NWRIDL♡
دایکێک بە موعجیزە ڕزگاری بووە…
رؤی السنداوي...
چیرۆکی دایکێک کە بە موعجیزە لەلایەن خوداوە ڕزگاری بووە، دوای ژیانێکی سەخت ئەمڕۆ جارێکی تر بە ئومێدەوە دەژێت.
ساڵێک و چوار مانگ لەمەوپێش رؤی لەکاتی دووگیانی بە سێ منداڵ شەڕی مردنی دەکرد، لە دۆخێکی تەندروستی ناجێگیردا بوو کە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی کۆرپەکانی هەبوو. بە فەزڵی خودا و پاشان بە پاڵپشتی کەسانی خێرخواز، لە غەززەوە گواسترایەوە بۆ میسڕ، لەوێ هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی لەیلا و عەلی و فارس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا لەدایک بوون.
کچێکی گەورەشی هەبوو بۆیە ئێستا بووەتە دایکی چوار منداڵ...
بەڵام ئازارەکانی بەردەوامن...
رؤی ئەمڕۆ لە غەریبیەکی سەختدا دەژی و داهاتێکی جێگیری نییە، ناتوانێت پێداویستییەکانی ژیان بۆ منداڵەکانی دابین بکات. ئەوە تەنها بارودۆخێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بارودۆخی دایکێکە کە خەبات دەکات تاوەکو لەسەر پێیەکانی بمێنێتەوە لە پێناو منداڵەکانی..

❤22❤🔥19😭5
NWRIDL♡
تکایە ئەم بابەتە گرنگە بخوێنەوە بۆ هەمومانە…
ساڵی 2019 لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی دەرەوەی شار ویستم بەنزین بکەمە سەیارەکەم. دابەزیم و وتم فولی بکە. دوای فولبوونی، شاگردە بەبێ ئەوەی دەمانچەی عەدادەکە بتەقێنێت ڕایکێشا، منیش لە تەنیشتیەوە وەستابووم، پرژەیەک چووە چاوم، لەتاو ئازار و کزانەوەی چاوم، توڕەبووم و وتم کاکە لێی نازانیت قسەت بکردایە خۆم ڕامکێشایە، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکا، وتی خەتای تۆیە لای عەدادەکە وەستاویت، دەنگمان بەسەریەکدا بەرز کردەوە، چووە ژوورەوە تالیبەرێکی هێنا.
بە هێمنی پێم وت، گوێ بگرە کاکی برا، ئەگەر بکەوێتە باری لارێتی بەخوای گەورە لەتۆ خراپترم پێ ئەکرێ، بکەوێتە باری ئینکاری و سوکایەتی، سڵ لە مردن ناکەمەوە.
گوێبگرە کاکی برا، ئێستا من و تۆ لەسەر شتێکی ئاوا بێبایەخ شەڕبکەین لەوانەیە یەکێکمان بچینە ناو گۆڕ و ئەوی تریشمان بۆناو زیندان، خەڵکی تریش ماف و بەشیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، دایکێک هەیە ئاواتەخوازە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە چاوی لێکبنێ مناڵەکانی لەبەرچاوی بن و جەرگ سوتاو نەبێت، ژنێک هەیە ئاواتە خوازە بە پەروەردەی خۆی و پشت و پەنای مێردەکەی مناڵەکانی گەورە بکات،
من لەم قسانەیا بووم پشتی تێکردم و ڕۆشتەوە بۆلای ژوورە بچوکەکەی خۆی.
منیش سەیری عەدادی بەنزینەکەم کرد بایی 38 هەزار بوو، چل هەزارم دایە دەستی بەبێ ئەوەی باقیەکە هەڵگرمەوە سواری سەیارە بووم و ڕۆشتم.
دوای نزیکەی دوو مانگ، ڕۆژێک سکرتێرەکە هات وتی: کوڕێک هاتووە ئەڵێ نەخۆش نیم، تەنیا ئیشێکم بە دکتۆر هەیە.
وتم با بفەرموێت.
دەرگا کرایەوە و کوڕێکی گەنج بە ڕێزەوە سڵاوێکی گەرمی کرد، وتی دکتۆر گیان نامەوێ زۆر کاتت بگرم، لەوانەیە نەمناسیتەوە، ڕۆژێک لە بەنزینخانە خەریک بوو شەڕێک بکەین، بەڵام عاقڵی تۆ کە ئەوکاتە من بە ترسنۆکیم ئەزانی هەردووکمانی لە دوژمنایەتی و بەڵای هەردوو دنیا پاراست.
بڕوا بکە ئەو ئێوارەیە کە گەڕامەوە، هەندێک شتم کڕی بوو، مناڵەکە لە دوورەوە ڕایکرد و عەلاگەکەی لێوەرگرتم زۆر کەم ئەگریم، بەڵام لائیرادی دەستم کرد بە گریان، ژنەکەم وتی هەی ڕۆ پیاوەکە چی بوە، وتم وەڵا ژنەکە بۆ شتێک ئەگریم کە نەقەوماوە، ئنجا ڕووداوەکەم بۆ گێڕایەوە.
وتی دوای سوپاسی خوا، ئەبێ لە کامێرای بەنزینخانەوە ئەو کەسە بدۆزیتەوە و بچی بۆلای و هەدیەکیشی بۆ ببەیت.
ئنجا عەلاگەیەکی دایە دەستم وتی: ئەوە زۆر بە تایبەت بۆمان دروست کردوویت.
کە عەلاگەکەم کردەوە، جگە لەوەی دەبەیەک ڕووبە هەناری تیابوو، دوو هەزار دیناریشی تیابوو،
یەکێک لەو کەسانەی خوای گەورە خۆشی ئەوێن، ئەو کەسەیە کە هێندە بەهێزە ئەتوانێت تووڕەیی خۆی بگێڕێتەوە (والكاظمين الغيظ)،
د،ماکۆک

❤61❤🔥13🥰8🍓4✍2👏1
هەتا پێت ئەکرێ بە بێدەنگی و ئارامی بژی و بە بێدەنگی و ئارامی بمرە،
پێویست ناکات خەڵک بتناسێت و ژیانت بزانێت و وێنەت ببینێت و ڕەسمی زەواجەکەتی لابێت و تەسکەرەت لای هەمووان بێت،گەر ساڵح بیت بۆ خۆت بە،گەر خراپیشی وەسفی خەڵکی چاکت ناکات لای پەروەردگارت
هەستی ئەوەی کە بەناو بازار ئەڕۆیت کەسێکی ئاسایت لەناو خەڵکی، یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکان

❤51❤🔥13👏5✍1👌1
جۆرێک لە ڕێزگرتن هەیە پێی دەڵێن:
ڕێزگرتن لە ئازار
ئەویش باس نەکردنی
نیعمەتەکانە
بەرامبەر کەسێک
کە لێی بێبەشە
ئەمەش لە سیفەتی
مرۆڤی ڕاستەقینەیە
ڕێزگرتن لە ئازار
ئەویش باس نەکردنی
نیعمەتەکانە
بەرامبەر کەسێک
کە لێی بێبەشە
ئەمەش لە سیفەتی
مرۆڤی ڕاستەقینەیە
❤🔥41❤27👏11👌4✍1
ژن ....
کاتێک قسەلەگەڵ مێردەکەی دەکات لەبارەی دینەوە،،،مێردەکەی باشترین مەلا دەرئەچێت.
لەبارەی وەرزشەوە مێردەکەی دەبێت بەڕاهێنەر.
لەبارەی سیاسەتەوە ئەبێ بەشۆڕشگێڕ هەندێجاریش شەهیدیش!!!
کەچی لەبارەی پارەوە ئەدوێت سبحان اللە ئەبێ بەهەژارترین پیاوی دنیا😂

🤣115😁19❤10✍1❤🔥1🥰1🤗1
ئەو مرۆڤەی لە منداڵیدا خۆی ئیملای بە خۆی دەکرد
زۆر لە مێژە فێربووە کە نابێت چاوەڕوانی یارمەتی کەسێک بێت .

❤60❤🔥9👏9👌8🥰2✍1🤗1
NWRIDL♡
پڕۆژەی نووری جیهان…
مژدە بۆ شەیدایانی فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان پڕۆژەی نوری جیهان ڕادەگەیەنێت.
کە پێکهاتووە لە پێشبڕکێی لەبەرکردنی فەرموودەکانی سەروەرمان ﷺ.
پێشبڕکێکە بریتییە لە تاقیکردنەوە لە کتێبی
"با ڕۆژێک وەکو پێغەمبەرمان ﷺ بژین"
بەشداربووان پاش لەبەرکردنی فەرموودەکان، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن..
سەرجەم پرسیارەکان هەڵبژاردنە..
ساڵانە لە مانگی مەولوودی پێغەمبەر لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت..
وە لەکۆتاییدا چەندین خەڵات و دیاری ناوازە پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت کە خۆی لە هەشتا دیاری دەبینێتەوە، بەم شێوەیە👇
خەڵاتی یەکەم : دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار
خەڵاتی دووەم : ملیۆنێک و پێنج سەد دینار
خەڵاتی سێیەم : ملیۆنێک دینار
خەڵاتی چوارەم تاوەکو حەوتەم : پێنج سەد هەزار دینار
خەڵاتی هەشتەم تاوەکو دەیەم : سێ سەد هەزار دینار
خەڵاتی یانزەم تاوەکو بیست : دووسەد هەزار دینار
خەڵاتی بیست و یەک تاوەکو سی : سەد هەزار دینار
خەڵاتی سی و یەک تاوەکو هەشتا : پەنجا هەزار دینار
با هەموومان لە حزووری پێغەمبەرمان بین ﷺ
لەم دنیا فەرموودەکانی لە مێشک و ئاکار و هەڵسوکەوتمان بچەسپێنین، بۆ ئەوەی لەو دنیا بە دیداری شاد ببین و ببێتە شەفاعەتکارمان..
بۆ ناو نووسین و وەرگرتنی کتێب، سەردانی لقەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان بکەن لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان..
یاخود پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی ناونیشان..

❤64❤🔥18🍓6👏4😍4🤗3🥰1
تاقیكردنەوەكە لە ڕۆژی هەینی بەرواری 12-9-2025 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
❤92🥰8🤗6✍5🍓3👏2
بەتەنها لەماڵەوە مەخەوە!
پێغەمبەر ﷺ نەهی کردووە کە کەسێک لەجێیەک لە ماڵێکدا بەتەنها بخەوێت ، ئیلا مەگەر پێویست نەبێت.
زانایان باسی ئاسەواری خراپی خەوتن بەتەنها دەکەن ، بۆیە بۆچوونی زۆربەیان دەڵێن مەکروهە واتە باش نییە
ناڵێن حەرامە بەڵکو دەڵێن باش نییە کەسێک بەتەنیا لەجێگەیەک بخەوێت ، ڕەنگە هەندێک شتی نەخوازراو ڕووبدا بەتەنها نەتوانی کۆنترۆڵی بکەیت..
مامۆستا محمد احمد

❤99👏12❤🔥10🥰6🤣1