Telegram Web Link
دکتۆر دەڵێ بۆماوەییە
دایکم دەڵێ کەم خەویە
مەلاش دەڵێ بێ ئیمانییە
کەس نازانێ ویستی خوا و
سەبری هەمیشەیی منە .
❤️‍🩹
45🤗11👏5💊2
داوای شەهیدبوونم لە خودای گەورە دەکرد چونکە شەهیدبوون باشترە لە برسێتی
21💔18
NWRIDL♡
داوای شەهیدبوونم لە خودای گەورە دەکرد چونکە شەهیدبوون باشترە لە برسێتی
بۆ یەکەمجار بە هۆشیاریەکی تەواو و دڵێکی ڕازی... سوپاسی خودا دەکەم بۆ شەهیدبوونی کچەکانم!

نەک لەبەر ئەوەی لەدەستدان ئاسانە، وە لەبەر ئەوەش نا کە ئازاری کەم بێ...
بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ نەمتوانی پارچە نانێک یان قومێک ئاو بۆ کچەکانی دیکە دابین بکەم، بیرم کردەوە کە ئەگەر سوار و سێلینا لەم واقیعەدا بژیایەن، ڕووخساری برسییانم ببینیایە و منیش نەمدەتوانی هیچییان بۆ بکەم...ئەوکات ئاواتی مردنم بۆ هەموومان دەخواست، داوای شەهیدبوونم لە خودای گەورە دەکرد بۆ هەموومان بەیەکەوە..
چونکە شەهیدبوون باشترە لە برسێتی، پاکترە لە زەلیلبوون و ئاسانترە لە بینینی بێدەسەڵاتیت لەنیگای چاوی منداڵەکانتدا.

سوار ، سێلینا...
خودا لە سەردەمێکدا ئێوەی بردەوە کە ئێوە زۆر بەنرخ و زۆر پاک و زۆر جوانتر بوون بۆ ئەوەی کەرامەتتان زەلیل بکرێت لە سەردەمێکداین کە کەرامەت بوونی نەماوە.

من ئێوەم لەبیر نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر تێگەیشتم بۆچی خودا ئێوەی هەڵبژارد پێش من!!

خوای گەورە ڕەحممان لێبکات و ڕزگارمان بکات لە ئازاری دوای ئێوە..
😢33😭155
گەنجێکی سەیدسادق ماڵەکەی خۆی بەخشی بە خەڵکی غەززە

ئەردەڵان ئەرسەلان گەنجێکی سەیدسادقە، بەهۆی قەیرانی برسێتی لە غـ ـەززە و گەماردۆدانی شارەکە لەلایەن ئیسرائـ.ـیــلەوە، ماڵەکەی خۆی دەفرۆشێت و دەیبەخشێت بە خەڵکی برسیکراوی
غـ ـەززە.
79👏18😭16😢6🤗41
😭60🥰4👏2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من یەک کەسم، ناتوانم هیچ بکەم بۆ غەززە..

8 ملیار کەس وایانوت!!
😭63💔1713😢5
ئەو خەونەی بە پێغەمبەری خواوە بینیم
19🤗3
NWRIDL♡
ئەو خەونەی بە پێغەمبەری خواوە بینیم
بینینی پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بەم چەشنە دڵی ڕاچڵەکاندم ..
پێغەمبەرم بینی لە خەودا بەڵام جیاواز تر ،زەردەخەنەی لەسەر لێو نەبوو..توڕە دیار بو بەجۆرێک دەموچاوی سورببویەوە..
لەسەر ئەسپێک بو بێ ئەوەی ڕێشمەی پێوەبێت،خەڵک بانگیان دەکرد بەڵام پێغەمبەرمان وەڵامی کەسی نەدەدایەوە،ئاوڕی لەکەس نەدەدایەوە..
هەوڵم دا پێی بگەم دڵم دەلەرزی،ڕۆحم خەریک بوو جیابێتەوە لەلاشەم..
نزیک بومەوە ..گوێم لێبوو یەکێک بەدەنگێکی لەرزاوەوە دەیگوت :

دورکەونەوە دورکەونەوە..ئوممەتەکەم شکاندمیان خوایە..
دەنگی مسوڵمانان بەگریانەوە بەرزبویەوە ..
دیمەنێکی ترسناک بوو..وەک بەرپابونی قیامەت وابوو .
هەموو دەیانگوت خوایە توڕەیی خۆتمان لەسەر لاببەی.
خوایە بە کرداری گەمژەکانمان لەگەڵ مەکە..

پێغەمبەرمان هێشتاش پشتی تێکردن،قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد،ئاوڕی لەکەس نەدەدایەوە..
تاکو گەییشتە ماڵەکەی،لەسەر ئەسپەکەی بە توڕەییەوە دابەزی.

دڵم دەلەرزی بەخۆمم گوت دەبێت پێغەمبەرمان لە منیش توڕە بێت؟

گەیشتمە پێغەمبەر و پاڕامەوە لێی کە وەڵامم بداتەوە..
کاتێک منی بینی دڵی پیرۆزی نەرم بو فەرموی:
کوڕم ..بە سپاسگوزاری دەژیت و بە شەهیدی دەمریت..
دواتر چویە ژورەوە و دانیشت و چاوەڕێی دوبارە هاتنەدەری بووم ،نوێژی دەکرد و ئەم ئایەتە پیرۆزەی دەخوێند:

ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشت هه‌ڵکه‌ن ئێوه‌ ده‌گۆڕێ به‌ که‌سانێکی تر (ی زۆر چاك) که‌ وه‌کو ئێوه‌ نابن
دواتر دەستی بەگریان کرد.
لە خەو هەستام و چاوەکانم پڕ بوو لە گریان ،دڵم خەریک بوو دەتەقی ..زانیم کە پێغەمبەر لێمان توڕەیە..جاچۆن توڕە نابێ لە کاتێکدا منداڵانی ئوممەتەکەی لەبرسان دەمرن،ئێمەش لەبێدەنگی ناکەوین..خوایە لەوانە نەبین کە پێغەمبەرمان توڕە کردوەو شکانومانە
احمد زیدان
و.ڕێکان تەها
😭639😢41
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەشاری کۆیە ئەلین و شاهید و ئەریشا دەخیلەکانیان شکاند تا پارەکانیان بنێرن بۆ منداڵانی غەززە
😭6437🥰6
دەڵێن بۆچی عەرەب و وڵاتانی خەلیج یارمەتی غەززە نادات کورد دەیکات
بیرتان بێ ئێمە دوای شوێنکەوتەی پێغەمبەر ﷺ نەوەی صەلاحەدینی ئەیوبین بێغیرەتی لە ئێمە نایەت..🙌
74👏10😭8💊42🤗1
گۆڕی مامۆستا کامەرانیش هیچی کەمتر نیە لە گۆڕی تر
قەت مردو گەورە مەکەن
دواتر وەکو ئەوانی تر ئەبێت
زۆر ناشیرینە ئەچنە سەر گۆڕی
وێنە گرتن جا کاکەی ڕیشدار بەناو موحید دادەی نیقاب پۆش بۆ ڤیدۆ
واللە کارەکەتان ناشرعیە خۆشتان ئەوێت دوعای خێری بۆ بکەن و وتارەکانی بڵاو بکەنەوەبەڕاستی ئەو شتە بۆتە دیاردە حڕامە و دروست نیە ئاگاداربن خۆتان گوناحبارمەکەن ...!!!
45👏122
بۆ فەجر (نوێژی بەیانی)هەڵسە
چونکە وەڵامی هەڵسان
لەژێر بەتانی ئاسانترە لەژێر زەوی
29🤗18🥰8😭5😍2👏1
ئەو بارهەڵگرانەی کە تا ئێستا چوونەتە ناو غـ ـەززەوە زۆربەی تاڵانکراون و دزراون…
😭504😢3
NWRIDL♡
ئەو بارهەڵگرانەی کە تا ئێستا چوونەتە ناو غـ ـەززەوە زۆربەی تاڵانکراون و دزراون…
زۆر گرنگە بۆ کەسوکارمان لە هەموو شوێنێک:

هێشتا گەمارۆدان لانەچووە و برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و دۆخی مرۆڤایەتی غـ ـەززە بە شێوەیەکی دڵتەزێن دەڕوخێت.
ئەو بارهەڵگرانەی کە تا ئێستا چوونەتە ناو غـ ـەززەوە کەمتر لە %1ی پێداویستییە سەرەکییەکان پڕدەکەنەوە و زۆربەیان نەگەیشتوونەتە دەست کەسانی شایستە، بەڵکو تاڵـ ـانکراون و دزر*اون.

بەخوا ئێمە هیچ هەوڵێکی دڵسۆزانە ڕەتناکەینەوە، وە ڕقمان نابێتەوە ئەگەر ئـ ـوردن یان هەر کەسێکی دیکە ئارد بهێنێتە ناو غـ ـەززە و گەمارۆکە ببڕێت، وە لەهیچ کەس توڕە نابین کە دەستی یارمەتی درێژ بکات.
ئێمە دڵخۆش دەبین کاتێک هەست دەکەین کەسێک لەگەڵمان وەستاوە.

کەسوکارمان لە ئـ ـوردن هەمیشە پاڵپشتی غـ ـەززە بوون، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە شتێکی واقیعی و بەرجەستەیە: هاوکارییەکان منداڵانی ئاوارە تێربکات و بگاتە ئەو کەسانەی کە بەڕاستی شایستەن.

هەموو هەوڵێک کە بۆ کەسوکارە برسیەکانمان دەدرێت گرنگە، لەڕاستیدا لەڕادەبەدەر گرنگە. سەرەڕای ئەوەش سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هەموو ئەوانەی کە ڕاستگۆیانە هەوڵی کەمکردنەوەی ئازارەکانی غـ ـەززە دەدەن لەم بارودۆخە سەختەدا.

پەیامنێر ئەنەس لە غــ ــەززەوە
😭3910😢5
تەنیا ئەوانە کۆتایی جەنگیان بینی لەو پێناوەدا مردن

ڕۆڤار پەیوەند
😭45💔118😢4
بەتانییەکی کۆن دەیگۆڕمەوە:
بە ئارد و نیسک…
😭36💔114
NWRIDL♡
بەتانییەکی کۆن دەیگۆڕمەوە: بە ئارد و نیسک…
هاوڕێیەکم کە خەڵکی غـ ـەززەیە، نامەیەکی کورتی بۆ ناردبووم و پێی وتم سارا ئایا دەزانی دراوسێکەم، ئەو پیرە دەوڵەمەندەی کە پێشتر شیرینی بەسەر منداڵانی گەڕەکدا دابەش دەکرد، ئەمڕۆ بە برسێتی کۆچی دوایی کرد؟

بۆ چەند چرکەیەک وازم لە نووسین هێنا، پاشان لێم پرسی: "چۆن؟"

وتی: "ئەم بەیانییە چووە دەرەوە بەدوای شتێکدا دەگەڕا بیدات بە نەوە بچووکەکەی.
بە بەتانییەکی کۆنەوە پێی وتم: "بە هەر شتێک بێت، دەیگۆڕمەوە: ئارد، نیسک ، تەنانەت توێکڵی پرتەقاڵی ووشککراوە."
تەنها پەنجا هەنگاو لە دەرگای پێشەوەی خۆیەوە تا شەقامی یەکەم ڕۆیشت.
لە هەنگاوی پەنجا و یەکەمدا، کەوتە سەردەم.
کەوتە سەر پێیەکانی، بەبێ ئەوەی هیچ گلەیی و قسەیەک بکات و بە ئاسانی کەوت، وەک ئەوەی برسێتی لەناکاوگرێبەستی ئەم پیاوەی لەگەڵ ژیاندا هەڵوەشاندبێتەوە.

هاوڕێکەم وتی: لێی نزیک بووینەوە و بینیمان هێشتا زیندووە، چاوەکانی کراوەن، لێوەکانی دەلەرزن کاتێک چەند وشەیەکی دەگوت، زیاتر لێی نزیک بوومەوە بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرم، بینیم کە ورتەورتێکی کرد و وتی: "نەوەکەم سێ ڕۆژە بەڕۆژووە و هیچی نەخواردووە." مەهێڵن وەک من لە برسێتی بمرێت”.
پاشان مرد و ڕۆحی سپارد.

لە کۆتایی نامەکەدا بۆی نووسیبووم: "دەتوانیت لەسەری بنووسیت؟ چونکە ئەم پیاوە بە تەنیا نەمردووە. لە غـ ـەززە برسێتی مرۆڤەکان دەکوژێت وەک ئەوەی کەس نەبن. بەڵام دەمانەوێت بە جیهان بڵێین کە ئەم پیاوە کەسێک بووە.

وەرگێڕان: خالید قوبادی
😭52💔157🥰1
گەر ژیانم بگەڕێنمەوە دواوە،هیچ شتێك لە ژیانم لانابەم
چونکە خودا باشتر و زاناترە لە من
👏318😍4
ڕۆژێکی تایبەت و پڕ چێژ، خوانێکی شاهانە،
یەک کولێرە بە حەوت دۆلار، یەک پیاز بە پانزە دۆلار،
چایەکی شیرین کە دوو عەیارە شەکری تێدایە بە نۆ دۆلار،
ئەم خوانە تایبەت و شاهانەیە ٣٢ دۆلاری تێچووە...

ماوەی چەند مانگێکە تامی پیازم نەکردبوو،
ئەمڕۆ بۆتە نیعمەتێک کە ئیرەیی پێ دەبرێت...

- حەمزە موستەفا
و: ئەیاد فەهمی
😭619👏1
2025/09/16 18:45:19
Back to Top
HTML Embed Code: