Telegram Web Link
ڕۆژێک دێت ...
لەقوڵایی خەمەکانتەوە بەچێژترین نزا دێتە سەر زارت، چونکە کە دڵ دەشکێت، راستگۆتر لەگەڵ خودادا دەدوێت
ئەوسا گەر گشت دەرگاکانی زەویشت بەڕوودا دابخرێن، رێگەیەک یان دەرگایەکی ئاسمانت بەڕوودا دەکرێتەوە...


شەونوێژەکانتان
657😢3🥰1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کوڕێک لایڤی کردووتەوە و گۆرانی پێکردووە و سەما دەکات ، ساحـ ـیرێک دێتە لایڤەکەیەوە بەڵام کوڕەکە هەست پێناکات و بەردەوام دەبێت ، دواتر سەلام دەکات بەڵام ساحـ ـیرەکە وەڵامی سەلامەکە ناداتەوە کوڕەکە دەترسێت گۆرانیەکە دەکوژێنێنەوە ، ساحـ ـیرەکە پێی دەڵێت کە گۆرانییەکە پێبکاتەوە و پێکەوە سەما بکەن، کوڕەکە دەڵێت کێی ؟!!
ساحـ ـیرەکە هەر دەڵێت سامری سامری
"سامري ساحـ ـیرێکی سەردەمی پێغەمبەر موسا بووە" کوڕەکەش پێی دەڵێت کە ئێستا شتی باشی بۆ پێدەکا و دەیکاتە قورئان و ساحـ ـیرەکە دەڕوات لە لایڤەکە..

ئەمە هێزی کەلامی اللە

گوێ لە کەلامی اللە بگرن
پارێزراوی هەردوو دنیا دەبن..
66🥰7😭6👏5👌2😐1🤗1
با تاکە هاوڕێی نزیکت خودابێ..❤️‍🩹
50🥰10🤗5😢1
دونیا بە تەحقیق هەمووی مەجازە
ڕازو نیازی تێدا مەخوازە
سینەت قەڵغانی تیری قەزابێ
قەڵەم چی نوسی تێپەڕی تازە

ڕۆڤار پەیوەند
👏2718🤗6🥰2💊2
کە داوای شتیک لەخودا دەکەن
داوای سەلامەتیش بکەن

ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەڵی
داوام لەخودا کرد قورئان لەبەر بکەم،بەڵام نەموت بەسەلامەتی بۆیە لەسجن لەبەرم کرد،،

کەسێکی تر دەڵێ داوام لەخودا کرد یەک ملیۆن دۆلارم باتێ بێ هیلاک بون
براکەمیان کوشت و ئەو پارەیەیان پێدام لەجیاتی خوێنەکەی
😢4421🥰7😭4
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
64🤗4
کە پشت بە خودا دەبەستیت ئەو بە دانایی خۆی ژیانت بەڕێوەدەبات، بە نەرمی خۆی نیگەرانیت لادەبات، و بە بەزەییەوە شکاویت چاک دەکاتەوە، و بە عیزەتی خۆی لاوازیت بەهێز دەکات.

مەمەد مەمەدی
41💊9
😭36😢15💔941
هەموو شتێك بە تـۆ ئـەسپێرین
تۆش “أرحم الراحمین”یت•••
❤️‍🩹
477🤗3
تکایەک بۆ دایکان و باوکان ...
17
NWRIDL♡
تکایەک بۆ دایکان و باوکان ...
تکایەک بۆ دایکان و باوکان ...
چەند ووشەیەک ماڵەکان دەشێوێنێ و بەرەکەتی ماڵ و مناڵ کەم دەکاتەوە...
( سەرکەوتوو نەبی یاخوا )
ناکۆکی و تەڵاقی زیاد کرد !!!
ڕزق و ڕۆزی کەمکرد !!
(خوا بتباتەوە )
نەخۆشی لەگەڵ خۆی هێناو مردنی لەناکاو زیادی کرد !!!
(نەفرەتت لێ بێت )
سەرشێواوی دین و دنیا ڕووی تێکردین !!!!
(خوا چاکت بۆ نەکات )
بەڵاو موسیبەت بێ ئەژمار زیادی کرد !!!!!
ئیتر بۆ سەرسوڕماوو دەبین کاتێ ڕۆڵەکانمان سەرکەوتوو نابن ..بە گوێمان ناکەن ...ئەی بۆ ماڵەکانمان سۆز و ڕەحمەت تیایدا کاڵبۆتەوە ...بۆبەرەکەت لە ڕزق و ڕۆزیمان نەماوە ؟؟!!ئاخر ئەمە ووزەی ئەم ووشە سلبیانەیە کە کاریگەری بە ماڵەکانمان دەبەخشێت ..
بازمانەکانمان پارێزراو بکەین ..سلبیانە نەدوێین لە شوێنی ئەم ووشانە ووشەی ئیجابی بەکار بێنین تا لە ماڵەکانمانا لە مناڵەکانمانا ڕەنگ بداتەوە ..
خوا سەرکەوتووت کات
خوا چاکت بۆ بکا
خوا لێت ڕازی بێت
خوا تەمەندرێژت کات
خواڕزقت زیاد بکات
بەرەکەتدار بیت یاخوا
لە دەرد وبەڵا بەدوور بیت ...
خوا پاداشتی ئێوەش باتەوە ...
وەرگێڕان (ئاوارە)
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێ
‏« ﻻ ﺗَﺪْﻋُﻮﺍ ﻋﻠﻰ ﺃﻧﻔﺴِﻜُﻢ ، ﻭﻻ ﺗَﺪْﻋُﻮﺍ ﻋﻠﻰ ﺃﻭﻻﺩِﻛُﻢ ، ﻭﻻ ﺗَﺪْﻋُﻮﺍ ﻋﻠﻰ ﺃﻣﻮﺍﻟِﻜُﻢ ، ﻻ ﺗُﻮَﺍﻓِﻘُﻮﺍ ﻣِﻦَ ﺍﻟﻠﻪ ﺳﺎﻋﺔً ﻳُﺴْﺄَﻝُ ﻓﻴﻬﺎ ﻋَﻄَﺎﺀٌ ﻓﻴَﺴْﺘَﺠِﻴﺐُ ﻟَﻜُﻢ ‏» . ‏[ ﺭﻭﺍﻩ ﻣﺴﻠﻢ ﻓﻲ ﺻﺤﻴﺤﻪ ‏] .
[دوعا لە خۆتان و مناڵەکانتان و ماڵەکانتان مەکەن ..سەعاتێک هەیە کە خوای گەورە دوعاکنتان گیرا دەکات ...]
ئەوکات پەشیمانی دادمان نادات ...
31😍5😢4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی جلی لەشگرانی و سوری مانگانە
26🤗6👏2😍1
هیچ پەیوەندیەک ناگا بە پەیوەندی نێوان خوشک و برا
21🥰5
NWRIDL♡
هیچ پەیوەندیەک ناگا بە پەیوەندی نێوان خوشک و برا
دایکم داوای لێکردم هەندێ شتومەک هەیە بیبەم بۆ ماڵی خوشکەکەم ، منیش بە پاساوی ئەوەی هەندێ کارم هەیە ، پێم ووت: ناتوانم بیبەم' ، بەڵام دایکم هەر وازێ نە هێناو ڕازی کرم کە بیبەم ، منیش دوای بەڕێکەوتنم بۆ ماڵی خوشکەکەم ، دایکم پەوەندی پێوە کرد و ئاگاداری کرد کە من دەڕۆم بۆ ماڵیان ، هەرچەندە من هەرگیز سەردانی خوشکەکەمم نەکردووە لەو کاتەوەی کەهاوسەرگیری کردبوو ، بە پاساوی ئەوەی لەگەڵ ماڵە خەزورانیدا دەژی و حەزم نەدەکرد سەردانی بکەم ، گەیشتمە ماڵیان و لەبەر ئەوەی شتومەکەکە قورس بوو ناچار بووم خۆم بیبەمە ژوورەوە و ئەوەش یەکەم جارم بوو بڕۆمە ماڵی ، ئەوەی کە تێبینم کرد خۆشحاڵی ڕادەبەدەری خوشکەکەم بوو بە هۆی سەردانەکەی من. ئەوه بوو بەردەوام بە ڕووی خۆشەوە بە ماڵە خەزورانی دەوت: سەیرکەن براکەم هاتووە ، ئەمە برامە ، براکەم شتەکانی بۆ هێناوم و زۆرم خۆشدەوێت ، خەسووی پرسی: بەڕاست ئەمە براتە؟
بۆ تا ئێستا نەمان بینیووە." ئەویش دەیووت: بەڵێ برامە ، بەخوا لەبەر ئیش و کار و سەرقاڵی ژیان بۆی نەکراوە تا ئێستا سەردانم بکات" ئای چەندم هەست بە خراپی خۆم دەکرد کە دەم بینی خوشکەکەم بە پاساوی ناڕاست بەرگری لە خراپی و بێهەستی من دەکات ، کاتێک ویستم هەڵسم بڕۆم خوشکەکەم پێی ووتم: ناهێڵم بڕۆی تا قاوەیەک نەخۆین لەبەر خاتری تۆ قاوە و کێکم ئامادە کردووە ، دەبێت دانیشین و بەیەکەوە بیخۆین ، ویستم هەر دانەنیشم بەڵام بینیم چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک ، دڵنیام گەر بڕۆیشتمایە خۆی بۆ نەدەگیرا و تێر دەگریا" پاشان وتی:
تۆ هەرگیز نەهاتووی ، ئێستا هاتوی بەتەمای وا بەزووی بڕۆی ، تەنها لەبەر ئەو شتانە هاتووی ، من هیچ گرنگ نیم لە لات؟
ئەوە بوو منیش ڕازی بوم و دانیشتم ، بە پاساوی ئەوەی بۆ دیار نیە تەلەفۆنێکی بۆ مێردەکەی کرد و بۆچی دیار نیە و هەواڵی هاتنی منی بە مێردەکەی دا ، دڵنیام گەر پێی بکرابایە ئەوە نەک مێردەکەی بە هەموو گەڕەکەکەی دەووت کە سەردانیم کردووە ، هەرگیز پێشوازی لەم شێوەم لە ژیاندا لێ نەکراوە ، هەر بەڕاست ئاوا خۆشی دەوێم ، یان بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ماوەیە بوو کە نەی دیبووم!!
، دڵخۆشی خوشکەکەم هەمان دڵخۆشی ئەو منداڵە بوو کە ئاواران لە کۆڵان و گەڕەک چاوەڕێی هاتنەوەی باوکیەتی ...!!
هەمان دڵ خۆشی ئەو دایکەی هەبوو کە ماوەیەکی زۆرە کوڕەکەی نەدیووە ...!!
کاتێک ماڵیم بە جێ هێشت بە خۆمم ووت ئایا شایەنی ئەو ڕێزەم؟
ئایا کەسێکی کە هەیە ئاوا پێشوازیم لێ بکا؟
چۆن توانیومە ئەو ماوە درێژە خوشکەکەم لە گۆڕستانی پشتگوێخستندا بنێژم؟
دوورکەوتمەوە لە ماڵیان بینیم لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە هەر سەیری دەکردم ، ترسێک لە چاوەکانی هەبوو وەک ئەوەی بڵێت تکایە جارێکیکە وەرەوە با کۆتا جار نەبێت ، چاوەڕێتم .....
لە کۆتایدا هیچ پەیوەندیەک ناگا بە پەیوەندی نێوان خوشک و برا
باش بن بۆ یەکتر تا خوداش باشتان بۆ بێنێت ....
35💊12👌3🤗3
خودایە..
لەتاریکی دڵم تۆ نوری دڵمی، لەڕێگای هەڵەم تۆ ڕینیشاندەری ڕێگای ڕاستمی، و هاوڕێی تەنیاییمیت کاتێک هەست بە تەنیایی دەکەم، تۆ بانگدەری هیوایت و ماناداری ئارامی و دڵنیاییت بۆم.

وارڤین
53💊10👏2
ئەوەی لێت تیدەگا بەنرخترە لەوەی خۆشی دەوێی..❤️‍🩹
43💔6🍓4🤗2
📱 ئەپڵیکەیشنی گەوهەرەکانی فەرموودە
💎 گەنجینەیەک لە فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ.
📚 8200 فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا ﷺ لە یەک ئەپڵیکەیشندا.

لەپێناو زیاتر بڵاوکردنەوە و گەیاندنی فەرمایشتە شیرینەکانی سەروەر و نوری چاومان ﷺ، هەستاین بەئەلیکترۆنیکردنی زنجیرە کتێبەکانی گەوهەرەکان (الجواهر) و بڵاوکردنەوەیان لە ئەپڵیکەیشنێکدا، بەشێوازێک کە زۆرترین کەس لە وڵات و زمانە جیاوازەکانەوە بتوانێت بە باشترین و ئاسانترین ڕێگا دەستی بگاتە فەرمایشتی صەحیحی پێغەمبەرمان ﷺ.

📚 ئەو کتێبانەی کە لەناو ئەپڵیکەیشنەکە بەردەستن:
📙 جواهر صــحیــح البخــــاري - 987 فەرموودە
📙 جواهر صــحیــــح مـســلـم - 837 فەرموودە
📙 جواهر صحیح ابــن خزيمـة - 592 فەرموودە
📙 جواهر صحیح ابن حـبــان - 1326 فەرموودە
📙 جواهر صحيح المستـدرك - 1309 فەرموودە
📙 جــواهــر سنــــن أبـــو داود - 870 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن التـرمـــذي - 791 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن النـســـائي - 590 فەرموودە
📙 جــواهــر سنـــن ابـن ماجه - 870 فەرموودە

📱لە تایبەتمەندییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە:
🔹 ئەپلیکەیشنەکە بە زمانەکانی: (کوردی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی، ئۆردو) بەردەستە.
🔹 بەئاسانترین شێوە کردنە وێنەی فەرموودەکان بە چەند ڕەنگ و دیزاینی جیاواز و هاوبەشپێکردنی.
🔹 تەنها فەرموودەی صحیح هێنراوە.
🔹 هەوڵدراوە لە هەر کتێبێکدا فەرموودەی دووبارە نەهێنرێت.
🔹 گەڕان بەوشە لەنێو سەرجەم فەرموودەکاندا بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی.
🔹 دڵخوازکردن و دیاریکردنی فەرموودە.
🔹 جیاکردنەوەی فەرمایشتەکانی پێغەمبەر ﷺ لەناو دەقەکانی بە ڕەنگی جیاواز.
🔹 هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکە.

📱 ئێستا ئەپڵیکەیشنی گەوهەرەکانی فەرموودە بۆ سیستەمە جیاوازەکانی مۆبایل بەردەستە:
🔸 داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) :
https://apps.apple.com/app/id6747139606
🔸 داگرتن بۆ ئە‌ندرۆید (Play Store) :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.jawahir.peet
🔸 داگرتن بۆ هەواوی (App Gallery) :
https://appgallery.huawei.com/app/C114601769

#پیت_بۆ_خزمەتی_فەرموودە
17❤‍🔥10😍3🤗21🍓1
خوایە غەریبان ھیچ کوێیان نەیەشێ
چونکە کەسیان نییە نازیان بکێــشــێ
31😢14🤗9💔3🥰2
دڵخــۆشــم بـــه‌وه‌ی ...
زۆرجــار توانیومـــه‌ درۆ بكـــه‌م و نه‌مكردووه‌،
دڵخــــۆشم بــه‌وه‌ی ...
كــه‌توانیومـــه‌ خیانه‌ت بكــه‌م و نه‌مكردووه‌،
دڵخۆشــم بــه‌وه‌ی ...
كــه‌ توانیومــه‌ ئاگر لــه‌ خۆشییــه‌كانـی كه‌سێك بــه‌ربده‌م و نه‌مكردووه‌،
دڵخۆشــم بــه‌وه‌ی ...
كــه‌ توانیومـــه‌ دڵــی هه‌نێك كه‌س وورد و خاش بكــه‌م و نه‌مكردووه‌،
چونكـــه‌ بروام وایــــه‌

دۆزه‌خ هـــه‌ر لــه‌وێیـــه‌ كه‌ دڵـــی مرۆڤێكــــی تێدا دەشکێ
46🍓5❤‍🔥3🤗2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ترسناکترین دیمەنی ئەم کۆنسێرتە
10😢9😭1
2025/09/16 12:10:23
Back to Top
HTML Embed Code: