Telegram Web Link
لەبەر دنیا
نەما یادی قیامەت.

#مەحوی
دەبوو قەت بەم حەدە نەبووایە
بــۆ دونیـا پـەلەی مەخلوق.

#مەحوی
ئەو بەڵێنانەی
كە پیاوێک پێش ماچ كردنی ژنێک
دەیدات لەسەر پارچە سەھۆڵێک بینووسەرەوە.

#ئارام_ئازاد
بۆنی تۆ لە شوشەی
کام بۆن فرۆشدایە
با من هەمووی بکڕم.

#شـڤان_عزیز
عەشق گەر تا سەر ئێسقان ئازارت نەدات ناتوانێت کامەرانت بکات.

#بەختیار_عەلی
تـۆ پێبکەنە
با هەرچی تۆوی بێتاقەتی هەیە
گـوڵ بگرن.

#پەروێز_هوما
لەبەر ئەوەی زۆرم خۆشویستی
مەبە بە ئازارێك کە ڕۆژێك
بۆ بێگانەکان باست بکەم.

#نزار_قەبانی
ناچارت ناکەم ،
تـۆ ئازادیت خۆشت بوێم
یـان خۆشت نەوێم !
قسەیەک ھەیە دەڵێ :
بۆ کەسێک بمرە ..
کە ئەو بۆتۆ تای لێ بێ !

#فروغ_فروخزاد
ناتوانم پێت بگەم
لە تواناشمدا نییە لێت جیا ببمەوە.

#مەولانای_ڕۆمی
‏نیوەی تەمەنم پەرێشانی
نیوەكەی دیكەش پەشیمانی.

#مەولانا
من
لە دڵتەنگیدا کەمێک
لە تەنیایدا کەمێک
لە دوور بووندا کەمێک
بەڵام لە چاوەڕوانیدا
بە تەواوی ئەتوێمەوە.

#گۆران_سعید
وتم: هەر جارێک یەکترمان بینیبێت سەیارەکەم جێهێشتووەو بە پێ ڕۆیشتوومەتەوە.
وتی: بۆ؟
وتم: ئاخر شوفێری بە مەستی قەدەغەیە.

#وريا_ئەمين
ئەو سەگەی بە سەر لاشەی مردووی شێرێکەوە دەوەڕێت
ئازا نییە.!

#چەرچڵ
ئافرەت هەرکات جوانی فکر و بیرکردنەوەی دۆزیەوە و لێی تێگەیشت
ئەوکات جوانی جەستەی قەت دەرناخات.

#عەلی_شەریعەتی
کە دڵ
مەیلى دڵبەری بوو
مشتەری پەیا دەکا.
عیشق
دەردێکە ئەزیزم
سەد تەبیب ڕیسوا دەکا.

#مەولانا
ئەگەر نووری تۆ
لە دڵەوە بێ
هەرگیز ڕێگا ون ناكەی.

#مەولانای_ڕۆمی
شەو کات نیە شەو شوێنە و من خەڵکی ئەوێم.

#تەڵعەت_تاھیر
ئەی ئەو کەسەی وا دەمکوژیت،
تۆ بۆ وا ئاسوودەیت؟

#بەختیار_عەلی
تۆ مەڕۆ گەر دەڕۆی،
گیانی منیش ھانێ بەرە.

#مەولانا
پەند وەربگرن لە کەسانی پێش خۆتان
بەر لەوەی ببن بە پەند بۆ کەسانی دوای خۆتان.

#ئیمامی_عەلی
2024/05/16 18:23:09
Back to Top
HTML Embed Code: