Telegram Web Link
شەرمە نەتوانین ببینە ڕێبواری دەرگایەک
لەدەرکانی بەهەشت...
55😭29❤‍🔥13💔7😢3👏1
لەو شنەبایە بترسە کە خشەی مارت لێ وێڵ دەکات.
44🥰11❤‍🔥6🍓3👏1
هەتا ئێستا چیرۆکی چوون بۆ ئەوروپای مامۆستا ڕەنج شێخانی تان بیستووە؟!
17🍓7
NWRIDL♡
هەتا ئێستا چیرۆکی چوون بۆ ئەوروپای مامۆستا ڕەنج شێخانی تان بیستووە؟!
قەدەرێكی سەیر : بانگخواز رەنج شێخانی دەڵێت :ساڵی 2007 لەیونان بووم لەگەڵ هاوسەرم و براکەم، دەمانوویست بڕۆین بەرەو ئەوروپا ، وەرەقەیەكیان دابوینێ‌ دەبوایە مۆرمان بكردایە ، لەبەرئەوەی سەرەكە زۆر زۆربوو خێزانم مۆری كرد ، منیش وتم: سبەی بەیانی زوو دێم سەرە دەگرم ، بۆسبەی كەزوو هاتم پۆلیس گرتیانم لەبەرئەوەی وەرەقەكەم مۆرنەكردبوو ، چی وتم: دەچم مۆری دەكەم سوودی نەبوو ، دادگاییان كردم وسێ‌ مانگ دەبوو بەند بكرێم منیش هەرئەوەندەم توانی هەواڵم دابەخێزانم ، نەمئەتوانی پەیوەندی بكەم لەبەرئەوەی نەپارەم پێبوو نەسەنت ، وتیان یەكێك مەغریبیەو ئەوەندە شەڕی كردووە پۆلیسەكانیش لێی دەترسن و بەتەمان بینێرنەوە ، ئەو هەرچی بوێت بۆی دێتە ژوورەوەوە وتەنها ئەو كارتی لایە ، چوومە لای باسی حاڵی خۆم بۆكردو داوام كرد كارتم بداتێ‌ تا خێزانم پارەم بۆدێنێ‌ ئەوجا پارەكەی دەدەمێ‌ ،هەرگیزتەصەورم نەدەكرد زۆرخراپ تووڕەبوولێم ، زۆردڵم شكاو چوومەوە ژوورەكەی خۆم لەداخ وخەفەتا بەدەنگی بەرزكەوتمە قورئان خوێندن، كاتێكم زانی پۆلیسێك هات وتی:وەرە فڵان بانگت دەكات ،زۆر ترسام كەچووم ، بەپۆلیسەكەی وت: دەرگای ژوورەكە بكەرەوە بابێتە ژوورەوە ، چوومە ژوورەوە وتی:دانیشە بخوێنە ، ئیتر ئارام بوومەوەو قورئانم خوێند گریا ، وتی:من چی خراپەهەیە كردوومە ئیتر تۆبەدەكەم لەسەردەستی تۆداو رۆژانە وەرە كارتت دەدەمێ‌ وپارەشم ناوێ‌ ، سبحان اللە دوای هەفتەیەك بەریان دام كەئەوەش هەرسەیربوو چونكە تاماوەكە تەواو نەبووایە كەسیان بەرنەدەدا .. لەکۆتاییدا ماڵئاواییم کرد لەو برا مەغریبیەو پێی وتم دڵنیام الله بەهۆی منەوە ئەم ماوەیە هێنایتی بۆ زیندان تاببیتە هۆکاری هیدایەتی من! كەبەربووم لەحیكمەتی ئەو گرتنە تێگەیشتم كەقەدەرێك بوو بۆئەوەی ئەو كەسە لەدەرگای دڵی بدرێ‌ و رێی بۆخۆش بێت بگەڕێتەوە بۆلای خوای باڵادەست ..
❤‍🔥4536😢333🤗2🥰1
ڕاستی فەرموو: دژە تیرۆرەکەت سەری خۆت دەخوات

کوردیش دەڵیت:هەر ئاو بوو دارى پێگەياند،هەر داريش بوو ئاوى كوڵاند
❤‍🔥4219😁11👏8👌2😭1
ئیمامی شافعی بۆ هاوڕێکەی نوسی:
لێم بێئاگا مەبە چونکە لە ناڕەحەتیدام..💔
44💔24😭17❤‍🔥11😢6👏4👌1
لە چوارچێوەی دادپەروەریدا کاردانەوەی توند قبوڵکە،کە قسەی تاڵتکرد ..
29❤‍🔥9🤗4
کتێبی پڕۆژەی نووری جیهان..
"با ڕۆژێک وەکو پێغەمبەرمان ﷺ بژین"
42🥰6👏5
کاتێک خودا هەڵئەبژێری تۆ براوەیت.
69❤‍🔥14👏12😭3🤗3🥰1
باشبوونمان باشی نەهێنا..
😢35💔28❤‍🔥97😭3🤗2
هەولێر.. 35 قوڕئانلەبەر بە 15 كاتژمێر تەواوى قوڕئانیان بۆ مامۆستاكانیان وتەوە

لە دەزگای نوری حیکمە، قورئانلەبەران لە كاتژمێر 4:30 دوای نوێژی بەیانی، تاوەكو كاتژمێر 9ی شەو، هەموو قورئانی پیرۆزیان خەتم كرد.

وە بەشێكی دیكە لە قورئانلەبەران، توانییان لە ماوەیەكی كورت لە هەمان ڕۆژ، 10 یان 15 یان 20 جوزئـ بە لەبەر بڵێنەوە⁩
110👏23😢16❤‍🔥6😍6🤗2🥰1
ڕابردوویەکی پڕ پەشیمانی و تەوبە خوداش لێی ناپرسێتەوە

نازانم خەڵکی بۆ بەدوایەوە دەڕۆن.!
70❤‍🔥188🍓7
وشکە ساڵی بێت مێروو ماسی دەخوا لافاوبێت ماسی مێروو دەخوا
هەموو شتێك بەکاتی خۆی باشە....
54👌14❤‍🔥11😐4🍓3😢2
زمان یان کلیلی بەهەشتە یان خۆلەمێشی دۆزەخە
یان بێ دەنگ بە یان گرنگتر لە بێدەنگی بلێ…
43❤‍🔥133🤗3😢2
بەشێک لە کوڕەکان لە ژێر ناوی ئازادی خوێڕی بوون بەشێکیش لە کچەکان لە ژێر دروشمی بوێری بەرەڵا بوون مێشک وشک نیم بەڵام تێپەڕاندنی سنورەکانی خودای گەورە ڕسوای دونیا و قیامەت ئەکات
61👌12❤‍🔥9🤣4
وامەزانە نەنوستنی شەوان بەواتای ئەوەدێت ئیتر تۆ گەورەبوویت دەزانیت خەم چییە و بێتاقەتی چییە
بەڵکو تۆ نەفامێکیت خۆت لێ ون بووە ، ئەگەرنا شەو بۆ عیبادەت و نوستنە بە تەنها...
❤‍🔥5029🤣21👏11😭3🍓1
#بۆتی_پلانەری_ڕۆژانە

📚‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ 📚
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
ئاشناتان دەکەم بەبۆتێک لەتیلیگرام کەوا بابەتە ئاینیەکانی لەخۆگرتوەو زیکری ڕۆژانە و قورئان خوێندن و کتێب خوێندەوە و ژیان نامەی هاوەڵان هتد..،لەم بۆتەدا کۆمەڵیک بەشمان هەیە کەوا پێویستە بۆڕۆژانەمان هەر وەک چۆن ناوی بۆتەکە پلانەری ڕۆژانەیە ئەوبابەتانەی پێویستە بەڕۆژانەی مرۆڤەکان تیایەتی وە مانگانەش ئەبدەیتی دەکەین بەبابەتی زیاتر بۆئەوەی هەموولایک توشی خێر ببین بابەتەکانی بۆت لەئێستادا لەمانە پێک دێت👇🏻.

🔻بەشەکانی بۆتی پلانەری ڕۆژانە:
1_خوێندەوەی قورئان پیرۆز.
2_گوێگرتن لەقورئانی پیرۆز.
3_زیکرەکانی ڕۆژانە.
4_دوعاکان.
5_فەرموودەکان.
6_نوێژ.
7_زەکات.
8_ناوەکانی خودای گەورە.
9_تەفسیر.
10_میرات.
11_ژیاننامەی پێغەمبەران.
12_ژیاننامەی پێغەمبەر️(ﷺ).
13_هاوەڵانی پێغەمبەر(ﷺ)
14_کتێبخانە.

*ئەم بۆتە لەئێستادا لەم بەشانە پێک دێت هەر بەشێکیش کۆمەڵیک بەشی لێدەبێتەوە،لەگەڵ هەر ئەبدەیتێکدا بابەتی زیاتری بۆزیاد دەکرێت تۆش ئەم خێرە بەکەم مەزانە و ئەگەر سودت لێی بینی بۆ دۆست و ئازیزانتان بنێرن بۆئەوەی لەم خێرە بێبەش نەبن ئەوانیش بَاْرَكَ‌‌ اللّٰهُ‌ ‌‌فِیكْ‌ .
🔹•ئەزیزان بۆ زیاتر ئاشنا بونی بۆت  جۆینی بۆتەکە بکەن👇🏻.
https://www.tg-me.com/PlanareRozhanabot
📥ئێوەش بڵاوی بکەنەوە  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .
27❤‍🔥33🤗1
لە چی دەترسی لە دەستی بدەیت
لەکاتێکدا هیچ شتێک لەم دونیایە هی تۆ نیە!!
💔3417❤‍🔥10👌6😢4🍓3
گەر بڕوات بە میدیا هەیە.
میدیا تەنها دەتوانێت یەک شتت بۆ بکات،
ئەویش ئەوەیە گوێچکەکانت درێژ بکات. چونکە میدیا خۆی تەویلەی گوێدرێژەکانە،

نەبەز گۆران
🤣3610👏6❤‍🔥5😐1
مەولود سوننەت بوایە ئێستا شەڕمان بوو لەگەڵ خەڵک کە بۆچی ئەم سوننەتەیان تەرک کردووە، ئەوانیش ئەیانووت: سوننەتە خۆ واجب نیە لەسەرمان.

وەکو ریش و نیقاب !!
❤‍🔥2220😢9🤣6
2025/09/15 17:45:02
Back to Top
HTML Embed Code: