Telegram Web Link
دوعـا..

اللَّهُمَّ أحسِن عاقبتَنا في الأمورِ كُلِّها وأجِرنا مِنَ خزيِ الدُّنيا وعذابِ الآخرةِ.

خوایە گیان لەهەموو بابەتێکدا کۆتاییمان چاک بکە و لە ڕسوایی دونیا و ئازاری قیامەت ڕزگارمان بکە.

اللهـــم ئامیــــن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔖لەشەو وڕۆژی  هەینیدا سەڵەوات لەبیرمەکە 

{اللَّهُمَّ صَلِّی عَلَی مُحَمَّدٍ وَّعَلَی آلِ مُحَمَّدِِ }
🔖گەنجینەیەک بۆ قیامەت🔖

🍀سووننەتە کە نوێژی ویترت تەواو کرد ئەم زیکرەیە بخوێنی و سێ جار بڵێی : 
 
  (سبحانَ الملكِ القدُّوس، سبحانَ الملكِ القدُّوس، سبحانَ الملكِ القدُّوس )

🔖واته‌: (پاكی و پێگه‌ردی بۆ پادشای گه‌وره‌ی دوور له‌هه‌موو شتێكی ناشیاو) .  

وە لە جارى سێیەمدا ده‌نگی تێدا بەرز و درێژ دەکاتەوە
"وعن عمرە فیما افناهـ "

چ پرســـــیارێڪی سەختە خوایە...؟؟!!

خوایە عومرو تەمەنمان لەشتیك بەسەربەرین ڪە شەرمەزاری ڵای تۆ نەبین ...
خوایە ئەوەی تۆ بۆ ئەهلی زیڪر ئاسانت ڪردووە بۆ ئیمەش ئاسانی بڪە..
ئەو ڪاره باش و چاڪانەی ڪە نەفس و شەیتان لەسەرمانی قورس ڪردووە، خۆت بە ڕەحم و فەزلی خۆت بۆمان ئاسان بڪە و نەفسمان تەسلیمی تۆیە یاڕەب یارمەتیمان بدەو هێزی خۆتمان پێ ببەخشــــە ...

آمين يارب العالمين
:
اللَّهُمَّ إنِّي أسألُكَ بأنَّ لَكَ الحمدُ، لا إلَهَ إلَّا أنتَ المنَّانُ بديعُ السَّمواتِ والأرضِ يا ذا الجلالِ والإِكرامِ يا حيُّ يا قيُّومُ.

خوایە لێم خۆشبە
خوایە ڕەحمم پێبکە
خوایە هیدایەتم بە
خوایە سەرفرازم بکە
خوایە پارێزراوم بکە

لەگەڵ چاکەکاراندا حەشرم بکە
خوا یە زانستی بەسودم زیاد بکە
خوایە بمکە کەسێکی بەسود بۆ خۆم و موسڵمانان
خوایە سەترم بکە
خوا یە پلەم بەرز بکەرەوە

خوایە عاقیبەت بەخێرم بکەیت
خوایە لە سزای خۆت بم پارێزیت لە دونیاو دواڕۆژ
خوایە لە ئاگری جەهەنەم بەدورم بکەیت
خوایە باشترینە کانی دونیام پێببەخشە
خوایە باشترینەکانی دواڕۆژم پێببەخشە
خوایە بەهەشتەکەتم پێببەخشە
خوایە گۆڕەکەم بکە بەباخێک لە باخەکانی بەهەشت

خوایە گۆڕەکەم بۆ فراوان بکە
خوایە لە ژێر سێبەری عەڕشی خۆت حەشرم بکە
خوایە لەو کەسانەمان بگێڕیت موی ڕەشمان لە پێناو تۆ سپی کردبێت
خوایە دورمان بکەیت لەڕیا
خودایە زمانمان پاک کەیتەوە لەدرۆ
خودایە دڵەکانمان پاک کەیتەوە لە ڕیا
خودایە چاوەکانمان پاک بکەیتەوە لە خیانەت

خوایە دڵەکانمان سابت بکە
خوایە دڵەکانمان بەس پەرستنی تۆی تێدابێت
خوایە تۆ لێبوردەیت لێم ببورە
خوایە تۆ سەترکەریت سەترم بکە
خوایە تۆ پارێزەریت بمپارێزە
خودایە من زوڵمم لەنەفسی خۆم کردوە تۆ لێم خۆشبە

خودایە تۆ پاکەکانت خۆش ئەوێت تۆش پاکم بکەرەوە
خوایە تۆ تەو بەکارانت خۆش ئەوێت تەوبەکانم لێوەر بگرە
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودینەبێت
خوایە زانستی بەسودم پێ ببەخشە
خوایە کارێک نەخەیتە سەرشانم کەلە توانای مندا نەبێت

خوایە پەنات پێ ئەگرم لە تەمەڵی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە بێ توانایی
خوایە پەنات پێ ئەگرم بە بەخیلی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەترسنۆکی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەسزای گۆڕ
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە فیتنەی دەجال
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە قەرزاری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی ژیان و مردن

خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدووژمن
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای جەهەنەم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای قەبر
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودی نەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدڵێک ترسی تۆی تێدانەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە نزا و دوعای بێ وەڵام

خوایە پەنات پێ ئەگرم لە شەڕی دەوڵەمەندی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی فەقیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە پیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی دونیا
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی ئەوەی ئەیزانم و ئەوەی نایزانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەنەمانی نیعمەتەکانت

خوایە پەنات پێ ئەگرم لەهەمو توڕەییەکت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەخراپ بونی ڕەوشتم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە خراپ بونی کردارەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی گوێیەکانم

خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی چاوەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی دڵم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی زوبانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی داوێنم

خوایە تاوانەکانم بشۆرەوە دڵم پاک کەرەوە
خوایە خۆشەویستی خۆت بخەرە دڵمەوە زیاتر
خودایە دوری بخەیتە نێوان من و هەڵەکانم بە پانتایی نێوان ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا
خوایە کردارەکانم پڕ خێر بکەیت
خوایە تەوفیقم بدەیت بۆ وازهێنان لەخراپە کاری

خوایە وام لێبکە هەژارەکانم خۆش بوێت
خوایە لە پارەزەرانم بگێڕە
خوایە لە پاکەکانم بگێرە
خوایە لەدەوڵەمەندەکانم بگێرە کە بۆ خۆت سوڵحاون

خوایە نور بخەرە دڵمەوە
خوایە نور بخەرە بیناییمەوە
خوایە نور بخەرە گوێ یەکانمەوە
خوایە نور بخەرە لای ڕاستم
خوایە نور بخەرە لای چەپم
خوایە نور بخەرە سەرم
خوایە نور بخەرە پشتم
خوایە نور بخەرە پێشم

خوایە دونیام بۆ چاک بکە کەکردوتە جێگای ژیانم
خوایە دینم پارێزراو بکە
خوایە ئاخیرەتم چاک بکە کە جێگای ئەبەدیمە
خوایە ڕزقم زیاد بکە
خوایە ڕزقی پاکم پێ ببەخشە
خوایە کرداری قەبوڵکراوم پێببەخشە
خوایە چۆن ڕوخسارت جوانکردوم ئاواش کردارەکانم جوان بکە
خوایە بەرەکەت بخەرە ئەوەی پێت بەخشیوم.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد
🔖نوێژی چێشتەنگاو لەبیر مەکەن
︎ ︎        ︎ ︎یا مقلب القلوب
              ︎ ︎ثبت قلبي علی دینك
          ︎ئەی ھەڵگێڕەوەی دڵەڪان
      دڵم جێگیر بڪە لەسەر دینەڪەت
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: هەر کەسێک ڕۆژ بکاتەوە و ئەم ویردە بخوێنێت، ئەوا مافی سوپاسگوزاری ئەو ڕۆژەی داوە.
🔖ئایا ئەهلی الاعراف کێین؟

📌کەسێک چاکە و خراپەکانی یەکسانن، ئەمەیان پێی دەڵێن (أصحاب الأعراف)، لەشوێنێک لەنێوان بەهەشت و دۆزەخ ڕادەگیرێن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) [الأعراف:٤٦ ٤٧]،

چارەنووسی ئەمانە چوونە بەهەشته دوای ڕاگیران
🔖بەیـــــانی دوو شەممەیە
و سونــــــەتە بەڕۆژو بـــوون

👈🏻یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ🔥

📜 صحیــح مسلم
📜
2025/10/19 23:40:54
Back to Top
HTML Embed Code: