قژت داوە بەسەر ڕوخسارتدا کانیم بیر دەخاتەوە کە بەقەدباڵی شاخدا دێتە خوارەوە ، چاوەکانت وەکو ترێی تۆزگرتوو چێژێکی سەیریان هەیە ، لێوەکانت قۆخێکن کراون بەدوو لەتەوە ، مل و گەردنت نێرگزن و لەو دورە دەستانە ڕواون ، کە مردم ئەسپەردەی خاکم مەکەن چاڵێک لەسەر شانەکانیدایە لەوێدا بمنێژن …
🌻
🌻
ملیۆنان خەڵک بڕیاریان داوە کە لە ژیانیاندا بێ هەست بن ، پێستێکی زۆر ئەستووریان لە دەوری خۆیان ئاڵاندووە ، بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک نەتوانێت ئازاریان بدات ..
بەڵام ئەم کارەیان باجی زۆرە ، ڕاستە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاریان بدات ، بەڵام بە هەمان شێوە هیچ کەسێکیش ناتوانێت دڵخۆشیان بکات …
🌻
بەڵام ئەم کارەیان باجی زۆرە ، ڕاستە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاریان بدات ، بەڵام بە هەمان شێوە هیچ کەسێکیش ناتوانێت دڵخۆشیان بکات …
🌻
تەنھا کاتێک کە بیرم لە ئایندەم دەکردەوە ، ئەو کاتە بوو کە شەو جلی قوتابخانەم لەبەر دەکرد بۆئەوەی بەیانیەکەی کەمێک درەنگتر لەخەو ھەستم و بچم بۆ قوتابخانە ، چەند پڕ وزە و ھیوا و ئاوات بووین ئەوکات ، چی بوو ؟ چی ڕوویدا ؟ بۆ وامانلێھات ؟.. ئەی بابە دڵم تەنگ بوو بۆ ئەوکات …
🌻
🌻
هەندێک ئیهانە هەیە کە مرۆڤ ناتوانێت لەبیری بکات ، هەر چەندە باش و دڵسۆز بێت " هەموو شتێک سنورێکی هەیە کە هیچ کەس ناتوانێت تێپەڕی بکات بەبێ ئەوەی سزا بدرێت …
🌻
🌻
أَسْتَغْفِرُ اللّٰە ،
سُبْحَانَ اللّٰه ،
الْحَمْدُ لِلّٰه ،
لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه ،
اللّٰهُ أَكْبَر ،
لا إلهَ إلاَّ اللَّه وحْدهُ لاَ شَرِيكَ لهُ لَهُ المُلْكُ ولَهُ الحمْدُ وَ هُو عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ ،
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل ،
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد …

لەم تەمەن و زەمەنەدا کە تاوان گەیشتۆتە ئاستێکی وا ، تاکە پەنا بۆ مرۆڤ لە نێو ئازارەکانی بوون و ناخۆشیەکانی ژیاندا ، باوەڕبوونە بە خودا ، ئومێدبوونە بە خۆشبەختییەکی هەمیشەیی کە بەڵێنی بە چاکەکاران داوە …
🌻
🌻
تەكنەلۆژیا ھەموو شتی تێكداوە
خۆزگە ئێمە لەساڵی هەشتاکان دەژیاین ،
تامن ئەوەندە لەو نیشتیمانە نەگریسە
دوور نەكوتبایەتمەوەو ..
لەڕۆژنامەیەكدا كارم بكردایە ، ڕۆژنامەیەكی ھەفتانە تاھەموو كۆتایی ھەفتەیەك لەكۆتا پەڕەی ڕۆژنامەكەدا
پارچە نوسینێكی كورتم سەبارەت بەو جوانیەی تۆ بنوسیایە ،
ئیدی نەكەس دەیناسین و نەكەس بەئیرەیی شتەكانی تێكدەدا …