە کۆتایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و ڕزگاربوون لە سەختییەکانی، ئەم قسانەیان بیر بخەنەوە.
🖋نووسەر: دکتۆر ایاد قنیبی
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
📲وەرگیراوە لە کەناڵی فارسیی - دکتر أیاد قنیبید -

🌙هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ساڵی 1445ی کۆچی، مانگی ڕۆژوو و شەونوێژ، لە ههموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت🌙
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻ئامانج لە ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان چییە؟!
🔹پێش لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە، پێویستە ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە هەندێک جار لە نێو موسڵماناندا باو بووە کە بە بەڕۆژووبوون و نەخواردن و بەرگەگرتنی سکی بەتاڵ، بەم شێوازە باشتر یادی هەژاران و بێنەوایان دەکەینەوە، لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک لە نەیارانی ئیسلام بە هەڵەتێگەیشتنێک لەم بابەتەدا، دان بەوەدا دەنێن کە باشترە لە جیاتی بهڕۆژووبوون، یارمەتیی هەژاران بدرێت نەک ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک خۆت لە خواردن و خواردنەوە بێبەش بکەیت! پرسی ئەم بابەتە و جۆری تێگەیشتن کە پەیوەندی بە ڕۆژووەوە هەیە لە ئیسلامدا، بەو شێوازە نییە کە نەیارانی ئیسلام گوزارشتیان لێکردووە، بەڵکو ڕۆژوو لە ئیسلامدا مەبەستی تایبەتی هەیە کە پێویستە بە ئاماژەدان بە دەقەکانی قورئان و سوننەت بۆ هەمووان ڕوون بکرێتەوە. هەروەها لە ڕوانگەیەکی دیکەشەوە یارمەتیدانی هەژاران تایبەت نییە بە ڕۆژووەوان، بەڵکو لە هەموو حاڵ و بارودۆخێکدا لە لایەن هەموو موسڵمانێکەوە گشتگیر و هاوبەشە وە بەم شێوەیە نییە وەک هەندێک کەسی بێئاگا وایان زانیوە کە یارمەتیدانی هەژاران تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا جێگەی گرنگییە و لە جگە لەم مانگە گرنگی نییە!
🔹ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و واجببوونی
بە پشت بەستن بە قورئان و سوننەت و کۆڕای زانایان، زانایان یەکدەنگ و کۆڕان لە سەر ئەوەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان «واجب»ێکی شەرعییە.[1] وە یەکێک بووە لە پایەکانی ئیسلام، هەرکەسێک "نکۆڵی" لێبکات بێباوەڕ دەبێت و لە بازنەی ئیسلام دەڕواتە دەرەوە.[2]
🔹ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لە سەر چ کەسێک واجبە؟ ڕۆژووی ئەم مانگە "واجبە" بۆ هەموو موسڵمانێکی پێگەیشتوو و عاقڵ و دانیشتووی شاری خۆی و بەتوانا.[3] بۆیە بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا واجب نییە بۆ بێباوەڕان و ناباڵغ و و شێت و موسافیر و بەساڵاچووان و خاوەن پێداوستیی تایبەت و ئەو ژنانەی لە مانگی ڕەمەزاندا توشی سوڕی مانگانە بوون و نەخۆشن. بەو شێوازەی کە تێبینی دەکرێت، ئەو مەرجانەی کە فەقیهە ئیسلامییەکان بۆ واجببوونی ڕۆژوو دایانناوە(کە پشتبەستووە بە بەڵگەی شەرعی)، بریتییە لە پێنج خاڵ[4] وە لەم هەلومەرجانەدا هەرگیز جیاوازی لە نێوان موسڵمانێکی دەوڵەمەند و هەژاردا نییە لە واجببوونی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
⬅️ ئامانجە گشتییەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان:
1️⃣ ڕازاوەبوون بە «تەقوا» و پارێزکاری
▫️دوای ڕوونکردنەوەی واجبیی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا، خودای گەورە لە کۆتاییدا فەرموویەتی: «لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ»[5]
▪️واتە: «بەڵکو پارێزکار بن»
2️⃣ شوکری نیعمەت
▫️خودای گەورە مانگی ڕەمەزانی وەک مانگی دابەزینی قورئان و هیدایەت ناساندووە و ڕۆژووگرتنی لەم مانگەدا وەک ئامرازەکانی سوپاسگوزاری ناساندووە و فەرموویەتی «وَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ»[6]
▪️واتە: «بەڵکو سوپاسگوزار بن»
3️⃣ لێخۆشبوونی تاوانەکان
▫️پێغەمبەر(صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی «من صام رمضان، إيمانا واحتسابا، غفر له ما تقدم من ذنبه»
▪️واتە: «هەرکەسێک ڕەمەزان بەڕۆژووبێت، باوەڕی بە فەرزبوونی ڕۆژووگرتنی ئەم مانگە هەبێت و چاوەڕوانی پاداشت بێت لە لایەن خواوە، خوای گەورە لە تاوانەکانی(تاوانی بچووک) ڕابردووی خۆش دەبێت»[7]
4️⃣ کاریگەریی ڕۆژوو لە سەر تەندروستیی جەستە
▫️لە فەرموودەیەکدا ڕیوایەت کراوە: «صومو تَصحُّوا»[8]
▪️واتە: «ڕۆژوو بگرن تاوەکو تەندروست بن»
📚 پەڕاوێزەکان
[1] المغنی لابن قدامة، (ط: مكتبة القاهرة،
1968م)، ج 3، ص 104
[2] فقه السنة – سید سابق، (ط: 3، دار الكتاب العربی، بيروت، 1977 م)، ج 1، ص 433
[3] المجموع شرح المهذب – النووی، (ط: دارالفکر)، ج 6، ص 252.
[4] الفقه الإسلامی وأدلته – وهبة الزحیلی، (ط: 12، دار الفكر، دمشق)، ج 3، ص 1663
[5] البقرة: 183
[6] البقرة: 185
[7] صحيح البخاری، (ط: 1، دار طوق النجاة، 1422هـ)، ج 1، ص 16 ح 37
[8] سلسلة الأحاديث الضعيفة – آلبانی، (ط: 1، دار المعارف، الرياض، 1992 م)، ج 1، ص 420 ح 253
ئەم فەرموودەیە «ضعیف»"لاواز"ە، بەڵام یەکێکە لە فەزیلەتەکانی کردار و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سوودە پزیشکییە زۆرانەی کە بۆی سەلمێنراون، دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

🔻ناشایستەیی و بێتوانایی یاسای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر زایۆنیستەکاندا
🔹ئایا ڤیدیۆی چاکەکاریی خەڵکی غەززەتان بیر دێتەوە لەگەڵ ئەو ژن و منداڵە ئیسرائیلییانەی کە دیلیان بوون؟ ئایا ئەو میهرەبانی و ڕێزگرتنەتان لە بیرە کە لە موسڵمانانەوە بینیویانە، خەڵک پێیان وا بوو ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی توندیی تاوانەکان بەرامبەر بە خەڵکی غەززە؟
🔹بەڵام ئەمڕۆ سوپای تاوانکاری ئیسرائیل کە پشتیوانیی جیهانی هەیە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کوشتنی خەڵکی برسیی غەززەی بڵاو کردەوە و شانازییان بە کوشتنی ئەو خەڵکە برسییە بێبەرگرییە کرد کە چوون بۆ وەرگرتنی چەند پارچە خۆراکێک بۆ منداڵەکانیان! هەروەها وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل "بن گویر" ئەو هێزانەی ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە، بە پاڵەوان وەسف کرد! هەروەها کردەوەکانی وەک ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر ژن و کچەکانیان لە زیادبووندایە.
🔸بەڵام یاسای نێودەوڵەتی و [حکوومەتە] لاوازەکان، بە هەموو ئامرازەکانی مانەوە و دڕندەیی، یارمەتیی تاوانبارانی جولەکە دەدەن و ڤیدیۆ چاکەکارییەکان بەرامبەر بە دیلە ئیسرائیلییەکان بە تەواوی لە بیر کران.
🔸یاسای نێودەوڵەتی فەرمانەکان، تەنها لە لۆژیکی هێز تێدەگات.
✍️ نوسینی: ایاد قنیبی

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللهَ ذِكْرًا كَثِيرًا * وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا} (احزاب: 41 - 42)
▫️«ئهی ئهو کهسانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکهن (ههمیشه ناوی پیرۆزی ئهوتان له یاد بێ له دڵ و دهروونتانا جۆش بخوا و بێته سهر زارتان) وه (تهسبیحات) و ستایشی بکهن له بهیانیان و دهمهو ئێواراندا.»
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
▫️«ئهی ئهو کهسانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکهن (ههمیشه ناوی پیرۆزی ئهوتان له یاد بێ له دڵ و دهروونتانا جۆش بخوا و بێته سهر زارتان) وه (تهسبیحات) و ستایشی بکهن له بهیانیان و دهمهو ئێواراندا.»
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻پرسیار: دەوڵەمەندەکان کە لە دونیادا بەهەشتیان هەیە، بۆچی هیوایان بە بەهەشتی دواڕۆژ هەبێت؟!
🔹وەڵام:
1⃣ پەرستنی خودا تەنها بۆ گەیشتن بە نیعمەتە بەهەشتییەکان نییە، ئێمە خودا دەپەرستین چونکە خۆشمان دەوێت و خۆشەویستیی ئەومان دەوێت. یەکێک لە تایبەتترین پێگەکانی خۆشەویستی ئەوەیە کە خودا دەپەرسترێت چونکە مافی پەرستراوێتی هەیە. “هەرکەسێک خوا نەپەرستێت، دەبێت بە بەندە و کۆیلەی خۆشەویستێکی تر وەکو سامان و پێگە و …” [1] بۆیە ئیمانداران بە دوای پەرستنی ئەو زاتەدا دەگەڕێن کە شایەنی پەرستنه و پێویستە بپەرسترێت، بێباوەڕانیش خودای تریان گرتووە و بوون بە بەندەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بەندەی خوان.
2️⃣ خوای گەورە فەرموویەتی:
▫️{فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّا أُخْفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} [السجدة: 17]
▪️«هیچ كهسێك نازانێ خوای گهوره چی بۆ ئاماده كردوون و بۆی شاردوونهتهوه له پاداشت و ناز و نیعمهتى بهههشت كه چاویان پێی ڕۆشنا ئهبێت و پێى ئهگهشێتهوه.»
وە لە فەرموودەیەکی سەحیحی قودسیدا هاتووە: «چەندین نیعمەتم بۆ بەندە چاکەکانم ئامادە کردووە، کە هیچ چاوێک نەیبینیوە و هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە دڵی مرۆڤیشدا نەهاتووە!» [2] وە لە ئەسەرێکی ابن عباس (خوا لێیان ڕازی بێت) هاتووە کە فەرموویەتی: «لە بەهەشتدا هیچ شتێک نییە هاوشێوەی ئەو شتە بێت کە لە دونیادا بوونی هەیە، تەنها مەگەر لە ناوەکانیاندا هاوشێوەی یەک بن!» [3] و [4] کەواتە دەوڵەمەندەکان هەرچی زیاتر لە خۆشگوزەرانیدا بژین، دیسانەوە ئەوەی هەیانە هێشتا بەراورد ناکرێ بە نیعمەتەکانی بەهەشت تاوەکو بڵێن: «ئێمە بەهەشتمان لە دونیادا هەیە!» جیا لەوەی کە هەندێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت لە دونیادا تهنانهت هاوشێوەشیان نییە تاوەکو خاڵی هاوبەشیان لە نێواندا هەبێت، هاوشێوەی ئەوەی فەرموویەتی:
▫️{لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ} [یونس: 26]
▪️«ئهو كهسانهی كه چاكهكار بوونه (حوسنا)یان بۆ ههیه، واته: بهههشت (وَزِيَادَةٌ) وه ئهجرو پاداشتیان چهند جارێكه، وه (زیاده) بریتییه له بینینی خوای گهوره وهكو پێغهمبهری خوا - صلی الله علیه وسلم - له فهرموودهی سهحیحدا باسى كردووه.»
3⃣ نیعمەتەکانی دونیا هەرچەندە گەورە و فریودەر بن، مۆری "کاتی"یان لەسەرە و ڕۆژێک دێت نەمانیان بە سەردا دێت. مێژوو باسی زۆرێک لەو دەوڵەمەندانە دەکات کە بە دوای شتە گرانبەهاکاندا بوون و ئەمڕۆش هیچ شوێنەوارێکیان نەماوە جگە لەوە نەبێت که لە کتێبەکاندا ناویان هاتووە، کەواتە نیعمەتی دەوڵەمەندەکان - چ بیانەوێت یاخود نەیانەوێت - نەمانی بە سەر دێت، بە پێچەوانەی ئەو بەهەشتەی کە خودا بەڵێنی داوە، نیعمەتەکانی هەمیشە لە بەر دەستدان و نەمانیان نییە.
4⃣ ئەوانەی لە بەر دەم خودای گەورەدا خۆبەزلزانن، نەک تەنها لە نیعمەتەکانی بەهەشت بێبەش بوون، بەڵکو شایەنی سزای دۆزەخیشن! کەوایە بابەتەکە تەنها لەدەستدانی بەهەشت نییە، بەڵکو سزای بێ کۆتایی لە دواڕۆژدا چاوەڕوانیانە وە ژیر ئەو کەسەیە بیر لە کۆتایی بکاتەوە.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
▪️ئامادەکراوە لە لایەن «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان»
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
📚 پەڕاوێزەکان:
[1] العبودیة، أبو العباس الحنبلي، المكتب الإسلامي، ص 100.
[2] صحیح مسلم (2824): «أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت، ولا أذن سمعت، ولا خطر على قلب بشر».
[3] سلسلة الأحاديث الصحيحة، ناصر الدين الألباني، مكتبة المعارف، ج 5، ص 219: «ليس في الجنة شيء يشبه ما في الدنيا إلا الأسماء».
[4] مەبەست ئەوە نییە کە ئەو نیعمەتەکانی بەهەشت لە قورئان و فەرموودەکاندا هاتوون واقیعی نین، بێگومان هەموو ئەو شتانەی کە لە وەحیدا باس کراون ڕاستن و نیعمەتەکانی بەهەشت ڕاستەقینەن نەک مەجازی و نموونەیی، بەڵام ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین.

🔻پێغەمبەر (صلیاللهعلیهوآلهوسلم) فەرموویەتی: «هەر کردەوەیەک لە کردەوەکانی مرۆڤ دوو بەرامبەرە و هەر چاکەیەکیش دە بەرامبەر یاخود حەوت سەد بەرامبەر پاداشت دەدرێتەوه. خوای گەورە فەرموویەتی: جگە لە ڕۆژوو، کە هی منە و پاداشتی دەدەمەوە چونکە ڕۆژووان واز لە شەهوەت و خواردن و خواردنەوە دەهێنێت لە پێناو مندا.» [رواه مسلم]
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻وهیب کوڕی وهرد (رحمهالله) پیاوێک کە داوای پەند و ئامۆژگاری لێ کردبوو پێی فەرموو:
▪️«اتّق أن یکون الله أهون النّاضرین إلیك»
▫️«بترسە لەوەی خوای گەورە بە بێنرخترین بینەر دابنێیت کە تەماشات دەکات!»
🔸واتە لە کاتی ئامادەبوونی منداڵێک یان شێتێک تاوان ئەنجام نادات چونکە نایەوێت لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا ببینرێت، بەڵام شەرم ناکات لەوەی لەلایەن خوداوە ببینرێت.
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
▪️«اتّق أن یکون الله أهون النّاضرین إلیك»
▫️«بترسە لەوەی خوای گەورە بە بێنرخترین بینەر دابنێیت کە تەماشات دەکات!»
🔸واتە لە کاتی ئامادەبوونی منداڵێک یان شێتێک تاوان ئەنجام نادات چونکە نایەوێت لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا ببینرێت، بەڵام شەرم ناکات لەوەی لەلایەن خوداوە ببینرێت.
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻کۆیلەی زایۆنیزم!!
🔹کاتێک هەواڵی ئەو سەربازە ئەمریکییەم بینی کە ئاگری لە خۆی بەردا، بە مەبەستی هاوارکردن بۆ جیهان و بڵێت: «کەسانێک هەن لەوێ (غەززە) کە وردە وردە لەبەر چاوی خەڵکی جیهان دەکوژرێن وە هیچ پەناگەیەکیان نییە (بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ئەم جۆرە ناڕەزایەتییە (خۆ کوشتن) هیچ جێگەیەکی نییە لە شەریعەتەکەماندا)». لەم کاتەدا ویستم شتێک بنووسم و بڵێم هاوسۆزی بۆ غەززە یان داوای هاوکاریکردنیان هەڵوێستێکی خۆبەخۆیە کە دەبێت لە هەموو کەسێکەوە سەرچاوە بگرێت (کە کەمێک ویژدانی هەبێت) و هەر کەسێک هەست بەم هەستە هاوسۆزییە نەکات، ئاژەڵێکە کە هەرگیز لە ئاستی ئاژەڵبوون بەرز نابێتەوە. بەڵام دواتر چەند کلیپێکم بینی کە تیایدا دڕندەکان و نێچیر و شێر و پڵنگ، هاوسۆزی ئاسکێکی بچووک و بێ پەنان کە ناتوانێت بڕوات و بەزەیی ئەوان بۆ ئەم ئاسکە بچووکە زاڵ بووە بە سەر دڕندەیی ئەواندا، بۆیە خۆم لە نووسین بە دوور گرت(چونکە تەنانەت ئاژەڵەکانیش هەندێک جار ڕهحم و بەزەیییان هەیە).
🔸ئەوانەی “جینۆساید” و هۆلۆکۆست لە غەززە بە شایستەی سەرزەنشتکردن و ڕاپەڕینن بۆ پشتیوانی لە ستەملێکراوانی ئەوێ نابینن، بەتایبەتی سەگەکانی چاودێری زایۆ-عەرەبی کە لە سنوورەکانن، تەنانەت لە ئاژەڵیش کەمتر و سوکترن. لە ڕاستیدا جنۆکە و شێرپەنجەی وەرەمین کە دەبێت بنبڕ بکرێن بۆ ئەوەی میللەت لەم نەخۆشییە شیفا بدرێت. نەخۆشییەک کە هەموو شەرمەزاری و بێنرخییهکی بۆ میللەت هێناوە.
✍️دکتۆر سامی عامری

▫️{أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ}[بقره: 214]
🔸وەرگێڕانی ئایەتەکە لە ژێرەوە…
🔸وەرگێڕانی ئایەتەکە لە ژێرەوە…
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
▫️{أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ…
▪️ئایا لاتان وایه ههر وا به ئاسانی دهچنه بهههشتهوه (بێ تهنگانه و ناخۆشی)؟! مهگهر نموونهی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نهکراوه که تووشی شهڕ و ناخۆشی و تهنگانه و گرانی و نهداری بوون و تهکانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به ڕادهیهک، ههتا پیغهمبهرهکهیان و ئهوانهی باوهڕیان هێناوه لهگهڵیدا، دهیانگوت: کهی پهروهردگار سهرکهوتن دهبهخشێت؟! ئیتر کهی خوا یارمهتی دهنێرێت؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن بهڕاستی یارمهتیی خوایی زۆر نزیکه. له تۆ دهپرسن ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) که چی ببهخشن و به کێی ببهخشن؟ پێیان بڵێ: ههر خێرێک دهکهن سهرهتا دایک و باوکتان فهرامۆش مهکهن، ههروهها خزمان و ههتیوان و ههژاران و ڕێبوارانی نهداریش. ههر خێر و چاکهیهکیش ئهنجام دهدهن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.
#ئایاتی_قورئان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
#ئایاتی_قورئان
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
The owner of this channel has been inactive for the last 11 months. If they remain inactive for the next 9 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
🔻شەوی قەدر یەکێکە لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وە کاتی دیاریکراوی دیاری نەکراوە، لەبەر هەمان هۆکار پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دە شەوی کۆتاییدا ئیعتیکاف و شەونشینی دەکرد و لە دەیەی کۆتایی ڕەمەزاندا بە بەراورد بە هەموو کاتەکانی تری ساڵ، لە یارمەتیدانی هەژاران و پێویستیکارەکان بەخشندەتر بوو. باشترە پلانێکمان بۆ خۆمان هەبێت کە لە ماوەی ئەم دە شەوەدا هەموو شەوێک وێرد و قورئان خوێندنەوە و کۆمەڵێک عیبادهتمان هەبێت، چونکە بە دڵنیاییەوە یەکێک لەو شەوانە بریتییە لە قەدر و پاداشتێکی گەورەمان دەست دەکەوێت. [ان شاء الله]
🔹خۆشبەختی بۆ ئەو کەسانەیه قەدری ئەم شەوانە بزانن، هەروەها زەرەرمەندی بۆ ئەو کەسانەیە سوود لەم شەوانە نەبینن…
🔸ئومێد هەیە خوای گەورە لە هەموو گوناهەکانی ڕابردوومان خۆش بێت و هەروەها لە هەموو ئەو خوشک و برایانەمان خۆش بێت کە ساڵی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە و لێمان جیا بوونەتەوە، خوای گەورە غەرقی ڕەحمەتیان بکات. [اللهم آمین]
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔹خۆشبەختی بۆ ئەو کەسانەیه قەدری ئەم شەوانە بزانن، هەروەها زەرەرمەندی بۆ ئەو کەسانەیە سوود لەم شەوانە نەبینن…
🔸ئومێد هەیە خوای گەورە لە هەموو گوناهەکانی ڕابردوومان خۆش بێت و هەروەها لە هەموو ئەو خوشک و برایانەمان خۆش بێت کە ساڵی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە و لێمان جیا بوونەتەوە، خوای گەورە غەرقی ڕەحمەتیان بکات. [اللهم آمین]
وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻غەززە لە بیر نەکەین!
bit.ly/48W7NFn
🔹شایستە نییە بەم زوویی و بەم سادەییە بابەتی غەززەمان بۆ ئاسایی ببێتەوە و لە بیرمان بچێتەوە و بێزار بین له شوێنکەوتنی ڕووداوەکانی!
🔹نابێت بەرگری لە غەززە ببێتە ترێندێک بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی کاتێک بابەتەکانی پەیوەست بەوەوە کەمتر لایک و کۆمێنت وەردەگرن و کەمتر شەیر دەکرێن، وازی لێ بهێنین و بە دوای ترێندێکی تردا بگەڕێین یان لەبری ئەوەی شوێن قارەمانەکان و ئازارەکانی غەززە بکەوین، کات بدەین بە هەواڵەکانی تۆپی پێ و پاڵەوانیەتییە ساختەکان.
🔹ئامانج ئەوە نییە دەستبەرداری ژیان و کار بین و ئەرک و ڕۆڵی خۆمان بەرامبەر بە کۆمەڵگا لە بیر بکەین و تەنها دڵتەنگ بین، بەڵکو پێویستە بە باشترین شێوە بەردەوام بین لە خەبات و پاڵپشتیی براکانمان. زۆر بە ئازار و سەخت و ناڕەحەتە بۆ ئازیزانمان لە غەززە، کە بزانن جیهانی موسڵمانان لە بێدەنگییەکی مەرگباردا دەژین و بە تەنیا لە بەر دەم دوژمنە تاوانبارەکاندا بە تەنهایان هێشتووەتەوە.
🔹چوار مانگە خەڵکی غەززە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە بەرامبەر هەموو جۆرە تاوان و دڕندەیەک لە جیهاندا خۆڕاگر بوون. ئایا نابێ هەر یەک لە ئێمە تا ئەوپەڕی توانایی خۆمان خۆڕاگر بین بۆ پشتیوانیان و بە زیندوویی هێشتنەوەی پرسی غەززە؟ وە پێویستە لە شاکارەکانیان فێر بین و فێری منداڵەکانمان بکەین، پێویستە پەیمانمان نوێ بکەینەوە کە هاوڕێیەتییان بکەین و ڕقمان لە دوژمنەکانیان بێت، دوعایان بۆ بکەین، عەقڵی گشتیی کۆمەڵگا بەرامبەریان بە ئاگا بهێنینەوە و خائین و تاوانباران و دووڕووەکان مەحکووم بکەین؟!
🔸کەواتە هیچ کات لە ئەنجامدانی ئەم کارانە کەمتەرخەمی مەنوێنن. ئەوەندەی من بزانم - بە ئیزنی خودای گەورە - لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەم کارانە کاریگەرییەکی بەرچاویان لە سەر ڕۆحی خەڵکی غەززە هەبووە و یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی سەقامگیری و خۆڕاگرییان بووە. ئەگەر ئێمە سستی پیشان بدەین یان ماندوو بین، ڕۆح و دەروونیان تێک دەشکێت و پەرتەوازە دەبن لە بەرامبەر ئەم هەموو ڕەنج و ئازارانە و تاقەت و ئارامی و دان بەخۆداگرتنیان تەواو دەبێت.
🔹لە بری ئەم هەموو گرنگیدانە بەو [ترێندانەی] کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئوممەتی ئیسلامییەوە نییە، گرنگی بەوە بدەن کە خودای گەورە بە درێژەدان بە ڕووداوەکانی غەززە تا ئەم ساتەوەختە هەموومان تاقی دەکاتەوە.
🔸کەواتە، بەختەوەرە ئەو کەسەی ڕۆژانە شتێک لە یاداشتنامەکەیدا دەنووسرێت، کە پیشاندەری ئەرکی بەرپرسیاریهتییەکەی بێت، بەڵام داخ و پەژارە بۆ ئەوانەی کە غەفڵەت و بێئاگا و کەمتەرخەم و بێباکن.
والله المستعان!
✍️دکتۆر ایاد قنیبی
📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن
✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
🇵🇸@no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان

اللهمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا