Telegram Web Link
ئەو ئاهەنگەی بووە هۆی گەڕانەوەی نورا ..
35
NWRIDL♡
ئەو ئاهەنگەی بووە هۆی گەڕانەوەی نورا ..
بەسەرهاتی نورا و ئاهەنگی جنەکان...

نورا رەبیع لە وڵاتی کوێت دەژێت
پیشەی ئاهەنگ و گۆرانی وتن بوو.
شەوێک کەسێک پەیوەندی بە نوراوە دەکات دەڵێت ئاهەنگمان هەیە پێویستە تو بێیت، بەڵام ئاهەنگەکەمان کاتژمێر 10ی شەوە.
نورا ڕازی دەبێت و لەگەڵ ستافەکەی ڕۆیشتنە ناوچەیەک بەناوی سەباحیە لە وڵاتی کوێت، کاتێک گەشتنە شوێنی دیاریکراو کۆشکێکی گەورە و خۆش و جوانیان بینی...
ڕۆشتنە ژوورەوە بینیان شتی زۆر گرانبەهای تێدایە ، ئەوەی سەیربوو لایان ئەوەبوو کە هەموو شتی ناو کۆشکەکە هی سەردەمی کۆن بوون، وە خواردن و خواردنەوە و هیچ شتێک لەسەر سفرە نەبوو بەڵکو تەنها گۆشت لەسەر سفرەکە بوو!!!
ڕۆیشتنە ئەو ژوورەی کە بۆ ستافەکەیان ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن...
یەکێک لە ستافەکەیان بەناوی فاتیمە وتی من لێرە هەست بە ئارامی ناکەم هەست بەشتی سەیر ئەکەم.!
نورا وتی هیچ شتێک نییە دوودڵ مەبە ئێمە گۆرانی دەڵێین و دەڕۆینەوە..
کاتێک ستافەکەی هاتنە خوارەوە لەبەر زۆری میوانەکان نەیانتوانی بەناویاندا تێپەرن..
کاتێک سڵاویان لە دایکی زاوا کرد ، دایکی زاوا دەموچاوی گرژ و مۆن بوو..
ئەوان دەستیان کرد بەئاهەنگەکە گۆرانیان دەوت..
ئەوەی سەیر لایان ئەوە بوو کە ژمارەی ئامادەبووان بەشێوەیەکی نا سروشتی زیاد ئەبوو، لەکاتێکدا دەرگا داخراوبوو قفڵ دراو بوو..
وە بەشێوەیەکی نا سروشتی هەڵدەپڕین.
ستافەکە گومانی سەیریان بۆ دروست بوو..
فاتیمە مووی زیاد ناسروشتی لەدەستیان بینی
دەموچاویان ترسناک بوو!!
بوکەکە جلی ڕەشی لەبەر کردبوو..
زاواکەش جلی سەردەمی عوسمانی لەبەرکردبوو..
فاتیمە بە نورای وت با بڕۆینەوە
نورا وتی ئەبێت تەواوی بکەین
چونکە ئێمە نازانین ئەگەر لەناکاو بڕۆینە دەرەوە چیمان بەسەر دێت!!
بارودۆخەکە زؤر ترسناکتر بوو
قاچی ئامادەبووان بوون بە هی بزن
ستافەکەش گۆرانییان دەوت بە ترس و لەرزەوە، ترسێکی ئێجگار زۆریان هەبوو..
فاتیمە لەهۆش خۆی چوو..
بردیانە ژووری تایبەتی خۆیان کە بۆیان ئامادەکرابوو
ستافەکە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لەوێ بەیەکەوە قسە بکەن
یەکێکیان وتی ئەبێت زوو لێرە بڕۆین
نورا وتی ئەبێت لەم ژوورە بمێنینەوە تاوەکو ڕێگایەک ئەدۆزینەوە تاوەکو دەربچین..
لەناکاو مەلای بەیانی بانگیدا
هەر لەگەڵ وتنی اللە اکبر ڕووناکی هەموو ماڵەکە کوژایەوە..
ئەوانیش بەدەرفەتیان زانی فاتیمەیان هەڵگرت و ڕۆشتن..
کاتێ لە کۆشکەکە دەرچوون پیاوێکی بەساڵاچوو کە لەڕێگادا بوو بەرەو مزگەوت بۆ نوێژی بەیانی،
پیاوەکە نورا و ستافەکەی بینی ڕاوەستا بە نورای وت ئێوە چی ئەکەن لێرە نورا وتی ئەم کۆشکە ئاهەنگی هەبوو گۆرانیمان بۆیان دەوت..
پیاوەکە وتی ئەو کۆشکە چەندین ساڵە چۆڵکراوە کەسی تیا ناژێت!!
دراوسێیەکانی هەمیشە گوێیان لەدەنگی سەیر دەبێت!!
کاتێک نورا ئاوڕی دایەوە کۆشکێکی بێ سەروبەر و کاولکراو و ترسناکی بینی ئەوکات زانی ئەو ئاهەنگەی کە تیایدا ئامادەبوو ئاهەنگی جنەکان بووە!!
نورا لەو ساتە تەوبەی کرد..
ستافەکەشی هەڵوەشاندەوە و تێکیدا
وە لەساڵی "2016" دوو هەزار و شازدە کۆچی دوایی کرد..

لەکۆتایدا پێت ئەڵێم بەشەو نە تەنها بمێنەوە لەماڵ نەبە تەنها ڕێگادا لەشەودا بڕۆ بۆ شوێنێک وە بەتەنهاش مەخەوە.
62👏128😐6💔2❤‍🔥1
77😍7😭7👏3
ژیان خۆی کاتییە کەچی مرۆڤەکان
بەڵینی مانەوە ئەدەن...
6210🍓10❤‍🔥8😍5
هێزی عەقڵی مرۆڤ ئەوکاتە دەرئەکەوێت کە حەقیقەت قبوڵ ئەکات ئەگەر نەفسیشی نەیەوێت …
53👏19❤‍🔥12💔6🍓3🤗2🥰1😐1
ئەگەر سەد جار گوڵ بیت كە
دڕکت نەبوو هەڵتئەوەرێنن.!
60👏7🤗5🍓3😢1
وادەزانی وەک قەرەبو خوای گەورە ناردویەتی کەچی سەیرەکەی وانەیەکی ترە...
55😭15👏8🍓8❤‍🔥5
47👏24😢18
وەک کەسێک کە لە عێراقدا ئەژیت پێویستە ئەم پۆستە لە ئەکاونتی خۆت بڵاوبکەیتەوە و بنووسیت من ژیانم خۆشئەوێت و نامەوێت بمرم

هەتاوەکو ئەگەر سبەینێ کەسێک هەستا و بەخراپترین شێوە کۆتای بەژیانت هێنا بەڵگەیەک هەبێت کە تۆ خۆت نەکوشتوە .
😁3926😐14👏11😢94👌42🥰1
نیەتی باشی دڵتم بۆچیە کاتێك کردارەکانت خراپن..
55👏16❤‍🔥145🥰5😭3👌2
نیگەرانی وەک ئەوە وایە قەرزێک بدەیتەوە کە قەرزاری نیت.
وزەی ئەمڕۆت لەدەس دەدەیت بەهۆی نیگەرانیت بۆ سبەی...
وە زۆرجار سبەیش ئەو شتە ڕوونادات کە ئەمڕۆ دەترسی ڕووبدات..
وزەی خۆت کۆبکەوە بۆ ئەو شتەی کە ڕوودەدات نەک ئەوەی کە پێشبینی بۆ دەکەیت.

وەرگێڕان: وارڤین🌸
45❤‍🔥11👏9🥰3🍓3
دڵنیابە خوایەکت هەیە لە خۆت باشتر شتەکان بەڕێوە دەبا..❤️‍🩹
68❤‍🔥19🥰10🍓6👏5😢1
هەر بڕیارێك خودا لەخۆت ڕازی دەکا دوو جار بیری لێ مەکەوە....
62❤‍🔥7🥰7🍓2
لەپێناو بەرژەوەندی بەشداربووان و بۆ خۆئامادەكردنی باشتر، بڕیارماندا تاقیكردنەوەی پڕۆژەی نووری جیهان دوابخەین.
26/9/2025
هەفتەیەك پێشتر شوێنی تاقیكردنەوە لە سەرجەم شار و ناوچەكان بڵاودەكەینەوە.

پڕۆژەی نووری جیهان
66👏9❤‍🔥7🍓3💔1
جگە لەخودا هیچ مروڤێک بەڵینەکەی ناباتە سەر...
69❤‍🔥18😢111👌1
چۆن بزانم خودا منی خۆشدەوێت؟

بەو پێیەی تۆ گرینگی بە بابەتەکە دەدەی مانای وایە
خودا خۆشی دەوێیت ❤️‍🩹
83❤‍🔥17🥰14😭11🍓3
شەرمە نەتوانین ببینە ڕێبواری دەرگایەک
لەدەرکانی بەهەشت...
56😭29❤‍🔥13💔7😢3👏1
لەو شنەبایە بترسە کە خشەی مارت لێ وێڵ دەکات.
44🥰11❤‍🔥6🍓3👏1
هەتا ئێستا چیرۆکی چوون بۆ ئەوروپای مامۆستا ڕەنج شێخانی تان بیستووە؟!
17🍓7
NWRIDL♡
هەتا ئێستا چیرۆکی چوون بۆ ئەوروپای مامۆستا ڕەنج شێخانی تان بیستووە؟!
قەدەرێكی سەیر : بانگخواز رەنج شێخانی دەڵێت :ساڵی 2007 لەیونان بووم لەگەڵ هاوسەرم و براکەم، دەمانوویست بڕۆین بەرەو ئەوروپا ، وەرەقەیەكیان دابوینێ‌ دەبوایە مۆرمان بكردایە ، لەبەرئەوەی سەرەكە زۆر زۆربوو خێزانم مۆری كرد ، منیش وتم: سبەی بەیانی زوو دێم سەرە دەگرم ، بۆسبەی كەزوو هاتم پۆلیس گرتیانم لەبەرئەوەی وەرەقەكەم مۆرنەكردبوو ، چی وتم: دەچم مۆری دەكەم سوودی نەبوو ، دادگاییان كردم وسێ‌ مانگ دەبوو بەند بكرێم منیش هەرئەوەندەم توانی هەواڵم دابەخێزانم ، نەمئەتوانی پەیوەندی بكەم لەبەرئەوەی نەپارەم پێبوو نەسەنت ، وتیان یەكێك مەغریبیەو ئەوەندە شەڕی كردووە پۆلیسەكانیش لێی دەترسن و بەتەمان بینێرنەوە ، ئەو هەرچی بوێت بۆی دێتە ژوورەوەوە وتەنها ئەو كارتی لایە ، چوومە لای باسی حاڵی خۆم بۆكردو داوام كرد كارتم بداتێ‌ تا خێزانم پارەم بۆدێنێ‌ ئەوجا پارەكەی دەدەمێ‌ ،هەرگیزتەصەورم نەدەكرد زۆرخراپ تووڕەبوولێم ، زۆردڵم شكاو چوومەوە ژوورەكەی خۆم لەداخ وخەفەتا بەدەنگی بەرزكەوتمە قورئان خوێندن، كاتێكم زانی پۆلیسێك هات وتی:وەرە فڵان بانگت دەكات ،زۆر ترسام كەچووم ، بەپۆلیسەكەی وت: دەرگای ژوورەكە بكەرەوە بابێتە ژوورەوە ، چوومە ژوورەوە وتی:دانیشە بخوێنە ، ئیتر ئارام بوومەوەو قورئانم خوێند گریا ، وتی:من چی خراپەهەیە كردوومە ئیتر تۆبەدەكەم لەسەردەستی تۆداو رۆژانە وەرە كارتت دەدەمێ‌ وپارەشم ناوێ‌ ، سبحان اللە دوای هەفتەیەك بەریان دام كەئەوەش هەرسەیربوو چونكە تاماوەكە تەواو نەبووایە كەسیان بەرنەدەدا .. لەکۆتاییدا ماڵئاواییم کرد لەو برا مەغریبیەو پێی وتم دڵنیام الله بەهۆی منەوە ئەم ماوەیە هێنایتی بۆ زیندان تاببیتە هۆکاری هیدایەتی من! كەبەربووم لەحیكمەتی ئەو گرتنە تێگەیشتم كەقەدەرێك بوو بۆئەوەی ئەو كەسە لەدەرگای دڵی بدرێ‌ و رێی بۆخۆش بێت بگەڕێتەوە بۆلای خوای باڵادەست ..
❤‍🔥4536😢333🤗2🥰1
2025/09/16 21:27:32
Back to Top
HTML Embed Code: