Telegram Web Link
ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ
بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم

خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم
تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم

@nozhin_74
#ئەحمەد_موختار_جاف
ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا
ماهێکی نەوە؛ گۆشەیی کێشاوە لە شەودا

فەرمووتە: دەبێ گیان بەفیدای تیغی برۆکەم
ئەی ماهی دوو هەقتە؛ بەمنت موژدەیی نەودا

خاڵ و خەتی بەر ئەو گەردەن و سینەت
شایستەیە سەد تەعنە؛ لە خاڵ و خەتی کەو دا

ئەمشەو، کە گوتم: دەردی دڵم، چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ؛ کە دەمی وەسڵەتی تۆ، کورتە لە شەودا

نەمزانی چییە سیڕی دەهانی وەکو نوقتەت
خۆی نوقتەیی مەوهووم و جیهان قەیدییە لەودا

هەمدەرس کەنین: بەختی من و چەشمی سیاهت
بۆچی وەکو: یەک ڕۆژ و شەون،هەردوو دەخەودا!

سۆفی؛ کە دوێ مەنعی ئەمەی کرد و مەلامەت
ئەمڕۆ لە خەراباتە؛ عەمامەی لە گرەودا

هەرچەندە مەتاعی سوخەن؛ ئەم عەهدە کەسادە
ئەمما گوهەری شیعری ئەدەب هەر لە برەودا

@nozhun_74
#عەبدوڵڵا_بەگی_میسباح_دیوان
لە من بۆچ زیزی عەمرم؟ چاوەکانم، ماهی تابانم
تەوێڵت بۆ چی گرژە یا چ قەوماوە، چ تاوانم

لە پێشاپێشی تابووری موژەت، هەر دوو برۆت کەچ بوو
دەڵێ بۆ تیپی عاشق زولفەقارە تیغی بوڕڕانم

کەمەندی زولفی خاوت چونکە بازووبەندی بازوومە
چ حاجەت چاو کەژاڵێ تا بە ئەفسوون بەستی دەستانم؟

ئەگەر لەیل و نەهاران ئاهـ و ناڵەم خەوڕەوێنوو بێ
مەلامەت بەس بکەن چون من غەریب و خانەوێرانم

تەلەسمی گەنجی حوسنی تۆ، موعەممای عالەمی کۆنە
لە حەللی وی بەسەر چوو عومرم و هێشتاکە هەر جوانم

کە نەرمین باوەشی تۆ، بێشکەیە بۆ قەلبی مەجرووحم،
بە لەنجە لێی گەڕێ ساقی! هەدادا توفلی گریانم

بەڵێ شەوقی کە کوردە، چاو بە خوێنە، قەت هەدا نادا
بە خوێنی چاوەکانم سوور بووە چاکی گریبانم

@nozhib_74
#مستەفا_شەوقی
بە سێحری چاوی سەححاری، هەڵستا عەقڵی لێ ستاندم
بە پشکۆی ڕوومەتی سووری، سەراسەر جەرگی برژاندم

لە مەیدان هات و چوو دەستی لەسەر تیر و کەوان دانا
بە ناحەق هەر وەکوو دوژمن، لە گۆلی خوێنی گەوزاندم

کە هەوری دیدە بارانی، نەباران تاکوو زستان چوو
ئەمن زانیم کە وا ئەوساڵ، بە خۆڕاچوو ئەوی چاندم

دەمی وەک غونچەیی تەنگی، نەپشکوت و دەفعەیێ ئەسڵا
لە دەورەی باغەکەی چەندی، وەکوو بولبول چریکاندم

کە داوای ڕۆحی لێکردم، منیش ماچم تەمەننا کرد
کە زاناندم دڵی دەشکێ، دڵم نەشکاند و سەلماندم

کە ئەمری کرد دەبێ موخلیس لەسەر بدرێ، وتم: بۆچی؟
گوتی: ئەم شۆ لە خەوما دیت، کە هات سوخمەی ترازاندم

@nozhin_74
#موخلیس
بای ئەجەل هات و لەناکاو، دەفتەری ژینی دڕیم
تاکوو دوێنێ خونچە بووم ئەمڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم!

وەک برووسکە نەونەمامێ داڕنێ، وەختی چرۆ
هات و گوللەی وێڵ لە ناکاو بێگوناهـ جەرگی بڕیم!

@nozhin_74
#ئەحمەد_هەردی
چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا
غارەتگرە چاوت لە بیلادی دڵ و دینا

نەبڕایەوە ئەم شینە لە سینە کە دەکا دڵ
بەو جیلوەیی ڕوخسارە وەرە بیکە بە سینا

مینا و حەجەرولئەسوەد و زەمزەم حەجی خەڵقە
من ماچی دەم و خاڵی لەب و گەردنی مینا

ئیکسیرە مەگەر خوێنی سرشکی شەوی عاشق
ئەو بەردە دەکا هەر بە لەعل وا لە سەرینا

ئەو ناوکی موژگانە بە کل بۆیە دەڕێژێ
ساڕێژی بکا هەر کەڕەتێ چوو بە برینا

مەعلوومە لەدایک کە دەبن ئەهلی موحیببەت
فرمێسکی بە لێشاوە لەگەڵ ئاهی حەزینا

نازم بە جەلال و حیشەمت میسلی سولەیمان
وەک دێوە ڕەقیبت کە لە ژێر حوکمی نگینا

جانا مەبەرە هەمدەمی ئینسانی بەد ئەندێش
وەحشەت کە دەکەن ئەهلی موحیببەت بە قەرینا

حەمدی بە ئەدەب یادی بکە ناوی نەبەی قەت
جاسووسی ئەوە چونکە دڵت وا لە کەمینا

@nozhin_74
#حەمدی
تا ...تاوان

دڵ کە ناهەندرێ لەم سینە خەتای تۆیە ئەشق
هەرچی ژانی بەکوڵی ژینە خەتای تۆیە ئەشق

چۆتە  سەر زاری خەڵک سوڕڕێ نهێنی من و تۆ
کەوتە سەرشانی ئەمن پینە؟ خەتای تۆیە ئەشق

زەردەکەی دار و ڕەزان، ڕووی ڕەوەزی شاردەوە لێم
سەوزەڵێم ماتە، سەری‌شینە خەتای تۆیە ئەشق

بەستەڵەک بۆتەوە هاواڵی گژە و بادی خەزان
چوار کەژەی ساڵێ کە بێ‌تینە خەتای تۆیە ئەشق

جەرگی ڕەش بوو قەڵەمم پاشی ئەتۆ کفری دەکرد
شەرتە گەر دەفتەرەکەش دینە خەتای تۆیە ئەشق

عەقڵی کاڵفامی هەزار کەنگێ مەراقی گوڵی دیت؟
خونچە گیری پەلی پەرژینە خەتای تۆیە ئەشق

شەڕی عەقڵ و دڵە نێونجی بە من کوا دەکرێ؟
ئەم هەموو‌ قار و شەڕ و قینە خەتای تۆیە ئەشق

بازی بەختم کە نەنیشت، لێم بوویە  سوڵتانی خەمان
نە خەتای شانە نە شاهینە خەتای تۆیە ئەشق

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


@nozhin_74
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵ بەستەی ئەو ڕۆژگارەم
شێعرتییدا تینوو ئەبوو
موخلیسی ئەو ئەوینەشم
لە دڵی تۆ جێگەی نەبوو

#ڕامین_فەرەجی

@nozhin_74
بەس لە گوڵزاری ڕوخت مورغی دڵم ئاوارە کە
حەیفە شەمعی عاریزت بێ بولبول و پەروانە بێ

لەحزەیە نەمدی، کە دیتم تاقی میحرابی برۆت
تاری کاکۆڵت بە شانەی ئاهی من تاتا نەبێ

خێوەتی قوتبی لە مەیدانی موحەببەت هەڵ دەدەم
مورشیدی عیشقم ئەگەر ئەو ماهی نوور ئەفشا نەبێ


#ناری

@nozhin_74
تو لەهجەی سووروو بەرێوەنی
ڕووبە هەنارستان،
من بۆغزی سیاوو دیواروو تەک سلوولی...

#ژوان


@nozhin_74
کە من هۆگر بە تۆ بووم تازە بۆ چی دولبەرێکی تر،
دەرمکەی لێرە ناڕۆم ناچمە کووچە و دەرێکی تر

منی دیت نیوە کوشتەی نازی چاوی خۆیەتی فەرمووی
خەڵاتی مەرگە بۆ تۆ بگرە ها دەی خەنجەرێکی تر

لە سیحری سامیری باکم نییە ترسم هەیە چاوت
بە مەستی نازەوە بمخاتە دەست ئەفسوونگەرێکی تر

لە فیکری تۆ نەوەستاوم بە پیری نازەنینی کورد
ئەگەر پەنچەم قەڵەم بگرێ دەنووسم دەفتەرێکی تر

لە چەرخی ڕۆژگار گیرۆدە ماوم هێندە دڵتەنگم
پەنا بۆ مەی نەبەم هیچ چارە ناکا ڕابەرێکی تر

دە مەیگێڕ دەستی من داوێنی تۆ بێ وەک عەرەب سەدجار
فەرامۆشی نەکەی وا تازە هات سەوداسەرێکی تر!

خەیاڵی بووکی شادی بۆ دڵی پەستم زەماوەندە
دە نەیژەن لێ دە نەی با چۆپی بڕوا چەند گەڕێکی تر

دەبا دە ئاکی بە دەخوو خوێن بڕێژی تاکو ڕۆژی دێ
دەکەوتە بەر شەپۆلی هەڵمەتی ئاسنگەرێکی تر!

لە گوێم دەنگی زرنگا پێی گوتم دڵگیر مەبە عەونی
ئەمە چەرخە دەسووڕێ دێتەوە دەوروبەرێکی تر!

@nozhin_74
#عەونی
بە گریان قەت نەشۆرا وێنەکەت هەرگیز لە چاومدا
دڵۆپێک کەم نەبوو یادت لە دڵ شووشەی شکاومدا

کە دیتم دولبەرم دڵگیرە لێم، پێم گوت کە بمبەخشە
گوتی: ئەبرۆ و موژەم بۆ کوشتنی تۆ تازە ساومدا

وەها چەسپا لە جەستەم خۆشەویستی تان تەماشاکە
نیگاری خۆت دەبینی چۆن لە ناو خوێنی ڕژاومدا

دڵە ڕەنجاوە کەم وەک هاتە لای تۆ بێ سەرو شوێنە
گوتی: لێرە لە ژێر پێم کەوتبوو ئیمڕۆکە قاومدا

هەڵەی دڵ بوو کە ڕەنجا دلبەرم فەرمووی بتڵێن وابێ
هەتا ماوە دەبێ بەندبێ لە چینی پرچی خاومدا

کە دوێنێ نامەکەم دا دەست سەبا بۆ کۆیی دڵدارم
بەیانم کردبوو دەدرم لەگەڵ ڕێز و سڵاومدا

لە کالای بەرهەمم چەند پارچەیێکم برد لە بازاڕا
بە پارە نەیکڕی کەس لێم بە بێ پووڵ و دراومدا

@nozhin_74
#عەونی
تەلی پساو

بیژەنە دەی تاڵەکانم، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!
بمدەیە قوڵپێ لە لێوت، تێکە بۆم مەی ڕووحەکەم!

ئەم هەموو مەودایە چی بوو کەوتە مابەینی مەوە؟
دوورترین دووری بوو دووریت، دووری تا کەی ڕووحەکەم؟

کۆچ دەکەم بەڵکوو کە یادت دەس لە دڵ بەردا دەمێ
ئەی بە قوربانی حزوورت لێرەش هەر هەی ڕووحەکەم!

ڕووحمت دەرکرد لە لەش، یا کوو لەشت دەرکرد لە ڕووح؟
وەی بڵێم بۆ کامەیان؟ بێوەی بی بێوەی ڕووحەکەم!

جەرگی پێنووسی ڕەشم تەبیینی دووری تۆی نەکرد
تووڕ دەدەم ئەمجارە دەفتەر"بشنو از نەی" ڕووحەکەم!

وەحیی مونزەل بوو وتەت یا موعجیزەی سەردەم دەمت؟
خێری ئیمانت ئەرێ بۆ هوویە ناکەی، ڕووحەکەم؟

کاپی قاوەی تاڵی ژینم هەڵقوڕاند، چی  دەرکەوت؟
عەکسی چەند تاڵێ لە ژێریا، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!



    لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
خاکەلێوەی ۲۷۲٤ی کوردی

@nozhin_74
دنیاو چەمەکام تاوەنە، بۆ، نیشەرە لامەو
گاهەس نەفەسەی تەر نەمەنۆ، نیشەرە لامەو

چی یانەنە سەردٚی خەفەتام چننە تەناوە
ئامایوە گڕەت با پەنە بۆ، نیشەرە لامەو

تۆ بەیوە دڵمنە خەمە زاڵێ مەمەناوە
شەوگارە درێژا کەرە ڕۆ، نیشەرە لامەو

با سەوزە وەهار پەیم نەسەلەمیۆ کە سەرێ دۆ
وانۆوە پەشێویم شنە خۆ، نیشەرە لامەو

زانی ڤلە سوورێ غەزەڵا چن چەمەڕانێ؟
بۆ شێعروو دڵی خاس کەرە بۆ، نیشەرە لامەو

هەرسی وێرەگانە لچە سوورام کەرۆ ماچێ
دنیاو چەمەکام تاوەنە، بۆ، نیشەرە لامەو


#ژوان

زمسانوو 2717

@nozhin_74
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد

خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟

لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد

بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد

ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد

حەریق سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو
لە داغی ئەحمەدی دووخانەچی کرد

@nozhin_74
#حەریق
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا
کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا

ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو
وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا

سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە!
لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا

ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی
هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا

ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا
کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلا

تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمس
بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشى

بەبێ سوود و نەتیجە قانعا وەک نەی ئەناڵێنی
لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا

@nozhin_74
#قانع
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد

خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟

لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد

بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد

ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد

حەریق سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو
لە داغی ئەحمەدی دووخانەچی کرد

@nozhin_74
#حەریق
ژانە شێعر


ئەو گوڵەی جاران بە بۆنی نۆبەتێی دەبڕیمەوە
کاتی دڵتەنگی بە نازێ ئەسری بۆ دەسڕیمەوە

ئەو کەسەی شێعری منی کردبوو بە ملوانکەی ملی
ماچی پێ دەفرۆشتم و هەڵبەستی لێدەکڕیمەوە


پاشی  چەند ساڵان بە ڕێبواری لە کووچەی  ئارەزوو
سەر لە ئێوارێ لەبازاڕی جەفا دا دیمەوە

هەر لە چاوی مانگ و خۆرا  بۆی گەڕام بیبینمەوە
سەیرە لام ئەمڕۆ لەسەر عەرزی خودا دۆزیمەوە

ئەو کەسەی لاف و گەزافی خۆشەویستی لێدەدا
هات بە لاما تێپەڕی بینینمی نەیناسیمەوە

هەر لە داخی بێ وەفایی یارە پێنووسم کولە
ژانە شێعرێکی دڵی تینوویە من نووسیمەوە

ئەیوب ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی


@nozhin_74
‍ ‍ تۆی به تەنیا ئەوی سەرقاڵی من و ماڵی منی
ماڵەکەم تۆش ئەرێ نیسکۆڵەیه سەرقاڵی منی!؟

ڕوو له هەر ڕووگەیه نوێژێکی عەشق دابەستم
دڵی پاڕانەوەیەک بۆ سەری بەرماڵی منی

ناشکێ قەت بتی عەبداڵی به تەوری زولەمات
خوا نەبێ تاقێ له کابەی دڵی عەبداڵی منی

هەیه کێ بیهەوێ ڕووناکی بەکاتی شەوەزەنگ؟
مەشخەڵانی گوڵی ڕێگا به‌شەوی حاڵی منی

تۆ ده‌شمشاڵی جودایی چ دەتوورێنی به‌سۆز؟
بێری! دەم بێره، هەوایەک دەمی شمشاڵی منی

ئاگرێ بەرزه له‌نەورۆزی دڵ و هۆزی شەماڵ
گوڵ دەبووژێنەوه تا ئاگری سەرساڵی منی

خەمه منداڵەکەمه دەگری به بیانووی گەمەباز
ڕۆڵه شادم‌که! گەمەی دەوری گڕوگاڵی منی

غەزەلم گەیوەته کوێ؟ قەدری هونەر بگره کچێ
نوقڵی شیرینی دەمی نەقڵ و وتەی تاڵی منی

٦ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ی هەتاوی

🆔@nozhin_74
#هونەرموکریانی
2025/10/24 20:25:07
Back to Top
HTML Embed Code: